پزیشکه‌کان سوێند ده‌خۆن که هه‌رگیز نه‌بن به هۆی مناڵ له بار چوون
له سوێندی Hippocrates دا ئاماژه به Abortus کراوه: پزیشکه‌کان سوێند ده‌خۆن که هه‌رگیز نه‌بن به هۆی مناڵ له بار چوون.
گوڵاڵه پشده‌ری…..
له‌م بابه‌ته‌دا:
• مناڵ له‌باربردن چییه؟
• هۆکاره‌کانی مناڵ له‌باربردن
• مناڵ له‌باربردن له مێژوودا
• مناڵ له‌بار بردن به شێوه‌ی پڕۆفێشیۆناڵ
• مناڵ له‌بار بردن له وڵاته‌کان
• مناڵ له‌باربردن له ئیسلام دا
• سه‌رچاوه
مناڵ له بار بردن
Abortus ناوێکی زانستی پزیشکییه بۆ کۆتایی پێهێنانی پێشکات به دووگیانی.
ناوی ئابۆرتووس به‌کار ده‌هێندرێت ته‌نیا بۆ پێشکات له دایکبوون و یان له‌بارچوون واته MisCariage .ناوی له‌بارچوون له بواری پزیشکیدا هه‌رواها به Spontaneous abortus ناو ده‌برێت.
هۆکاره‌کانی مناڵ له‌بار بردن
• هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی
• هۆکاری بواری ته‌ندرووستی
هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌م بواره زۆر هۆکار ده‌گرێته‌وه و زۆر ئاڵۆزه و له هه‌ر وڵاتێک شێوه یه‌کی تاییبه‌ت به خۆی مامه‌ڵه‌ی له گه ڵدا ده‌کریت.
له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتیه،موسڵمانه‌کان به شێوه‌یک و له وڵاته ڕۆژئاوایه‌کان و بیر و باوه‌ڕه جیاجیاکان به شێوه‌یکی تر مامه ڵهی له گه‌ڵیا ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد ده‌یزانین و له سه‌ر بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مناڵ له بار بردن و یان چواندن زۆر دژواره و به‌رپرسیارێتی تیدایه به‌رامبه‌ر به یاسا‌و به خوودا.
له مێژووی ئێمه‌دا هه‌زاران جار بیستوومانه و زانیومانه که کچان و ئافره‌تانی بێ هاوسه‌ر کوژراون له به‌ر ئه‌وه‌ی دووگیان بوون به ڕێگه‌ی ناشه‌رعی.
کۆمه‌ڵگا که کۆنتڕۆڵێکی زۆر تووند و به هێزی وه‌ده‌ست گرتووه به سه‌ر تاک دا،تووانیویه‌تی ببێته هۆکاری نه‌مانی هه‌زاران ڕۆحی دووگیان.
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که گیرۆده و به‌ندی بنه‌مایه‌ی شه‌ریعه‌ت و یاسا و ڕێساکانی تایفه‌گه‌ری و کۆنه‌په‌رستییه و هه‌ر وه‌کو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر به چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌ش و سپی و به قهبارێکی ته‌سک ده‌ڕوانێته مرۆڤی ئێستا و گۆڕانکاری و ته‌کنۆلۆژیای ئه‌مڕۆ ی جیهان ره‌د ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ڕێفۆرمێکی به‌سه‌ردا بێت، باشتر ده‌توانێت خۆی و جیلی داهاتوو بپارێزێت له ئاڵۆزییه‌کانی ژیان.
ئه‌گه‌ر بێت‌و بواره‌کانی ته‌ندرووستی و ئابووری گه‌شه پێبستێنێت و له ئه‌م دوو بواره‌دا زیاتر پێشکه‌وتن هه‌بێت،مرۆڤی ئێستا که‌متر ده‌که‌وێته دووڕیانه ی'' هه‌ڵه'' وه‌کو زگپڕی کچان.
زۆر له‌م دووگیانیانه له هۆی نه‌بوونی زانیاری ته‌ندرووستی و گشتی و نه‌بوونی ده‌ستگه‌یشتن به شێوه‌کانی به‌رگریگردن له دووگیان بوون ڕووی داوه.
هه‌ندێک کچ که دووگیان ده‌بن نا‌وێرن پێشکات بیدرکێنن و هه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن تاکو کار له کار ده‌ترازێت.
زۆر له کچان یان ئافره‌تان له لایه‌ن پیاوان ناچار ده‌کرێن که به سه‌ر ئه‌و ته‌ڵه‌یه دا بکه‌ون.
