Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
كردار و كارەبا ….. پشكۆ ناكام

كردار و كارەبا ….. پشكۆ ناكام

Closed
by February 17, 2011 گشتی

   

خوا ماڵی ئەم گۆڕانە ئاواكات، شت ئەوەندە زل و قورس دەكات، دەڵێن گوایە سەرۆكی حكومەت بەقەد دو گەڕەكی گەورە كارەبای هەیە، جا چەند فیده‌ر و چەند عەمودە، بەندە نازانێت، بەڵام خۆ دەبێت سەرۆكی حكومەت، بە حوكمی ئەوەی شەوانە بیردەكاتەوە و شت دەنوسێت و بڕیاری گرنگ گرنگ ئیمزا دەكات، كارەبای لە خەڵكی تر زیاتر بێت، رەنگە هەبێت بڵێت ئەی بۆ بە رۆژ بیر ناكاتەوە و نانوسێت، ئاخر ئەو زاتە بە رۆژ هەر خەریكی كردنەوەی سوپەرماركێت و ئوتێل و قردێلەبڕینە و بە ناشكوریش نەبێت، ئەوەندە سوپەرماركێت دەكرێتەوە، مەتری قردێلە حەوت ئەوەندەی نرخە ئەسڵییەكەیەتی، ئێ ئیتر دەبێت هەمو بیركردنەوە و نوسینەكانی بخاتە شەو، ئەو دەبێت سەیری ئەو راپۆرتانە بكات كە لەسەر گەندەڵی، جەردەیی، ئاودیوكردنی نەوت، داگیركردنی موڵك و ماڵی خەڵك، خانەنشینكردن بە دەرزەن، گەلەكۆمەكێ لەسەر گۆڕان، دانانی دەبابە بەرامبەر بە سنورەكان! ببورن بەرامبەر بە گردەكە، ئەو هەمو(كتابنا و كتابكم) كە بە (سڕی)یە، كاتێك دەزانێت رۆژ بوەتەوە و فریای هیچ نەكەوتوە و دەبێت خۆی بۆ قردێلەبڕینێكی تر حازر بكات.

لە هەمو شتێك گرنگتر، ئەوەیە كە بەلای ئەوەوە كردار شەرتە، بۆیە كاتێك سەردانی بەرپرسانی حیزبی دەكات بەو هەمو كۆشك و تەلار و باخ و باخاتەوە، ئەوانیش شەوانیان (چراخان)ەو كە دەیەوێت باسی ئەو هەمو موڵك و عامودە كارەبایە بكات، بیری دەكەوێتەوە كە (كردار شەرتە)، ئەو بەرپرسانە چی دەكەنو چۆن دەژین و گیرفانیان وەزنی چەندە،  یەك زەڕە گرنگ نییە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە، ئەوان كرداریان چۆنە؟ دەنا ماڵ و موڵك و ژیانی (سوڵتان)یانە شتێكی سانەوییە، كردار شەرتە… كرداری ئەو بەرپرسانەش لە (2003)وە دەستپێدەكات، پێش ئەو تەئریخە وەك خۆیان دەڵێن (عفا اللە عما سلف)! كرداریشیان لەگەڵ نەهجی حیزبەكەیان یەك دەگرێتەوە، كەواتە شەرتەكەی سەرۆكی حكومەتیان تێدایە. ئەگەر ئەو زاتە كارەبای شەوی وا بەقوەتی نەبێت، ناتوانێت بەقوڵی بیربكاتەوە و كە بەقوڵیی بیری نەكردەوە، ناتوانێت بڕیاری داهێنه‌رانە بدات، وەك بڕیاری خانەنشینكردنی كەسێكی (30) ساڵە بە پلەی وەزیر، قەیچێكە كردار شەرتە، نەك… كارەبا.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.