خۆپیشاندانه‌کان کاریگه‌ری هه‌بوو
خۆپیشاندانه‌کانی میلله‌ی کورد به ئه‌نجام گه‌یشت، یه‌که‌م: توانیان حیزبه‌کان و حکومه‌ت ه له دۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان هوشیاربکه‌نه‌و و رێگرتن له به لاڕێدابردنی ئه‌ز‌موون و ده‌سکه‌وته‌کانی میلله‌تی کورد، دووه‌م: توانیان حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات ناچار بکه‌ن واقیعی خۆیان ببینن و ناچاریان بکه‌ن چاکسازی حکومڕانی و سیاسی ئابووری بکه‌ن و دان به‌بوونی ئه‌و کێشانه‌دا بنێن. ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ میلله‌تی کورد و سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی مێژوویی مه‌زنه.
هه‌ر له کاتی ئه‌م نووسینه‌دا، ئه‌مڕۆ 14- 3 به‌یانی کۆتایی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیم به ووردی خوێنده‌وه، که تا ئێستا یه‌که‌م به‌یانی حیزبێکی کوردییه خوێندبێتمه‌وه ئه‌وه‌نده شیکردنه‌وه‌یه‌کی واقیعی بێت بۆ دۆخی سیاسی کوردستان و به رۆحییه‌تی دڵسۆزانه و راستگۆیانه و ئیراده بخوازن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌ڵه‌که بووی کوردستان بکه‌ن. به‌یانه‌که چڕ و پڕه و وه‌ڵامی کێشه‌ی سیاسی و ئیداری ده‌داته‌وه و ئه‌وه‌ی که ده‌مێنیته‌وه ئه‌وه‌یه بخرێته مه‌یدانی چه‌سپاندن و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئیرادانه‌ی که تێدا روونکراوه‌ته‌وه. هه‌ر ته‌نها خۆیان نین و هاوکاری هه‌موو حیزبه‌کانی تری ده‌وێت.
باسی ئه‌م نووسینه:: ” ده‌بێژن ئینسان له ته‌نگانه‌دا تاقی ده‌بێته‌وه ” ئه‌مه‌ش له سیاسه‌تدا راسته و مێژووی میلله‌تان ده‌ریده‌خات که له رووداو و بارودۆخی تایبه‌ت شه‌خسییه‌تی سیاسه‌تمه‌داری به‌هره‌مه‌ند ده‌رکه‌وتووه و توانیویه‌تی قوڵایی شته‌کان له شیکردنه‌وه‌یه‌کی واقیعانه نه‌ک له زاتییه‌تی خۆی ببینێت. پیاوی ته‌نگانه، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌کان له غیابی سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی موباده‌ره‌یکرد و هه‌موو حیزبه‌کانی کۆکرده‌وه بۆگفووگۆ که یه‌که‌م جار بوو سه‌رۆکی حکومه‌ت جگه له کاری ئیداری موباده‌ره‌ی سیاسی هه‌بێت، وه‌هه‌روه‌ها له کاتی حکومه‌ته‌که‌ی جه‌عفه‌ری له به‌غداد و قه‌یرانی کوردی له‌گه‌ڵ به‌غداد مه‌سعود بارزابی و مام جه‌لال هه‌ردووکیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، ئه‌و که ته‌نها وه‌زیرێک بوو خۆی چوو بۆ نه‌جه‌ف بۆ بینی ئایه‌توڵا سیستانی و چاره‌ی کێشه‌کان.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ماوه‌یه‌کی کورته سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، شه‌خسییه‌ت و سیاسه‌تێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له نه‌وه‌یه‌کتری سیاسه‌تمه‌داره، ئه‌سلوبێکی سیاسه‌تکردنی خۆی هه‌یه که پڕه له دیبلۆماسییه‌ت و واقیع بینین، به ئه‌قلانی سیاسه‌ت ده‌کات نه‌ک غه‌وغا دروستکردن له‌سه‌ر جاده، وه‌ک له کرده‌وه‌کانی و له قسه‌کانی له په‌رله‌مان ده‌رده‌که‌وێت که خاوه‌نی ئیراده و باوه‌ڕێکی پته‌وه و سیاسه‌ت ده‌بێت له خزمه‌تی میلله‌تدا بێت.
