Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
بڕینی پرچی  حه‌وت كچه‌ خوێندکار و ئه‌تک کردنی حکومه‌ت

بڕینی پرچی حه‌وت كچه‌ خوێندکار و ئه‌تک کردنی حکومه‌ت

Closed
by March 6, 2008 گشتی

 فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید….
  جه‌ند ڕؤژ له‌مه‌وبه‌ر له‌28/شوبات له‌دواناوه‌ندی خورماڵ_ی کچان  حه‌وت خوێندکاری  کچ له‌سه‌ر ده‌رکه‌ووتنی  چه‌ندتاڵێک له‌قژیان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ناو مامۆستایه‌که‌وه‌  قژیان بڕدرا، ئه‌م ڕووداوه‌ ناکرێت ڕامان نه‌چڵه‌کێنێت و نه‌مان خاته‌ به‌رده‌م قسه‌کردن له‌سه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده و کاراکته‌ری  به‌ناو مامۆستا.

له‌م  کێشه‌یه‌دا  به‌فه‌سڵ بوونی فڵان مامؤستاو  لێسه‌ندنه‌وه‌ی پیشه‌ی فڵان مامۆستای کاراکته‌رناشیرینی ناو چیرۆکی ( هه‌ڵپاچین و ئه‌تک کردن) له‌ دواناوه‌ندی کچانی خورماڵ  کێشه‌که‌ کۆتایی نایه‌ت .

به‌پێی هه‌ریاساوڕێسایه‌کی جیهان بڕینی پرچ یان هه‌رئه‌ندامێکی له‌شی مرۆ ڤ زۆره‌ملێ یانه‌ وبه‌بێ خواستی که‌سه‌که‌، ده‌بێته‌ئه‌تک کردن ،ئه‌تک کردنێکێش مامۆستا  بیبه‌خشێته‌خوێندکار مه‌ترسیداره‌ که‌ناتوانرێت ڕاڤه‌بکرێت ، کردنی ناو و پیشه‌ی پیرۆزی مامۆستایه‌ به‌جه‌لاد،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی مامۆستا هه‌ڵگری په‌یامی نه‌وه‌یه‌کی هوشیاره‌ له‌مرۆڤ

 هیچ کات  نابێت مامۆستا بارگاویی بێت به‌ تووندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی یان هه‌رئاینێکی تر،نابێت سێکسوال بێت،نابێت ئالووده‌بێت به‌ماده‌سڕکه‌ره‌کان،،ته‌نانه‌ت له‌ئه‌مڕۆی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ناشێت مامۆستا چێنه‌ری تۆی تووندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌چێتی بێت.

بڕینی قژی حه‌وت کچه‌ خوێندکار له‌حه‌ره‌می قوتابخانه‌دا باسکردنێکی ڕاگوزارنییه‌ ،پێویستی به‌ئیستکردن و
هه‌ڵوه‌سته‌کردنه‌،ئه‌م تراژیدیایه‌ یاده‌وه‌رییه‌ک له‌ سه‌ردێڕی هه‌واڵ و ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرته‌کانی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی تالیبانه‌کانی ئه‌فغانستانمان  بیر ده‌خاته‌وه‌ که‌له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ و شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه‌ ده‌مان بیست.

 

قوتابخانه‌ بۆخوێندکار فێرگه‌یه‌که‌ بۆئازادی تافێربێت ئازادی ببه‌خشێت به‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌بێ جوودایی نه‌ته‌وه‌  و ئاین و نه‌ژاد . به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندکار له‌قوتابخانه‌وه‌ ‌به‌ زۆره‌ملێ و نه‌خوستراو به‌بڕینی قژئه‌تک کرا، ئیتر ئه‌وا بوونی  پیرۆزی  قوتابخانه‌یه‌ به‌ئۆردووگای له‌سێداره‌دانی بێتاوانانی سڤیل،بوونی پیرۆزی مامۆستاشه‌  به‌ تاوانباری جه‌نگ

ئه‌م ڕووداوه‌و چه‌ندین ڕووداووی تووندووتیژی  تر  که‌ به‌رهه‌می نه‌خۆشی یه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگایه‌ پێویسته‌ چیتر له‌لایه‌ن  ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ناوه‌نده‌کانی بڕیار و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه‌  بکرێته‌ قسه‌و باسی گه‌رم و گوڕ ،بۆڕیسواکردن و به‌ سزا گه‌یاندنی که‌راکته‌ره‌ نه‌خۆشه‌کانی  ناو کۆمه‌ڵگای کوردی .

هه‌روه‌ها ڕووداوی پرچ هه‌ڵپاچینی  حه‌وت کچه‌خوێندکاری دواناوه‌ندی خورماڵ_ی کچان  نیشانه‌ی به‌رده‌وامی
 مۆته‌که‌ی کۆنه‌پارێزی و ئاسته‌نگیه‌کانه‌  له‌به‌رده‌م  پێشکه‌ووتن وگۆڕانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌،،بۆیه‌ به‌پله‌ی یه‌ک پێویسته‌ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌ ئیستێکی جددی له‌ڕووداواکه‌ و  پێداچوونه‌وه‌یه‌کی  به‌په‌له‌ش له‌خۆیان بکه‌ن ..

له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵات وحوکومه‌تدا هه‌رجۆره‌ڕووداێکی له‌م جۆره‌ ته‌نها نابێت به‌فه‌سڵکردن و سزادا نی  بکه‌رانی ڕووداوه‌که‌ کۆتایی بێت،به‌ڵکووده‌بێت خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆمه‌وداکانی ڕووداوه‌که‌ بکرێت،
چوونکه‌ ته‌نها بڕینی پرچی  حه‌وت کچه‌خوێندکار نیه‌،به‌ڵکووبڕینی پرچی حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌

به‌واتایه‌کی تر بڕینی پرچی کچه‌خوێندکار  له‌قوتابخانه‌ ئه‌تک کردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مانێکه‌   که‌بانگه‌شه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆخۆی بکات.

05/03/ 2008    
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید_  سویسرا 
faraidun_73@hotmail.com

Previous
Next