كۆتایی چیرۆكه‌كه: تۆب بێ مێنیفێست…..ڕێبوار ڕه‌شید Closed byڕێبوار March 17, 2008 گشتی سه‌دساڵه‌ی سۆسیالدیموكراتییSocialdemokratins århundrade….. پارتێك كه پێ داده‌گرێت نوێنه‌رایه‌تی چینی كرێكاران ده‌كات و كه هاوكات فهنكسیۆنێكی (كردارێكی) به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ دێلمایهكی چاره‌نووسسازدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. له لایه‌كه‌وه ئه‌و پارته نوێنه‌رایه‌تی چینێك ده‌كات (چینی كرێكاران)، و له لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات (گه‌ل). كه‌واته ناكۆكیه‌ك په‌یدا ده‌بێت، چونكه مرۆڤ پێ داده‌گرێت كه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چینێكی تایبه‌تی ده‌كات و هاوكاتیش ده‌بێت ستراتیژیه‌ك بپارێزێت كه تیایدا هه‌وڵ ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ره ده‌نگی زۆر بباته‌وه. تۆماس یۆنسۆن Tomas Jonsson، مێژووی بیرناس، له‌سه‌ر ئه‌وه نووسیوویه‌تی كه چۆن گه‌شه‌ی بیری سۆسیالدیموكراتیی به مانای خزانێك دێت له‌و ڕیتۆریكه ماركسیستیهی قاندراوه‌ی كه سه‌باره‌ت به چینی كرێكاری چه‌وساوه‌یه، به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه بێت و ببێت به بیرێك كه سه‌باره‌ت به ماڵی هاوبه‌شی گه‌ل بێت، ماڵێك بۆ هه‌مووان. پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م، كه تیایدا سوێد له‌لایه‌ن حوكمه‌تێكی هاوپه‌یمانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرا كه سۆسیالدیموكراته‌كان ڕابه‌رایه‌تیان ده‌كرد و كه نوێنه‌ری هه‌موو پارته‌كانی تێدا بوو بێ له پارتی كۆمۆنیست، ئه‌وا ڕووانگه‌ی "ماڵی گه‌ل Folkhemmet" ئه‌و په‌ڕی كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو. "ماڵی گه‌ل Folkhemmet"، "ماڵی هاووڵاتیی Medborgarhemmet" فه‌نتازیایه‌كی سیاسیی بوو كه سه‌رتاپای نه‌ته‌وه و هه‌موو گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌گرته خۆی. ڕیتۆریكی چینایه‌تی كاڵ كرابووه‌وه و له جیاتی ئه‌وه سیاسه‌ت به ئاراسته‌ی كۆده‌نگیه‌كی (هاودهنگیهكی) نه‌ته‌وه‌یی ده‌بردرا. له بواره ئابووریه‌كه‌دا ئه‌م ئاراسته‌یه له پیرۆزیی كۆده‌نگیی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا به‌یان ده‌بوو كه ناوی ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵتخوێباد Saltsjöbadsavtalet بوو و سیاسه‌ته كرداریهكه (پراكتیكیهكه) به ڕیفۆرمی باشبژیهتیهوه خه‌ریك ده‌كرا. له ڕێگای سیاسه‌تی دراو و سیاسه‌تی بازاڕی كاره‌وه كه له‌گه‌ڵ تیئۆریهكانی جان ئێم كینێس John M. Keynes ـ ـی ئابووریكاری به‌ریتانیی شان به شان ده‌ڕۆیشت، به‌و مه‌به‌سته‌ی هێزی كڕینی گه‌ل زیاتر بكات، وا چاوه‌ڕووان ده‌كرا كه بتوانرێت شه‌پۆله بهرزونزمڕۆیهكانی هه‌ڵئاوسانی ئابووریی ساف بكرێن.سیاسه‌تی سۆسیالدیموكراتیی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بوو كه هێرش بباته سه‌ر شێوه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌زمی سه‌رمایه‌داریی، به‌ڵكو زیاتر و زیاتر ئاراسته‌ی سیاسه‌تی دابه‌شكردن دهكردرا. سۆسیالدیموكراتیی سه‌رمایه‌داریی په‌سه‌ند نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه كۆتاییه‌ی هه‌ڵگرتبوو بۆ ئایینده. ئه‌و ستراتیژیه بۆ زۆربه‌ی زۆری پارتگه‌لی سۆسیالدیموكراتیی ئورووپا هه‌مان شت بوو. له پارتی سۆسیالدیموكراتیی ئه‌ڵمانیدا هه‌ر له مێژ بوو، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌وه، قسه‌وباسی درێژ و وهڕسكار هه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و مانایه‌ی كه ڕووانگه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر سیاسه‌ت هه‌یه‌تی. ئێدوارد بێرنستاین كه له ناو پارتیدا به‌رچاوترین نموونه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی قوتابخانه‌ی ڕیڤیژونیستیی بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌وه نووسی كه چۆن ئیتر ناكۆكی و ململانێ چینایه‌تیه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه و ئێستا سۆسیالدیموكراته‌كان ده‌بێت غیره‌ت په‌یدا بكه‌ن و بوێرن خۆیان به پارتێكی سۆسیالڕیفۆرمخواز بناسێنن كه ئیتر بووشن. [به پێی ئه‌م بۆچوونه] ڕیفۆرمه سیاسییه ڕۆژانه‌ییه‌كان گرینگ‌ترین ئه‌رك بوون، نه‌ك شۆڕشه ئاییندهییهكه. كاوتسكی سه‌باره‌ت به‌وه نووسی كه چۆن سۆسیالدیموكراته‌كان به ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تیانه، دوور له چالاكیی زهبرگیریی، ده‌توانن "گه‌شه‌ی نه‌زمی كۆمه‌ڵگای مۆدێرن بۆ پله‌یه‌كی باڵاتر" فه‌راهه‌م بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه جه‌خت له‌سه‌ر ڕیفۆرمه سیاسییه ڕۆژانه‌ییه‌كان دهكردرا، ئه‌وه ئه‌م سیاسه‌تی سۆسیالڕیفۆرمیزمه [ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵگایی] هه‌ر پێوه‌ست كراوه به ستراتیژیه‌كی سیاسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگا بۆ قۆناخێكی مێژوویی باڵاتر ببات.ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌روه‌ها بوو به ڕێنماییكاری سۆسیالدیموكراتیی سوێدیی. ئه‌و خستنهبهردهسته كه سیاسه‌تی سۆسیالدیموكراتیی له درێژخایاندا ته‌قه‌ڵا بۆ هێنانه‌دی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی نه‌زمی به‌رهه‌مهێنان و هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی سه‌رمایه‌داریی ده‌كات، له ناو هه‌موو سه‌رده‌می ١٩٠٠ كاندا له ژیاندا بوو. وه‌زیری دارایی پیشوو، شێل ئولۆف فێلدت Kjell-Olof Feldt له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا ده‌گیڕێته‌وه كه چۆن ئه‌و له كۆتایی ساڵانی ١٩٨٠ دا له‌لایه‌ن تاگه ئیرلانده‌ر Tage Erlander ـ ـه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه. فێلدت له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتویتی سۆسیالدیموكراتیی – سه‌رباری ڕیتۆریكه دژ سهرمایهداریهكهیشی – هه‌میشه سیاسه‌تی كردارانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌دا كردووه كه جۆش و خرۆش به بازنه‌ی بازاڕ و ئاڵوگۆڕی موڵكیی (ناده‌وڵه‌تیی) بدات. ئێرلانده‌ر ڕه‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودی پارتیش نه‌یتوانی بێت كۆتایی به سه‌رمایه‌داریی بهێنێت ئه‌وا ئه‌و كۆتایی پێهێنانه هه‌ر ده‌بێت ئامانجی درێژخایانی بزووتنه‌وه‌كه بێت. فێلدت پاشان خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه كه:"دیاره من له ئێرلانده‌ر تێده‌گه‌یشتم. هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی جیددی ده‌بێت خاوه‌نی ئاییندهبینیهك بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و بیرگهلانهی هه‌یه‌تی سه‌رئه‌نجام به كوێ ده‌گه‌ن. ئاییندهبینیهكه شایه‌ت هه‌ر زۆر ئایینده‌یی بێت یاخود ته‌نانه‌ت ئیتیوپییش بێت، به‌ڵام پێویسته هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی بیرگهلهكان به‌سه‌ر ئه‌و سازش و ههورازهڕێیانهی سه‌ر ڕێگای كاره سیاسییه ڕۆژانه‌ییه‌كاندا ببرێت." كه‌واته پارتی سۆسیالدیموكراتی سوێدیی هه‌ڵگری بیرێك بوو سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالدیموكراتی ئایینده‌یی، ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ سه‌رمایه‌داریی، به‌ڵام ئه‌و بیره ئیتیوپیهك بوو كه مرۆڤ له كاری سیاسیی ڕۆژانه‌دا ناچار ده‌بێت كه به‌رخوردێكی پراگماتیكی له‌گه‌ڵدا بكات و به زۆریش له‌گه‌ڵیدا سازش بكات. پلاكارتی هه‌ڵبژاردنی ڕێكخراوی سه‌رانسه‌ریی كرێكاریی سوێد (LO) ساڵی ١٩٤٨ ده‌یخسته به‌رده‌ست كه چۆن كۆمه‌ڵگای ئایینده‌یی سۆسیالیستیی دابمه‌زرێنرێت. [به پێی ئه‌و پلاكارته] یه‌كه‌مین به‌رده‌كان كه له‌سه‌ریان هه‌ڵكه‌ندرابوو "دیموكراتیی سیاسیی" و "دیموكراتیی سۆسیالیستیی" ماوه‌یه‌ك بوو دامه‌زرێنرابوون. قاڵبی پێكه‌وه‌گرێدان و دامه‌زرانی سه‌ر ئه‌و دوو به‌رده ئیتر سه‌رده‌مێك بوو داڕ‌ێژرابوو و مستێكی قایم و جیڕی كرێكارێك كه له به‌شی سوچی سه‌ره‌وه‌ی لای چه‌په‌وه ڕووهوخوار كشاوه و خه‌ریكی دانانی دوا به‌ردی سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یه. خشتهبهردهكه له‌سه‌ری هه‌ڵكۆڵدراوه "دیموكراتیی ئابووریی". هێماگه‌ریی (سیمبولیكی) وێنه‌كه ڕووانگه‌ی سۆسیالدیموكراتیی پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م ده‌رده‌بڕێت ده‌رباره‌ی ستراتیژیی سۆسیالیستیی. له ڕێگای ده‌نگدانی گشتیی و كۆمه‌ڵگای باشبژیهتیی كۆمهڵییهوه هه‌لومه‌رج و زه‌مینه فه‌راهه‌م ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها ژیانی ئابوورییش دیموكراتیزه بكرێت. سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه تیئۆریهكانی ئه‌م سۆسیالیزمه باشبژیهتیه به پله‌ی یه‌كه‌م ماركسیستیی نه‌بوو، به‌ڵام لایه‌نێكی گرینگ له سیاسه‌تی سۆسیالدیموكراتییدا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئۆرتودۆكسیانهی ماركسدا هاوبه‌شه: ڕامانێك كه ببێت به‌و هێزه سیاسییه‌ی كه به یارمه‌تی ئه‌و گه‌شه ته‌كنیكیی و زانستییه‌ی كه هه‌یه دێت و مرۆڤایه‌تی هاوشانیی گه‌شه‌ی پێشكه‌وتنی ڕوو له سه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه.له پلاكارتی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ١٩٦٠ دا وا پێشبینیی ده‌كرا كه پارتی له‌و ده‌یه‌ی پاشهڕۆژییدا بتوانێت "ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا له ناو ببات". ڕوونیان ده‌كرده‌وه كه "ته‌كنیك و زانست هه‌ل و شیاوكاریی له هه‌ر سه‌رده‌مێكی دیكه زیاتر به مرۆڤ داوه كه بێت و بتوانێت دڵنیایی تاكه‌كه‌سه‌كان باشتر بكات" و په‌یامی ئه‌و پێشكهوتنهیشیان به وێنه‌ی شانه‌یه‌كی ئه‌تۆم ده‌ربڕیبوو. ڕیفۆرمه‌كانی سیسته‌می باشبژیهتیی، گه‌شه ته‌كنیكیه‌كه و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون به زامنی چیرۆكی پیرۆزبوون و سه‌ركه‌وتنی مرۆڤایه‌تی.به‌ڵام كه پارتی كرێكاران بوو به پارتی هاووڵاتیی و سۆسیالیزم بوو به ماڵی گه‌ل، هه‌روه‌ها ئه‌و دهرئهنجامهیشی لێكهوتهوه كه پارتی چۆن به‌رانبه‌ر به نه‌یاره سیاسیه‌كان خۆی به‌رسنوور كرد. مێژووناس ئۆسا لینده‌ربۆری Åsa Linderborg نیشانی ده‌دات كه سۆسیالدیموكراته‌كان هه‌ر له ساڵانی ١٩٢٠ ـ كانه‌وه له بیرگه‌لی پارته‌كه‌یاندا چه‌مكی "نه‌ته‌وه" و "سوێدیی" ـ ـیان به‌رجه‌سته كردووه [خستووه‌ته پێش]. پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م به هۆی ئه‌و شێوه نه‌خشه جیۆپۆلیتیكه‌وه كه هه‌بوو توانرا بناخه‌ی ئه‌م ڕیتۆریكه به‌هێز بكرێت. جه‌نگی سارد جیهانی كردبوو به دوو كه‌رتی سه‌ربازیی – سیاسییه‌وه، كه له ڕووی ئایدیۆلۆژیه‌وه به پێی دوو شێوه‌ی جیاواز له ڕێكخستنی شێوازی به‌رهه‌مهێنان ڕه‌وایه‌تیان به خۆیان ده‌دا: سه‌رمایه‌داریی و كۆمۆنیزم. سوێد له‌سه‌ر شانۆی سیاسیی جیهانیی لایهننهگر [نه‌ك بێ لایه‌ن ـ ڕێبوار] بوو و بنیاتنانی ماڵی گه‌لی سوێدیی وه‌كوو ڕێگایه‌كی دانسقه له نێوان ئه‌و دوو سیسته‌مه كۆمهڵگاییهی كه دژ به یه‌ك له كێبڕكێدا بوون ده‌لیلی بۆدههێنرایهوه. به‌و شێوه‌یه ئه‌و ڕه‌خنانه‌یش كه له كۆمه‌ڵگای باشبژیهتی سۆسیالدیموكراتیی هه‌بوون، هی ڕاست و هی چه‌پیش، وه‌ك ناسوێدیی به‌رپه‌رچ ده‌درانه‌وه. هه‌بوونی زلهێزێكی كۆمۆنیستیی ئه‌وه‌ی شیاوكردبوو كه تاكتیكێكی ترساندن دژ به پارتی كۆمۆنیستی سوێدیی به‌كاربهێنرێت. به‌و شێوه‌یه سۆسیالدیموكراته‌كان بوون به ته‌نها پارتێكی كرێكاریی جێمتمانه و ده‌توانرا گومان له ئۆپۆزیسیۆنی چه‌پ بكرێت كه له‌سه‌ر ئاسایش [ـی نه‌ته‌وه‌یی] جێی مه‌ترسیی بن. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بوو كه بۆ نموونه نهدههێڵرا پارتی كۆمۆنیست له بنكه‌ی پارله‌مان بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌شدار بێت، كه له‌وێدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسگه‌لی ناسكی سیاسه‌تی ئاسایشییدا دهكردرا.ته‌نانه‌ت چه‌پی لای چه‌پی سۆسیالدیموكراتهكانیش پێویستیه‌كی به‌وه هه‌بوو كه خۆی وه‌كوو "ئه‌ڵته‌رناتیڤی سێ"، له نێوان سه‌رمایه‌داریی و سۆسیالیزمی حوكمكار، بخاته به‌رده‌ست. ئه‌و ئیلهامه له‌و وڵاته كۆمۆنیستانهوه ده‌هێنرا كه له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت جیابووبوونه‌وه (بۆ نموونه چین و یۆگۆسلاڤیا). ئه‌مه هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و ڕوونكردنهوانهیشه كه له پشت جهماوهرههبوونی مائیوزمهوه بوو له ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٩ كاندا. له خوارووی ئورووپا كه كۆمۆنیسته‌كان دۆخێكی وه‌ك له‌وی سوێد به‌هێزتریان هه‌بوو له ناوه‌ڕاستی ١٩٧٠ كاندا هه‌وڵێكی جیددیان دا كه ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی كۆمۆنیستیی دیموكراسیی بۆ سۆسیالیزمی حوكمكار فۆرموله بكه‌ن. ته‌نانه‌ت پارتی چه‌پ كۆمۆنیسته‌كان vpk له‌لایه‌ن چه‌پی نوێی ١٩٦٠ ـ ـهكانیشهوه كه پێی ده‌گوترا ئیرۆكۆمۆنیزم [كۆمۆنیزمی ئورووپیی] كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بوو.له خه‌باتی سۆسیالدیموكراته‌كاندا كه له سه‌رده‌می پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا له شوێنه‌كانی كار دژ به كۆمۆنیزم ده‌یانكرد، كه ئه‌وه‌یشی ده‌گرته خۆی سیستهماتیكانه ڕووانگه‌ی جۆره جیاوازه‌كانی چه‌پی لاده‌ر تۆمار بكرێت، دوو جۆر له تێكه‌ڵاوكردن له نێوان ڕۆڵی پارتی وه‌ك نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی و ئه‌و ڕۆڵه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه ده‌كات، ده‌بینرێت. تۆماركردنی ڕووانگه زۆر جاران به‌و پاساوه دهكردرا كه له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی پارتیهتیدایه كه "به‌رده‌می چه‌پ خاوێن بهێڵرێته‌وه"، به‌ڵام له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازییدا وه‌ك ههنگاوهچارهیهكی سیاسه‌تی ئاسایشیی ڕێك ده‌خرا.بۆ كۆمۆنیسته‌كان هاسان بوو كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی جیهان له جه‌نگی سارددا هه‌یبوو به تیئۆری لێنین سه‌باره‌ت به ئیمپریالیزم شی بكه‌نه‌وه. سه‌رمایه‌داریی جیهانییش ده‌ریخست كه خاوه‌نی گه‌لێك ئه‌ڵقه‌یه كه خه‌ریكن بپسێن. له وڵاتانی چین، ڤێتنام و له كوبا و وڵاتانی دیكه كه له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی پیشه‌سازیین ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كه خرایه ناو شۆڕشی كۆمۆنیستیه‌وه. بانگه‌وازی ئومێدهوارانهی چیه گیڤارا كه له سه‌رتاپای جیهاندا "دوو، سێ، چه‌ندین ڤێتنام" دروست بكرێت، و به‌و شێوه‌یه دژ به هه‌موو نه‌زمی جیهانی ئیمپریالیستیی بووهسترێت، نیشانی دا كه جۆن خهباتگهلی ئازادیخوازیی نه‌ته‌وه‌یی جۆراوجۆر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا له ستراتیژیه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی جیهانگیرییه‌وه هۆنرایه‌وه. له واشینگتۆنیش هه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌رباره‌ی "تیئۆری دۆمینۆ" ئاخێورا، واته وا تێگه‌یشتنێك كه له ئه‌گه‌ری هاتنه سهركایهی كۆمۆنیسته‌كان له وڵاتێك ئه‌وا ئه‌وه ده‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی زنجیره‌یی كه سه‌رئه‌نجامی گه‌وره و به‌رفراوانی سیاسیی ده‌بێت.كاتێك كه ئیمپراتۆری سۆڤیه‌ت له پاییزی ساڵی ١٩٨٩ دا ڕووخا گوترا كه مێژوو هه‌روه‌ها بۆڕی پارتی كۆمۆنیستی سوێدیشی داوه‌ته‌وه و به‌جێیهێشتووه. هیچ كه‌س نه‌یده‌ویست گوێ له په‌ساو هێنانه‌وه بگرێت كه ئه‌وی بوو به‌و كۆمۆنیزمه‌ی مێنیفێست كرا ئه‌وه نه‌بوو كه له مێنیفێستی كۆمۆنیستدا باس كراوه. گهنكاریهكان له شوێنی حه‌شاردراو ده‌هێنرانه ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه لیسته‌وه و بژمێردرێن. له كۆنگره‌ی ڤێنسته‌ر پارتیهتدا (پارتی چه‌پ) ساڵی ١٩٩٢ كتێبێكی سپی خرایه به‌رده‌ست كه خۆڕهخنهگرانه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه پێوه‌ندیه ناڕه‌سمیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئورووپای خۆرهه‌ڵاتی كۆمۆنیستییدا هه‌تا كه‌مێكیش بۆ ناو ساڵانی ١٩٨٠ ـ كان هه‌ر به‌رده‌وام بووه. دوو ساڵ به‌ر له‌وه ئه‌و پارتیه، به چه‌ند ده‌نگێكی كه‌مه‌وه بۆ زۆربایه‌تی، ناونیشانی پارتی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیتر له دوای ئه‌وه نه‌توانرێت به پارتێكی كۆمۆنیستیی بچووێندرێت. پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه، توربوێرن تێنشوێ Torbjörn Tännsjö له‌و كۆمیسیۆنه‌دا جێگای هه‌بوو كه به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی كه‌وتبووه ئه‌ستۆ كه ئایینامه‌ی بناخه‌یی ئه‌و پارته بۆ كۆنگره‌ی ساڵی ١٩٩٠ ئاماده و فۆرموله بكات، باسی ده‌كات كه ئه‌و كاره چۆن ئه‌نجام درا: "به یارمه‌تی پرۆگرامی نووسینی كۆمپیوته‌ره‌كه‌م هه‌موو ئه‌و وشه‌یه‌كی "خه‌بات" ـ ـم دۆزیه‌وه و پاشان قامكم له‌سه‌ر دوگمه‌ی "لاببه" داگرت".[به‌و شێوه‌یه] پارتی ڤێنستهری نوێ (پارتی چه‌پ) دروست كرا – خه‌باتی چینایه‌تی خرایه چاوهڕووانیهوه.به‌ڵام ڕمانی كۆمۆنیزمیش هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌رئه‌نجامی بۆ سۆسیالدیموكراتیی هه‌بوو. ئه‌و گۆڕانكارییه فره مه‌زنه‌ی به سه‌ر كارتی جیۆپۆلیتیكدا هات وای كرد كه ئیتر زلهێزێكی كۆمۆنیستیی له گۆڕه‌پاندا نه‌ما كه خۆ بخرێته سه‌نگه‌ری دژایهتیهوهی. نه‌مانی هاوكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه و دۆخی هێرشبه‌رانه‌ی گه‌وره‌ی كه‌رتی ئاڵۆگۆڕ و بازرگانیی و هاوكاتیش كه بناخه‌ی سیسته‌می باشبژیهتی كه به توندی كه‌وته له‌رزه، گرفتی ناسنامه‌ی له‌وه گه‌وره‌تر كرد كه هه‌بوو.