ویستم بزانم له په‌رله‌مان چی گووتووه!، که یه‌که‌م جاره سه‌رۆکی حکومه‌ت له مێژووی کوردستان به‌رنامه‌وکاری حکومه‌ت بۆ په‌رله‌مان مانای نوێنه‌رامی میلله‌ت روونده‌کاته‌وه. مێدیاکانی کوردستان( خوا ده‌وامی عومریان بدات به‌و هه‌موو زاڕۆک و مناڵ و مه‌زمی رۆژنامه‌نووسه) هیج شتێک و زانیارییه‌ک وه‌کو خۆی بۆ خوێنه‌ر ناگوێزنه‌وه!!، به مێدیای حیزبی و ئه‌هلییه‌وه هه‌ر یه‌ک قسه‌یه‌کی به شێواوی بڵاوده‌کرده‌وه که ئینسان نه‌یده‌زانی باوه‌ڕ به کامیان بکات!! وه‌ک ئه‌وه‌ی بێ رچاوکردنی بنه‌مای ئه‌خلاقی ئه‌رکیان ئه‌وه‌بێت که سه‌ر له خه‌ڵک بشوێنن!!! و راستی واقیعه‌که له خه‌ڵک بشارنه‌وه. تا دواجار له سایته‌کی خۆی به شێوه‌ی فایل دانرابوو و گووتم ئه‌مه‌یان ره‌سمییه، به‌ڵام نازانم که ئه‌مه‌ش بۆ جوانکردن وشه‌ی لێ لابراوه یان نا!!!. به ووردی به‌شی قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌تم خوێنده‌وه و شیمکرده‌وه تا بزانم مه‌به‌ستی چییه و چی ده‌خوازێت!!. که‌سێکه ده‌یه‌وێت له ڕێگای په‌رله‌مان و ده‌ستووری و یاساوه چاکسازی بکات. که خوێندمه‌وه یه‌کسه‌ر ( رۆبسپێر) م بیرکه‌وته‌وه له‌کاتی شۆرشی فه‌ڕه‌نسی له په‌رله‌مان له ساڵانی 1790 ، رۆبسپێر ئه‌وکاته مه‌حامی بوو و له‌کاتی شۆرشه‌که‌دا بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ده‌یوست جمهوریه‌تی فه‌ره‌نسا خاوه‌نی یاسا‌و ده‌ستوور بێت. وه‌لی جیاوازی هه‌یه فه‌ڕه‌نسا له شۆڕشدا بوو به‌ڵام کوردستان له چاکسازیدایه.
له نێوانی وشه‌کانیدا بۆم ده‌رکه‌وت که ئینسانێکی راستگۆیه، و خه‌ڵک چه‌واشه ناکات و سیاسییه‌کی پراگماتیکه، به سیاسه‌ته و سیاسییه‌که که زمانی دیبلۆماسی به‌کارده‌هێنێت و ده‌زانێت چۆن کێشه‌ی سیاسی ته‌رح ده‌کرێت( له‌مه‌شدا تا ئێستا یه‌که‌م که‌سی کوردییه). وه هه‌روه‌ها دڵسۆز و خه‌مخۆری میلله‌ته‌که‌یه‌تی و ده‌خوازێت میلله‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی درو‌ست بینا بکرێت و هوشیاره له کێشه قوڵه‌کانی سیاسه‌تی کورد. که ئه‌مه‌ش له به‌ر رۆشنایی شیکردنه‌وه‌ی واقیعانه‌ی مه‌سه‌له‌کاندایه نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی شه‌خسی و مه‌به‌ست. ئینسانێکی ئازایه و به پێچه‌وانه‌ی سیاسییه سه‌ر‌کرده‌کانی تر شت ناجوێته‌وه و سنووری ته‌قلیدی ده‌به‌زێنێت و راستییه‌کان ده‌رده‌خات، له وه‌ڵامه‌کانیدا به ئه‌زموونی خۆی په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر خاڵه لاوازه‌کانی حکومه‌ت وه‌ک هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و داوای چاره‌سه‌ری ده‌کات، ئیراده‌ی هه‌یه تا چاره‌سه‌ری بکات به‌ڵام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌دوا نییه و داوای یارمه‌تی ده‌کات له هه‌موو لایه‌ک و داوا له ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌که ده‌کا بۆ چاره‌سه‌ری یارمه‌تی بده‌ن!!.
