ڕێژه‌ی له 17% ی بودجه بۆ کوردستان په‌سه‌ند کرا، به‌ڵام!
سه‌دیق سالح عه‌زیز….
له دوای ماوه‌یه‌کی درێژی پڕ گرفت و کێشه، له‌دوای زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی پڕ له گێچه‌ڵی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان به شیعه‌و سوننه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، که له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان زۆرینه‌یان به‌ڵێنی په‌سه‌ندکردنی ڕێژه‌ی له یان ده‌داو پاشان په‌شیمان ده‌بوونه‌وه‌و ده‌یان گوت ڕێژه‌ی له بۆ کوردستان زۆرتره له ڕێژه‌ی دانیشتوانی کوردستان، بۆیه ده‌بێ ته‌نیا له بێت، دواجار ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی بودجه‌ی عیراقی له دانیشتنی 13-02-2008 په‌سه‌ند کرد.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به نابه‌دڵی ڕێژه‌ی له ی ئه‌م بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کرد، به مه‌رجێ ته‌نیا بۆ ماوه‌ی ساڵێک بێ، وه ده‌نگ بۆ یاسای هه‌رێم و پارێزگاکان و لێبوردنی گشتی بدات، هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان و عیراق ده‌بێ داهاته ناوخۆییه‌کانیان بۆ یه‌کتری ئاشکراکه‌ن و دیسان دابه‌شی بکه‌نه‌وه، که دیسان کوردستان به‌رکه‌وتی خۆی ده‌بێ. وه‌ک گوتراوه، بۆ ساڵی داهاتوو ڕێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم به پێوانه‌یه‌کی تر ده‌بێ، گوایه ئه‌مساڵ سه‌رژمێری له عیراقدا ئه‌نجام ده‌درێ، که له‌م بارودۆخه‌دا کارێکی ئه‌سته‌مه، ئینجا به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ڕێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ستنیشان ده‌کرێ، هه‌روه‌ک له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که مووچه‌ی پێشمه‌رگه به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه سپێردرا به به‌ڕێزان سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق تا پێکه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. ته‌جره‌به‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو ئه‌وه به دیار ده‌خا که به‌رێز مالیکی ئه‌م داوایه په‌سه‌ند ناکات هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێ. پێشبینی ده‌کرێ لایه‌نی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی داهاتووش مه‌رج دابنێن بۆ په‌سه‌ند کردنی بودجه که نازانرێ چیه.
لایه‌نی کوردی له په‌رله‌مانی عیراق تووشی گوشارێکی زۆربوون، کارتێکی به‌هێزی ئه‌وتۆیان نه‌بوو بۆ وه‌لامی پڕاوپڕی هه‌موو کێشه‌کان. سه‌رکردایه‌تی کورد که زانیان له پێگه‌ی لاوازی که‌مینه‌ی په‌رله‌مانیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، بۆیه په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕێژه‌ی له ی ئه‌مجاره‌یان، هه‌رچه‌ند کاتیشه، به سه‌رکه‌وتن دانا، بروسکه‌ی پێرۆزباییان بۆ نوێنه‌رانی کورد نارد له به‌غدا، که‌چی ساڵانی پێشوو هه‌مان بڕی له ی بودجه به لووسی و به‌بێ گرێ په‌سه‌ند ده‌کرا.
هه‌رچه‌نده کۆششی لایه‌نی کوردی له به‌غدا جێگای ده‌سخۆشیه، به‌لام ئه‌گه‌ر به پێوانه‌ی ساڵانی پێشوو بێ لایه‌نی کوردی هه‌ندێ پاشه‌کشه‌ی کردووه له به‌رامبه‌ر لایه‌نی عه‌ره‌بی، چونکه پێشتر ڕێژه‌ی له ه‌که مه‌رجدار نه‌بوو بۆ ماوه‌ی ساڵێک و نه‌به‌سترابووه‌وه به ده‌نگدان به پڕۆژه بڕیاری تر، مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و کێشه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌م توندیه به‌ره‌نگاری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانیش نه‌ببوونه‌وه، وه هیوایه‌کی گه‌وره‌ش به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراق هه‌بوو.
