ڕاپه‌ڕین…. حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
به ئه‌مه‌ک بووین به ئه‌مه‌ک
وتمان: ئه‌ی به‌ندیخانه
ئهتکهینه جێگای گوڵ و ڕێحانه
ڕاپهریتین به ئه‌مه‌ک بووین به ئه‌مه‌ک
بێکه‌س،وتی : داری ئازادی به خوێن ئاو نه‌درێت قه‌ت به‌رناگرێ
ڕاپهریتین و داری ئازادیمان کرد به‌دارشه‌ق و تابووت و داری سه‌رکوتکردن
بێکه‌س،وتی؛ خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی
ڕاپهڕیتین و وتمان خوایه وه‌ته‌ن چ دۆزهخێکهو سه‌رکرده‌کانمان له کۆڵکهرهوه
دوێنێ وتمان: زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن
ناده‌ین به قه‌سری قه‌یسه‌ری درۆمان کرد
ئای ڕاپه‌ڕین هه‌زار وانه‌ت فێرکردین
فێرتکردین که پشیله‌یه‌کی به وه‌فاو
مرۆڤ دۆستێکی جه‌للاد بین
ئای ڕاپه‌ڕین تۆ چه‌ن خۆشی
ئای ڕاپه‌ڕین پڕی بۆشی
ئای ڕاپه‌ڕین سواری پشتی ئه‌سپی ئازادیی بووین
ئه‌ملاو لای ناسکه دیموکراتیمان ماچ کرد
ئای ڕاپه‌ڕین ئازادیی و دیموکراتی چه‌ن به‌تامن
پان و پۆڕن ئه‌ڵێی قه‌نده‌هارو به‌غداد و تاران و شامن
ئای ڕاپه‌ڕین داهێنه‌ری شه‌ڕه په‌ڕۆ
داهێنه‌ری هه‌ڵپه‌رین و بگره‌و به‌رده‌و بێنه‌و بڕۆ
ئای ڕاپه‌ڕین ئای ئازادی
له سوار بوون و دابه‌زینا
له ئازادی و ڕاپه‌ڕینا
که‌س کوشتنی پێ ناخۆش نییه
که‌س وێرانکردنی لا ناشیرین نییه
ئازادی بکوژه
ئازادی وێرانکه
ئازادی تاڵانکه
ئای نیشتیمان ئێستا تۆ
چه‌ند مه‌مله‌که‌تت هه‌یه له ڕیش و پۆستاڵ
ئای نیشتیمان ڕۆژێک به‌بۆنی پۆستاڵ دهبورێیتهوهو
ڕۆژێک له زه‌لکاوی ڕیشا ئه‌خنکێیت.
ئای نیشتیمان ئێستا تۆ پڕی له عاشقی جه‌للادو
په‌پووله‌ی دڕنده‌و
فاسقی خواپه‌رست
ئای نیشتیمان ئێستا ڕاپه‌ڕین
پێویستی به ڕاپه‌ڕینێکی تره.
1995
تێبینی، ئه‌م شیعره‌م له کۆتایی ساڵی 1996 دا نووسیوه که‌چی تا ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای کوردی له سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی، سه‌ر باری گه‌نده‌ڵی له‌هه‌مان دۆخی نائومێدی ئه‌و ده‌مه‌دا ده‌ژێت .حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش،