ساتێک بۆ یادی مامۆستا مه‌لا عه‌لی شێخ له‌نگه‌ر
مه‌حموود حاجی عومه‌ر / سوێد…….
– حاجی مه‌لا عه‌لی مه‌لا ساڵحی زه‌نگه‌نه ،که به مه‌لا علی شێخ له‌نگه‌ر یش ناسراوه . ساڵی 1920 له گوندی سماق ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له ماڵه جوتیارێکی هه‌ژاری ئه‌و گه‌رمیانه چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه . به حوکمی ئه‌وه‌ی باوکی مه‌لا بووه هه‌ر به منداڵی خولیای خوێندن و زانست بووه .له ته‌مه‌نی (هه‌شت، نۆ )ساڵیدا لای باوکی قورئانی پیرۆزی خه‌تم کردووه .
بۆخوێندن وبه فه‌قێ یه‌تی ئه‌م شوێنانه گه‌ڕاوه (که‌رکووک ،کفری ،سه‌رقه‌ڵا،هۆمه‌رمل،جه‌باره ،قادرکه‌ره‌م ، چرچه‌قه‌ڵا .هه‌ره‌وه‌ها له‌به‌ری قه‌ره‌داخ یش ته‌کیه‌و سێوسینان ،زێوه مه‌ر،سۆڵه ،وه له هه‌ورامانیش گه‌لێ شوێنی کردووه به دووی خوێندن دا وله زۆرێک له‌و جێگایانه عیلمه‌کانی( بلاغه ، نحو ،منطق ،بدیع ،فقهی شریعه ، صرف ) و په‌رتووکه گرنگه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه وه‌کو :گه‌له‌نبه‌ری ئاداب ،گه‌له‌نبه‌ری برهان،موخته‌سه‌ر وجه‌مع و جه‌وامیع تهزیبی ته‌واو کردووه .
له چله‌کاندا ژیانی هاوسه‌رێتی پێکه‌وه ناوه‌و 3کوڕ‌و 3کچیان هێناوه‌ته دونیاوه .
دووان له کوڕه‌کانی له شۆڕشی پێشوو پێشمه‌رگه بوون .به‌ناوه‌کانی (جه‌مال و ئیکرام ).
مامۆستا مه‌لا علی هه‌تا بڵێی کوردێکی دڵسۆز‌و کوردپه‌روه‌رێکی پاک بووه . ڕۆژیک له ڕۆژان و به هیچ ڕژیمێک قه‌ڵه‌م و ویژدانی خۆی نه‌فرۆشتووه . هه‌رده‌م به ژیانی ساده‌ی مه‌لایه‌تی ڕازی بووه‌و هه‌ر به‌و کوله مه‌رگییه به ماڵه‌وه ئه‌م شوێنانه‌ی کردووه ( ته‌په‌سه‌وز ،درۆزنه ، سه‌رقه‌ڵا ،سێ خڕان ، زینانه ، کفری ، میل قاسم و تا دواجارو له ساڵی 1969 به‌یه‌کجاری له گوندی شیخ له‌نگه‌ری گه‌وره گیرساوه‌ته‌وه‌و به ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی ئه‌وێ دامه‌زراوه تا ئه‌نفال .خه‌ڵکی گوندی شێخ له‌نگه‌ر زۆریان خۆشیان ویستووه‌و ڕێزی زۆریان لێناوه‌و زۆریش هاوکارییان کردووه . بۆیه ئه‌ویش له‌و گونده دڵ کراوه‌و خۆشحاڵ ژیاوه .
پاش ئه‌نفال و کاولکردنی گونده‌که‌یان گوێزراوه‌ته‌وه ئوردوگای سمود ، ماوه‌یه‌کیش ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌زای که‌لار و مزگه‌وتی ئیمامی شافعی بووه له‌و شاره .
جارێکی تر‌و له ساڵی 2000 دا به ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوندی شێخ له‌نگه‌رو هه‌ر له‌و دێ یه‌ش له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 20/1/2006 له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا ،بێ هیچ نه‌خۆشییه‌ک کۆچی دوایی کردووه ! له‌سه‌ر داوا‌و وه‌سیه‌تی خۆی له گۆڕستانێکی بچووک له (که‌ڵه‌شێرته‌په ) نزیک ئاوایی شێخ له‌نگه‌ر به خاک سپێردراوه .
مامۆستا مه‌لا علی پیاوێکی موسڵمان و موسڵمانێکی ڕاسته‌قینه‌و نه‌فس به‌رزو بێ ته‌ماح بووه . مامۆستایه‌کی دانا‌و دانایه‌کی زانا‌و سه‌رده‌رچوو له زانستی خودایی و قورئانی پیرۆز‌و مێژووی گه‌لی کورد‌و ئه‌ده‌بی میلله‌ته‌که‌ی به باشی له‌به‌ر بووه . شاره‌زایه‌کی باشی له کولتوور‌و نه‌ریتی ناوچه جیا جیاکانی کوردستان بووه .ده‌ستی نووسینی له شیعر‌و هۆنراوه‌و ئه‌ده‌بی کوردی و فارسی و عه‌ره‌بیدا هه‌بووه . جگه له زمانی دایک ،زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکیشی زانیوه .
