به‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ری داهاتووی مامهبۆ تورکییه
نووسینی : که‌ریم دانشیار….
خوێنه‌ری هێژا !
ئه‌م وێنهیهیدهکهوێتهبهرچاوی پڕ سه‌رنجی ئێوه، ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له‌سه‌رۆک مام جه‌لال نییه. ئهمهوێنهی ڕاوڕاوێنی ڕه‌پێنان و هه‌ڵبڕینی ڕاز و ڕه‌مزی که‌سایه‌تیی کورده، کهلهئهنکهرهی(حه‌بیبی) مام جه‌لال ، له‌لایه‌ن پۆستاڵ پۆشه چهکمهڕهقه گه‌ماره‌کانی تورک، سێناریۆکه‌ی بۆ ساز درابوو. ئه‌م وێنهیهئیتر بۆتهخانهنشینی ئه‌رشیڤخانه‌ی ڕه‌شی تورک و، بۆ کورد وه‌ک په‌ڕۆی شینی شه‌رمه‌زاریی دێته‌هه‌ژمار.
من ئهمهناڵێم، به‌ڵام با بێنین و له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ده‌نگ وه‌رگرین و بیلانی ئه‌م سووکایهتییهیپێ له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. من ناڵێم هه‌مووی، به‌ڵام لهوانهیهنهوهد و پێنج له‌سه‌تی گه‌لی کورد به‌دیتنی ئه‌م دیمهنهناشیرینهقێزیان بێته‌وه. ئه‌دی پێنج له‌سه‌تی تری ده‌بێ چی بڵێن و چلۆنی بشوبهێنن؟ من لێی ئه‌رخه‌یانم و ده‌زانم که ئه‌م وێنهیهشهکر و گه‌زۆ له‌دڵی ده‌سته‌ک و دهستیارانی مامه دا ناتوێته‌وه‌و به‌زمی شایی و لۆغانی هه‌موو ڕۆژانه‌یانی پێ گه‌رمتر نابێت. هه‌روه‌ها سوور ده‌زانم که‌ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، ئه‌م وێنهیهبهجۆرێک ده‌ستکاری ده‌که‌ن کهتۆزهحهیایهک بگه‌ڕێنێته‌وه بۆمان ؛ ته‌نانه‌ت لهوانهیهئاڵای پیرۆزی کوردستان لهبهرۆک و ناو ده‌ستی یهکایهکی فاشیستههێرشکارانی سه‌ر(مامه)ش دا مۆنتاژ بکه‌ن.
ئه‌م وینهیهلهمێژهغهوری خه‌مگینیی پژاندۆتهسهر بیرئانینی ڕابوردووی ئه‌و کاته‌ی من، که‌باره‌گای فه‌قیرانه‌ی(مامه) له(خڕێ ناوزه‌نگ)دا جێگیر بوو. هه‌ر ئه‌و ده‌ور و سه‌رده‌مه‌ش بوو که‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌باکوور و ڕۆژئاواکهیهوهسهدان و هه‌زاران سه‌ربازانی ون، زۆر به‌نهێنی و به‌دوور له‌چاوی تیژی دوژمن، سه‌ری خۆیانیان هه‌ڵده‌گرت و بهکۆڵباری یارمهتییهوهسهردانی بنکه‌و باره‌گاکانی هه‌ڵۆی سووری کوردستانیان ده‌کرد. ئه‌و سهردهمهکهڵ به‌موو به‌ند بوو؛ هه‌ڵۆ سووره‌کانی کوردستان له‌زاراوه‌ی دۆژمن دا پێشناوی(ئیرهابی)یان لی بار کرابوو؛ ده‌بڕدرا ئه‌و زمانه‌ی که‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی پێدا گهڕابایهو ده‌پژا ئه‌و کهلهیهکهبیری کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی لێ تروسکابایهوه.
ئه‌و که‌سه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا (مامه) ناسیبایهو پسووله‌ی مامه‌ی بۆ هاتبایه، ئه‌و کهسهبهختهوهر و به‌ختیار بوو؛ ئه‌و کهسهسهکۆیهکی پته‌وی پڕ له‌دڵنیایی بوو بۆ تیپی گه‌نج و لاوی کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌هه‌موو سامناکی ڕێگا و به‌سه‌رجه‌م مه‌ترسیی گیران و ڕاونان و له‌هه‌ستی بێبه‌ش بوون، زۆر زوو، وه‌ک خه‌وی خۆشی مه‌ستان تێپه‌ڕی و له‌خه‌و هه‌ستانێکی ده‌ردناک، ده‌رگای ڕاسته‌کیی بۆ کردینه‌وه.