له کاتێکدا په‌سه‌ند کردنی ئه‌م رێژه‌یه مایه‌ی دڵخۆشی هه‌موو تاکێکی کوردی بوو، چونکه بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژوی کوردستاندا ئه‌م بودجه گه‌وره‌یه په‌سه‌ندکراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو بێت، بودجه دوو ئه‌وه‌نده‌ش بێت، ته‌نیا که‌مینه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی ووڵات و بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌ت به‌کاردێت که پشتیوانی سه‌ره‌کی گه‌لن له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا، ده‌نا زۆربه‌ی به خراپی به‌کارده‌هێنرێ، ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرێ هه‌لبه‌ت ئه‌م جۆره خه‌رجکردنه، نه زیره‌کی ده‌وێ و نهپلانی توکمهش. هه‌ڵبه‌ت که‌س نکۆڵی له‌وه ناکات هه‌ندێ چالاکی و پڕۆژه‌ی گرنگ ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رمایه زۆره‌ی که له بودجه‌ی ساڵانی 2004، 2005، 2006، 2007 هاتۆته کوردستانه‌وه که خۆی زۆرتر له 20 ملیار دۆلار ده‌دا، ئه‌وه‌نده پێوه‌ی دیار نیه.
بودجه‌ی عیراق بۆ ئه‌مساڵ به نزیکه‌ی 50 ملیارد دۆلاری ئه‌مریکی داندراوه پشکی شێری له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه‌یه که به نرخی 57 دۆلار بۆ یه‌ک به‌رمیل خه‌مڵێندراوه. هه‌روه‌ها 14 ملیاریش بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان داندراوه. به گویره‌ی قسه‌که‌ی به‌رێز د. به‌رهه‌م سالح، به‌رکه‌وتی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 6 ملیار دۆلاره، نزیکه‌ی 2 ملیاردو 380 ملیۆن دۆلاریش بۆ به‌رهه‌مهێنانه، که‌وایه کۆی هه‌ردوکیان ده‌کاته 8 ملیار‌و 380 ملیۆن به‌رکه‌وتی کوردستانه له به‌غداوه. به قسه‌که‌ی به‌ڕێزیان وه‌ها حاڵی ده‌بین، ئه‌مساڵ نزیکه‌ی 36 ملیار دۆلار بوودجه‌ی سافی هه‌موو عیراقه، به‌بێ خه‌رجی سیادی و حاکمه و قه‌ره‌بوکردنه‌وه. نرخی نه‌وتیش که به‌رمیلی له ده‌وروبه‌ری 100 دۆلاره، ئه‌گه‌ر وه‌ها بمێنێته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه ڕێژه‌یه‌کی تریش که چه‌ند ملیارێکه له کۆتایی ساڵدا بهکهوتی کوردستان ده‌بێ. هه‌روه‌ها له دوای ئاشکرا کردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم و داهاته‌کانی تری عیراق، هه‌رێمی کوردستان دیسان له‌ویش به‌شی خۆی هه‌یه. به‌لام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بۆ خۆی ده‌بێ. به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له وولاتانی هاوسێ و له‌ملاو ئه‌ملا دهسدهکهون، داهاتی هه‌رێم له گومرگ و باج‌و خه‌راج و رسومات، لانی که‌م سالانه 4 ملیار دۆلاره، که هه‌موو ساڵێک وه‌ک یه‌ک نیه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که داهاتی هه‌رێم هه‌رده‌م نهێنی و هێڵی سوور بووه‌و که‌س نازانێ به ته‌واوی چه‌نده. تا ئێستا له کوردستان و له عیراقیش هیچ داتا‌و خشته‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو نیه له‌سه‌ر ئه‌م بڕانه بۆیه هه‌ندێک له‌م بڕانه له‌سه‌ر قسه‌ی لێپرسراوان و هه‌ندێکیتری به نزیکی و به خهمـلاندنه.