ئینجا کچه‌که یان په‌نا ده‌بات بۆ (ئه‌گه‌ر به‌ختی ژیانی هه‌بێت) بۆ شوێنێکی نایاسایی و به‌ر ده‌ست که‌سانێک که له یاسا لاده‌رن بۆچاره‌سه‌ری و یان خۆیان کرده‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیدار ده‌که‌ن به ڕێگه‌ی شیشی چنین و یان خواردنه‌وه‌ی هه‌ندێک گژ و گیای ژه‌هراوی، که ئه‌وه نه ته‌نیا ریسکه له سه‌ر ژیانی خۆیان به‌ڵکو له سه‌ر ژیانی ئه‌و کۆرپهلهیهش که له زگیاندایه.به دوایی ئه‌وه‌شدا توشی به‌ربوونی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خوێن ده‌بن و هه‌رواها ئه‌بن به مایه‌ی تێکدانی کۆئه‌ندامی زاینده‌یی خۆیان و و ئازار و ژانی بێ‌سنووریش له لایه‌که‌وه ده‌یان به‌زێنێت.
هه‌ندێک جاریش وایه که ژن و پیاو له یه‌کتر جوودا ده‌بنه‌وه و ئافره‌ته‌ک مناڵه‌که‌ی ناوێت،
ئینجا ئاره‌زوو ده‌کات دووگیانیه‌که‌ی کۆتایی پێ بێنێت.
هه‌ندێک ئافره‌تیش زۆر به داخه‌وا که به هۆی هه‌ژاری خۆیان ناچار ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت مناڵه‌که‌یان له بار ببه‌ن.
هه‌ندێک ئافره‌تیش که که‌وتنه ته‌مه‌نی سه‌روو و یان مناڵی گه‌وره‌ی هه‌یه و خۆی به ته‌مه‌نی ئه‌وه نازانێت که دیسان دووگیان بێت و له ناو کۆمه‌ڵه‌گه‌دا شه‌رم ده‌یگرێت و ئاره‌زووی له بار بردنی مناڵ ده‌کات.
هه‌ندێک ئافره‌ت هه‌یه چۆنکه هاوسه‌رکه له گه‌ڵیا باش هه‌ڵسووکه‌وت ناکات و ئینجا نایه‌وێت مناڵی لێی ببێت و له ژیانی هاوسه‌ریدا دوودڵه و هه‌وه‌ڵ ئه‌دات بۆ له ناو بردنی مناڵه‌که.
زۆر هۆکاری جۆراوجۆر هه‌ن که لێره‌دا ناکرێت قامک له سهرههموویان دانێین.
هۆکاری بواری ته‌ندرووستی
ئه‌م هۆکاره زیاتر له م وڵاتانه باوه که مناڵ له‌باربردن تێیدا ئازاده
ئه‌گه‌ر بێتوو له کاتێدا مناڵه‌که کێشه‌ی هه‌بێت و که‌مئه‌ندام ده‌رچێت و کێشه‌ی هه‌بێت وه‌کو نه‌خۆشی Down syndrome (که‌م توانایی مێشک یان مغۆلی) و یان نه‌خۆشی نه‌بوونی مێشک Anencephaly .ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه له کۆرپه‌له‌ی ناو مناڵدان دا ده‌ستنیشان کرا، ئه‌وا دایک و باوک بۆیان هه‌یه ماوه‌ی دووگیانیه‌که له پێش 22 هه‌مین حه‌فته‌ی دووگیانی‌دا ڕاوه‌ستێنن و مناڵه‌که له بار ببه‌ن.
مناڵ له‌باربردن له مێژوودا
هه‌ر له کۆنه‌وه ده‌زانین که هه‌ندێک له ژنانی دووگیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به هه‌ر هۆیه‌ک بێت دووگیانییه‌که‌یان ڕاوه‌ستێنن.
له سوێندی Hippocrates دا ئاماژه به Abortus کراوه: پزیشکه‌کان سوێند ده‌خۆن که هه‌رگیز نه‌بن به هۆی مناڵ له بار چوون.
هه‌رچه‌نده هیپۆکراتیس به ئاشکرایی دژ به‌وه بوو، لێره‌دا دیاره ،که ئافره‌تان جاری وابوو نیازی مناڵ له‌بار بردنیان هه‌بوو و له‌م بواره‌دا هه‌ندێک مێتۆد هه‌بوون که به‌کاریان ده‌هێنا بۆ له باربردن.
له مێژووی ڕۆمیهکانیشدا مناڵ له بار بردن هه‌بووه،هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له شاکان ئه‌وه‌یان به سه‌رپێچی له یاسا داده‌نا.
به هاتنی مه‌سیح کرده‌وه‌یی له بار بردنی به یه‌کجاری کۆتایی پێهات.
