ڕووسیا به ئابووری وه‌لاوه نراو به ئابووریش ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه
مه‌هدی كاوانی…..
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو و نه مانی شه‌ڕی سارد‌و باڵاده‌ست بوونی ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک تاکه جه‌مسه‌ری به هێزی جیهانی له دوا ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردو ، به دوایه‌وه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ر سیسته‌می جیهانی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکاوه ڕووی دا. گرینگ‌ترین گۆڕانکاریه جیهانیهکان به دوایه‌وه ؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و نه مانی حلفی وارشۆ ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کامپی ڕۆژهه‌ڵات و سیسته‌می کۆمۆنیستی تیایاندا له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌عه‌دودی سیاسی ، لێدانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و ناتۆ له یوگسلاڤیای پێشوو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند وڵاتێک و سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و دوایه‌ی کۆسۆڤۆ ، شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عێڕاق و ئه‌و لێکهوتنانهی ئێستای .
ڕاسته زۆر هۆکار هه‌بوون له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و کامپه‌که‌یان له بابه‌ت بیرۆکراتیه‌ت و کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی حیزبایه‌تی و ته‌نزیری ئایدۆلۆجی و به حیزبایه‌تی کردنی ده‌زگا ده‌وله‌تیه‌کان و زۆرێكی تر
به‌ڵام دوا که‌وتوویی ئابووری هۆكاره هه‌ره گرنگنگهكانی بوو .
ئه‌گه‌ر چی له بواری سه‌بازی و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ربازی و پێشبرکێ کردنه‌کانیان هیچی که‌متر نه‌بوو له کامپی ڕؤژئاوا، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و پێشبرکێ کردنه‌یان بووه هۆکاری په‌ک خستنی به‌شی هه‌ره زۆری دامه‌زراوه ئابووریه‌کانیان و کورت هێنانیان له به‌رامبه‌ر سیسته‌می باڵاده‌ستی سه‌رمایه‌داری .
دیاره سۆڤیه‌تیه‌كان به هه‌موو سهنگاییهک ده‌نگی خۆیان دا پاڵ ده‌نگی گورباتشۆڤ وپڕۆستڕۆیکایهکهی ، زیاتر مه‌به‌ستیان له چاک کردنی باری وڵات بوو له هه‌موو ڕووێکه‌وه، واته گه‌لی ڕووس به سه‌رۆكایه‌تی گورباتشۆف ویستیان كوده‌تایه‌كی سپی به سه‌ر پارتی كۆمه‌نیستی ئه‌و سه‌رده‌م بكه‌ن ، به‌ڵام به كوده‌تای ڕه‌شی یه‌لسن وه‌ڵام درانه‌وه. ئه‌و كوده‌تایه‌ی كه یه‌لسن به سه‌ر پڕۆستڕۆیكای كرد . به‌ڵی گه‌لی ڕوسی به تێكڕایان به كۆمه‌نیست و ئه‌وانی تر پڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاواریان ده‌كرد ده‌نگ بۆ گۆرباتشۆف و پڕۆستڕۆیكاو دیموكراتی و تهعهدوهی سیاسی و به‌ره‌و پیشه‌وه بردنی وڵات . به‌ڵێ ئه‌وان بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌دا كه سۆڤیه‌ت ههڵوهشیتهوهو ده‌ورانی حوكم وای لێ بكه‌وێته‌وه كه ڕووسیا له نیمچه تاریكیه‌وه بۆ نوستنیكی قوڵ و داپۆشینی تارمایی به‌سه‌ریدا كه تیایه هه‌موو جوله‌یه‌كی له‌و وڵاته بڕی و سۆڤیه‌تی لێك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و برسیه‌تی، بێكاری و وكاولكاری و باری گرانی قه‌رزاری و زیاد بوونی قه‌واره‌كه‌ی خه‌ریك بوو ڕووسیا به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ئیفلاس بوون ببات . به‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می یه‌ڵسن و ئه‌و دوو خوڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بوو .
ده‌توانم بڵێم ئه‌و دوو سه‌رده‌مه‌ی یه‌لسن و پۆتین که هه‌ر یه‌که‌یان دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێ کرد ، ڕێکاوڕێک پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بوون . یان به واتایه‌کی تر ده‌توانم بڵێم پڕۆستڕۆیکای گۆربهتشۆڤ له سه‌رده‌می پۆتین و عهقبهکانی تری به دواوه‌ی دێت مه‌هامی خۆی جێ به‌جێ ده‌کا .
له 02/12/2007 هه‌لبژاردنی دۆمای ده‌وله‌ت به‌ره‌ها ده‌نگی بۆ پارتی یه‌کبووی ڕووسیا دا ، ئه‌و پارته‌ی که فلادیمێر پۆتین سه‌رۆکایه‌تی ده‌کا . ده‌نگده‌رانیش بۆ پۆتین بوو نه‌ک پارته‌که‌ی . له خولی سه‌رۆکایه‌تی چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاس هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه خۆی دووباره کرده‌وه ، واتهمێدێڤ دیمتری که که له پێشبركێی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وتنی به سه‌ر ئه‌وانی تر وه‌ده‌ست هێنا ، هه‌مدیسان له ڕێگاسی پاڵپشتی كردنی پۆتینه‌وه بوو . ئه‌و حاله‌ته‌ی ئێستای ڕوسیا له ڕووی سه‌ره‌ك كۆمار‌و حكومه‌ت تیایه‌تی ، ده‌توانم بڵێم هه‌مان حاله‌تی توركیا و پارتی بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانیه‌تی . واته پۆستی حكومه‌ت بۆ ئه‌درۆگان وخاوه‌ن به‌های هه‌ره به‌رزی پارته‌كه‌یان ئه‌كه‌په و سه‌رۆك كۆماریش بۆ عه‌بدولا گۆلی هاوڕێی دێرینی تێكۆشانی . بۆ ڕووسیاش سه‌ۆكایه‌تی له پۆتینه‌وه گواسترایه‌وه بۆ هاوڕێكه‌ی و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌تیش پۆتین بۆ خۆی هه‌ڵیده‌سوڕێنێ . واته به لای كه‌می عه‌قبه‌ی پۆتین بۆ دوو خولی تری سه‌رۆكایه‌تیش ئه‌گه‌ر به زیاتریشه‌وه نه‌بێت درێژه‌ی ده‌كێشێ .
ڕۆژئاوا وه‌ختی خۆی كه پێشوازیان له یه‌لسن كرد به‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی كه به دوای خۆشی هێنا بۆ ڕووسیا ، هه‌مووی له به‌ر ئه‌وه‌وه بوو كه له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا وه‌ك جه‌مسه‌رێكی ده‌ست ڕۆیشتوو له كێشه‌كانی جیهان دوور بخه‌نه‌وه . كه ئێستاش نیگه‌رانن به پۆتین و ئه‌و پاڵپشتیه فراوانه‌ی گه‌لی ڕووسی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ، ترسانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌رده‌مه‌كانی شه‌ڕی سارد . له كاتێكا كه دوا كه‌وتووی ئابووری له ڕووسیا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوو ، زیاد بوونی شه‌عبیه‌تی پۆتینیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابووریانه‌ی كه له سه‌رده‌می ئه‌وه‌وه به دانپیانانه‌كانی ڕۆژئاواوه وه‌ده‌ست هاتوون . ڕووسه‌كان ئێستاكه ده‌نگ بۆ چاككردنی باری ئابووری و گوزه‌رانیان ده‌ده‌ن نه‌ك بۆ مێژوو . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونانه‌ی ڕووسیایان وه‌پێش خست به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به چه‌ند به‌رامبه‌رێك و زیاد بوونی داوا له سه‌ری له بازاڕی جیهانی و گازی سروشتی ڕوسیایه كه ئێستاكه سێیه‌كی جیهانی وه‌به‌ردێنێ و ڕێژه‌ی نااردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیشیان ده‌گاته ٩ملیۆن به‌رمیل لكه ڕۆژێكا . به‌ڵێ ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی ڕووسیاو ئه‌و گه‌شه‌كردنه فراوانه‌ی كه ئێستاكه چین به خۆیه‌وه ده‌بینێ كه بووته سێیه‌م ده‌وله‌تی په‌ره‌سه‌ندوی جیهانی واته دوا به دوای ئهمهریكاو یابابانهوه دێت و هیندیش خه‌ریكه پێشكه‌وتنی پێشه‌سازی فراوان به ده‌ست بهێنێ . كه‌چی له سه‌ره‌كه‌ی تر ئه‌مه‌ریكا پاش ١١ی سه‌پتێمبه‌ری ٢٠٠١ه‌وه تاوهكلو ئێستا به‌های دۆلاری له سه‌روی ٣٠٪ هاتۆته خواره‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی دووجه‌نگی عیڕاق و ئه‌فگانستان بۆته‌وه به‌و هه‌موو تیچوه فراوانه‌ی و دیار نه‌بوونی ئاكامه‌كانی .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستای ڕووسیا له سه‌رده‌مه‌كانی شه‌ڕی سارد جیاده‌كاته‌وه ، ڕووسه‌كان ئه‌و جاره‌یه‌یان به ڕێوشوێنه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له گه‌ڵ چین به‌ره‌و باشتر ده‌ڕواو ئه‌وروپاش جگه له‌وه‌ی له بهرپێویست بوونی به گازی سروشتی و نه‌وتی ڕووسی و ڕه‌وانه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پێشتریان له شه‌پۆڵی كۆمه‌نیستی، ئه‌وا زۆر پێویستی تری هابه‌شی ئابووری و گۆڕانكاریه سه‌رده‌میه‌كانی تریشیان به ڕووسیاوه هه‌یه . بۆیه وا ئاسان نیه بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان وه‌ك سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد كۆبه‌ندی جیهانی سه‌رمایه‌داری له دژیان كۆ كه‌نه‌وه . بۆ وڵاتانی ئیسلامیش چه‌كی دژایه‌تی كردنی ئیسلام زیاتر گواستراوه‌ته‌وه دیوی ڕۆژئاوا نه‌ك ڕووسه‌كان، له ڕێگایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان وا ئاسان نیه ئه‌و چه‌كه‌یان وه‌ك جاری جاران له دژی ڕووسه‌كان به ناوی كوفری كۆمه‌نیست به‌كار بهێنن .
گره‌وی ده‌سه‌ڵاتی له مه‌ودوای میدێڤ و پۆتینیش له سه‌ر باشتر كردنی باری ئابووری ڕووسیاو رادهدانان له ڕێوشوێنه باڵاده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه .
ده‌توانم بڵێم بۆ له‌مه‌و دوا جیهان به دووڕیانێكی تری دوور له خواسته‌كانی ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو ده‌هاوێژێ .
mahdikawani@yahoo.co.uk
/٠٥/٠٣/٢٠٠٨