
برێجنسكی ئه‌ندازیاری جیهادی ئه‌فغانستانه
چیرۆكی سه‌رهه‌لدانی رێكخراوه ئیسلامیه جیهادیه‌كان
هه‌ورامان علی ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی
دوای لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك جیمی كارته‌ر سه‌ر له به‌یانی رۆژی ٢٧ دیسمنه‌ری سالی ١٩٧٩ بریاریدا كه: راوێژكاری سه‌رۆك بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا «زیكینۆ برێجنسكی » ره‌وانه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بكات تا له نزیكه‌وه له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وولاتانه رێكه‌وتنێك ئه‌نجام بدات به مه‌به‌ستی رێكخستن و رێنوێنی كردنی داروده‌سته‌و گروپه ئیسلامیه‌كان و كۆكردنه‌وه و فه‌راهه‌م كردنی ئیمكاناتی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ رێكخستنی به‌ره‌یه‌كی فراوانی ئاینی و میلیتانت له دژی رێكخراوه چه‌پ و پێشكه‌وتو خوازه‌كان له‌ناوخۆی ئه‌و وولاتانه و هه‌روه‌ها پێكهێنانی له مپه‌رێك له به‌رامبه‌ر پێشره‌وی نفوزی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت رووه‌و خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و ده‌سترا نه‌گه‌یشتنی روسیا به ئاوه گه‌رمه‌كان له ناوچه‌كه‌دا. پوخته‌ی نه‌خشه‌كه پێكهاتبوو له‌وه‌ی كه رێكخراوه ئه‌منی و هه‌والگریه‌كانی ده‌وله‌ته‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌وانه مسر ، سعودیه، پاكستان و……..هتد به سه‌رپه‌رشتی "سی. ئای. ئه‌ی" په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ل سه‌رجه‌م گروپ وكۆروكۆمه‌ل و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان و به هه‌مو شێوه‌یه‌ك هانیان بده‌ن ، كار ئاسانیان بۆ بكه‌ن، كۆمه‌كی مادی و مه‌عنه‌ویان بكه‌ن تا سه‌نگه‌ری جیهاد بگوازنه‌وه بۆ پاكستان و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌فغانستان. ئه‌وه بوو به درێژایی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی كانونی دووه‌می سالی١٩٨٠ برێجنسكی چ وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كار‌و باری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و چ وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی وولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌شتێكی نهێنی له وولاته‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ده‌ست پێكرد كه سه‌ره‌تا له رۆژی سێی مانگ گه‌شته قاهره‌ی پایته‌ختی میسر و دوای سێ كاتژمێر‌و نیو كۆبونه‌وه له‌گه‌ل ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی مسردا گه‌شتنه رێكه‌وتن. رۆژی دواتر گه‌شته جه‌دده و به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ل مه‌لیكی ئه‌و وولاته و ئه‌میر فه‌هد و ئه‌میر سولتان وه‌زیری به‌رگریدا كۆبونه‌وه‌و رێكه‌وتن ، پاشان سه‌ركه‌وتوانه برێجنسكی روه‌و پاكستان كه‌وته‌رێ. ئه‌وه‌بوو له پێنجی مانگدا له ئیسلام ئابادی پایتوختی پاكستان‌دا ، برێجنسكی به دورو درێژی ئه‌نجامی دانیشتن و رێكه‌وتنه‌كانی خۆی له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانی مسر و سعودیه بۆ سه‌ركرده‌كانی پاكستان باسكرد‌و ئه‌وانیش پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له نه‌خشه‌كه كرد. به‌م شێوه‌یه زه‌مینه سازی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ وه‌گه‌رخستنی رێكخراوه ئیسلامیه جیهادیه‌كان ئاماده‌كرا و لێره‌وه ئه‌و به‌لایه ده‌ستی پێكرد كه تائه‌مرۆش وولاتانی ئیسلام نشین به‌ده‌ستیه‌وه ده‌نالێنن و خودی رۆژئاواش له پزیزكی ئه‌و ئاگره بێبه‌ش نه بو كه خۆی داینه‌مۆو داگرسێنه‌ری بوو!.
