مرۆڤی هوشیار گێره‌شێوێن نییه
به درێژایی ڕۆژانی خۆپیشاندانه‌کانی تونس و میسر، وه‌کو مرۆڤێکی تینووی ئازادی و دژ به دیکتاتۆرییه‌ت، چه‌وسانه‌وه، برسیکردن، بێ‌کاری و سووکایه‌تیکردن به مرۆڤ، له هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م گۆی زه‌مینه‌دا بێت، به‌دوای هه‌واڵی تازه‌دا وێڵ بووم، له ڕێگه‌ی تیڤی و ئینته‌رنێت و فه‌یسبوکه‌وه، گوێم له هه‌واڵه‌کان ده‌گرت و ده‌مخوێنده‌وه، وه‌ک هه‌میشه نه‌فره‌ت له کپکردنی بانگی ئازادی ده‌که‌م، ئاوهایش نه‌فره‌تم له به‌ڵته‌جییه‌کان و ئه‌و که‌سانه ده‌کرد که هه‌وڵی کپکردنی ده‌نگی خه‌ڵک ده‌که‌ن، به شانازییه‌وه، له دووره‌وه به‌شداری خۆشی که‌وتنی بته‌کانی حاکمه دزه‌کانی میسر و تونسم ده‌کرد و له فه‌یسبوک پیرۆزباییم لێ ده‌کردن. ڕۆژگاری ڕاپه‌ڕین و ڕووخانی به‌عسم بۆ زیندوو ده‌بووه‌وه. خۆپیشاندان مافیکی دیموکراتیکی خه‌ڵکه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌به‌ر ئه‌ستووری دیواری کۆشکی ده‌سه‌ڵاتداران و دووریی به‌رپرسان له نه‌هامه‌تییه‌کانیان، ده‌نگییان ناگاته شوێنی مه‌به‌ست، تاقه شوێنێک که په‌نای بۆ ده‌به‌ن جاده و هه‌ڵگرتنی دروشمه. خه‌ڵکی کوردستان ده‌مێکه هاوار ده‌که‌ن و که‌س گوێیان لێ ناگرێت، ده‌مێکه له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و که‌موکوڕییه‌کانیان داد و بێدادییانه، ئه‌رکی حکومه‌ته گوێ له خه‌ڵک بگرێت و داواکارییه‌کانییان جێبه‌جێ بکات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر پێویسته هیچ نه‌بێت نیوه‌ی به‌ڵێنه‌کانی خۆی بهیننه دی. چه‌ندین ڕۆژه خۆپیشاندانه و خۆپیشانده‌ران ڕووبه‌رووی گوله و توندوتیژی ده‌بنه‌وه، په‌رله‌مانی کوردستان که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ده‌کات، ده‌نگی لێوه نه‌هات. ئه‌وه‌ی که له‌م بارودۆخه‌دا ئێمه‌ی نیگه‌ران کردووه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانه به گوله، هێنانه‌وه‌ی هیچ پاساوێک پینه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ناکات، با ماڵ بڕوخێت، با شووشه بشکێت، ئایا به‌هاکانی مرۆڤ گرینگن یان جام و په‌نجه‌ره‌ی بینایه‌کی حیزبی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه به‌کارهێنانی وشه‌ی گێره‌شێوێنه، که به عه‌ره‌بی ده‌بێته موخه‌ریب، ئه‌م وشه‌یه له زاکیره‌ی کورددا زۆر ناشیرینه و له‌و ڕۆژگاره‌یدا که حیزب و به‌رپرسه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان، له سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ره‌فی خه‌باتدا به چه‌ک به‌رگرییان له که‌رامه‌تی ئێمه و خۆیان ده‌کرد، ئێمه‌ش له شاره‌کاندا ته‌نها به وره و بڕواکه‌مان دیفاعمان له خۆمان ده‌کرد، ئه‌و ڕۆژگاره هه‌موومان له دیدی حیزبی به‌عسدا موخه‌ریب( گێره‌شێوێن) بووین، ئێمه‌ی موخه‌ریب، ئیسراحه‌تی شه‌و و ڕۆژ، که‌یف و ڕابواردنی بهعسییهکانمان ته‌خریب ده‌کرد، ئاسوودییانمان هه‌راسان ده‌کرد، وه‌کو مۆته‌که ده‌چووینه ناو خه‌وی خۆشیانه‌وه، شان به شانی ئێوه‌ی خه‌باتکارانی شاخ نه‌مانده‌هێشت بحه‌سێنه‌وه. ئه‌و وشه‌ی موخه‌ریبه میدالیای شانازی بوو له سینه‌ماندا و ئێمه‌ی له جاش و به‌عسی و به‌کرێگیراوان