ستاتیكا جه‌وهه‌ری رۆمانی به‌فری ماكسێنس فێرمین
هه‌رچه‌نده خوێندنه‌وه بۆ كتێب‌و فیكر‌و رۆمان، هه‌روا كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام ره‌نگبێ هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه، له ئه‌نجامی ته‌واوكردنی هه‌ر بابه‌تێك هه‌ندێك سه‌رنجمان بۆ دروست ببن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه؛ بابه‌تێكی ناوازه‌و پڕ بایه‌خ بێ، مرۆ حه‌زده‌كا زیاتر پێیدا بچێته‌وه‌و قوڵتر بیخوێنێته‌وه، به‌لای منه‌وه رۆمانی به‌فر یه‌كێكه له‌و رۆمانه ناوازانه‌ی ، كه به‌رهه‌می هزریی نووسه‌ری لاو ماكسێنس فێرمینه و ده‌كرێ باش بخوێندرێته‌وه، چونكه تام‌و چێژێكی تایبه‌تی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێ. ئه‌و ده‌مه‌ی رۆمانه‌كه ده‌خوێنیته‌وه واهه‌ست ده‌كه‌یت رۆچوویته ناو چامه‌یه‌كی شیعری به‌پێز، چونكه سه‌راپای رۆمانه‌كه به نه‌فه‌سێكی شیعری نووسراوه، كه ئه‌مه‌ش داهێنانێكی تازه‌یه‌و زیاتر سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا كێش دهكاتو تینێكی چاكیش ده‌به‌خشێ بهرۆمانهكه. فێرمین نه‌یشاردۆته‌وه كه چه‌نده له‌ژێر كاریگه‌ری شیعردایه‌و ئاوا گوزارشت لهشیعرو شاعیر ده‌كات( شیعر چ نییه جگه له هه‌نگاونان به‌سه‌ر ته‌نافێك جوانیدا… كێشه‌ی شاعیر مانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ته‌نافێكه‌وه كه ناوی شیعره‌و ، ژیانه له به‌رزاییه‌كانی خه‌وندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت بۆیه‌ك چركه‌ساتیش له‌سه‌ر ته‌نافی خه‌یاڵی بێته خوارێ‌و ده‌ست له خه‌ونه‌كانی بشوات لا 94) شیعر لای ئه‌و هاندهرو یارمه‌تیده‌رێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیای جوانی لای مرۆڤ، ئه‌و ئاوا گوزارشت لهشیعرو شاعیر ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌و دهیهوێَ ئهدهبو هونه‌ر به‌تێكه‌ڵی ببینێ‌و هه‌رواش به‌ئێمه‌یان بناسێنێ، ئه‌و رایه‌ڵێكی به‌هێز شك ئه‌با له‌نێوان خۆشه‌ویستی لهلایهكو سه‌ماو جوانناسیو مۆسیقا‌و نیگاركێشانو شیعر له‌لایه‌كی تر. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌لای ئه‌وه‌وه له خۆشه‌ویستی ئافره‌تێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ كاراكته‌رێكی به‌هێزی ناو رۆمانه‌كه، كه ئه‌ویش سوزوكی یه. واته له به‌رامبه‌ر ته‌واوی هونه‌ره‌كاندا ئه‌و به‌لای خۆشه‌ویستی دایده‌شكێنێ. ئه‌و سه‌ره‌ڕای له‌یه‌كچوونیان، به‌ڵام( خۆشه‌ویستی به قورسترینیان ده‌زانێ لا 58 ).
ته‌واوی گرێبهندهكانی ناو رۆمانه‌كه‌ش ( رێكه‌وت ) ده‌كه‌نه شوناسی خۆیان، واته رێكه‌وت پروشهیهكی دیاری ناو رۆمانه‌كه‌یه، كه چه‌ندین جار هاتۆتهسهری، وه‌ك ده‌بینین یۆكۆ به‌ڕێكه‌وت به‌سه‌ر لاشه‌ی (به‌فر) له‌ناو به‌سته‌ڵه‌كدا ههڵدهبێو له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی له‌هۆش خۆی ده‌چێ. یان رێكه‌وتی بینینی سوزوكی و به‌فر و دروستبوونی ئه‌و عیشقه راسته‌قینه‌یه‌ی لای سوزوكی یا به‌یه‌كگه‌یشتنی كچی به‌فرو یۆكۆو زهماوهندكردنیان، یان كه له لا84 دا ده‌ڵێ: رێك له‌و رۆژه‌ی كوێربوونهشیدابوو كه سوزوكی زانیبووی جوانترین‌و سپیترین تابلۆی خۆی بكێشێت.