له‌ناوه‌راستی ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌م لاوه، له گه‌رمه‌ی نه‌به‌رده‌كانی جه‌نگی سارددا، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی خوێناوی ڤێتنامدا توشی شكشتێكی گه‌وره‌هاتبوو ، تا ده‌هات هێزه چه‌پ و كۆمۆنیسته هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له زۆرێك له‌و وولاتانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بون له‌وانه مسر، ئێران ، توركیا ،ئه‌نده‌نوسیا… گه‌شه‌یان ده‌كرد ، به‌كرده‌وه تاده‌هات مه‌ترسی له ده‌ستدانی هه‌رچی زیاتری نفوزی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا زیاتر ده‌بوو..ئه‌م مه‌ترسیانه هه‌وێنی له دایك بونی نه‌خشه‌ی( پشتوێنی سه‌وز) بوو. پشتوێنی سه‌وز یانی به‌كارهێنانی هه‌ست و سۆزی ئاینی وه‌ك له‌مپه‌رێكی فكری له دژی بلاو بونه‌وه‌ی بیرورایكۆمۆنیستی.
نه‌خشه كه له روی عه‌مه‌لییه‌وه له چه‌ند هه‌نگاو پێك ده‌هات :
یه‌كه‌م : دامه‌زراندنی چه‌نین بنكه‌ی هه‌والگری له ئه‌فغانستان و به‌كارهێنانی كارتی ئاین له نانه‌وه‌ی ئاشوبی ئاینی له كۆماره‌كانی خواروی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دا.
دووه‌م : چركردنه‌وه و په‌ره‌دان به‌و چالاكیانه به جۆرێك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ناچاركه‌ن بۆ له ناوبردنی ئه‌و بنكانه هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئه‌فغانستان.
سه‌ره‌نجام دوای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت راگه‌یاندنی جیهادی ئیسلامی له دژی هێزه كافر و كۆمۆنیسته داگیركه‌ره‌كان وه‌ك هه‌نگاوی سێیه‌م . ئه‌مه ئه‌و نه‌خشه‌یه بوو كه برێجنسكی رۆلی سه‌ره‌كی له دارشتن و جێبه‌جێ كردنیدا بینی ، شایانی باسه به‌بێ هاوكاری بێ‌درێغی ده‌زگا هه‌والگریه‌كانی وولاتانی مسر ، سعودیه، پاكستان و …هتد و پاره و پولی زۆر‌و زه‌به‌ندی وولاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و به دیاریكراوی عه‌ره‌بستانی سعودیه سه‌ركه‌وتنی نه‌خشه‌كه مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی گۆشه‌یه‌ك له‌و روداوانه له زمانی خودی دارێژه‌ره‌كه‌یه‌وه یانی برێجنسكی ببیستین، ئه‌و له چاوپێكه‌تنێكی دورو درێژدا له‌گه‌ل گۆڤاری ( لاننوفیل ئویسرفاتور) ی فه‌ره‌نسی بوێرانه دان به لێپرسراویه‌تی خۆیدا ده‌نێت٭ :
{ پرسیار: به‌رێوه‌به‌ری پێشوی ده‌زگایی هه‌والگری وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆبرت گتس له‌كتێبی سێبه‌ر كه بریتییه له یاداشته‌كانی خۆی و به‌م دواییانه له چاپیداوه ده‌لێت « سی ئای ئه‌ی پێش شه‌ش مانگ له هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ نێو خاكی ئه‌فغانستان ،به‌شێوه‌یه‌كی چروپر كۆمه‌ك و هاوكاری مجاهدینی ئه‌فغانستانی كردووه. تۆ له‌و كاته‌دا راوێشكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوی، كه‌واته تۆ ئاگاداری ئه‌و كۆمه‌كانه‌یت و خۆشت رۆلت هه‌بووه تێیدا . ئایا ئه‌وه‌ی رۆبرت گێیس ده‌یلێت راسته؟