ده‌رکه‌وت لایه‌نی عه‌ره‌بی گوشاری ئابووری وه‌ک چه‌کێک به‌کاردێنێ که بودجه و گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌کان ده‌گرێته‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ گوشاری چه‌کوشی ئاماده‌ی له‌شکری تورکیش که له‌سه‌ر کوردستان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی کورد له چه‌ند به‌ره‌یه‌که‌وه سه‌رقاڵ بکات و نهپهڕژێته سه‌ر سووڕبوونی له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی یان له ئاستی هه‌ندێ له داواکاریه‌کانی که‌م بکاته‌وه، به مانایه‌کی تر لایه‌نی عه‌ره‌بی به‌لای که‌می ده‌یه‌وێ مادده‌ی 140، که هه‌ندێ له مافه‌کانی کوردی تێدا چڕ بۆته‌وه‌و په‌کی که‌وتووه، ئه‌کتیڤ نه‌کرێ. لایه‌نی عه‌ره‌بی ده‌یه‌وێ به کورد بڵێ: ئێوه هه‌تا ته‌نگاو نه‌بن بهغداتان به بیر نایه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا کوله‌که‌ی ڕوحی ده‌سه‌لاتی کوردی له به‌غدای عه‌ره‌بیه که بودجه‌ی ساڵانه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێ ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی ده‌توانین که‌می بکه‌ینه‌وه یان بیبڕین!
به‌ڵام ئاخۆ خه‌رجی و دابه‌شکردن و مهسروفاتهکانی ئه‌م بودجه‌یه به ڕۆشنی ده‌خرێته به‌رده‌م کۆمه‌ڵانی خه‌لکه‌وه، هه‌روه‌ک به‌رێز به‌رهه‌م سالح له مانگی ڕابردوو رایگه‌یاند؟ ئه‌گه‌ر وه‌کو ساڵی پار بودجه‌که سه‌قه‌ت بکه‌ن، ئه‌وه بازاڕی کوردستان به جارێ خراپ ده‌بێ و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان بۆ هه‌ژاران و که‌مده‌رامه‌تان سه‌ختتر ده‌بێ و بواری هه‌نگاونان به‌ره‌و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و پڕۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری، ئاوه‌دانکردنه‌وه، زۆربه‌ی ده‌وه‌ستێ، ناڕه‌زایی خه‌ڵکیش ده‌گاته لووتکه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی له‌م بارودۆخه ناسکه‌دا وه‌ک ساڵانی پێشوو بکاو به خۆی دانهچێتهوه، ئه‌وه‌نده‌ی تر له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان داده‌بڕێ، ئینجا پێگه‌که‌ی لاواز ده‌بێ و توانای ململانێی سه‌ختی نابێ له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانیدا.
ئه‌گه‌ر گه‌لێ دیارده‌ی دزێو، پڕۆژه‌ی سه‌قه‌ت، که‌م وکوریه‌کانی ناو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌زانی یا له که‌م ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه هاتبێ، ئه‌وه ڕه‌فتاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌مه‌ڕ نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و شاردنه‌وه‌ی بودجه پێناچێ له ناهوشیاری و له نه‌زانینه‌وه بێ.
ئه‌گه‌ر وانیه خۆ زه‌حمه‌ت نه‌بوو هه‌موو حیساباتی بڕی بودجه‌ی سالانه‌و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی داهات که ده‌سده‌که‌وێ کۆی بکه‌نه‌وه تێکڕای چه‌ند ده‌کا، ئینجا دابه‌شکردنه‌کان بۆ حیزبه‌کان و بۆ مووچه و بۆ خه‌رجیه‌کان له بواری پڕۆژه جۆراوجۆره‌کاندا، هه‌موی بخه‌نه به‌رده‌ست کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وکاته که‌س نه‌یده‌توانی قسه‌وقسه‌ڵۆک بکات.
شه‌فافیه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که ناوی هه‌رێمی کوردستان له‌م سێیه‌م ریزبه‌ندیه‌ی گه‌نده‌ڵی عیراق دهربازیکهن له‌سه‌ر ئاستی دنیادا که زه‌نگێکی مه‌ترسیداره، ئه‌وکاته ده‌سه‌ڵاتی کوردی به سه‌ربه‌رزی و به ڕووسوریهوه ده‌توانێ بڵێ: عیراق سێیه‌م ووڵاتی گه‌نده‌ڵی دنیایه به‌ڵام کوردستانی لێده‌رچێ، چونکه ئێمه له کوردستان ڕێوشوێنی دژی گه‌نده‌ڵیمان وه‌رگرتووه‌و خه‌رجیه‌کانمان شه‌فافه‌و لهبهرچاوانهو فه‌رموون ئه‌وه‌ش پڕۆژهکامانه.
