Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
جارێکی  تر هه‌وڵی ڕه‌شی تیرۆرله‌کوردستان

جارێکی تر هه‌وڵی ڕه‌شی تیرۆرله‌کوردستان

Closed
by March 12, 2008 گشتی

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید   -سویسرا

ئاشکرایه‌ به‌به‌رده‌وامی ده‌ستێکی گه‌وره‌وفراوانی ده‌ره‌کی له‌پشت تێکدانی باری نائارامی ونا سه‌قامگیری ئاسایش له‌هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌،که‌هه‌موو هه‌وڵ و کرده‌نه‌زۆکه‌کانیش بۆکورتکردنه‌وه‌ی  هێزی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وئه‌زموونه‌که‌یه‌تی له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی عێراق و گه‌مه‌ ئیقلیمییه‌کان دا،گوومانی تێدانیه‌ ده‌بێت به‌ووریاییه‌وه‌ بڕوانینه‌ ته‌واووی  هه‌موو پیلانه‌کانی به‌ره‌یه‌کی مه‌ترسیدار،که‌ده‌کرێت بیکه‌ینه‌ ناوپێناسه‌یه‌ک  به‌ ناوی به‌ره‌یه‌کی دژه‌ ده‌ستکه‌ووته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، که‌خۆی له‌به‌ره‌ی ووڵاتانی ئیقلیمی و تیرۆریسته‌کانی قائیده  و تووندڕه‌وه‌هاوفکره‌کانی ده‌بینێته‌وه‌.ه‌

ته‌قینه‌وه‌که‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی  ڕۆژی 10ی مارسی به‌رده‌م ئۆتێل پالاس له‌شاری سلێمانی ئه‌وڕاستییه‌مان بۆدووباره‌ده‌که‌تاوه‌  که‌کوردستان به‌به‌رده‌وامی له‌به‌رامبه‌رهه‌ڕه‌شه‌و زوومی  ئامانجی ده‌ستێکی تێکده‌رانه‌له‌نگه‌ری گرتووه‌، کابووسه‌ڕه‌شه‌کان جارێکی دی ئه‌وپه‌یامه‌یان  به‌خه‌ڵکی کوردستان ووته‌وه‌، که‌تاهه‌نووکه‌ ده‌سته‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆریزم له‌ئه‌گه‌ری دانانی گه‌رای تێکده‌رانه‌دا ن.

بێگوومان ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م ئوتێل پاڵاس  ئامانجی  نامرۆڤانه‌و تێکده‌رانه‌ی خۆی پێکا به‌شه‌هیدکردن و بریندارکردنی خه‌ڵکی بێتاوان وسڤیل. به‌ڵام  ئامانجێکی کورت و نامرۆڤانه‌،ئامانجێک که‌دژ به‌هه‌مووبه‌هایه‌کی  مرۆڤایه‌تی..

ئێمه‌وه‌ک خه‌ڵکی کوردستان گه‌ر هه‌مووڕۆژێک گوێمان له‌ته‌قینه‌وه‌کانی پارچه‌کانی تری عێراق به‌ڕاسته‌وخۆ
  نه‌بێت،ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆله‌ناو ڕووداواکان نه‌بین و قوربانیمان نه‌دابێت،ئه‌وا  له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆن و لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه‌  ئاگاداری خه‌م ومه‌ینه‌تییه‌کانی مۆته‌که‌ی تیرۆرین،که‌ڕۆژانه‌ له‌ناوه‌ڕاست وباشووری  عێراق هاوڵاتیانی سڤیل له‌منداڵ و پیروژنان ده‌کاته‌قوربانی،له‌کاتێکدا کوردستان نه‌ک نه‌ی هێشتووه‌ کوردستان ببێته‌لانه‌ی تیرۆروئامانجه‌تێکده‌رییه‌کان دژبه‌ ئه‌زموونه‌که‌ی،به‌ڵکوو کوردستان بووه‌ته‌پێگه‌و هه‌رێمێکی ئارام بۆبرا مه‌سیحی یه‌کان و ئه‌وهاووڵاتییه‌ عه‌ره‌بانه‌ی مۆته‌که‌ی تیرۆروکووشتارگه‌کانی ڕۆژانه‌ له‌ماڵ و جێگه‌ی خۆیان ڕاووی ناون . ه

هه‌ربۆیه‌ له‌هه‌بوونی هه‌رهه‌وڵێک بۆتیرۆر و هه‌رتؤڕێکی جاڵجاڵؤکه‌ره‌ی شه‌مشه‌کۆێرانه‌ له‌کوردستان یه‌کسانه‌ به‌خاڵی سفر،به‌وفاکتانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌ڵگری هیچ شوناسێکی تائیفی و مه‌زهه‌بی  تووندڕه‌وانه‌ یاخوود ڕقێکی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی نین.تاوه‌کوو بێته‌فاکتی ئاسانکاری بۆگه‌راکردنی ده‌ستێکی ڕه‌ش  که‌ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌گێڕی درووستبکات  تاله‌وڕێگه‌یه‌وه پیلانه‌ سیاسی و نهێنییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستکه‌ووته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بهێننه‌دی …

که‌واته‌جگه‌ له‌گله‌یی  وگازانده‌کانمان له‌ده‌سه‌ڵات،جگه‌ له‌ململانێ  حیزبی وسیاسییه‌کانی ناو کایه‌ی ده‌سه‌ڵات و جیاوازی بیرووڕا  هه‌موومان  له‌سه‌ر ئه‌وه‌کۆک و هاوئاهه‌نگین  که‌تیرۆر مه‌رگی ڕه‌شی بۆهه‌موومان پێیه‌ و هه‌م  په‌یامی له‌قکردن و له‌ناوبردنی ئه‌زموونه‌که‌مانی هه‌ڵگرتووه‌،…

 ئه‌بێت تیرۆریستان باش ئه‌وه‌ بزانن که‌له‌کوردستان جگه‌له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات وپیاوه‌کانی پۆلیس وئاسایش ،ده‌که‌وونه‌ به‌رده‌م نه‌فره‌ت وڕقی تێکڕای جه‌ماوه‌ر ،چ به‌ڕووبوونه‌وه‌، چ  به‌هاوکاریکردنی ده‌زگاکانی  په‌یوه‌ندی دار .هه‌ربۆیه‌ده‌ستی تیرۆرله‌کوردستان هه‌میشه‌  هه‌م کورت  و هه‌م هه‌وڵێکی مه‌حاڵ ونه‌زۆکه‌…

11/3/008

faraidun_73@hotmail.com           

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.