ئه‌و شه‌ڕێكی گه‌وره به‌رپاده‌كات له‌نێوان رهنگو بێڕه‌نگیدا، كه سه‌ره‌تا به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بێڕه‌نگی دهگهڕێو له‌ڕێی سوزوكی ده‌یدۆزێته‌وه، كه ئه‌و ده‌مه‌ی كوێر دهبێو دواجاریش به‌كه‌ناری ره‌نگه‌كان ده‌گات له‌ڕێی یۆكۆوه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجیش راده‌كێشێ ئه‌وه‌یه، به‌فر لای ئه‌و بێڕه‌نگه یان كه ده‌ڵێ: به‌فر سپییه، هه‌ر بۆیه دیار نیه و شایانی بوون نیه، جا ده‌شێ ئه‌مه ره‌نگێكی خه‌یاڵی بێ‌و كه‌شف نه‌كرابێ. هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێ وێنه‌ی ناو رۆمانه‌كه‌دا زانست جێ په‌نجه‌ی دیاره، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاوێته‌ی كردووه له‌گه‌ڵ رۆمانسییهتو له‌ڕێی زانسته‌وه ده‌رگای به‌ڕووی جوانیی و سۆز كردۆته‌وه. ئه‌وه‌تا سوزوكی به یۆكۆ ده‌ڵێ: كوڕی خۆم ئه‌و چوونه چ سودێكی بۆ من هه‌یه؟ ئه‌زانم ئه‌مه‌ی وتت راسته ، به‌ڵام چوونه سه‌ر مه‌زاری هاوسه‌ره‌كه‌م كه ساڵانێكی زۆره مردووه، بۆ پیره‌مێردێكی وه‌كو من چ سودێكی هه‌یه ؟ یان هوروشی ده‌ڵێ: .. به‌ڵام له‌یه‌ك شت دڵنیابوو ، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م پیردهبێتو دنیا جێ دێڵێت، به‌ڵام ئه‌م روخساره جوانه خه‌وتووه‌ی ناو ئه‌م به‌فره، هه‌رگیز پیرنابێتو ته‌نانه‌ت دوای مه‌رگیش و تا ئه‌به‌د خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م ژنه له‌وێدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه په‌نجه خستنه‌سه‌ر بابه‌تێكی سه‌لمێنراوه له‌ڕووی زانستیه‌وه، كه به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك وه‌كو مۆمیاكردن وان بۆ لاشه‌ی مردوو، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌یان ده‌كات له دۆخێكی جێگیردا، به پێچه‌وانه‌ی باری تری فیزیایی له فه‌زای ئازاد كه كاری داخوران‌و پیربوون له‌سه‌ر لاشه‌ی ئاده‌میزاد ده‌كه‌ن.
فێرمین له‌ڕێی یۆكۆی پاڵه‌وانی ناو رۆمانه‌كه‌وه، شاره‌زایێكی زۆر به‌كاردێنێ بۆ لێك نزیكخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو جیهانی واقیع‌و خه‌یاڵ. ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌یه كه یۆكۆ زانیاری له‌سه‌ر ( به‌فر) ده‌داته سوزوكی و سوزوكی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پێی ده‌ڵێ: تۆ ئه‌م شتانه له كوێوه ده‌زانیت. به‌ڕاستی تۆ كێیت؟ پهیامهێنێكی دونیای مردووانیت ؟ كه‌س نازانێت ئه‌و له‌كوێیه، ده‌مێكه ئه‌و كهژو كێوه ئه‌ویان له‌من سه‌ندۆته‌وه. هه‌رچه‌نده یۆكۆ ده‌یه‌وێ یارییه‌كه بكات‌و تۆپه‌كه بخاته گۆڕه‌پانی مامۆستاكه‌ی و پێی بڵێ ئه‌و له‌ڕێی جوانیی رۆحه‌وه ده‌رك به شته‌كان ده‌كات، چونكه به‌رله‌وه فێرببوو( كه له بنه‌ڕه‌تدا رۆشنایی راسته‌قینه و ره‌نگی راسته‌قینه په‌یوه‌ندیان به جوانی رۆحه‌وه هه‌یه) یان راستیه‌كه‌ی ده‌یه‌ویست به‌مشێوه‌یه مامۆستاكه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ، كه ئه‌مه جاری یه‌كه‌می نیه، به‌ڵكو بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و كاته‌بوو كه له‌یه‌كه‌م پرۆڤه‌دا مامۆستا پێی گوت: چاوه‌كانت بخه‌ره سهریهكو بزانم چی ده‌بینیت؟ ئه‌ویش وتی ره‌نگی سووری دره‌خته‌كان، به‌ڵام مامۆستا هه‌ستی به ساختهییهكهی كرد‌و به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه، جاری دووه‌میش ئه‌وه‌بوو كه مامۆستاكه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و له واقیعیشدا چی بینیبوو ده‌رباره‌ی ( به‌فر) ئه‌وه‌ی خسته ناو چوارچێوه‌ی خهیاڵو به مامۆستاكه‌ی راگه‌یاند، واته خه‌یاڵی ته‌وزیفی سه‌ر واقیع كرد‌و مامۆستای پێ سه‌رسام كرد، كه ئه‌مه‌ش هونه‌رێكی جوانه‌و ده‌ره‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌بوو به‌لای سوزوكی یه‌وه، كه گرێی ده‌روونی بۆ كرایه‌وه‌و به‌لاشه‌ی بێ‌گیانی ( به‌فر)ی گه‌یاند و تا ئه‌به‌د له‌ته‌نیشت لاشه‌ی ئه‌و راكشا لا99.