به بێ بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازیی ده‌ره‌كیی یان پێكه‌وه‌بوونێكی سیاسیی ناوخۆیی مۆدێله سوێدیه‌كه ئیتر له شیاوبوون نه‌ده‌هات. "خۆزگه‌م لێنین هێشتا له شوێنێكی دوور دوور بژیایه و به دیكتاتۆریای پرۆلیتاریا هه‌ڕه‌شه‌ی بكردایه" پو یدین PO Edin، ئابووریكاری ڕێكخراوی كرێكاریی سه‌رانسه‌ریی وڵاتLO به هه‌ناسه هه‌ڵكێشان و تاسه‌وه ده‌ڵێت، كاتێك زیاتر و زیاتر ڕوونه كه ڕێكخراوی كرێكاریی سه‌رانسه‌ریی وڵات وه‌ك لایه‌نێكی گفتوگۆ سه‌نگی كه‌م بووه‌ته‌وه. ڕێبوار ڕهشیدله سوێدیه‌وه كردویه به كوردی١٤/٣/٢٠٠٨(ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه) چه‌ند پرسیارێك بۆ خوێنه‌ر (ڕێبوار ڕه‌شید) ١. نووسه‌ر ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر لایه‌نێك كه هه‌میشه هه‌وڵی لیبراڵه‌كان و كۆنسهرڤاتیڤهكان بووه بۆ جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماركسیزم تیئۆریهكه بۆ/ ده‌رباره‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و ماركسیزم ناتوانێت وه‌ڵامی پرسی نه‌ته‌وه‌یی بداته‌وه. من له وتاری "ئه‌و دیوی تارمایی لێنین/ ڕێبوار شهشید" باسی ئه‌م خاڵه و خۆگرێدانی سۆسیالدیموكراته‌كان ده‌كه‌م كه له ناو ماڵی خۆیاندا (وڵاتی خۆیاندا) خه‌باتیان كردووه و ده‌كه‌ن و خۆ به ڕزگاركردنی جیهان و شۆڕشی جیهانییه‌وه مه‌شغوڵ ناكه‌ن و ناوه‌ندێكیان بۆ یهكئایدیۆلۆژیی سۆسیالدیموكراتیی دانه‌مه‌زراندووه. نووسه‌ر لێره‌دا له دیدێكی لیبرال – كۆنسهرڤاتیزمهوه، (به‌ڵام دیاره هاوكات هاوئاسته له‌گه‌ڵ دیدێكی كۆمۆنیستیی شۆڕشگێڕ‌دا) ڕه‌خنه ده‌گرێت كه چۆن ده‌شێت ماركسیزم وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژیی هه‌م تیئۆریهك بێت بۆ خه‌باتی چینایه‌تی و هه‌م بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و له‌به‌رچاوگرتنی كێشه و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رانسه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك، دیاره نووسه‌ر زیره‌كانه هه‌ر له خودی دیدی ماركسیزمه‌وه پێشی لێگرتووین و به‌و مانایه وا ده‌ڵێت كه له نه‌ته‌وه‌یه‌كدا به‌رژه‌وه‌ندی ناكۆك و دژ به یه‌ك هه‌ن. له زۆر لاوه گوتراوه و ده‌گوترێت كه ماركسیزم تیئۆریهكه بۆ خه‌باتی چینایه‌تی، و وه‌ڵامی پرسی نه‌ته‌وه‌یی پێ نییه، به‌ڵام له ئه‌زموونی مێژووی خه‌باتی سۆسیالدیموكراتیدا له ئورووپا و له نموونه‌ی ئیسرائیلیشدا ده‌بینین كه سۆسیالدیموكراتیی وه‌ڵامی به هه‌ردوو ئه‌و لایه‌نه داوه‌ته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا خوێنه‌ر پێی وایه ئه‌مه پێشخستنێكی ماركسیزمه یان تووشكردنی ماركسیزمه به گیروگرفتگهلێكهوه كه ناتوانێت وه‌ڵامیان بداته‌وه؟