
شیعر یان به‌ڕبه‌ڕیه‌ت…. ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
Closed
(وێنه‌ی شاعیر وه‌ك ئه‌كرۆباتێكی ونبوو)
به‌ڕبه‌ڕیه‌ت جۆرێكه له‌گه‌ڕان به‌دووی وه‌حشیه‌تدا، تینووه بۆ وه‌حشیه‌ت. به‌ڕبه‌ڕیه‌ت له‌نێو شارستانیه‌تی دنیای تازه‌دا،خشۆكیكه وخۆی له‌به‌رده‌م زۆر ده‌روازه‌كانی ژیاندا پاڵخستووه. به‌ڕبه‌ڕیه‌ت خۆی له‌چه‌نده‌ها فۆرمدا شاردۆته‌وه، خاوه‌نی زه‌مه‌نی كاڵ و كرچه، خاوه‌ن ئه‌فسانه‌ی خۆیه‌تی، خاوه‌نی هه‌مان ڕیتمی دڕه‌نده‌یه له‌نێو پێچه‌كانی ژیاندا. دۆزینه‌وه‌ی به‌ڕبه‌ڕیه‌ت له‌پێناو ئه‌وه‌دا نیه له‌ناوی به‌رین، به‌ڵكو له‌پێناو ده‌سته‌مۆكردنێتی له‌به‌رگی شیعریه‌تدا. ساته وه‌ختی شارستانیه‌ت به‌ده‌ر نیه له‌ساته‌وه‌ختی به‌رهه‌مهێنانی به‌ڕبه‌ڕیه‌ت، به‌هه‌مان شێوه به‌ڕبه‌ڕیه‌تیش دوور نیه له‌كولتیڤكردنی (به‌شارستانیكردنی) خۆی له‌نێو فۆرمه جیاوازه‌كاندا،……