ڕێبین هه‌ردی وه‌ك داری خله …. پێشره‌و حه‌مید
ڕێبین هه‌ردی له‌كاتیكدا ئیهانهدهكریت و هه‌ره‌شه‌ی ره‌شكردنی لی ده‌كریت كه هیشتا بكوژانی شه‌هیدان ( سۆرانی مامه‌حه‌مه و زه‌رده‌شت عوسمان و شه‌هیدانی 17 شوبات و رۆژانی دوای 17 شوبات ) دادگای نه‌كراون و سه‌ربه‌ستانه ده‌سوڕێنه‌وه‌و رۆشنبیران و رۆژنامهنانیش له‌ترسی گیانی خۆیان لهماڵكانی خۆیاندا رۆژناكهنهوه ؟!
رێبین هه‌ردی له‌كاتیكدا خوێناوی ده‌كرێت كه‌هێشتا ده‌سه‌لاتی كوردی شانازی به‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری یه‌وه ده‌كات و هه‌میشه ئێمه‌و دونیا به‌وه قهردارباردهكات كه ئازادی له‌شاخه‌وه بۆهێناوین و له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌توانین هه‌ناسه هه‌ڵبمژین و ئازادی موڵكی ئه‌وه‌و ئیمهیشی لێبێبه‌ش نه‌كردوه .
ریبین هه‌ردی بۆلی درا و ئێستاش بۆچی به‌هه‌مو دهزگائیعلامیه زه‌به‌لاحه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌نگه‌ری ڕهشهشكردنی لێده‌گیریت ؟ كێن ئه‌وانه‌ی به‌رۆژی ڕوناك تهعدادهكهن و مرۆڤه رۆشنبیر و ئازادی خوازه‌كان ئازار ئه‌ده‌ن و هه‌ره‌شی كوشتن‌یان لێ ده‌كه‌ن كه تائیستاش ئه‌وانی ( ده‌ربار ) له زوڵمی كاربه‌ده‌سته گهندهڵكارهكاننیاان وهئاگادههێنێتهوهو فایلی پڕله خه‌وشی به‌رپرسه نابهرپرسهكانیان بۆئاشكرادهكات ؟.
بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌و سه‌ربازگه ( ڕۆشنبیر و رۆژنامه ) ی كهگیرفانیان پرله شوناس , بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌دا نایهنهدهنگ كه‌ده‌یه‌وێت ته‌وای هه‌ناسه و جوڵه كانی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی داگیربكات ؟
ئایا لێدانی رێبین هه‌ردی سه‌ره‌تایه‌ك نه‌بوو بۆ لێدانی كه‌رامه‌تی هه‌موتان ؟ وه‌ك چۆن ئیغتیالكردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و ڕفاندن و كوشتی زه‌رده‌شت عوسمان و گوللهبارانهكردنی خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ سه‌لماندنی عه‌نته‌ریاتی پارتی و یه‌كێتی و نه‌بونی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی دوور له‌هه‌یمه‌نه‌ی حیزبی له‌كوردستاندا .
لێدانی ڕێبین هه‌ردی په‌یوه‌ندی به‌و ( ووشانه‌وه هه‌بوو كه به‌خوێن ده‌ینوسینه‌وه ) هه‌ره‌شی كوشتن له ریبین هه‌ردی په‌یوه‌ندی به‌و ( ناعهدالهتیانهوه هه‌یه كه له‌فۆرمی وتندا دهیانگیرێتهوه تائیستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ری ) ئیهانه‌كردنی ریبین هه‌ردی په‌یوندی به‌و ( جه‌ساره‌ت ) ه‌وه هه‌یه كه‌له‌كه‌م كه‌سدا هه‌یه وینه‌ی ناشرینی گه‌نده‌لكاران و سته‌مكاران ده‌خاته به‌رده‌م هه‌مومانه‌وه .
من هاوسۆز نیم له‌گه‌ل رێبیندا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك من داوای خۆشنودی ده‌كات بۆخه‌لكی كوردستان , هاوسۆزنیم كه وه‌ك رۆشنبیرێك له‌بۆچونه‌كانی سود مهندبوم و به‌شیكی ئاراسته‌كانی به‌هیی خۆم ده‌زانم و هه‌مان خه‌می ئه‌وم هه‌یه بۆ له‌ده‌ست دانی ئه‌وبه‌رهه‌مه‌ی كه به‌خوێن دروستبوه , هاوسۆزنیم له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌ك ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئازادی تائه‌و په‌ری به‌رته‌سك بكرێته‌وه؟! به‌ڵكو ئه‌وه‌نده هاوسۆزم له‌ته‌ك ” رێبین هه‌ردی ” و هاوشێوه‌كانی كه ده‌یانه‌وێت له‌م پانتایه ناڕۆشنه‌ی كوردستاندا به‌رۆشنی ناشرینیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و نهێنی ده‌وڵه‌مه‌ند بونی پیاوه‌كانی ئاشكراده‌كه‌ن .
رێبین هه‌ردی له‌رۆژنامه ئه‌هلیه‌كاندا ده‌نوسێت و له‌سه‌ر شاشهئههلیهكان قسه‌ده‌كات , كه‌له‌م پانتایه بێ سه‌رو به‌ری كوردستاندا له‌نێوان ( سیسته‌مێكی دیكتاتۆری ناكامڵ و دیموكراسیه‌تی ناته‌ندروست ) دا گه‌لێك سه‌خته و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش چه‌ندین جار له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م میدیاكانی خۆیه‌وه هێرشی ناڕه‌وا ده‌كاته سه‌ریان و هه‌رچی له‌ده‌روه‌ی سنوری حیزبهوهبێت , به‌جاسوس و تێكده‌ر پێناسه‌یان ده‌كات و له‌رێگه‌ی چه‌ندین قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی ( ستۆك ) ه‌وه ده‌یه‌وێت جه‌به‌روتیه‌تی خۆی زیاتر فه‌رزبكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگادا و وێنه‌یه‌كی ناشرین به‌و قه‌ڵه‌مانه‌بدات كه‌خاوه‌نه‌كانیان به ( خوێن ) ی خۆیان له‌دژی گه‌نده‌ڵی و ناعهدالهتیهكانیان ده‌نوسنه‌وه ,هه‌رله‌به‌ر ئه‌و فاكتانه رۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆكان و رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه مۆنۆپۆلكراوهكهی ( حیزبی ده‌سه‌ڵات ) ه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ڕه‌شكردن وئیهانهكردن و ئازار ئه‌درێن .
سه‌رنج : ئه‌م ووتاره له گۆشه‌ی هه‌ناسه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی رۆژی ( 12 \6\2011 ) بڵاو كراوه‌ته‌وه .