ده‌نگ وباسه‌کان وه‌ها ده‌گه‌یه‌نن که په‌رله‌مانی کوردستانیش ئاگای له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان و له چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی بودجه نیه، هه‌روه‌ک له ووڵاتاندا باوه هه‌موو کاتێ په‌رله‌مان چاودێره به‌سه‌ر کاروباری دارایی حکومه‌ته‌وه، به‌لام لای ئێمه په‌رله‌مان ئه‌کتیڤ نیه له‌م ڕووه‌وه.
هه‌رچه‌نده هیچ دۆکیومێنتێک نیه که داتای مووچه‌خۆرانی تیا بێت بڵێ ڕێژه‌ی له p ی مووچه‌خۆر هه‌یه له کوردستاندا، وه‌ک گوتراوه به نیازن ئه‌مساڵ ڕێژه‌که بگه‌یه‌ننه له P، به‌ڵام گریمان ڕاسته، خۆ نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م 2 ملیار‌و 380 ملیۆنه‌ی به‌رهه‌مهێنان و 4 ملیاری داهاتی ناوخۆی هه‌رێم، هه‌مووی تێکرا ده‌کاته 8 ملیار‌و 380 ملیۆن دۆلار که مووچه‌ی تیا نیه. هێشتا باسی پاشماوه‌ی بودجه‌ی عیراق ناکه‌م که له جیاوازی نێوان نرخی خهمڵیندراوی 57 دۆلار بۆ به‌رمیلێک و ئێستا به نزیکه‌ی 100 دۆلاره، په‌یدا ده‌بێ. تۆ بڵێ جارێ بودجه‌ی هه‌رێم 8 ملیار دۆلاره به‌سافی به‌بێ مووچه، ئینجا به‌ڕێزان وه‌زیرانی دارایی هه‌رێم و پلاندانان حیسابی خۆتان ڕاگرن چ سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان!
هه‌موان ده‌ڵێن ئه‌مساڵ ساڵێکی بریارده‌ره، باشه ناڵێن پاره‌ی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش، که‌وایه ده‌با له‌م 8 ملیار دۆلاره‌ی بودجه‌ی به‌بێ مووچه، بڕێکی گه‌وره‌ی بۆ که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان ته‌رخان بکرێ که به قودس و دڵی کوردستانی ده‌زانین و خه‌ریکه له‌ده‌ست بچێ. به‌م سه‌رمایه‌یه ده‌کرێ چه‌ندین شارۆچکه‌و گوندی ده‌وروبه‌ری که‌رکوکی پێ ئاوه‌دان بکرێته‌وه، بۆ نموونه ده‌توانرێ شارۆچکه‌یه‌ک له‌نێوان خورماتوو و که‌رکوک دروست بکرێ، ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان پهرهیپێبدرێ، ئه‌و ئاوارانه‌ی هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاودێری کشتوکاڵی و پڕۆژه‌ی گونجاویان بۆ دروست بکرێ، خانویان بۆ دروستبکرێ، خزمه‌تگوزاریه‌کان باشتر بکرێ، تا توانای ژیان و مانه‌وه‌یان هه‌بێ، ده‌کرێ بڕێکی بدرێته عه‌ره‌بی هاورده تاوه‌کو بگه‌ڕینه‌وه ناوچه‌کانی ئه‌سلی خۆیان نه‌ک چاوه‌ڕێی به‌غدا بکه‌ن.
ده‌کرێ بڕێکی به‌رچاوی بۆ ته‌واو کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کانی خه‌ڵک ته‌رخان بکرێ وه‌ک کێشه‌کانی کاره‌با، سووته‌مه‌نی، ڕیگه‌وبان، ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، هاتوچۆ، که هه‌مو ساڵی کۆمه‌ڵێک وه‌عد ده‌درێ و پاشان که‌مێکی لێ جێ به‌جێ ده‌کرێ، یان شوێنه‌واری نامێنێ، پاره‌که‌ش که‌س نازانێ چی لێ به‌سه‌ردێت و چۆن خه‌رج ده‌کرێ.