٢. نووسه‌ر له‌م باسه‌دا به وردی ڕه‌خنه له ڕیفۆرمخوازیی سیاسه‌تی سۆسیالدیموكراتیی (به‌تایبه‌تی سوێد) ده‌گرێت و پێی وایه كه خودی ئامانجه ئایدیۆلۆژیهكه كه عاده‌ته‌ن به "سۆسیالیزم" و زۆر جاریش به "كۆمۆنیزم" ده‌ناسێندرێت، هه‌ڵگیراوه بۆ جه‌نگێكی ئایینده‌یی نادیار. ئایا خوێنه‌ر چ پێوه‌ندیه‌ك له سیاسه‌تی ڕیفۆرمیزمی ڕۆژانه و ئه‌و ئامانجه ئاییندهییهدا ده‌بینێت؟ ئایا لێره‌دا كێشه له‌سه‌ر میتۆده یان پشتتێكردن و فه‌رامۆشكردنی ئامانج؟ ٣. نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه ده‌گرێت كه ستراتیژی سۆسیالیستیی. له ڕێگای ده‌نگدانی گشتیی و كۆمه‌ڵگای باشبژیهتیی كۆمهڵییهوه ناتوانێت هه‌لومه‌رج و زه‌مینه فه‌راهه‌م بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها ژیانی ئابوورییش شایانباسانبه دیموكراتیزه بكرێت. نووسه‌ر پێی وایه كه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه تیئۆریهكانی ئه‌م سۆسیالیزمه باشبژیهتیهی كه بۆ نموونه له مۆدێلی سوێد و وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م ماركسیستیی نییه، به‌ڵام پێوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵی به ماركسیزمی ئۆرتۆدوكسهوه هه‌یه له‌و ڕێگایه‌وه كه هه‌وڵ بدات سوود له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی ته‌كنیكی به قازانجی كۆمه‌ڵگا بگرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا سۆسیالیزم كه‌نگێ ده‌بێت مانای پراكتیك بداته‌وه و تا كه‌نگێ ته‌نها دروشم بێت؟ ئایا ناكرێت سۆسیالیزم له قۆناخی جودادا، به پێی كات و سه‌رده‌م و توانا و هتاد، مانای كۆنكرێتی بۆ مرۆڤ هه‌بێت، یاخود ده‌بێت ببه‌سترێت به ئان و ساتێكی تایبه‌تیه‌وه كه تیایدا مرۆڤه‌كان له له‌خه‌وهه‌ستانی به‌ری به‌یانیدا تێی بكه‌ون و پێی شاد بن؟ ئایا خوێنه‌ر ده‌توانێت خهتگهلی هیومانیستیی (مرۆڤپهروهرگهریی) له كام له‌و دوو پرۆسه‌یه‌دا ببینێته‌وه؟ و له‌به‌رچی؟ ٤. نووسه‌ر له باسی پلاكارتی ساڵی ١٩٦٠ دا باس له هه‌بوونی " وێنه‌ی شانه‌یه‌كی ئه‌تۆم" ده‌كات. نووسه‌ر بێ ئاگایه له‌وه‌ی كه ئه‌و وێنه‌یه هه‌روه‌ها له ناو هه‌موو ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ كانیشدا هه‌روه‌ها سیموبلێكی گرینگی سیاسیی نزووتنهوهی سۆسیالیزمی حوكمكار بوو له وڵاتانی سۆسیالیستیی. به‌ڵگه زۆرن كه ئه‌و دروشمه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالدیموكراتیهوه نییه، به‌ڵكو به بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستییه‌وه هه‌یه. ئایا خوێنه‌ر چ شیكردنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیمبوله هه‌یه؟ ئایا هیچ پێوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه پیشه‌سازییه سه‌نگینه هه‌یه كه له سه‌رانسه‌ری ئورووپادا له ناوه‌ڕاستیی وێرانكاریی پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا ده‌بینرا؟ ئایا بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستیی (هه‌روه‌ها كۆمۆنیستیش) ده‌یویست چی بڵێت و په‌یامه‌كه‌ی چ بوو؟