
ماریۆ ڤارگاس لیوسا و ترۆجیلۆی دیكتاتۆر
نیشتمانه‌كه‌ی هه‌موو دنیایه، له‌نێوان لیما و مه‌درید و له‌نده‌ن و پاریس‌دا له هاتوچۆدایه و به ڕه‌گه‌ز له پیرۆوهیه و ڕهگهزنامهشی ئیسپانییه، خۆشه‌ویستیی بۆ ئه‌ده‌ب وایكردووه كه له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی فه‌ره‌نسادا هاموشۆ بكات. ماریۆ واده‌زانێ كه تائێستاش جان پۆڵ سارته‌ر بوونی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه و فیدل كاسترۆش هه‌ر به خوێن‌ڕێژ ده‌مێنێته‌وه. سه‌رده‌مانی ئێستامان به‌گوێره‌ی ئه‌و له هه‌ر كاتێك زیاتر سه‌رده‌مانی ڕۆمانه، دوا كتێبیشی كه زێتر له‌سی ساڵان پێیوه خه‌ریك بوو بریتییه له لاواندنه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ ئازادی كه له‌كاتی ئێستاماندا ته‌نانه‌ت له دیموكراتیهتیشدا كه‌متر لێی تێگه‌یشتووین.
ماریۆ ڤارگاس لیوسا له گه‌ڕه‌كێكی جوانی له‌نده‌ن و كه‌مێك دوور له قاوه‌خانه‌ی هارودز له ماڵێكی قه‌شه‌نگ ده‌ژیت كه تیایدا لهنێوكورسیهكاندا تابلۆیه‌ك له لایه‌ن ژنه‌كه‌ی و سێ منداڵه‌كه‌ی پێشكه‌شی كراوه كه ده‌ستكردی هونه‌رمه‌ند فرانسیس باكۆته به بۆنه‌ی گه‌یشتنی به ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵان دراویه‌تێ. ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی پیرۆ كاتێك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌لبرتۆ فۆجیمۆری بۆوه.. ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی گالیمار له فه‌ره‌نسا ڕۆمانێكی به‌ناوی (ئاهه‌نگی سابرێن) بۆ له چاپدا كه ڕۆمانێكی كاریگه‌ری نائاساییه و ته‌رخان كراوه بۆ دیكتاتۆری دۆمێنیكان كه له‌ساڵی (1961) كوژرا، له ڕاستیدا ئه‌م ڕۆمانه ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌موو، ئه‌و خوێنڕێژانه‌ی كه ڕژێمه‌كه‌یان سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تییان شێواندووه… ئه‌و ئێواره‌یه له نێو پێنج هه‌زار كتێب له له‌نده‌ن و بۆنی خۆشی مه‌تبه‌خ ڕووبه‌ڕووی ماریۆ ڤارگاس لیوسا بووینه‌وه و ئه‌م گفتوگۆیه هاته ئاراوه:
* تۆ كه ئه‌م ڕۆمانه ده‌نووسی له‌وه ناترسی كه نێودێرت بكه‌ن به نووسه‌ری جیهانی سێیه‌م كه كاره‌كانی له نێو بازنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌خوڵێنه‌وه؟
له ئه‌وروپا ئه‌وه هه‌یه كه پێشتر حوكم له‌سه‌ر نووسه‌رانی ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌درێ، به‌رده‌وام وا ته‌ماشایان ده‌كرێ كه سه‌ركێش و ڕۆمانسین و هیوای ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ كه رێگه‌ی پێشه‌نگانی واقیعی سیحری ده‌گرن، ئه‌وه‌ی له ڕۆمانێكدا گرنگه به ته‌نیا بابه‌ت و تیمه نییه، من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه ده‌قی جیهانی سێیه‌م بنووسرێته‌وه، باشترین شت لای من بۆ چیرۆكێك ستایلهكهیهتی. زیاتر له‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بێت، هه‌روه‌ها زمانه‌كه‌شی، ئه‌مانه لای من به بایه‌خی یه‌كه‌م دێن زێتر له چیرۆكه‌كه خۆی. له ڕاستیدا ئه‌م ڕۆمانه‌م له‌باره‌ی دیكتاتۆریهتهوهیه كه بابه‌تێكه ئه‌ده‌بی ڕووكار و سووك و ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی ئامانجی كات كوشتنه لێی دووره. من حه‌ز به‌و جۆره ئه‌ده‌به ناكه‌م، واچاكتره ئه‌ده‌ب مكوڕ و چڕ و پڕ بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه خاڵی بێت له گاڵته‌جاڕی. من هه‌ر له‌كاتی لاوێتییه‌وه وام ڕوانیوه و تا ئێستاش وای لێ ده‌ڕوانم.
* ئه‌م ڕۆمانه‌ت كه‌ی و له كوێ سه‌ری هه‌ڵدا؟
له ساڵی (1975) سه‌ری هه‌ڵدا كاتێك به بۆنه‌ی وێنه‌گرتنی یه‌كێك له ڕۆمانه‌كانم كه بۆ سینه‌ما ئاماده‌كرابوو گه‌ڕامه‌وه كۆماری دۆمێنیكان.