له ڕابردوودا له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کاندا به نازناوی (بێ ده‌نگ گه‌رمیان )یه‌وه بابه‌تی شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی بڵاو بووه‌ته‌وه به تایبه‌ت له ڕزگاری و گه‌لاوێژو خه‌بات و تآخی له‌سه‌رده‌می خۆیدا.هه‌رگیز حه‌زی له خۆ ده‌رخستن و خۆبردنه‌وه پێشه‌وه نه‌بووه .هه‌تا بڵێی خۆش مه‌حشه‌رو نوکته‌بازو قسه‌ی خۆش بوو .که‌سایه‌تی ناودارو به‌شه‌خسییه‌تی گه‌رمیان بووه . به‌رده‌و‌ام گوێگرێکی باشی ڕادیۆو ڕاگه‌یاندنه جیاجیاکان بووه .هه‌رده‌م عه‌وداڵی هه‌واڵی ڕزگاربوونی گه‌له‌گه‌ی بووه .
له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیشدا تێکه‌ڵاوییه‌کی به‌رفراوانی له گه‌ڵ زۆرێک له تیره‌و هۆزو بنه‌ماڵه جیاجیاکانی کوردستان به تایبه‌تی له ناوچه‌ی گه‌رمیاندا هه‌بووه . به پله‌ی یه‌که‌م زۆر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ی مه‌حموودی زه‌رد ، شێخه‌کانی شاکه‌ل ودێبنه ،سه‌یده‌کانی گوندی گێژه‌کان ، مه‌لا وه‌هابی توکن ،حاجی خه‌لیل ی گێژ ،حاجی حه‌سه‌نی کوێخا فه‌ره‌جی شێخ له‌نگه‌ر،سه‌رتیپی حه‌مۆمین به‌گی جاف ، نامیق ئاغای زه‌نگه‌نه ،حاجی برایمی شاتری ،خه‌لیفه مه‌حموودی شاسوارو حه‌مه‌ی شاسواری پوقه‌و ده‌یان که‌سایه‌تی تر .
مامۆستا مه‌لا عه‌لی دوور بووه له هه‌ڵپه‌ی ته‌ماح وکاری دونیایی .هه‌رگیز کارێکی نه‌کردووه که کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی لێ بکه‌وێته‌وه و زۆر دژی هاوسه‌رگیری گه‌وره به بچووک و ژن به ژنه‌ی زۆره‌ملێ و پاره‌و شیربایی بووه . 3سێ کچی بووه هیچیانی به شیربایی و ژن به ژنه به شوو نه‌داوه . سه‌رجه‌م کوڕ‌و کچه‌کانی به خواستی خۆیان هاوسه‌رگیریان کردووه .
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش کۆپله‌یه‌که له‌و شیعرانه‌ی به‌ڕێزیان که له ساڵی 1950ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دژی گه‌وره به بچووکی نووسیوه له ژێر نازناوی :
کچ وباوک
له‌خوا نه‌ترسای توخوا باوکه گیان منت بێ به‌ش کرد له خۆشی ژیان
له‌سه‌ر بێشکه بووم ماره‌تان بڕیم چاره ڕه‌ش کرام هه‌ر به مناڵیم
به گه‌وره‌و بچووک دامت به‌که‌سێ به هیچ نه‌ریتێك بۆ هاوسه‌ر نه‌شوێ!
تۆیش ومامۆستا له خوا نه‌ترسان مه‌ئویس تان کردم له چێژی ژیان
دۆزه‌خێکی واتان سازکرد بۆ من به خۆشی نه‌ژێم له‌م دونیای ڕۆشن
تۆ بۆخاتر خۆت ئه‌و بۆ پووڵێ که‌م! ماره‌تان بڕیوم به بێ پرسی خۆم
هاوسه‌رتان کردم بێ خوایشتی خۆم یه‌ک ڕۆژ نه‌ژیام به‌بێ ده‌ردو خه‌م
یا ڕه‌بی باوکه خۆت و مامۆستا جێتان دۆزه‌خ بێ بۆ هه‌تا هه‌تا
شه‌رتبێ ڕۆژ مه‌حشه‌ر له دیوانی خوا یه‌خه‌تان بگرم خۆت و مامۆستا
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه مامۆستا مه‌لا علی هه‌موو سه‌رمایه‌که‌ی کتێبخانه‌یه‌کی بچکۆله‌و خانوویه‌کی دووسێ ژوری له بلۆک دروستکراوو به‌دار سه‌رگیراوی له پاش خۆی به‌جێ هێشتووه .کتێبخانه‌که‌ی به کۆمه‌ڵێ کتێبی کوردی عه‌ره‌بی وفارسی کۆن و نوێ و چه‌پکه گۆڤار‌و ڕۆژنامه جیاجیاکانی کوردستان نه‌خشاندبوو،له‌گه‌ڵ جڵدو به‌رگه‌کانی زۆرێک له کتێبه ئاسمانییه‌کان .زۆر جار ده‌یگوت ئه‌و کتێبخانه شه‌ق و شڕه‌م له ئه‌ولاده‌کانم خۆشتر گه‌ره‌که !.
مه‌حموود حاجی عومه‌ر
kalar99@hotmail.com