خه‌یاڵترین ڕژان …..عه‌لی پێنجوێنی
خۆزگه دوو باڵی جادوویم ده‌بوو
هه‌ڵیانده‌گرتم و ده‌یانبردم
بۆ دورترین سه‌ر زه‌مینی غه‌ریبی
وا خه‌ریكه غه‌ریبی ناو كاسه‌ی سه‌رم ده‌مخنكێنێ
* * * * *
له ئاسمانی كه‌لله‌ی سه‌رما
په‌ڕی ئه‌و هه‌موو ڕیشۆڵه‌یه، كه‌وتوه
بۆیه دنیا ڕه‌ش ده‌بینم
وه‌ك موروه ڕه‌شه‌كه‌ی ملی دایكم
* * * * *
هه‌میشه پێمخۆشه، كه‌سێك
بیرم بخاته‌وه‌و پێم بڵێ، بابڕۆین
چونكه هه‌میشه ده‌ترسم له‌ناو تاریكییا جێ بمێنم
* * * * *
سه‌گێك خۆی ده‌كات به‌قوڵایی ده‌ریادا
تا گۆچانه جێماوه‌كه‌م بۆ بهێنێته‌وه
ته‌ماشاكه، چۆن پیرێتیم ده‌لاوێنێته‌وه، ئه‌و سه‌گه ؟
* * * * *
چرا هه‌ر ڕوناكی ناداته‌وه
سه‌ر مێزه‌كه‌ش پڕ ده‌كات له‌دوكه‌ڵ
هه‌میشه چرا هه‌ڵده‌كه‌ین و خه‌ڵكی پێ ئاشكرا ده‌كه‌ین
ئه‌دی چرا خۆی چۆن ئاشكرا بكه‌ین ؟
* * * * *
مانگ كه به‌شه‌ڕ دێت له‌گه‌ڵ شه‌وا
جه‌نگه‌ڵ ده‌داته به‌ر ده‌سڕێژی تریفه
خۆزگه فێری ئه‌م جۆره شه‌ڕه ببوینایه !
* * * * *
كه‌شه‌ڕ دێت حه‌زده‌كه‌م
له‌لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه دابنیشم
جگه‌ره به‌جگه‌ره دابگیرسێنم و بخۆمه‌وه
كه‌شه‌ڕ دێت من ده‌ریا ده‌بینم
چه‌ند به‌په‌له هه‌ڵدێت و ئۆغر ده‌كات
* * * * *
مه‌گه‌ر ژماره‌ی دڵۆپه‌كانی مه‌ركانه‌یه‌ك شه‌راب
عومری ئێمه‌ی بۆ ده‌ست نیشان بكرێ
شه‌راب فریانه‌كه‌وت ته‌مه‌نی خۆی له‌ترێ بپرسێ
بۆیه به دڵۆپه‌كانی خۆی
عومری ئێمه ده‌ژمێرێ
* * * * *
مێزی كتێبه‌كانم له‌داری مێو دروستكردوه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك مه‌یلی باده‌م كرد
ده‌م بێنم به‌لێواری مێزه‌كه‌مه‌وه
* * * * *
ئه‌م ملیاره‌ها ئینسانه
سه‌ری به‌رزكردۆته‌وه، بۆ ئاسمان
داوای یارمه‌تیت لێده‌كه‌ن
كه‌چی تۆ وای له‌سه‌ر زه‌وی و چاوم لێته
چنگ‌و په‌لت له‌قاچوقولی ڕێواسێك گیركردوه
تا هه‌ره‌سی به‌فر له‌ناو خۆیدا نغرۆت نه‌كات
ئاخر چۆن وا ده‌بێ خودایه ….. ؟
* * * * *
دۆزه‌خ ناوێرێ توخنی ژیان بكه‌وێت
چونكه گه‌رمای نائومێدی ده‌یسوتێنێ
تۆڵه‌كردنه‌وه، له‌دۆزه‌خ
فڕێدانیه‌تی بۆ ناو ئه‌م ژیانه‌ی
ئێمه تیایا كه‌یف ده‌كه‌ین !
