
په‌ند وه‌رگرتن له هێڕشه‌کانی تورکیا و ماده‌ی 140
کاوه ئه‌مین…..
کات ده‌ڕوات و کێشه‌کانی گه‌لی کورد به‌سه‌ریه‌کدا که‌ڵه‌که ده‌بن و ده‌بنه بارێکی قوورس که مه‌گه‌ر ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئازایخوازی وه‌کو کورد بتوانێت له‌به‌ر بارێکی وا گراندا خۆی ڕابگرێت. کات ده‌ڕوات و تادێت زیاتر ئه‌و په‌نده کوردییه‌ی که سه‌دان ساڵه ده‌یڵێینه‌وه گرنگی خۆی دووپات و سه‌ت پات ده‌کاته‌وه: "شاخه‌کان ته‌نها هاوڕێمانن". ته‌نها شتێک که کوردی پاراستبێت شاخهکانییهتی، بۆیه نه‌وه دوای نه‌وه قه‌رزاری چیاکانمانین. قه‌ندیل شای شاخه‌کانی کوردستان و لانکه‌ی هه‌موو شۆڕشه مودێرنه‌کانی کورده. کام داگیرکه‌ری کوردستان به‌درێژایی مێژوو ڕق و کینه‌ی خۆی به‌سه‌ر قه‌ندیل و شاخه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا نه‌ڕژاندووه؟ تورکیا پشکی شێڕی به‌رده‌که‌وێت له دژایه‌تی کورد و کوردستان. ساڵی 1927 تا 1930 شۆڕشی خۆیبوون(ئارارات) به دڕندانه ترین شێوه له لایه‌ن تورکیاوه سه‌رکووت کرا، به هه‌زاران خه‌ڵکی سڤیلی کورد له ئه‌شکه‌وته‌کاندا سوتێنران، زمان و کولتووری کوردی قه‌ده‌غه‌کران و ته‌نانه‌ت تورکه‌کان هێنده مه‌ستی سه‌رکه‌وتنه‌کانیان بوون له ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا کاریکاتێرێکیان دروست کرد له شێوه‌ی گۆڕێکدا که له‌سه‌ریان نووسی بوو "خه‌ونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ئالێره‌دا نێژراوه"، به‌ڵام شاخه‌کان وه‌کو خۆیان مانه‌وه و وه‌فاداربوون به کورد و کوردیان پاراست.
حه‌فتا و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانه‌کانی ئاراراتدا تێده‌په‌ڕیت، به‌ڵام خه‌ونی تورکیا نه‌هاته دی، بۆیه ئه‌مرۆ به دڕندانه ترین شێوه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانی خۆیان له قه‌ندیل بکه‌نه‌وه. دیاره تورکیاش و هاوپه‌یمانه‌کانی ئێستای باش ده‌زانن که خه‌ونی توانه‌وه‌ی کورد خه‌ونێکه هه‌رگیز نایه‌ته دی، ئه‌وه‌ش بۆ دڵدانه‌وه و ختووکه‌دانی هه‌ستی کوردانه ناڵێم به‌ڵکو مێژوو شایه‌ته. به‌ڵام ده‌بێت بڵێین چ مانێک!.
ئێمه‌ی کورد هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌مان کردووه و شکسته‌کانی خۆمان به بێوه‌فایی خه‌ڵکانی دیکه‌وه به‌ستۆته‌وه و که‌م جار هاتووه باسی هه‌ڵه‌کانی خۆمان بکه‌ین. هه‌موومان که دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت کورد یه‌کگرتوو بێت له ماڵه‌کانی خۆماندا بۆی له ئه‌شهه‌دوبیلا ده‌ده‌ین، به‌ڵام که دێته سه‌ر لایه‌نی پراکتیکی خیانه‌ت له هه‌ست و سۆزی خۆمان ده‌که‌ین. هه‌موومان له دڵه‌وه دژی شه‌ڕی براکوژین به‌ڵام کاتێک لایه‌نه شه‌ڕکه‌ره‌کان به‌بێ هه‌ڵاواردن، ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌ک، خۆمان ده‌بینه ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی که به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کان ده‌گوشێت. نامه‌وێت کای کۆن به‌با بکه‌م، به‌ڵام له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆدا چه‌ند ده‌ست و په‌نجه ڕازی نه‌بوون ئه‌ڵقه‌ی ڕومانهکان ڕانه‌کێشن به‌رانبه‌ر خوشک و براکانیان؟ هه‌بوون به‌ڵام که‌مبوون. که‌مبوون ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی که به‌دژی شه‌ڕ نووسیان و زۆربوون ئه‌وانه‌ی ترش و خوێیان به سه‌رکه‌وتنه‌کانه‌وه که له ڕاستیدا ژێرکه‌وتن بوون ، ده‌کرد.
سه‌ددام ڕوخا و له‌سێداره دراو هێشتا ئێمه شینی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک ده‌که‌ین. سوننه‌کان ده‌سته‌ڵاتیان له‌ده‌ست دا‌و و شیعه هاتنه سه‌ر حوکم که‌چی ئێمه هه‌ر بالۆره‌ی عێراقی بوون و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق لێ ده‌ده‌ین، کورد نه‌بوایه عێراق دروست نه‌ده‌بووه.
ئه‌مریکامان کرده فریشته‌یه‌ک و گوڵبارانی سهربازهکانیانمان کرد، لێ ئه‌وان ئێستا هاوکاری تورکه‌کان ده‌که‌ن که هاوڕێ و پشتوپه‌نا دێرینه‌کانمان، شاخه‌کان، قه‌ندیلمان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنن.
