ئه‌فسانه‌ی کچه درێژه‌که! …. ن/جه‌لال قادر
ئه‌و کچه درێژه ناوی ( ئه‌ستێره ) بوو، له مندالییه‌وه پێکه‌وه ده‌چووین بۆ ئه‌و ده‌شته‌ی دوور شار بۆ کنگروکاردی کردن.. ئه‌ستێره زۆر حه‌زی له هه‌پلۆک و پیشۆک بوو، بۆم ههلدهکاند و پاکم ده‌کردو و ده‌م کرد به‌ده‌میا . ئێمه له مندالییه‌وه هاوڕێ بووین کاتێ گه‌وره بووین له‌یه‌کتر دوور که‌وتینه‌وه ،چونکه دایکم ده‌یگوت : به‌سه کوڕم ئیتر له‌گه‌ل کچان یاری مه‌که!
چاوه‌کانی ئه‌ستێره خه‌ناوی سووربوو..قژشی سوور تا سمتی شۆڕ کردبووه‌وه..ئه‌وه‌نده جوان بوو ئاگری لێده‌باری. هه‌ردووکمان له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووین ، هه‌موو ڕۆژ به‌دوای ده‌که‌وتم تا ناو پۆله‌که‌ی پاشان ده‌چومه پۆله‌که‌م و داده‌نیشتم.. له گه‌ڕانه‌وه‌ش به هه‌مان شێوه تا به‌رده‌م ده‌رگای مالیان به‌دوایه‌وه بووم هه‌ر که ده‌گیشته ماڵ ئاوڕێکی لێمدهدایهوه.. ئه‌و ئاوڕ دانه‌وه تینوویه‌تی ده‌شکاندم و ده‌بووه وێنه‌یه‌ک تا ڕۆژی دوایی له‌گه‌لیا ده‌ژیام.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی گۆنای مه‌مکی له سه‌ر سنگی قیت بوونه‌وه ئیتر شه‌رمی ده‌کرد له‌گه‌لما بدوێ ..ئه‌م مهمکانهش بوونه نه‌گبه‌تی ماڵه‌وه‌یان پێیان وت : تۆ عازه‌بی .. ده‌بێ ببی به کچی ماڵه‌وه ، بۆیه له قوتابخانه ده‌ریان کرد . به‌لام به دزییه‌وه نامه‌مان ده‌گۆڕییه‌وه..شه‌ڕه شیعرمان بوو تا ئه‌و کاته‌ی ماچم کرد.. ئیتر بووین به شاعیر‌و هه‌میشه بۆ یه‌کتر ده‌ژیان .
تا خوێندنی سه‌ره‌تاییم ته‌واو کرد بالامان ئه‌ندازه‌ی یه‌ک بوو.. که‌چێ دوای ئه‌وه ئه‌ستێره ڕۆژ به ڕۆژ بالای ده‌کرد و درێژتر ده‌بوو چه‌ند سالێکی نه‌برد ئه‌ستێره درێژترین کچی شاره‌که‌م بوو.. له دڵی خۆمدا ده‌مووت ڕه‌نگبێ سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری بێت . زۆرجار له نامه‌کانی داوای لێ ده‌کردم که بچمه داخوازی له و دۆزه‌خه ڕزگاری که‌م.. منیش بهمالهوهم وت: ده‌مه‌وێ ئه‌ستێره بخوازم..گالته‌یان پێکردم وتیان : ژنی چی تۆ زانکۆ ته‌واو که ، پاشان بێدلیت ناکه‌ین.
چووم بۆ زانکۆ که‌چی خه‌ریک بوودڵم بته‌قێ و نه‌مده‌توانی له دووری ئه‌ستێره ڕابێم .. تا ڕۆژێک له ته‌له‌فۆن هه‌والی ئه‌ستێره‌م پرسی ، دایکم وتی: ئه‌ستێره ببینی نایناسیته‌وه..بووه‌ته عاموود ..ڕۆژ به‌ر ڕۆژ درێژتر ده‌بێت!
له‌م هه‌واڵ شپرزه‌بووم به‌په‌له گه‌ڕامه‌وه ماڵ .. کاتێ له دایکم پرسییه‌وه چیبووه ؟.
وتی : ئه‌ستێره له ماڵ نایته ده‌ر، ئه‌وه‌نده درێژ بووه ڕێک سێ ئه‌ندازه‌ی باڵای تۆی هه‌یه.
من و ئه‌ستێره هیچ شتێکمان له یه‌کتر نه‌ده‌شارده‌وه بۆیه یه‌کسه‌ر چووم بۆ مالیان.. کاتێ ئه‌ستێره‌م بینی باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد ئه‌م کچه بۆ وا فڕیوه به ئاسمان.! سه‌ری له بنمیچی خانووه‌که بوو ده‌یتوانی ده‌ست ههلبڕێ بیگه‌یه‌نێته سه‌ربان! ئه‌مه ڕووداوێکی ئاسایی نه‌بوو..!