* * * * *
ژیان به‌باخ ته‌فره‌مان ده‌دا
كه‌چی بێئاگایه له‌و هه‌موو به‌هێیه‌ی
به‌ده‌م گریانی نائومێدیه‌وه، خه‌ویان لێده‌كه‌وێ
* * * * *
نوێژ بۆ دایكم سۆزێكی هێنده خۆشه
كه‌هه‌رگیز وێنا ناكرێت
* * * * *
هاوڕێكه‌م ده‌ڵێ دایكم خوێنه‌واری نییه
منیش ده‌ڵێم
دایكی منیش خۆنه‌واری نییه
كه‌چی به‌بۆن هه‌مو ئه‌و كتێبانه ده‌دۆزێته‌وه
كه‌باسی نوێژكردن ده‌كه‌ن
دایكم خۆنه‌واری نییه
كه‌چی له‌گشت فه‌یله‌سوفه‌كانی دنیا زیاتر
خودا تێده‌گه‌یه‌نێت و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كا
* * * * *
باوكم ژیانی له‌دایكم سه‌ندو بۆڵێ ترێی به‌بارمته له‌لا دانا
باوكم ڕۆشت و ژیانی له‌گه‌ڵ خۆیابرد
دایكم پیربو به‌دیار بۆڵه ترێكه‌وه‌و
گۆرانی*( كه‌ی دێته‌وه، كه‌ی دێته‌وه ) ده‌ڵێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان
* * * * *
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی توتڕكم بینیوه
به‌كوڵ به‌سه‌ر دڕكا ده‌گریا
له‌و ڕۆژه‌وه نه‌موێراوه، به‌ڕاستی
له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا، خۆشه‌ویستی بكه‌م
ناشزانم بۆ ؟
* * * * *
ئه‌گه‌ر ویستان دوكه‌س یه‌كتریان خۆش بوێت
تكایه ……
له‌یه‌كتریان جیابكه‌نه‌وه، تكایه
* * * * *
ئه‌وه‌ته‌ی بنی دنیا دانراوه، خه‌نجه‌رێكم پیشان بده
خوێن لێوه‌ی فیچقه‌ی نه‌كردبێ
خودایه تائێستا نه‌وتوانیوه
نه‌زیفی خوێنی خه‌نجه‌رێك بوه‌ستێنی، ئاخر بۆ ؟
* * * * *
سه‌ده‌یه‌كی تریش دانیشی به‌دیار
هه‌رێزی ناو ئه‌و مێرگه‌وه
دڵنیابه قسه‌یه‌كی لێنابیستی
چونكه جیلوه‌ی جوانیت تیانه‌ماوه
مێرگه‌كه بێنێته قسه‌و بیدوێنێ
به‌لوتبه‌رزییه‌كه‌تا ده‌تناسمه‌وه‌و ده‌زانم
هه‌میشه وای له‌كه‌مینا
بۆ ڕشتنی خوێنی جوانی
* * * * *
چ تاریكه سه‌لاتێكه خودایه …..
ئاخر كه نورێك له‌ڕۆحمانا هه‌ڵنه‌یه‌ت و شنه‌شن نه‌كات
چۆن ئه‌و شته بدۆزمه‌وه
كه‌له‌دڵمایه‌و جیهانی ده‌ره‌وه لێم ده‌شارێته‌وه ….. ؟
* * * * *
مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت هه‌ڵبێت له‌تاریكی
چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌خت و ڕۆحانی
مرۆڤ و تاریكی به‌ستوه به‌یه‌كتره‌وه
* * * * *
دڵخۆش مه‌كه‌ن
كه‌مناڵان گۆرانیتان بۆ ده‌ڵێن
ئه‌وه گاڵته به‌عه‌قڵتان ده‌كه‌ن
به‌ڵام ئێوه حاڵی نابن ئه‌ی گه‌وره‌كان
كه‌ئێوه مناڵان ده‌دوێنن
ئه‌وان به‌قووڵی ده‌گرین
كه‌ئێوه جێیان ده‌هێڵن
ئه‌وان شنه‌شن ده‌تریقێنه‌وه
ده‌ئیتر نازانم بۆ شه‌رمه‌زار نابن گه‌وره‌كان ؟
* * * * *
هه‌رگیز شه‌راب ناتوانێ
له‌وه جوانتربێت
وه‌ختێ له‌ده‌فرێكی كۆنه ساڵا خه‌وی لێده‌كه‌وێ
