 
	بۆ مه‌رگی کاکه ڕێژوان
Closed							
	
						
						
					به‌ندی عه‌لی .. 2011
عیزره‌ئیل
پێی شه‌رمه ئه‌مشه‌و
توخنی ئه‌م هه‌واره که‌وێ
له‌هه‌ر کوچه‌و کۆڵانێکا
تفه‌نگێکی نابینایه
ئه‌هریمه‌ن 
ناوێرێ ئه‌م شه‌و
سه‌ردانی ئه‌م شاره بکا
هێنده فیتنه‌بازی گێلی
 سوک و ترسنۆکی تیایه
له‌ئه‌مڕۆوه ئیتر باسی
چیرۆکی هاوخوێنی مه‌که‌ن
له‌م هه‌واره زامدارهیا
گوڵم ، هه‌رزانترین کاڵا
خوێن من و خوێنی تۆیه
له‌ئه‌مڕۆوه ئیتر باسی
نوکته‌ی هاوزمانی مه‌که‌ن
له‌م هه‌واره بێزارهیا
لوله‌ی تفه‌نگ
زمانحاڵی .. گفتوگۆیه

 
			 
			 
			