* ئه‌میان كام ڕۆمان بوو كه بۆ سینه‌ما ده‌كرایه فیلم؟
ڕۆمانی ئهبانتالیۆن و سه‌ردانیكه‌ره ژنه‌كان. من ئامۆژگاریت ناكه‌م بچی بۆ بینینی ئه‌م فیلمه. له‌راستیدا من بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ له كۆماری دۆمێنیكان مامه‌وه و له‌وێ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شتی تازه‌م بۆ ئاشكرا بوو و گوێم له حیكایه‌ت و ئه‌فسانه و خورافات بوو، ئه‌مانه له ڕژێمێك مابوونه‌وه كه ماوه‌ی سی و یه‌ك ساڵان به‌رده‌وام بوو، ترۆجیلۆ به هه‌موو پۆخڵه‌وات و فه‌سادو ناوازه‌یی خۆیه‌وه، وێنه‌یه‌كی ڕه‌مزیی بۆ دیارده‌یه‌كی جیهانی دروستكردووه كه ڕه‌مزی دیكتاتۆرییه‌ته، ئه‌و دیكتاتۆرییهتهی باڵی به‌سه‌ر ئه‌مریكای لاتیندا گرتووه. ترۆجیلۆ دیكتاتۆرێكی دڕنده و لێبوكێك بوو له‌كاتێ خۆی، به درێژایی ده‌سته‌ڵاتی، ژیانی خۆی كردبووه ئۆپێراو حیكایه‌تی خوڕافی. له‌م ڕۆمانه‌دا ئه‌و دانه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كه‌سایه‌تیی سه‌ره‌كییه.
* چۆن له (1974)ه‌وه ناوهخنهكهیت چنی؟
من ئه‌و كاته سه‌رنجه‌كانی خۆم تۆمار كرد و زۆرم بیركرده‌وه و له ده‌روونی خۆمدا گوتم: له‌م كتێبه‌دا له وێنه‌ی دیكتاتۆر نزیك ده‌بمه‌وه و ده‌چمه بنج و بناوانییه‌وه و گۆشه‌نیگای خۆشم ده‌بێت. كارێك ده‌كه‌م كه له ڕۆمانی (دیالۆگ بۆ كاتدرایی) نه‌مكردووه. ئه‌م ڕۆمانه‌ی كه سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ی دیكتاتۆر ژه‌نه‌رال پیرۆ (مانوێل ئهیۆلنیاریۆ ئۆدریا)یه. هه‌روه‌ها بیرم كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌م ڕۆمانه‌م بریتی بێت له كاریكاتێر و درێژه‌دان به حیكایه‌تی كورت كورت، به‌ڵام شتێك ناكه‌م كه پێشتر نه‌كرابێ، له‌مه‌وه بڕیارمدا یه‌كێك له ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان بده‌م به ژنێك كه ناوی (ئۆرانیا)یه، چونكه ژنان له‌م جۆره ڕژێمانه‌دا زێتر و دڕندانه‌تر قوربانییان داوه. ترۆجیلۆ سێكسی ده‌كرده هۆكارێك له هۆكاره‌كانی ده‌سته‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بنج و بناوانی شته‌كان و ده‌سته‌ڵاتی به‌ربڵاوتر بێت. دوا شتیش كه بڕیارمدا وه‌ری بگرم به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به نووسینی بكه‌م بریتی بوو له كوده‌تا و كوشتنی ترۆجیلۆ له شه‌وی (30) حوزه‌یرانی (1961).
* سێ ساڵان له ژیانی سیاسی‌دا له پیرۆ به‌شداریت كردووه به سیفه‌تی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی. له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێی و چ سوودێكت لێوه بینیوه؟
زۆرشت فێربووم له‌باره‌ی هێز و فه‌سادی ده‌سته‌ڵات و ئه‌و ڕێیه‌ی كه حوكمی پێ ده‌كه‌یت، نه‌مده‌توانی به ئاشكرا ئه‌م شتانه هه‌رس بكه‌م. ئه‌و ئه‌زموونه‌شم زۆر سوودبه‌خش بوو. نووسه‌ران كاتێك شتێ ده‌نووسن به هه‌موو هه‌وڵ و توانایانه‌وه دێنه مه‌یدان، نووسین به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی هۆش و هه‌ست و ناههست و ئاره‌زووكان و ڕووداو و جووله‌كانه، جۆرێكی ئاڵۆزه له قوربانیدان به‌خود.
* چوار هه‌زار كوژراو ئه‌نجامی حوكمی دیكتاتۆر بینۆشی بوون له ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی كه بۆ حه‌ڤده ساڵان به‌رده‌وام بوو. ئه‌ی ترۆجیلۆ له ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتیدا بۆ سی ساڵ چه‌ندینی كوشتووه؟
قوربانییه‌كانی ترۆجیلۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌نه ئهژمێركردن، ئه‌مه مه‌حاڵه بزانرێ، به هه‌ر حاڵ له دۆمێنیكانهكان ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی دیكتاتۆریه‌ت مردوون هه‌موویان قوربانیی ئه‌ون، چ ئه‌وانه‌ی له زیندان بوون یان ئازار و ئه‌شكه‌نجه دران یان كوژران یان خۆیان كوشت.