له هاتینی مه‌سیح ڕا تاکو سه‌رهه‌ڵدانی فه‌رانسا (1789) ، مناڵ له بار بردن له ئه‌وروپا دا سزای یاسایی له سه‌ر بوو،
زۆر جاریش وه‌کو تاوانی کووشتن(قطل) پێناسه ده‌کرا. ئه‌وه له سه‌ده‌یی 20 ئه‌م دا گۆڕا.
هه‌ندێک بیری جیاواز هاته کایه‌وه وه‌کو لیبرالیسم،نازیسم،کۆمۆنیسم و سۆشیالیسم که هه‌وڵیان داوه،زۆر جار به سه‌رکه‌وتووانه، به ڕۆێشتنی زه‌مه‌ن و تا کۆتایی سه‌ده‌یی 20ئه‌م کۆتایی به نایاسایی بوونی مناڵ له‌باربردن بهێنن و ئه‌و کرده‌وه‌یه ئازاد بکه‌ن.
له کۆمه‌ڵگای ناسیۆنالیستی ئا‌ڵمانیا ی هیتله‌ردا ،مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر پێویستی به مناڵانی ڕه‌سه‌نی
''گێرمان '' ده‌کرا. له باربردنی مناڵانی ناته‌واو و نه‌خۆش ئازاد بوو بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌که‌ی مناڵانی ''گێرمان'' به باشی
بپارێزرێت و خه‌رجی زیاده‌ی بواری ته‌ندرووستی که‌متر بێته‌وه.
هه‌رواها ده‌رفه‌ت بۆ ژنانی دووگیانی میوان/په‌نابه‌ر( Ostarbeiterinnen ) ده‌ره‌خسا تاکو مناڵ له بار خۆیان ببه‌ن.
له زۆر له وڵاتانی کۆمۆنیست‌دا، به تایبه‌تی له چین ، به زۆری مناڵ له به‌ر ده‌براو و ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش به زیادبوونی ڕێژه‌ی خه‌ڵک ڕابگیردرێت.
لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی'' وڵات'' له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی ''تاک''داده‌نرێت، ئه‌وه شتێکه که له جیهانی ڕۆژئاوادا به بیر و بۆ چوونی زه‌ربه‌یان به کرده‌وه‌یه‌کی دوور له بنه‌مایه‌کانی مرۆڤایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئینسان ده‌بیندرێت.له هه‌موو وڵاته‌کان، بێجگه له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و بڵۆکی ڕۆژهه‌ڵات و کۆمۆنیستی چین ، مناڵ له باربردن تاکو ساڵانی 1970 له یاسا دا به سه‌رپێچی و تاوان ئه‌ژمار ده‌کرا.
به سایه‌ی سه‌ری لیبرالیسمهکان،سۆشیالیسمهکان،فێمێنیسمهکان که زیاتر ده‌بوون ،زانیان که دووگیان بوون هه‌مووکاتێک
گوونجاو نییه به ئاره‌زوو ڕووی نه‌داوه، که جاری وایه دووگیانی زیانمه‌نده بۆ ئافره‌تی دووگیان، و کرده‌وه‌یی مناڵ له بار بردن به ده‌ستی که‌سانی نه‌شاره‌زا له‌م بواره‌دا دیار که‌وت که زیانی زۆره و هه‌ندێک له ئافره‌تان ده‌بن به قوربانی له‌م ڕێگایه‌دا.
له به‌ر ئه‌م هۆیانه، یاساکان گۆڕانکاریان به سه‌ر داهات، که له هه‌ندێک بار و دۆخدا ده‌رفه‌ت بدرێت که دووگیانی
(به هه‌ندێک مه‌رج بۆ نموونه چه‌ند مانگه؟) ڕایوهستێنن و ئه‌وه‌ش ئه‌بێ پزیشک بیکات.
هه‌ندێک گروپی جیاواز له مه‌سیحییه‌کان و جووله‌که‌کان، و هه‌ندێک له Agnostici یه‌کانیش دژ به‌م یاسایه ڕاوه‌ستان که مناڵ له باربردن به ئاشکرای و له ڕێگه‌ی یاسا په‌سند کرابێت و ئێستاش هه‌ر سوورن له سه‌ر بۆچوونه‌که‌یان.
Medical ethics یان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی پزیشکی خاڵی باش و خراپ له مه‌ڕ مناڵ له بارجوون/بردن
لێره‌دا هیچ په‌یماننامه‌یه‌ک نییه له باره‌ی مناڵ له‌بار بردن وه‌کو هه‌نگاونانی پزیشکی له مه‌ڕ بنه‌مایی Ethics .