من لێره‌دا وه‌ک که‌سێکی ساده رای خۆم ده‌رده‌بڕم، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و هیوادارم به هه‌ر شێویه‌ک بێت ده‌نگم بگات به شوێنی خۆی. بوونی دوو حکومه‌تیی و لاوازی حکومه‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت هه‌مووی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ کیشه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش که حکومه‌ته‌که‌ی ئیفلیج کردوه. حکومه‌ت که ته‌طبیقکه‌ری یاسایه، به هێزه‌کانی که له‌به‌رده‌ستیدایه ده‌توانێت یاسا بچه‌سپێنێت و خه‌ڵک بۆ لێپرسینه‌وه به‌رێته به‌ر دادگا، واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستان وا نییه !، ده‌توانێت من به‌رێته به‌ر دادگا به‌ڵام ناتوانێت چه‌کداره‌کان به‌رێته به‌ر دادگا!!!!، هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کان و لاوزی ئیداره‌یی له‌وێوه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. دوو ساڵ له ئه‌وروپا یاسا و علومی سیاسیم خوێندوه‌و و ده‌زانم باسی چی ده‌که‌م و هه‌ندێک شاره‌زای به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری سویدم و له‌م ساڵه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیم بۆ سۆسیال دیموکرات.
چاره‌سه‌ر به دوو شێوه ده‌کرێت:
یه‌که‌م: هه‌ر دوو حیزبه‌که‌ی سه‌رده‌سه‌ڵات که خاوه‌نی ئه‌و هێزه چه‌کدراییه‌ن کۆببنه‌وه و بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که هێزه‌کانیان ته‌سلیم به حکومه‌ت بکه‌نه‌وه و خۆیان بکه‌ن به حیزبێکی مه‌ده‌نی. وه جارێکی تریش به‌شێوه‌یه‌ک یاشێوه‌یه‌کی تر ده‌ست نه‌خه‌نه ناو ریزه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش. کاتێک ئه‌و هێزانه که‌وه‌ته ژێرده‌ستی حکومه‌ت ئه‌مجا حکومه‌ت ده‌ست بکات به چاکسازی له ریزه‌کانی ئه‌و هێزانه و پاککردنه‌وه‌ی له سیاسه‌ت وحیزبایه‌تی. ئه‌مجا ده‌و‌رات دروستکردن بۆ په‌روه‌رده‌کردن و گۆشکردنیان به ئه‌رکی حکومه‌ت و خزمه‌تی میلله‌ت، تا بزانن بوونیان بۆ چییه!!!!!. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه رووبدات ده‌بێت ئه‌و دوو حیزبه ئیمانیان به حکومه‌ته‌که هه‌بێت و متمانه‌ی پێ بکه‌ن که حکومه‌تێکی ده‌ستووری و یاساییه. و ته‌عبیر له میلله‌ت بکات. که حکومه‌تێکی دیموکراتی و بێ لاینه و په‌رله‌مان مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی حیزبییه و حکومه‌ت حاکمی شه‌رعی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته ، حکومه‌ت له سه‌روو حیزبه‌وه‌یه و حکومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته و حیزب به‌رژه‌وه‌ندی تاقم و ده‌سته و کۆڕێکی کۆمه‌ڵگایه. (( که ئێستا ئه‌و دۆخه نییه!! ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی که هه‌یه و شته‌کانی راگرتووه خۆ هه‌ڵخڵه‌تاندن و خه‌ڵک هه‌ڵخڵه‌تاندنه!!!! شته‌کان و هاوکێشه‌کان گۆڕاوه و میلله‌تیش گۆڕاوه. ده‌بێت ئیراده‌یه‌ک بێته کایه‌وه که حکومه‌تێکی راسته‌قینه دروستبکات و ده‌سکه‌وته‌کانی میلله‌تی کورد بپارێزێت که زامنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م قۆناغه بێت که قۆناغێکی چاره‌نووسسازه. لێره‌دا داواکارییه‌کی به‌رهه‌م ساڵح دێته‌پێشه‌وه: ده‌بێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، خێرخوازانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستانی، حیزبه‌کانی تر، رۆشنبیران و ئه‌کادیمی، ژن و پیاوه‌ماقوڵانی کۆمه‌ڵگا بچنه لای مه‌سعود با‌رزانی و مام جه‌لال و قه‌ناعه‌ت به‌و دووانه بکه‌ن چونکه هه‌موو شتێک له ده‌ستی ئه‌و دوانه‌دایه ته‌نانه‌ت که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رکرده‌ی حیزبییه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی نییه. که‌واته ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به‌و دووانه بکرێت که له دانیشتن و گفتووگۆدا بتوانن پاڵه‌پسه‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر ئه دوو شه‌خسه و بگه‌نه قه‌ناعه‌ت که شته‌کان ده‌بێت گۆڕانکاری له هه‌یکه‌له‌که‌یدا بکرێت و دنیا گۆڕاوه و زه‌مانی دوای راپه‌ڕین نییه و میلله‌تی کورد ئێستا میلله‌تێکی تره، به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌مه‌ش ئێستا زورفه‌که له‌باره و ئه‌و زه‌مینه‌یه هه‌یه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که شته‌کان ئاراسته‌یه‌کی تر وه‌ربگرێت تا سه‌رده‌مه‌که وه‌رچه‌رخێنن و کوردستان بخرێته سه‌ر رێگایه‌کی راست. خالێکی تر ئه‌وه‌یه کوردستان له قۆناغێکی تایبه‌تیدایه و وڵاتێکی ئیعتراف پێکراو نییه و چاوه‌ڕێی سه‌قامگیری ده‌کرێت. چۆن چاره‌ی هێزی عه‌سکه‌ری بکرێت له‌و قوناغه‌دا!! بێگومان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت هه‌ر به رێگای ده‌ستووری و یاسایی، له ئه‌وروپا مه‌لیک هیچ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نییه و ره‌مزێکه به‌ڵام له زۆر وڵاتان یاسایان هه‌یه که مه‌لیک له( حاڵه‌تی جه‌نگ) ده‌بێت به فه‌رمانده‌ی هێزی عه‌سکه‌ری. وه‌هه‌روه‌ها له ئه‌مریکا به گوێره‌ی یاسا سه‌رۆکی حکومه‌ت فه‌رمانده‌ی هێزی عه‌سکه‌رییه. له کوردستان ده‌توانرێت له( حاڵه‌تی جه‌نگ) فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزی عه‌سکه‌رییه بخرێته ژێڕ ده‌ستی سه‌رۆکی حکومه‌ت یا له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش له سه‌رۆکی حیزبه‌کانی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی بکات و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێت به گوێره‌ی یاسا‌و ئیتیفاقی نێوان حیزبه‌کان.
دووه‌م: دووه‌م یا ئه‌وه‌تا حکومه‌ت خۆی هه‌وڵده‌دات که ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی درو‌ست بکات. که وورده وورده و ساڵ به ساڵ له‌شکرێکی عه‌سکه‌ری به‌هێز بۆ خۆی درو‌ست بکات و ئه‌مجا حیزبه‌کان ناچار بکات که چه‌ک دابنێن، جا چ به خۆشی یا به ناخۆشی بێت!!! ئه‌مجا پاکردنه‌وه‌ی هیزه‌کانی پۆلیس له که‌سانی حیزبی و به‌هیزکردنیان و دروستکردنی هێزێکی ئاسایشی حکومی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و به‌هێزکردنی. ئه‌مانه له ماوه‌ی چوارساڵی هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێک ده‌کرێت به‌ڵام به مه‌رجێک حکومه‌ته‌که ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌بێت، مانای وه‌زیره‌کان قسه‌یان یه‌ک بێت مانای سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌ڵیبژاردبێتن. ئه‌م رێگایه له‌وانه‌یه ناکۆکی یا به‌ربه‌ره‌کانی له نێوان حکومه‌ت و حیزبه‌کان درو‌ست بکات به‌ڵام له کۆتایی هه‌ر حکومه‌ت سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت چونکه پاڵپشتی میلله‌ت ده‌بێت و شه‌رعییه‌تی یاسایی هه‌یه و پاره‌شی له به‌رده‌ستدایه.
ئه‌م دوو چاره‌سه‌ره هه‌یه تا حیزبه‌کان چه‌ک دابنێنن و حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی درو‌ست بکرێت که خاوه‌نی ئیراده و ده‌سه‌ڵات بێت و میلله‌تی کورد بکرێت به خاوه‌نی حکومه‌تێکی مۆدێرن که میلله‌تان رێزی بۆ دابنێن نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وه بێن که پێترۆدۆلاره‌که‌ی کوردستان بۆ وڵاتانی خۆیان به‌رن . کوردستانیش ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت که ببێت به وڵات و به میلله‌ت. وه‌لی چاره‌سه‌ری یه‌که‌م په‌سه‌ندتره وه‌ک له چاره‌سه‌ری دووه‌م، چاره‌سه‌ری یه‌که‌م ئه‌قلانی و ماقوڵ تره چونکه کارێکی چاکسازییه و میلله‌ت دوورده‌خاته‌وه له ناکۆکی و به‌ربه‌ره‌کانی، وه‌هه‌روها خێراتره و زوو به ئه‌نجام ده‌گات.