برێجنسكی : به‌لێ به‌پێی ئه‌و به‌لگه‌نامه فه‌رمیانه‌ی وولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت ئێمه تا سالی ١٩٨٠ و چه‌ند هه‌فته پاش هاتنی سوپایی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ ناو كابۆلی پایته‌خت ده‌ستمان له كاروباری ناوخۆی ئه‌فغانستان وه‌رنه‌داوه، به‌جیا له‌وه‌ی به‌لگه‌نامه ره‌سمیه‌كان چی ده‌لین راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه پێش شه‌ش مانگ له هاتنی هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت ئێمه خه‌ریكی كۆمه‌ككردنی مجاهده‌كانی ئه‌فغانستان بوین. من خۆم له ٣ی مانگی ته‌موزی سالی ١٩٧٩دا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك جیمی كارته ده‌بوو به‌هه‌رشێوه‌ك بۆ مان ده‌كرێت و هه‌رچیه‌كمان له‌ده‌ست دێت كۆمه‌ك بكه‌ین به كه‌سایه‌تیه نه‌یاره‌كانی سۆڤیه‌ت له كابولدا، هه‌رله‌و رۆژه‌شدا یاداشتێكم بۆ سه‌رۆك نوسی كه تێیدا هاتووه» رۆژ له دوای رۆژ هه‌لوێستی سۆڤێتیه‌كان له ئه‌فغانستاندا خراپتر ده‌بێت ، من پێم وایه ئه‌گه‌ر گوشاری زیاتریان بۆ بهێنین له‌وانه‌یه ناچاربن راسته‌وخۆو له رێگه‌ی له‌شكركێشی سه‌ربازیه‌وه ده‌ست له كاروباری ئه‌فغانستان وه‌ربده‌ن »
پرسیار : كه‌واته تۆ ووشیارانه ئه‌م كارانه‌ت ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی وروژاندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت؟
برێجنسكی : نا رێك به‌م جۆره نه‌بوو، ئێمه «دانمان» رۆكردبوو ئه‌وانیش هاتن!، ئێمه ده‌مان زانی خه‌ریكی چین و چیده‌كه‌ین . پله‌ی ئه‌گه‌ری هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌وانمان به‌رز دانابوو ، هه‌ر به‌وجۆره‌ش كه پێش بینیمان كرد ، رویدا.
پرسیار : ئایه ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه روسه‌كان راستیان وت كاتێك پاساوی هێرشه سه‌ربازیه‌كه‌یان به‌وه‌دایه‌وه‌كه ئه‌وان ناچاركراون له‌پێناو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و پلانه نهێنیانه وولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژیان خه‌ریكی وه‌رێخستنیه‌تی هێرشی سه‌ربازیان ئه‌نجام داوه؟ هه‌ر ئه‌وكات ئه‌وان ئه‌مه‌یان راگه‌یاند و كه‌س بروای پێنه‌كردن، وادیاره ئه‌وان به‌شیك له راستیه‌كانیان ووت ، ئایا ئه‌مه بۆ تۆ مایه‌ی په‌ژاره و په‌شیمانی نیه؟
برێجنسكی: په‌ژاره‌و په‌شیمانی له چی؟ ئه‌و چالاكیه نهێنیانه‌ی ئه‌نجامماندا پلانێكی جوان و گه‌وره‌و مه‌حكه‌م بوو كه بوه هۆی له‌شكركێشی راسته‌وخۆی سۆڤیه‌ت و به‌م شێوه‌یه‌ش كه‌وتنه ئه‌و داوه‌ی كه بۆمان نابونه‌وه و به‌ئاواتیه‌وه بوین!، ئایا ده‌تانه‌وێت پێتان بلێم په‌شیمانم له‌وپیلانه‌ی خۆمان دامان رشتبو و هه‌ر خۆشمان سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێمانكرد؟.
ئه‌و رۆژه‌ی سوپایی روسیا هاته نێو خاكی ئه‌فغانستان له یاداشتێكما كه بۆ سه‌رۆك كارته‌رم نارد نوسیبوم « ئێمه له به‌رده‌م فرسه‌تێكی گه‌وره‌داین بۆ ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ین ئه‌و پێكه تاله‌ی ئێمه له ڤێتنامدا چه‌شتمان یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش له ئه‌فغانستان بیچێژێت» له‌راستیشدا توانیمان كارێك بكه‌ین روسه‌كان به‌درێژایی ده‌سال نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام خوێنیان له به‌ر بروات ،به‌لكه به‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌یان زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌ره به سوپا‌و چه‌ك و ئابوریان بگات ئه‌مه جگه‌له هاتنه‌خواره‌وه‌ی وره‌ی سه‌ربازه‌كانیان و زیانێكی زۆر به شان و شه‌وكه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش گه‌یشت كه‌له ئه‌نجامدا بووه به‌هۆیی پارچه پارچه بونی ئیمپراتۆریه‌تیه‌كه‌یان و روخانی یه‌كجاره‌كی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
پرسیار :ئایا ده‌زانی ئه‌مه به‌ومانایه دێت كه ئێوه ترۆریسته‌كانتان چه‌كداركرد ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ كه‌وتونه‌ته دژایه‌تی كردنی خۆشتان و به‌م شێوه‌یه ئێوه تیرۆریزمی ئیسلامیتان خولقاند؟
برێجنسكی : كامیان باشتره بۆ خۆرئاوا، داروخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت یان ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌ی ترۆریستی له‌لایه‌ن داروده‌سته ئیسلامیه‌كان؟ كامیان مه‌ترسیدارتره بۆسه‌ر خۆرئاوا ، تالیبان یان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت؟
پرسیار : به‌لام تیرۆریزمی ئیسلامی له‌وانه‌یه بگۆرێت بۆ شه‌پۆلێكی جیهانی؟
برێجنسكی : ئه‌مه قسه‌یه‌كی پوچه كه ئیسلام و هه‌ندێك دیارده‌ی جیهانگیری تێكه‌ل ده‌كات . بابێ گرژبوون سه‌یری هه‌لومه‌رجی ئیسلام بكه‌ین ، ئاینێك هه‌یه و جێگه‌ی رێزه و نزیكه‌ی ملیار‌و نیوێك مرۆڤ په‌یره‌وی لێده‌كه‌ن، به‌لام له دوایی شیكردنه‌وه‌دا هیچ شتێكی سیاسی ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه كۆناكاته‌وه. ئه‌و شته چیه ئیسلامیه‌كی توندره‌وی سعودی له‌گه‌ل مو‌سولمانێكی سه‌بازی پاكستانی یان مو‌سولمانێكی میانره‌وی مغریبی یان مو‌سولمانێكی خوێنده‌واری میسری له‌گه‌ل مو‌سولمانێكی خێله‌كی له ئاسیای ناوه‌راست كۆده‌كاته‌وه؟
هیچ شتێك }
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی برێجنسكی دا زۆر به رۆشنی ماهیه‌ت و كار‌و كرده‌وه‌كانی داروده‌سته ئیسلامیه‌كان و جێگه‌و رێگه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌رده‌خات . ئێستا ئیتر زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی نه‌خشه‌كه‌ی برێجنسكی و ئه‌و ده‌وره‌یه‌دا تێده‌په‌ری . یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له مه‌یداندا نه‌ماوه ، به‌لام كۆمه‌لگایی مرۆڤایه‌تی هێشتا به‌ده‌ست ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌وه ده‌نالێنێت . برێجنسكی له‌م چاو پێكه‌وتنه‌دا زۆر هه‌لده‌دات رۆلی ئیسلامیه ده‌ستكرده‌كانی خۆی له نانه‌وه‌ی ئاشوب و شێواندنی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی كه‌م بكاته‌وه ، به‌لام ره‌وتی روداوه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كه‌ی برێجنسكیه‌وه تادێت ئیسلامیه‌كان هه‌وسارپچراوتر ده‌بن و تادێت ژماره‌ی قوربانیه‌كانی زیاترده‌بێت. هه‌رله گۆماوه‌خوێنه‌كانی پاكستان و ئفغانستانه‌وه بگره تا ده‌گاته چیچان و توركیا، له سی دی ئینسان سه‌ربرینه‌كانی عێراقه‌وه بگره تا ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتێل و شوێنه گشتیه‌كانی ئه‌رده‌ن و مسر، له ته‌قاندنه شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كانی مه‌درید و میترۆكانی له‌نده‌نه‌وه بگره تا روداوه‌كانی ١١ی ئه‌یلولی ئه‌مه‌ریكا…….له راستیدا خولقێنراوه‌كانی برێجنسكی وه‌ك كاراكته‌ره هه‌وسار پچراوه‌كانی نێوفلیمه‌كانی هۆلیود ئه‌مرۆ له‌سه‌ر زه‌وی و به‌واقعی به به‌رینایی جیهان هه‌ر رۆژه له وولاتێك كاره‌ساتێك ده‌خولقێنن و كۆمه‌لگایه‌ك نوقمی خوێن و فرمێسك ده‌كه‌ن،بۆ هه‌ر ئینسانێكی ووشیار ئه‌و راستیه رونه كه ئه‌و روباری خوێنه‌ی وه‌رێیان خستووه به‌م نزیكانه وشك ناكات! .
٭ ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی برێجنسكی به‌زمانی عه‌ره‌بی و به‌شیك له زانیاریه‌كان له‌م مالپه‌ره‌وه وه‌گیراوه
http://www.aklaam.net/forum/showthread.php?t=3889