داوای خۆپیسشانده‌ران جێبه‌جی بكه‌ن به‌رله‌وه‌ی شه‌قام بكه‌وێته‌وه جوڵه
به‌و پێیه‌ی كه هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن خۆیان به خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌زانن و قاڵبووی نێو خه‌باتی سیاسیین , ده‌بوا ئه‌وه‌نده ژیر بوونایه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان و گه‌رم وگوڕی سه‌رای ئازادی‌دا ئه‌وانیش گه‌رماوگه‌رم كه‌وتبانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات , چونكه ئه‌وكات هه‌م گڕوتینی خۆپیشانده‌ران و هه‌م فشاری ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتی ناچار ده‌كرد ملكه‌چی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت , په‌ندێكی كوردیش هه‌یه ده‌ڵێ ( كه‌نگروماست به‌وه‌عدی خۆی ) ئه‌م په‌نده زۆر ڕاسته له‌وه‌ش ڕاستتر ئه‌وه‌یه كه دانوستانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌كاتی خۆیدا نیه , بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ئۆپۆزسیۆن به‌گه‌رمی چووبا پێشه‌وه ده‌سه‌ڵاتیش جددی تر ده‌بوو له ئێستا , واتا گفتوگۆكان به‌خێرایی ده‌چوونه پێشه‌وه‌و بڕیاره‌كانیش به‌خێرایی جێبه‌جێ ده‌كران , به‌ڵام ئێستا نه خۆپیشانده‌ران سه‌كۆیه‌كیان هه‌یه كه هه‌ڵوێست و په‌یامی خۆیانی تیادا ڕابگه‌یه‌نن , نه ئۆپۆزسیۆنیش به پاڵپشتێكی به‌هێزه‌وه چۆته مه‌یدان كه ده‌سه‌ڵات حیسابێكی ئه‌وتۆیان بۆ بكات , به‌گشتی پرۆسه‌كه له هه‌موولایه‌كه‌وه ساردوسڕی پێوه دیاره , بۆیه ده‌سه‌ڵات ئاماده نیه وه‌كو سه‌رده‌می سه‌رای ئازادی گوێ بۆ هه‌موو داخوازییه‌كانیان شل بكات , له‌عێراقدا هه‌ر وابووه‌و هه‌ر واش ده‌بێ كه ده‌سه‌ڵات له‌گفتوگۆكردندا له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه مراوه‌غه به پرۆسه‌كه ده‌كات و ده‌یه‌وێ كات به‌فیڕۆ بدات , تا به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بێزار بێت و ته‌نازول له‌هه‌ندێ خاڵه‌كانی بكات , من وای بۆده‌چم كه ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك خاڵی لاواز له پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ بكات ئه‌وانیش كه زۆر بنه‌ڕه‌تی نین , وه‌ك ده‌ستگیركردنی هه‌ندێك به‌رپرس كه ده‌ستیان له‌ڕووداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوباتدا هه‌بووه كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی هه‌ندێ كه‌س ده‌گیرێت و پاشان ئازاد ده‌كرێن , هه‌روه‌ها هه‌ندێ گۆڕانكاری كردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و خوێندن , هه‌ندێك چاكسازی كردن له مه‌سه‌له‌ی دارایی , هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هه‌ندێ كه‌س له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌فائه‌ت ئه‌ویش له‌وانه‌یه خه‌ڵكی سه‌ربه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر سودمه‌ند بن , دواجار گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ی حیزبه‌كان و موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانیان , به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه نین , به‌ڵكو چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی له گۆڕینی سیسته‌مه‌كه‌دایه , چونكه كۆی سیسته‌مه‌كه گه‌نده‌ڵییه‌و به‌لابردنی هه‌ندێ ده‌موچاو و هێنانی هه‌ندێ ده‌موچاوی تازه یاخود گۆڕینی هه‌ندێ بڕگه‌و یاسای ئیداری كێشه‌كان چاره‌سه‌رنابن , دور نیه رۆژێك دابێ ده‌سه‌ڵات به بیانووی جیاجیا خۆی له دانیشتنه‌كان بشارێته‌وه , چونكه هیچ فشارێكی جه‌ماوه‌رو ترسی شه‌قامی نه‌ماوه , ئۆپۆزسیۆنیش گه‌ر ده‌نگی شه‌قام و هێزی گه‌لی له‌پشته‌وه نه‌بێ ناتوانێ مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بسه‌پێنێ , بۆیه وا پێده‌چێ كه ده‌سه‌ڵات بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆندا بكات و له‌جێبه‌جێ كردنیدا زۆر جددی نه‌بێت , چونكه له‌نێو عه‌قڵییه‌تی سیاسی كوردیدا بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی سه‌یر هه‌یه , بۆ نمونه گه‌ر هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ناچاربن داواكاریه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ بكه‌ن , ئه‌وا ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان به‌شكستی خۆیانی ده‌زانن و به‌سه‌ركه‌وتنی حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ده‌زانن و , وابیرده‌كه‌نه‌وه كه حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جه‌ماوه‌ریان زیاد ده‌كات و پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌هێزتر ده‌بێت , هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان بیروڕایان هه‌یه , وابیرده‌كه‌نه‌وه گه‌ر له دانوستاندا شكستیان هێنا سه‌نگی جارانیان نامێنێ , كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كامڵ نه‌بوونی عه‌قڵی سیاسی كوردی , یاخود لاوازی و دۆگمایی هۆشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی , له‌هه‌مووی خه‌رابتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌ڵێنی درۆزنانه به‌یه‌كتر بده‌ن , چونكه له‌هه‌ر جێگایه‌كدا به‌ڵێنی درۆزنانه هه‌بوو له‌وێدا متمانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك نامێنی , هه‌روه‌ها متمانه له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵك نامێنێ , بێگومان متمانه بنچینه‌یه‌كی به‌هێزه‌و هاوكاری هێزه جیاجیاكانی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ , گه‌ر متمانه نه‌ما ئه‌وكاته پێكه‌وه دانیشتن و ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی یه‌كتر جگه له‌كات به‌فیرۆدان هیچ ئاكامێكی تری نابێ , به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌بێ خه‌ڵك بێ هیوا نه‌بێ , چونكه گۆڕانكاری تریش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌یه , وه‌ك سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن , كه سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه سه‌رله‌نوێ وزه‌وتوانا به خه‌ڵكی ئازادیخوازی دنیا ده‌به‌خشێته‌وه , سه‌رله‌نوێ ئیراده‌و جورئه‌ت به‌خه‌ڵكی ده‌به‌خشێته‌وه‌و گیانی خۆبه‌ختكردن و حه‌ماسه‌ت و فیداكاریان تێدا به‌هێزتر ده‌كات , ئه‌و بڵێسه‌یه‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌ڵیكردووه گڕوگڵپه‌كه‌ی وا به‌ئاسانی دانامركێته‌وه , بۆیه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی حیسابێكی ورد بۆ داوای خۆپیشانده‌ران و پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بكات , ده‌بێ ده‌سه‌ڵات پێ له‌ڕۆحی خۆی بنێت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بخاته ئه‌ولاوه‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان له‌به‌رچاو بگرێ , چونكه كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر به داوای خۆپیشانده‌ران یاخود غرورو بێباكانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆندا , له‌وانه‌یه ڕكی خه‌ڵكی ئه‌ستورتر بكات , یاخود بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر بته‌قێته‌وه‌و شه‌قامی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رمترو به‌رفراوانتر بكه‌وێته‌وه جوڵه ,