دیار بوو ئه‌ستێره‌ش چاوه‌ڕووانی ده‌کردم.. بۆیه داوای له دایکی کرد که به‌جووته له ههیوانکه به‌جێمان بهێلن.. هه‌یوانه‌که‌یان فێنک و دڵکراوه بوو، نه‌مده‌زانی چۆن بیدوێنم.. ئه‌ستێره وتی : چییه تۆش وه‌ک ئه‌و خه‌لکه‌ت لێهاتووه واقت ووڕماوه؟
وتم : ئه‌مه شتێکی ئاسایی نییه ئه‌ستێره!
وتی : دکتۆر نه‌ما نه‌یکه‌ین..
وتم : ئه‌ی چی به من ده‌کرێ؟
وتی : بمخوازه پێش ئه‌وه‌ی بمرم.
وتم : خواستنی چی، جارێ با ئه‌م درێژ بوونه‌ت چاره‌سه‌ر که‌ین!
وتی : ئه‌م درێژ بوونه‌م به‌که‌س ناوه‌ستێ ، به تۆ نه‌بێت!
وتم : چۆن؟
وتی : پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتم بۆ یه‌کێ له دکتۆره‌کان گێرایه‌وه ، وتی له‌وه‌بێ شوو کردنت ته‌نیا چاره‌سه‌ربێت!
وتم : به‌لگه‌ی چی‌بوو؟
وتی :نازانم ، به‌لام دکتۆره‌که وتی له وه‌بێ شوو کردن ڕێگا بگرێ له بالا به‌رزیت!
وتم : باوه‌ڕ ناکه‌م..به‌لام مۆله‌تم به‌رێ بیری لێده‌که‌مه‌وه!
ئه‌ستێره تووڕه بوو وتی : مۆله‌تی چی!.. ئه‌ی ئه‌و هه‌موو شیعر نووسین و عه‌شقه‌مان چی به‌سه‌رهات..ئه‌مه بیر کردنه‌وه‌ی ناوێ گه‌ر منت خۆشده‌وێ ده‌بێت یه‌ک ده‌قه به‌فیڕۆ نه‌ده‌یت.. ئه‌وه‌ش بزانه من شوو بهکهسیتر ناکه‌م گه‌ر بشزانم له‌مه‌ش درێژتر ده‌بم و ده‌مرم!
هیچ وهلامیێکم نه‌بوو جگه له چه‌ند دلۆپه فرمێسکێکی شه‌رمه‌زاری .. ئه‌ستێره‌م به دلته‌نگی جێهشت. له خواستنی دوودڵ بووم چونکه درێژیه‌که‌ی ئاسایی نه‌بوو..له‌گه‌ڵ ماله‌وه باسم کرد و وتم : له مندالییه‌وه ئه‌ستێره‌م خۆش ویستووه ئه‌مه‌وێ بیخوازم.. هه‌موو گالته‌یان پێکردم وتیان : تۆ شێتی ئه‌م کچه قاچی له عه‌رزه و سه‌ری له ئاسمان ، جارێ سه‌بر بگره بزانه چی به‌سه‌ردێ؟
وتم : چی به‌سه‌ردێ خۆ کورت نابێته‌وه!
دووباره سه‌ردانی ئه‌ستێره‌م کرد و پێم وت: ئه‌ستێره گیان ئاماده‌م بتخوازم ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش درێژتر بیت به‌س سه‌برم لێبگره!
وتی : من زۆر چاوه‌ڕووانم کردی.. تۆ که‌سێکی دوودڵی ناتوانی بڕیار بده‌ی.
وتم : ڕاست ده‌که‌یت.
ئه‌ستێره چاوی به حه‌وشه گێرا که‌س دیار نه‌بوو له باوه‌شی گرتم و ماچیێکی قولی ده‌می کردم .
به قوڕگی پڕ له گریان ئه‌ستێره‌م به‌جێهێشت . گه‌ڕامه‌وه بۆ زانکۆ تا هه‌فته‌یه‌ک دانم به‌خۆما گرت و ههوالیم نه پرسی که‌چی له‌و هه‌فته‌یه بۆ ساتێکش ئه‌ستێره له ئه‌ندێشه‌م نه سڕایه‌وه.هه‌رده‌م له ژێر باران ده‌گریام و شه‌قامه‌کانم ده‌پێوا..ئاگری عه‌شق گڕی تێ به‌ردام.. چوومه نه‌قلیات یه‌کسه‌ر گه‌ڕامه‌وه بۆ شاره‌که‌م.. بڕیارمدا به قسه‌ی که‌س نه‌که‌م ئه‌ستێره بخوازم! که‌چی کاتێ گه‌یشتمه کۆلان بینیم ته‌رمی ئه‌ستێره ده‌به‌ن بۆ گۆڕستان! .
هاوارم ڵێههلسا و دام له پڕمه‌ی گریان.. گریانیکی پڕله ئازار..تا ئێستاش کڕ نه‌بوومه‌ته‌وه!