فڕین هه‌رگیز له‌وه جوانتر نابێت
وه‌ختێ هه‌ورێ به‌ناو قژی ئاڵۆزاوی سنه‌وبه‌رێكا
له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و هه‌ڵده‌فڕێ
* * * * *
پیاوێك تا مرد، شه‌رابی دروست ده‌كرد
به‌ڵام هه‌رگیز شه‌رابی نه‌ده‌خوارده‌وه
چونكه به‌سه‌فه‌ر مه‌ست ده‌بوو
* * * * *
ئه‌وه‌ی له ڕۆژی ڕوناكدا ده‌ركی پێده‌كرێ
ته‌نیا شتی پڕ‌و پوچن
به‌ڵام تاریكی نشینگه‌ی ڕازه ته‌ڵاییه‌كانه
شه‌و تا تاریكتر بچێته‌وه
باده پڕ نه‌شئه‌تر ده‌بێ
* * * * *
به‌چرایه‌كه‌وه، بۆ تاریكترین جێگا مل ده‌نێم
هه‌ر كه ده‌گه‌م
جلیوه‌ی جوانی چراكه ده‌كوژێنێته‌وه‌و
چاوی منیش به‌شه‌واره ده‌كه‌وێ
* * * * *
جوانی یه‌ك ماڵی هه‌یه
ئه‌ویش ماڵی بێئۆقره‌ییه
جوانی له‌كه‌میندا نییه، بۆ كوشتنی هیچ جوانیه‌كی دیكه
به‌ده‌ست هێنانی جوانی سه‌هل نییه
به‌تایبه‌ت له‌م ته‌مه‌ڵخانه‌یه‌دا
هه‌رگیز جوانی و ئابڕو
به‌یه‌كه‌وه كۆ نابنه‌وه
ئابڕو له‌ناو ماڵی ترسا خۆی قایم كردوه
جوانیش هه‌ر له‌سه‌فه‌ردایه‌و ڕفته نییه
* * * * *
ده‌بێ ئه‌و شتانه ببیستین
كه‌هه‌رگیز بڕوامان پێی نییه
ئاخر هه‌رگیز واناكه‌ین بۆیه
گفتوگۆ سیحری خۆی له‌ده‌ستداوه
ئاخر واناكه‌ین بۆیه
ئه‌م هه‌موو باوه‌شكردنه‌مان به‌یه‌كترا
جگه له‌ته‌نیایی
هیچی تری لێ سه‌وز نابێ
* * * * *
باش ده‌زانم
چۆن روتوقوت بومه‌ته‌وه له‌ئیمان
چاك ده‌زانم
چ كافرێكم لێده‌رچوه، كه‌چی
دوعایه‌كی دایكم
سكونه‌تی ڕۆحیم بۆ ده‌هێنێت
* * * * *
خه‌تام مه‌گره‌و به‌هه‌ڵه بۆم مه‌نوسه
له‌گه‌ڵ شه‌یتانا تێكه‌ڵ بوم
ئاخر وام ده‌زانی
هێزی مانه‌وه له‌ناو
دڵۆپێ شه‌ونمی به‌ره‌به‌یانا
هه‌ر به‌منت به‌خشیوه ….. خودایه
به‌هه‌ڵه بۆم مه‌نوسه
**********
یوسف له‌ناو قوڵترین بیره‌وه
توانی بێته ده‌ره‌وه
دڵنیام گه‌ر له‌ناو مێرگێك ڕێحانه‌دا بوایه
هه‌رگیز نه‌یده‌توانی بێته ده‌ره‌وه
* * * * *
خه‌مۆكی هه‌مو دنیا
هێنده‌ی خه‌مۆكی ناو چاوی فیلێك قورس نییه
هه‌ر بۆیه هێنده به‌هێواشی قاچ ده‌جوڵێنێت و ڕێ ده‌كا
دڵنیام ڕۆژێك له‌پێ ده‌كه‌وێت
* * * * *
به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه، له‌ناو ته‌نییایدا
نه‌ك له‌ناو سه‌ماكردنا
به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه، له‌ناو
دوو لقی یه‌ك دره‌ختا
به‌ڵام مه‌ودای نێوانمان ئاسمان و زه‌وی ده‌بێت
* * * * *
چه‌ند سه‌هل و بێ په‌روا
به‌لای ئه‌م دێڕه‌دا تێده‌په‌ڕین
خۆزگه هه‌رگیز له‌دایك نه‌بومایه
تێده‌په‌ڕین وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بوبێت
———————
له‌گۆرانیه‌كی (عه‌لی مه‌ردان)ه‌وه وه‌رگیراوه..*