له‌نێوان رۆمانه‌كه‌دا ژماره(7) ئه‌فسونێكه یان تاكه دوورگه‌ی نه‌دۆزراوه‌ی نێو رۆمانه‌كه‌یه، ره‌نگبێ هه‌ر من وانه‌بم، به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌وانه‌ی رۆمانه‌كه ده‌خوێننه‌وه، هه‌رگیز له سیحری ئه‌م ژماره‌یه خۆی نه‌گه‌ن، چونكه مه‌به‌ستێكی شاراوه‌ی رۆماننووس له پشتی ئه‌م ژماره‌یه خۆی مه‌لاس داوه‌و ئه‌ویش مه‌به‌ستی نیه بیدركێنێ.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و جوانكارییانه‌ی له‌نێو رۆمانه‌كه هه‌ستی پێده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بینین دژبهرایهتیشی وه‌خۆ گرتووه، ره‌نگبێ ئه‌مه‌ش قه‌ناعه‌تێكی شاراوه‌ی رۆماننووسبێ و ئێمه پێمان نه‌دۆزرێته‌وه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له نێوان ئه‌م دوو په‌ره‌گرافه دژبه‌رایه‌تی هه‌ست پێده‌كه‌ین( له لا 55 ده‌ڵێ: ره‌نگ شتێك نیه له ئێمه جیابێت، ره‌نگ له‌ناو ناخماندایه، به ته‌نها رووناكی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌دایه، پێم بڵێ چی ئه‌بینیت؟ كه‌چی له لا57 ده‌ڵێ: رووناكی له‌ناو ناخی ئێمه‌دایه، به ته‌نها ره‌نگ له دهرهوهماندایه، چاوت بنووقێنه و پێم بڵێ چی ئه‌بینیت؟ یان لهدژبهرایهتیهكی تردا له لا 69 ده‌ڵێ: به‌مجۆره پێی له‌سه‌ر ته‌ناف دانا‌و ئیدی هه‌رگیز بۆ زه‌وی نه‌گه‌ڕایه‌وه. له لا 73 ده‌ڵێ: كاتێك ئه‌م ئافره‌ته غه‌ریبه روخسار قه‌شه‌نگه گه‌یشته كه‌ناره‌كانی تری رووباره‌كه‌و سه‌ره‌نجام گه‌ڕایه‌وه بۆ زه‌وی) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه كه‌وتۆته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی سوزوكی پرسیار له یۆكۆ ده‌كات نیو ئه‌وه‌نده یۆكۆ پرسیار له مامۆستاكه‌ی ناكات.
خاڵێكی تری ناكۆك به‌لای منه‌وه له شیوه‌نی یۆكۆ دایه كه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی دادهخاتو بۆ روخسارێكی بێ‌گیان ده‌گریێ كه نه‌پێشتر ناسیوهتی نه به به‌هره‌یه‌كی ئه‌و شادبووه، له به‌رامبه‌ردا بۆ سوزوكی ناگریێ، كه كۆمه‌ڵێك زانیاری به نرخی پێبه‌خشی و له شیعر نووسینی راهێنا. لێره ستاتیكا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ كه ئه‌شێ بڵێین جه‌وهه‌ری رۆمانه‌كه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه. له كۆتایی ئه‌م چه‌ند سهرنجهمدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌كرا رسته‌ی( له پڕێكا تهنافهكه شل بۆوه و گرێی تاشه‌به‌رده‌كه كرایه‌وه لا 81) وه‌های لێكرابا( له پڕێكا گرێی تهنافهكه شل بۆوه و له تاشه‌به‌رده‌كه بۆوه). ئه‌مه چه‌ند سه‌رنجێكی من بوون له‌سه‌ر رۆمانه‌كه ئه‌شێ هه‌ڵه‌ش تێ‌یان گه‌یشتبم یان توانیبێتم په‌نجه بخه‌مه سه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن له رۆمانه‌كه، كه هه‌ردوو باره‌كه نیازێكی پاك‌و خواستی دۆزینه‌وه‌ی چێژێكی تازهنو به‌رگێكی نوێ ئه‌كه‌نه به‌ر خوێندنه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ رۆماننووسی لاو ماكسێنس فێرمینو كاك ئازاد به‌رزنجی وه‌رگێڕ ده‌خوازم.