وه‌زعی ئیستای کوردستان زۆر ناسکه هه‌ر وه‌کو له به‌یانه‌که‌ی یه‌کێتی په‌نجه‌ی خراوه‌ته سه‌ر. پێویست ده‌کات که هه‌موو لایه‌ک له کن خۆی ده‌بێت مساوه‌مه بکات تا هه‌موویان له پێناوی چاره‌نووسی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کوردستان بگه‌ن به یه‌ک ئه‌نجام که له به‌رژوه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت. ئاشکرایه که ناحه‌زان خواخوایانه درزێک بدۆزنه‌وه و به‌ربه‌رکانی درو‌ست بکه‌ن و کورد به یه‌کدا بده‌ن تا کوردی پێ لاوز بکه‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستان له پشته‌وه هێزێکی تاریک هه‌یه که ته‌فره‌قه درو‌ست ده‌کات، که ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تی کورددا بگرێت که هه‌ست و ویژدان بریندار ده‌کات، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ته‌نها میلله‌ت خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ته و هیچ هێز و کۆڕ و کۆمه‌ڵیک ناتوانێت خۆی بکات به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت، ئه‌مه‌ش گه‌وهه‌ری دیموکراتییه که (حکومڕانی میلله‌ته ). کاتی ئه‌وه هاتووه که واقیعی خۆمان ببینین، ره‌خنه له‌خۆمان بگرین و به خۆماندا بچینه‌وه، به هه‌وڵ و هاوبه‌شی و هاوکاری هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه میلله‌تی کوردستان به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی رۆشن ببه‌ن. له دیموکراتیدا هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌رعیکردنی ده‌سه‌ڵاتدار نییه چونکه موباره‌ک به له 87% و بن عه‌لی به له 90% له‌سه‌ر حوکم بوون. به‌ڵام ئێستا هیچ وڵاتێکی دیموکراتی له جیهاندا نییه که حکومه‌ته‌که‌ی زیاتر له 60% ده‌نگی هه‌بێت، هه‌روه‌ک وه‌زیرێکی فه‌ڕه‌نسی گووتی: په‌رله‌مانێک که زۆرینه‌ی له 50-55% زیاتر بوو له دیموکراتی تێده‌په‌ڕیت و ده‌بێت به دیکتاتۆری. ده‌بێت له کێشانه‌که‌دا کێشی لایه‌نه‌کان هاوتایی هه‌بێت. له کوردستان گه‌ر مافی ئازادی ده‌نگدان و ئازادی کارکردنی حیزبی له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هیچ شه‌ریعییه‌تی نابێت. چاکتره حکومه‌تێکی ئیئتیلافی هاوبه‌شی له حیزبه‌کان درو‌ست بکرێت و تا دۆخێکی ئازاد درو‌ست ده‌بێت و هه‌موو لایه‌ک قه‌ناعه‌تیان به هه‌ڵبژارندنه‌که ببێت و که‌س مه‌غدوور نه‌بێت.
مه‌یدانی سیاسی کوردستان ده‌بێت خۆی له دوو جه‌مسه‌ری هێزی سیاسی رزگاربکات، حیزبه بچوکه‌کان ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن بنکه‌یان فراوان بکه‌ن و یه‌کبگرن و حیزبێکی بنکه فراوان درو‌ست بکه‌ن تا بتوانن قورسایی خۆیان له مه‌یدانی سیاسی و په‌رله‌مان بسه‌پێنن و کاریگه‌ریان له مه‌یدانی سیاسی هه‌بێت. غیابی چه‌پی کوردی هه‌یه و له‌به‌رچاوه، که ده‌بێت هه‌موویان کۆبکرێنه‌وه و یه‌ک حیزبی بنکه‌فراوان درو‌ست بکه‌ن و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان هه‌بێت تا کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی کوردستان هه‌بێت به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر په‌رته‌وازی و ترازان و وورده حیزبی چه‌پی کوردی له گۆڕپانی سیاسه‌ت وجودی نییه !!، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بنکه‌ی جه‌ماوه‌ر‌ی و که‌سانی زۆری رۆشنبیر و ئه‌کادیمیان هه‌یه!! به‌ڵام ناتوانن له‌ژێر چه‌ترێکدا خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و قیاده‌یه‌کی حه‌کیم درو‌ست بکه‌ن و به‌رنامه‌یه‌ک زاده‌ی واقیع درو‌ست بکه‌ن!!!. له په‌رله‌مان به دڵنیایی جێگه‌ی یه‌کێتی و پارتی و ئیسلامی سیاسی و گۆڕان و چه‌پ ده‌بێته‌وه و ته‌شکیلاتێکی دروسته. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر مه‌یدانی سایسی ده‌بێت.
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید – ه‌وه