* شاهێدیی ڕاسته‌وخۆت له كه‌س وه‌رگرتووه بۆ نووسینی ئه‌م كتێبه؟
به‌ڵێ، به تایبه‌ت شاهێدیی سه‌رۆك بالاگیر (Balaguer) كه له سایه‌ی دیكتاتۆر ترۆجیلۆ به‌شداریی له ده‌سته‌ڵاتدا كردووه و دوای مردنی ترۆجیلۆ بۆ شه‌ش جاران به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژدرا. كاتێك له باره‌ی چۆنێتیی به‌شداری كردنیم پرسی له‌م ڕژێمه‌دا وه‌ڵامی دامه‌وه كه به ئاره‌زووی خۆی نه‌بووه. ئه‌ویش توانیی ڕۆڵێكی سیاسی ببینێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش بالاگیر لێپرسراوێتی به‌خێوكردنی هه‌ردوو براكه‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
ده‌ره‌نجام پێی گوتم: من بۆ خۆم دوو ڕێسام بۆ ڕه‌وشت دیاری كرد، یه‌كه‌میان یه‌ك فلس نه‌دزم، دووه‌میان به‌شداری سه‌رۆك نه‌كه‌م له فه‌ساد و دیكتاتۆری. له‌م قسانه‌وه ده‌توانین عیبره‌ت هه‌ڵێنجین، هه‌روه‌ها له چه‌ندین بۆنه‌دا چاوم به سكرتێره‌كه‌ی ترۆجیلۆ كه‌وتووه و بۆی گێڕاومه‌ته‌وه كه چۆن ترۆجیلۆ له سه‌ردانه‌كانی بۆ هه‌رێمه‌كاندا كچی جوانی له‌لایه‌ن باوكه كشتیارهكانهوه پێشكێش كراوه. وه‌ك چۆن دیاری پێشكێش به خودا كرابێ.
* كه‌سایه‌تیی ئۆرانیا، كچه بچووكی باوكێك كه پایه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پیرانی هه‌بوو، له ئه‌نجامی زه‌بر و زه‌نگ درایه سه‌رۆك، ڕاستیی مێژوویی ئه‌مه چۆنه؟
ئه‌مه ڕاستییه‌كی مێژوویی نییه، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه كراوه. من خۆم ئه‌مه‌م خهیاڵاندووه، به پێی ئه‌و چیرۆكه ڕاسته‌قینه و هاوشێوانه‌ی كه بیستوومن. هه‌روه‌ها سكرتێری ترۆجیلۆ ئه‌وه‌شی بۆ گێرامه‌وه كه جارێكیان ترۆجیلۆ پیاوانی خۆی له ریَِگهی ژنه‌كانیانه‌وه تاقیكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زه‌لیل بوونی ته‌واوه له كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاو سالاریدا. ئه‌مه ڕێگه‌یه‌ك بوو كه سه‌رۆك به‌كاری دێنا تا وای پیشاندا پیاوه‌كانی ئاماده‌ن له پێناوی ئه‌م قوربانیی به شه‌ڕه‌فیان بده‌ن، زۆر كه‌س خزایه ئه‌و نێوه‌نده، به‌ڵام ئاخۆ كامه له‌و ژنانه ئه‌و ڕاستییه‌یان دركاندووه؟
من هه‌وڵمدا دووان له‌م ژنانه ببینم و له‌م باره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌م بێ هووده ده‌رچوو چونكه ئه‌وان له ترسی شه‌رم و شه‌ڕه‌ف ئاماده نه‌بوون له‌م باره‌وه بۆم بدوێن.
ماریۆ ڤارگاس لیوسا:
* له‌دایك بووی (1936) له ئهركیبا- پیرۆ.
* له ته‌مه‌نی (10) ده ساڵیدا ناسیاویی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا په‌یدا كردووه، ئه‌و پیاوه نامۆیه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ تاكه ڕۆژێكیش له‌گه‌ڵ باوكی نه‌گونجاوه.
* ئه‌ده‌بیاتی له زانكۆی سانت ماركۆس خوێندنه‌وه و له چه‌ندین ڕۆژنامه‌دا بابه‌تی بڵاوكردۆته‌وه.
* به‌شداریی له كارگێڕیی گۆڤاری (ئه‌ده‌ب) له ساڵانی (1958-1959)دا كردووه.
* له‌ساڵی (1990) دوای دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له پیرۆ ڕووی كردۆته ئه‌وروپا.
* ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیایی وه‌رگرتووه له لیما و مه‌درید و له‌نده‌ن و پاریس ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
له‌به‌رهه‌مه‌كانی:
* خانووی سه‌وز.
* جه‌نگی كۆتاییی جیهان.
* مامه جۆلیا و نووسه‌ره‌كه.
* سۆز له ئاو- بیره‌وه‌ری.
* ئاهه‌نگی سابرێن.