
نووچدان به‌ده‌م ڕێگاوه
(1)
سه‌رم رووت
پێم په‌تی، وه‌كو په‌تیاره
له‌ماڵ دێمه ده‌ر
قه‌ڵه‌مم بیرچووه
له سووچێكی ژووره‌كه‌م
جانتاكه‌م له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك
بێ‌ناز جێماوه
چاوێلكه‌و مۆبایل له‌پاڵ یه‌كه‌وه
له‌سه‌ر كورسییه‌ك
به‌هاوشان ته‌نیاییه‌وه، ووتوو ویَِژیانه
له ژێر گڵۆپی دره‌وشانه‌وه‌ی نیگایه‌كی تۆدا
له‌سه‌ر روومه‌تی گه‌ڵای بیره‌وه‌رییه‌كتدا
من ئه‌م هه‌موو پێداویستیانه‌م
له‌یاد چوو
(2)
مووی سپی سه‌رم
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین تیشكی
خۆری به‌یانیان به‌شه‌ڕدێ
سپێده ، چیرۆكی گه‌رووی
ناڵه‌ی ملێۆنه‌ها شاباڵی سپی
وه‌ریوی باڵنده‌م بۆ ده‌گێڕێته‌وه
قه‌ڕه‌بالغی، نامۆییم سه‌رقاڵ ده‌كات
جه‌نجاڵی بارۆمه‌تری غه‌ریبیم هه‌ڵده‌كشێنێ
مه‌پرسه له‌به‌رچی؟
شاری من چۆڵه‌وانییه
بریقه‌ی تریفه‌ی ره‌شێنی
له‌پایته‌خت سه‌رما ئاوها زوو
ئاوابوو..!!!
پرچی من ده‌مێكه
سپێتی رۆحی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی تۆی پێیه
ئه‌مێستا موی سه‌راپا گیانم
مووتربه‌ی ره‌نگی دڵسافی تۆیه
(3)
باخچه نازانێ
مه‌مكه قوته‌كانی گوڵ بشارێته‌وه
هه‌وا فێر نه‌بووه
بۆن شه‌وبۆ له قوتوو هه‌ڵبگرێ
ده‌سته بڵاوه‌كانی عه‌تر ببه‌ستێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی وتاره‌كانی كۆتر نه‌گه‌نه بن به‌ست
په‌رده دامه‌ده‌ره‌وه سه‌ر شانۆی رۆشنایی
به‌رداخێك ئاو له ته‌نگانه‌دا
فریای شه‌تڵێك ده‌كه‌وێ له ئینجانه‌دا
بۆ شینبوون ته‌نیا دڵۆپێك
كۆمه‌ك به‌تۆوێك ده‌كات
(4)
پێش ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر جیابكرێینه‌وه
به‌دیاری پارچه‌یه‌ك نووری چاوی خۆی پێدام
پێی گووتم: هابگره
ئه‌م كه‌رته تریفه‌یه‌ی ناو سه‌رم
ئه‌م هێشووه رووناكییه‌ی دڵم
ئه‌م توحفه خوێنه‌م هه‌ڵبگره
رۆژانی ته‌نگانه به‌هاناته‌وه دێ
ده‌بێته ساباتی په‌ناگه‌ت
ئه‌و ڕۆیشت و .. رۆیشت و .. رۆیشت
بردیان و .. بردیان و .. بردیان
له بیابانه‌كاندا بووه هاوخه‌می به‌ختی به‌له‌مێك
هاوسه‌نگی به‌خشییه خۆشگوزه‌رانی لم
ئه‌وه‌نده به‌خشنده‌یی دوواند
ئه‌وه‌نده چاو روون بوو
ئێستاكه باربووی به‌ختیاری
كرم و مێرووله ده‌كا
منیش له ژاوه‌ژاوی قره‌باڵغی بازاره‌كاندا
په‌پووله‌ی خه‌ونامه‌ی ئه‌و ده‌گێڕمه‌وه
له تیئَكچڕژانی مه‌چه‌كی ژماره‌كان و
له‌بۆڵه‌بۆڵی هه‌نگاوه‌كانی خۆمدا بزر بووم
به‌ڵام جارجارێك
به‌ڕێنمایی نوور و رووناكی، تریفه‌و باران
خۆم ده‌دۆزمه‌وه
(5)
ئه‌مه‌یان سه‌فه‌رێكی تره
جیاواز له‌وانه‌ی
به‌دوای پێناسه‌ی چاوانتا ده‌گه‌ڕام
جوودا له‌وانه‌ی پرچت ده‌بوونه تێشووم
ئه‌م گه‌شته گه‌شتێكی دیكه‌یه
پێویستیم به‌قه‌ڵه‌م وچاویلكه
به‌كاغه‌زو سویچ
به‌سایت و ئیمێڵ
ئاتاجم به جانتا و گیرفان نه‌ماوه
بورهان ئه‌حمه‌د
كه‌ركوك