جیاده‌کرده‌وه. قوربانییه‌کانی ئێمه و ئێوه و به‌ری ئه‌و ڕۆژگاره ئێوه‌ی له شاردا کرده به‌رپرسی ئێمه و ئێمه‌ش به مه‌منوونییه‌وه قبوڵمان کرد. چونکه بڕوامان وابوو به‌هه‌شتی کوردستانه‌که‌مان به ده‌ستی ئێوه ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه، ده‌ستتان خۆش بۆ هه‌موو ئاوه‌دان کردنه‌کانتان، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌کانتان که قازانجه‌که‌ی ده‌چێته حیسابی خۆتانی به‌ڕێزه‌وه، به‌ڵام ئایا ڕه‌وایه کاتێک خه‌ڵک داوای نه‌هێشتنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه بکه‌ن که خۆیشتان داد و بێدادتانه له ده‌ستی و کۆنتڕۆڵی له ده‌ستتان ده‌رچووه، بڵێن ئه‌مانه گێرهشێوینن؟؟!! خۆپیشانده‌ران گێره‌شێوێن نین، ئه‌وانه خه‌ڵکی هوشیارن به مافه‌کانییان، داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌رکی حکومه‌تیش به‌جیهێنانی داخوازییهکانییانه، ئێمه کار له‌سه‌ر هوشیارکردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌که‌ین، ده‌یان سه‌نته‌ری ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستاندا دامه‌زراون ئامانجییان هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه. به‌کارهێنانی چه‌ک و ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران له‌دنیای ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌کی ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموکراسییه‌ت نایه‌ته‌وه، به‌کارهێنانی ئه‌م توندوتیژییه ده‌بێته هۆی دروستکردنی فه‌زایه‌کی میلیتاریستی و پێکهێنانی که‌شێک که خه‌ڵکی نه‌وێرن ئازادانه داخوازییه‌کانییان بخه‌نه ڕوو، ڕێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت که فه‌زای سیاسی ناته‌ندروست زاڵ بێت. ئاشکرایه هانده‌ری ئه‌م خۆپیشاندانانه جگه له‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی پێدا تێده‌په‌ڕێت، له پله‌ی یه‌که‌مدا گوێنه‌گرتن بوو له داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به گشتی و گه‌نجان به تایبه‌تی، چه‌ندین ساڵه خه‌ڵک هه‌مان دروشمییان هه‌یه، سه‌دان کامپین و خۆپیشاندان کراوه، که‌س گوێگری نه‌بووه، هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا له که‌ناڵێکی تیڤییه‌وه به‌رپرسێک ده‌یووت، قه‌یچێکا با خه‌ڵک هه‌ر خۆپیشاندان بکه‌ن! ئاخر کاکی به‌رپرس که گوێت لێ نه‌گرت، دۆخه‌که ئاوهای لێدێت، ئه‌م شێوه قسه‌کردنه هیچ خزمه‌تێک به بار و دۆخه‌که ناکات، به پێچه‌وانه‌وه سوکایه‌تی کردنه به داخوازی مرۆڤه‌کان له کوردستاندا. کاتێکیش که ده‌رگاتان لێ ده‌گیرێت به فیشه‌ک وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی که زه‌مانه‌تی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و سه‌قامگیری ده‌کات، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌کانی خه‌ڵک و کردنه‌وه‌ی دیالۆگی ڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، درانه دادگای تاوانبارانی ڕۆژانی خۆپیشاندان و ئه‌و که‌سانه‌یه که بڕیاری تهقهکردنییان له خه‌ڵک داوه، به‌دیهێنانی داواکاریی و فه‌راهه‌مکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه.