Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
هه‌شتی مارس سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه‌… ئاسۆ بیاره‌یی

هه‌شتی مارس سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه‌… ئاسۆ بیاره‌یی

Closed
by March 6, 2008 ژنان

بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنان و کچانی کورد و گه‌ریلاکانیان

له‌ زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی کوردستان به‌ هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه‌، ژنان و کچان قوربانێکی گه‌وره‌یان داوه‌، بۆ نموونه‌ له‌ باشووری کوردستان که‌ به‌ده‌ست ڕژێمی عه‌ره‌بی عێراقه‌وه به‌ هه‌زاره‌ها ژن و کچ ئه‌نفال و ئه‌تک کران و به ‌سه‌ده‌های تریش فرۆشران به‌ میره‌ عه‌ره‌به‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی، وه‌کو سیاسه‌تی پاکتاوکردنی نه‌ژادی کوردی.

 شۆڕشی باکوری کوردستان  ژنان و کچانی  خسته‌ قۆناغێکی  نوێ  و ڕه‌وتێکی مۆدێرنی له‌ ژیانیاندا پژاند و ناسنامه‌یکی  پۆڵاینی پێ به‌خشێن.  شاکاری دروستکردنی ئه‌و ناسنامه‌ مرۆڤانه‌ و کوردانه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ژنان و کچانی کورد، نه‌ک ته‌نها که‌سایه‌تی خۆیان وه‌کو مرۆڤێک ناسیه‌وه‌، به‌ڵکو ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆشیان له‌ شۆڕشێکدا دیه‌وه‌، که‌ بتوانن شان به‌ شانی پیاو به‌رگری له‌ خاکی کوردستان بکه‌ن که‌ به‌ده‌ست عه‌ره‌ب و فارس و تۆرانیه‌کانه‌وه‌یه‌.

به‌ڵی! ژنان و کچانی باکور، هه‌نگاوێکی مه‌زنیان  له‌ ناو  ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی پیاو سالاردا ناوه‌، که‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌ ته‌نها له‌ بیرۆکه‌ی ته‌سکی بایه‌لۆژی و ئاینیه‌وه‌ له‌ کونجی زاوزێ و منداڵ په‌روه‌رده‌کردندا ده‌بینێت.
به‌ڵی! کچانی باکور سه‌لماندیان که‌ ژن و کچ، چیتر زه‌عیفه ‌نین ده‌توانن وه‌کو پیاوان دژوارترین ئه‌رک به‌جێبگه‌ێنن. سه‌لماندیان که‌ ئه‌وان سه‌ربستنن و بڕیاری ژیانیان به‌ده‌ست خۆیانه‌. لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌ ناوی ئه‌و ژن و کچه‌‌ کوردانه‌ش بهێنرێته‌وه‌ بیر که‌ ژیانی ‌ رێکخستن و خه‌باتی ناو زیندانه‌کانی به‌غداو و تاران و تۆرکان  به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ برده‌سه‌ر.

که‌واته‌ ده‌توانرێت بوترێت که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له‌ باکوری کوردستان، به‌ڕابه‌ری کچه‌ گه‌ریلای کورد سه‌ره‌تای قۆناغی ڕزگاری ژنان و کچانی کوردیان له‌  ناوچه‌یه‌کی دواکه‌وتوی جیهان ده‌ست پێکرد که‌ هێشتا شۆڕشی ڕۆشنبیری به‌ خۆیه‌ نه‌ بینیوه‌. لێره‌دا گرنگه‌ بوترێت که‌ کچانی باکور وه‌کو کچان به‌رگری له‌ خاکی خۆیان ده‌که‌ن، نه‌ک چوبنه‌ قاڵبی پیاوانه‌وه‌.

جاران داگیرکه‌رانی کوردستان، ته‌نها سڵیان له‌ پیاوان ده‌کرده‌وه‌ که‌ شۆڕش بکه‌ن، ئه‌مڕۆ له‌ باکور به ‌چاوی تۆرانیه‌کان هه‌موو دایکێک، هه‌موو کیژێکی کورد گه‌ریلایه‌ و به‌رامبه‌ر سوپاکه‌یان گیانی کردوه‌ته‌ به‌شێک له‌ چیا و هه‌ڵدێریان ده‌کات و خاک ده‌کاته‌ گۆڕستان بۆ یان. شکستی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی تۆرانیه‌کان(23-2 تاکو 29-2-2008) ئه‌وه‌ی سه‌لماندا که‌ کچه‌ کورد چۆن هه‌ستاوه‌ته‌ سه‌رپێ.

بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌موو پیاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌ڵویست و بۆچونی خۆیان بگوڕن له‌ سه‌ر ژنان و‌ کچان و بیرۆکه‌ی ته‌سکی شه‌ره‌ف و ئابڕو بخه‌نه‌ ئه‌و لاوه‌، ئاخر شه‌ره‌ف پاراستن ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ به‌رگری له‌ خۆی بکات و بوونی خۆی بپارێزێت، دژی داگیرکه‌ران هه‌ڵوێستی هه‌بێت..
بۆیه‌ ‌ له‌ کوردستان گرنگه ، که‌ بۆچۆنیک و په‌روه‌رده‌یه‌کی یه‌کسان بکرێته‌ بناغه‌ی پێهکێنانی خێزان، ڕێکخراوه‌کان و پارتیه‌کان و تێمای زانستی بۆ دابنرێت، چونکه‌ کچان و کوڕان وه‌کو یه‌ک له‌ دایک ده‌بن، ئه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ که‌  یه‌کێکیان ده‌کاته‌ سه‌رده‌ست و ئه‌وی تریان بن ده‌ست. ده‌با که‌سایه‌تی کچه‌ گه‌ریلاکان بکرێته‌ نموونه‌ی کارکردن و ژنان و کچانی کورد ببنه‌وه‌ به‌ به‌شێکی گرنگ و ئه‌کتیڤی کۆمه‌ڵگه‌.
 سوێد

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.