Hippocrates له 400 ساڵ پێش مه‌سیح له سوێندخواردن دا داوای له خوێندکاره‌کانی کرد
'' هه‌رگیز ئامێرێک بۆ له باربردن/چوونی مناڵ پێشنیار به ژن نه‌که‌ن''.
شێوه کانی پڕۆفێشیۆناڵیهکهی مناڵ له‌باربردن له‌باربردن
*Medical abortion
* Curettage
* Prostaglandine treatment
* dilatation-evacuation technic ،ئه‌م ته‌کنیکه که‌م کاری پێ ده‌کرێت.
مناڵ له‌باربردن به ڕێگه‌ی ده‌رمان/Medical abortion
Mifepristone ، که به شێوه‌ی حه‌ب که له ئه‌سڵدا ناسراوه به RU 486 که له ساڵی 2000 ه‌وه له هۆڵه‌ندا به‌کار دێت.ئه‌م حه‌به ده‌شێ تا 49 ڕۆژ دوایی یه‌ک ڕۆژی دواییترین سۆڕی مانگانه بخورێت ( = ئه‌گه‌ر سێ حه‌فته له ڕوودانی سۆڕی مانگانه به سه‌ر چووبێت).
ئه‌م حه‌به وڵوڵه(Embryo ) له دیواری مناڵدان جوودا ده‌کاته‌وه.
ئینجا دوایی 1 تا 3 ڕۆژ ده‌رمانی Misoprostol به‌کاردێت بۆ درووست‌کردنی ژان.
مناڵ له‌باربردن به ڕێگه ی Curettage ( ڕاکێشان به هێزی هه‌وا )
لێره‌دا کۆرپه‌له له ناو مناڵدان به ڕێگه‌ی بۆڕییه‌ک که به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌مپێکی ڕاکێشان به هێزی هه‌وا.
ئه‌م ته‌کنیکه ده‌شێت ئه‌نجام بدرێت تا ماوه‌ی 13 حه‌فته‌ی دووگیانی، چۆنکه له‌مه‌به‌دووا کۆئه‌ندامه‌کانی کۆرپه‌له له‌وانه‌یه به بۆڕییه‌که‌دا نه‌توانن ده‌رچن.
مناڵ له‌باربردن به ڕێگه‌ی Prostagladinens
له‌م ته‌کنیکه‌دا که دوایی ماوه‌ی 13 حه‌فته‌یی دووگیانی ئه‌نجام ده‌درێت،پزیشک کیسه‌ی ئاو ده‌دڕێنێت،تاکو ئاوه‌که له مناڵدان بڕژێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌که‌ش(کۆرپه‌له) له وێدا بمرێت.
ئینجا ئافره‌ته‌که ده‌رمانی بزوێنه‌ری ژان Prostaglandins ی لێ ده‌درێت(ده‌رزی) و ده‌ره‌نجام دوایی 6 تا 12 کاتژمێر کۆرپهلێکی مردوو فڕێ ده‌دات. کاتێ ئه‌نجامدانی ئه‌م شێوه‌یه، ئافره‌ته‌که Valium (حه‌بی ئارامکه‌ره‌وه/خه‌و) ی ده‌درێتێ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ست به ئازار نه‌کات.
ته‌کنیکی Dilatation& evaculation(D&E)
ئه‌م ته‌کنیکه کاتێک ئه‌نجام ده‌رێت که چاره‌سه‌ری به ڕێگه‌ی Curettage ی به شێوه‌ی ڕاکێشان به هه‌وا نه‌کرێت. پێشکات ده‌روازه‌ی مناڵدان به ڕێگه‌ی ده‌رمان فراوان ده‌کرێت.
ئینجا ئافره‌ته‌که سڕ ده‌کرێت و پزیشک به ڕێگه‌ی ئامێره‌کانی تایبه‌ت کۆرپه‌له‌که به‌شبه‌ش له مناڵدان ده‌رده‌کات.
مناڵ له باربردن له وڵاته‌کان
مناڵ له‌باربردن له ده‌ستووری یاسای هۆڵه‌ندا ئازاده.
ساڵی 2005 له هۆڵه‌ندا 108 نه‌خۆشخانه و 17 کلینیکی مناڵ له‌باربردن مۆڵه‌تی کاریان پێدهرابوو بۆ ئه‌نجامی مناڵ له‌بار بردن. کلینیکه پسپۆره‌کان ڕێژه‌ی 95%ی مناڵ له‌باربردنیان ئه‌نجام ئه دهن.