مامه‌ی دوێنێ ئیڕهابی، ئیمڕۆ بۆتهحهکیم و، حه‌وزی که‌وسه‌ری بۆ ده‌رمانی ده‌رد و ئازاری دراوسێیانی خوێنمژ واڵا کردۆته‌وه. ئه‌و حهکیمهحاڵزانه، قاچی [حیزب و کۆمه‌ڵه]ی به‌سته‌زمانی بهداوهدهزوویهکی له‌موو باریکتر گرێ داوه‌و بهدهنکهشقارتهیهک له‌سووچێکی ئه‌هوه‌نی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا دایکوتاونهتهسهر عه‌رز. چی له‌جیاتی چی؟!!! ئێمهههڵۆ سووره‌کانی قه‌ندیلمان بهقهدرایهههموو خاکی پیرۆزی وڵاته‌که‌مان خۆش ده‌ویست و ده‌مان لاواندنه‌وه‌و خۆمانمان به‌فیدا ده‌کردن، که‌چی به‌شمان ده‌ست و پێ به‌سته‌یی و ده‌سته‌مۆیی و دهسندهخۆرییهئیمڕۆ!!
مامه‌ی دوێنێ ئیڕهابی، ئیمڕۆ بۆتهسهرۆک کۆمار. هه‌تا دوێنێ بوو، له‌چیاکاندا مایکرۆفۆنێک بهئهڵڵا ئه‌ڵڵا گیر نه‌ده‌که‌وت که‌له‌به‌رده‌می(مامه) دابندرێت و ڕوو به(شه‌عب) ده‌نگ هه‌ڵببڕێت، که‌چی ماشا‌ڵڵا ئیمڕۆکهههر مایکهبهمایکی جیرانی ده‌ڵێ: هه‌تیو وهکشێ !… بڕۆ ئه‌ولاتر ، جیقم ده‌رهات !
مامه‌ی دوێنێ و سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدرال!!ی ئیمڕۆ، له‌پشت تریبوونی ئه‌م گشتهمایکۆفۆن له‌سه‌ره‌دا، ده‌نگی خۆی ده‌خاته‌پاڵ ده‌نگی (که‌ربه‌لایی مالکی) و ڕوو به‌هه‌ڵۆ سووره‌کانی قه‌ندیل دهکورکێنێت و (ته‌رۆریست)یان پێ ده‌بێژێت.
مامه‌ی دوێنێ ئیرهابی، ئیمڕۆ سه‌رۆک کۆماره. سه‌رۆک کۆماره‌و له‌جێی سه‌رۆک کۆمارێک دانیشتووه، که‌ئه‌و ڕه‌مزی گرژی، تووڕه‌یی، ترس، تۆقاندن، شه‌ڕفرۆشی و شهڕههڵاییسێنی بوو. به‌ڵام به‌هه‌موو ترس و خۆف و سامناکیشیهوه، قه‌ت وه‌کی مامه‌ی سه‌رۆک کۆمار، بۆ خۆڕانان و بۆ بزه‌ی لێو، پڕی نهدواوهته کڵاوی سه‌ربازی ئه‌مریکی و شه‌پقه‌ی پیسی ئه‌مریکی له‌سه‌ر خۆی دانه‌ناوه.
سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدرال!! چ کڵاوێک له‌سه‌ر خۆی داده‌نێت، خۆی سه‌ردار و موختاره، به‌ڵام دایکی کورد وه‌جاخ کوێری ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ر نییه‌و ئه‌ز سوور ده‌زانم که‌سه‌ری ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری دایکی زانا، قه‌ت قه‌ت کڵاوی ده‌ستی هیچ خاوه‌ن شکۆیه‌کی ناچێته‌سه‌ر.
سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیهئهگهرچی کات و ده‌مه‌که‌ی نادیاره، به‌ڵام هه‌وری سیاسه‌تی سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئاوسی گه‌لێک تونده بارانی دیپڵۆماتیکهو ئه‌و ههورهئاوسه، ده‌بێ توندهبارانی دیپڵۆماسی به‌سه‌ر هه‌ردی وشکی تارانی حه‌بیب، ئه‌نکه‌ره‌ی شه‌فیق، ده‌مه‌شقی ڕه‌فیق و ئه‌مه‌ریکای پشت و په‌نا دا ببارێنێ. ئه‌م سه‌فه‌ر و دیدارانه‌ی سه‌رۆ کۆماری عێراق هه‌ر ده‌بن، به‌ڵام گولۆ له‌هه‌شتی ڕێژنه‌بارانی به‌جێماو له‌و شار و دیارانه‌دا چ مشتێک به‌ر کورد ده‌که‌وێت، خودا و سه‌رۆک خۆیان ده‌یزانن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شی منه‌و پێم خۆشهبهمن بگات، هیوایه‌که ؛ ئه‌ویش دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی ڕاونان و هه‌ڵبڕین و ڕهپێنانی سه‌رۆکه و به‌س !
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن ـ که‌ریم دانشیار
دووه‌می مارسی دووهه‌زار و هه‌شت