زۆر بوون ئه‌وانه‌ی که به‌سه‌ر (ماده‌ی 140) یاندا هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌و ماده نه‌گریسه بووته ماره‌که‌ی شیخ هۆمه‌ر و له گه‌ردنمانه‌وه ئاڵاوه، که نه‌ک که‌رکووک به‌ڵکو زۆرشتی دیکه‌شمان پێوه دۆڕاندووه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به ریفراندۆم له‌سه‌ر که‌رکووک مانای دۆڕاندنی بوو. خۆ ئه‌گه‌ر بشڵێین ماڵی ئه‌مریکا ئاوا بێت که به‌عسی ڕوخاند، به‌ڵام خۆ پێش هاتنی ئه‌مریکیه‌کان کورد هه‌ر ئه‌و سێ شاره‌ی که پێی ده‌ڵێن "هه‌رێم"ی له‌ژێر ده‌ستدا بوو، مه‌گه‌ره ته‌نها ئه‌و چه‌ند وه‌زیر و گزیرهی کوردمان که ئێستا له به‌غدان قازانج کردبێت، چه‌ند که‌سێکی که‌می لێ ده‌رچێت، به‌داخه‌وه نه‌ک له ئاستی به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی کوردا نین به‌ڵکو هه‌ندێک جار ده‌وری وه‌زیره کارتۆنییه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌بینن، ئه‌وه نییه ده‌ڵێن هه‌ندێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه کورده‌کانی به‌غدا له مه‌شهه‌دانی ده‌پاڕێنه‌وه تا له‌گه‌ڵ خۆی بیانبات بۆ خاریج.
باسی ئاوه‌دانی کوردستان ده‌که‌ن، باسی به‌رزکردنه‌وه‌ی بینای چه‌ندین قات ده‌که‌رێت، به‌ڵام خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که چی له‌و بینایانه بکات که ته‌نانه‌ت وه‌کو خاوێنکهرهوهش دایان نامه‌زرێنن و ده‌چن له وڵاتانی دیکه‌وه کرێکار ده‌هێنن، وه‌کو ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی بێ‌کاری له کوردستاندا سفر بێت!.
وڵاتێکی بێ کاره‌با، ئاو، ده‌رمان و هه‌موو پێداویستییه ڕۆژانه‌کانی ژیان، ته‌نانه‌ت ده‌بێت بۆ سه‌لکه پیازێکیش ڕوو له وڵاتانی "دراوسێ" بکرێت، کێ به‌رپرسه له‌و هه‌موو شکست و نه‌هامه‌تیانه‌ی که به‌سه‌ر ئه‌و میللتهیدا ده‌هێنن؟ په‌رله‌مانی کوردستان وه‌کو ئوستاد به‌شیر موشیری ڕه‌حمه‌تی لێهاتووه، هه‌موو شته‌کان پارته سیاسیی و سه‌رکرده‌کان ده‌یکه‌ن و پاشانیش ده‌ڵێن فه‌رموو ئیمزایه‌کمان بۆ بکه، ئه‌گه‌ر ئێستا چه‌ند که‌سێک ویژدانیان هه‌ژاوه و به هه‌موو شتێکی حزب ناڵێن ئامین، جاران هه‌موو بڕیاره‌کان به کۆی ده‌نگ بوو.
که‌ی ئه‌و میلله‌ته ده‌نگ به‌رز ده‌کاته‌وه ده‌ڵێت نا؟ که‌ی سیاسییه‌کی کورد وه‌کو چۆن پاشای ئیسپانیا به چاڤێسی سه‌رکۆماری ڤێنزوێلای گوت ده‌مت داخه، ده‌ڵێت مالیکی و رایس و ئه‌مساله‌کانیان ده‌متان داخه‌ن.
که‌ی به تورکیا ده‌ڵێن ئیدی به‌سه، شاخه‌کانمان بۆدرومان مه‌که، یانیش فه‌رهاد بیرباڵ وته‌نی میز به هه‌موو شتێکی تورکیادا ده‌که‌ن ته‌نها کو‌لتوور و زمانه‌که‌یان نه‌بێت.
شه‌رمه له به‌رچاوی کامێراکان بڵێن تورکیا له بۆردومانه‌کانیدا له هه‌ده‌فه‌که‌ی خۆی لای داوه.
سوننه‌کان له‌و ده‌شتی به‌غدا و خوارووه ئه‌مریکایان هێناوه‌ته سه‌رچۆکان، نه‌ک داوا سیاسییه‌کانیان به‌ڵکو هیچ دوور نییه حزبی به‌عسیشیان بۆ دروست بکاته‌وه، ده‌با کوردیش بۆ جارێکیش بێت موی گرژ ببێت و بڵێت کاک ئه‌مریکا به‌سه چی دیکه له‌سه‌ر حسابی ئێمه گه‌مه مه‌که.
بۆ ئه‌وه‌ی ریسه‌که‌ی کورد وه‌کو هه‌موو جارێک نه‌بێته‌وه به خووری، نه‌ک کاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڵکو زۆر دره‌نگیشه هه‌ر وه‌کو کورده‌کانی باکوور پاش حه‌فتا ساڵ تازه به تورکیا ده‌ڵێن: "ئیدی به‌سه"، با کوردی باشوور و شوێنه‌کانی دیکه‌ش بڵێن، ئیدی به‌سه، ته‌نانه‌ت به‌و ئه‌مریکایه‌ش که له‌گه‌ڵ مه‌ڕدا شین ده‌کات و له‌گه‌ڵ گورگیشدا سه‌رچۆپی ده‌گرێت.
تێبینی:ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه)ی ڕۆژی 31/12/2007 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.