ده‌کرێ ئه‌مساڵ بڕێکی باشی ته‌رخان بکه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی کشتوکاڵ و بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی گونده‌کان که به‌ره‌و له‌ناوچوون چووه. پێویسته به‌رهه‌می خۆماڵی ببوژێنرتهوه، به‌ڕاستی جێگای قه‌بووڵ نیه ووڵاتێکی کشتوکاڵی، خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆری وه‌کو کوردستان، پشت به ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر ببه‌ستێ له هێنانی سه‌وزه‌و میوه‌و دانه‌وێڵه. کشتوکاڵ به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی ئابووری ووڵاته‌و به نه‌وتێکی هه‌میشه‌یی داده‌نرێ. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئاسایشی خواردنمان بۆ دروست ده‌کا و هه‌ر دێهاته‌کانن که قوولایی ستراتیجی هێزی کوردین له کاتی ته‌نگانه‌دا و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که ژماره‌ی دانیشتوانی کوردستان په‌ره بسێنێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌زمونی ڕابردوومان پێمان ده‌ڵێ که بێ سه‌رو به‌ری و بێ پلانی، گه‌نده‌ڵی، بۆته به‌شێک له که‌لتوری ده‌سه‌لاتی کوردی و به هه‌موو ده‌ماره‌کانیدا له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕ بۆته‌وه، بوار بۆ به‌کارهێنانی خه‌مخۆرانه‌و زانستیانه‌ی ئه‌م سه‌رمایه نیشتیمانیه نادات، بۆیه هه‌قه به‌خۆیدا بچێته‌وه تاوه‌کو ته‌کانێک و گوڕ‌و ته‌وژمێکی نوێ بداته به‌ر خۆی و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی که به‌رده‌وام به گومانه له پیلان و له گۆڕانکاریه نه‌خوازراوه‌کان، بۆیه سیاسه‌تی ته‌سریفی کاروباری ڕۆژانه په‌یڕه‌و ده‌کا، له‌کوێ پسا له‌وێی گرێ ده‌داته‌وه، پلانی تۆکمه‌ی بۆ دواڕۆژ نیه، چاوه‌ڕێی خێراتی سیاسه‌تی ئه‌مریکاو مه‌رحه‌مه‌تی خوا ده‌کا، که ئه‌وه سیاسه‌تێکی درووست نیه. بۆیه پێناچێ ئه‌مساڵێش بودجه‌که‌ی ڕۆشن و شه‌فاف بێ و ترسی ئه‌وه هه‌یه بودجه‌ی ئه‌مساڵیش به‌ده‌ردی ئه‌وی پار بچێ، پڕ به‌دڵ ئومێده‌وارم ئه‌مساڵ وه‌ها نه‌بێ.
ده‌با دروشممان له ئێستا به‌دواوه ئه‌وه بێت: شه‌فافیه‌ت و ڕۆشنی له بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌گه‌ر بودجه بۆ مه‌به‌ستی ته‌سکی حیزبی به‌هه‌ده‌ر نه‌روات و ته‌خشان و په‌خشان نه‌کرێ، ئه‌گه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر بودجه به پلانێکی توکمه به‌کاربهێنرێ که له خزمه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووری کوردستاندا بێ، ئه‌گه‌ر گوێ له دڵسۆزان و له شاره‌زایان بگیرێ، ده‌کرێ به‌م بودجه گه‌وره‌یه و به سه‌رمایه‌ی که‌له‌که‌بووی کۆن و داهاتوو، زۆر پڕۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدرێ، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێ قۆناغێکی باش ببڕین به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی. ئه‌گه‌ر وا بکه‌ن شانازی و سه‌رکه‌وتنه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی تا ڕادده‌یه‌کی باش ده‌گه‌ڕێته‌وه ، پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانی به‌هێزتر ده‌بێ.
18-02-2008
hoshmend-salih@hotmail.com