به گوێره‌ی بهدوواچوونهوهی ته‌ندرووستی رێژه‌ی مناڵ له‌بار بردن به‌ره‌و زیاتر ده‌چێت.له ساڵی 2004 دا ده‌رکه‌وت که ڕێژه‌ی 13% له ئافره‌تان واته 1 له سه‌ر 8 به ڕێگه‌ی مناڵ له‌باربردن ماوه‌ی دووگیانی کۆتایی پێ دێنن.به‌ڵام له نێوان ئافره‌تانی زۆر لاو(کچان) له ڕێژه‌ی 8.7 هاتۆته سه‌ر 5.2 و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هۆی به‌خشینی زانیاری و تێبینی له سه‌ر سێکس و پێشنیارکردنی به‌کارهێنانی حه‌بی به‌رگری یان کۆندۆم
له پۆڵۆنیا Poland له ساڵی 1994 ه‌وه یاسایه‌کی زۆر وورد و تووند دانراوه که تێیدا سه‌رجه‌م شێوه‌کان ی مناڵ له‌باربردن به تاوان داده‌نرێن.
حکومه‌تی کاتۆلیک و پارته گه‌له‌کان و هه‌رواها چه‌په‌کان دژ به کلینیکه‌کانی مناڵ له‌باربردنن.
له وڵاتی پورتغال Portugal l هه‌رگیز بۆیان نه‌بووه و ئاسا دژ به‌م کاره‌یه، هه‌رچه‌نده که سۆشیالیسته‌کان له ساڵی 2005 دا ویستیان کۆتایی به‌م ئاسایه بێنن.له کۆتاییدا پورتغالییهکان تووانیان مناڵ له‌باربردن تا ماوه‌ی 10 حه‌فته‌ی دووگیانی ئازاد بکه‌ن.
هه‌رواها وڵاتی ماڵتا Malta ڕێگا نادات بۆ مناڵ له‌باربردن.
له وڵاتی شیلی Chili زۆر به تووندی دژ به مناڵ له‌باربردن ڕاوه‌ستاون و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئازاد نیه.هه‌تا ئه‌گه‌ر دووگیانیه‌که بۆ نموونه (ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که له باوکی خۆشی زگپڕ بووبێت).
له نیکاراگووا Nicaragua له ساڵی 2006 دا ئاسایه‌ک ده‌رچوو که سه‌رجه‌م شێوه‌کانی مناڵ له‌باربردن ڕه‌د ده‌کاته‌وه و دژ ڕاده‌وه‌ستێت.
له وڵاتی El Salvador به تووندی دژ به مناڵ له‌باربردنن.
له Americans Latin مناڵ له‌باربردن ئازاده،به‌ڵام به هه‌ندێک مه‌رج و بواری تایبه‌تمه‌ند.ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانیشی هه‌بن،هه‌ر ئه‌نجامدانی به کارێکی دژوار ده‌بیندرێت.
له‌م وڵاتانه‌ی ئه‌مریکای لاتینی دا مناڵ له‌باربردن به هه‌موو شێوه‌کانی ئازاده وه‌کو:
Cuba, Guyana ،Mexico.
Vatican له هه‌وڵدان دایه و په‌ستان ده‌خاته سه‌ر گشت وڵاته‌کان که دیسان مناڵ له‌باربردن
ڕاوه‌ستێنن و مۆڵه‌تی ئه‌نجامی ئه‌و کاره نه‌بێت. ئه‌و داوا ده‌کات له جیاتی درووست‌کردنی کلینیکی مناڵ له‌باربردن با شوێنی په‌رستیاری کردن له به ساڵاچوان و نه‌خۆشان و په‌ککه‌وتوان و مناڵان و دام ده‌زگا درووست بکه‌ن و شتێکی وا بکه‌ن که ڕۆحی ئه‌و ئینسانه‌ی که جارێ نه‌هاتۆته جیهان بپارێزرێت نه‌کو له ناوی ببه‌ن.
ئیسلام و مناڵ له باربردن
له ئیسلامدا هه‌ندێک بیر و بۆچوونی جیاواز هه‌ن له باره‌ی مناڵ له بار بردن.
مناڵ له باربردن گوایه تا 40 ڕۆژه ئه‌کرێت و له قورئانی پیرۆزدا هاتووه.هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی موسڵمانان ده‌ژ به مناڵ له بار بردنن.
سه‌رچاوه
ک/ V&V Trajet Verplegen van Zwangeren,Barenden,Kraamvrouwen en Pasgeborenen DKW 410
http://nl.wikipedia.org/wiki/Abortus
http://www.kennislink.nl/web/show?id=157232
گوڵاڵه پشده‌ری
هۆڵه‌ندا
February 12, 2008
goli-67@hotmail.com