Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
له‌یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا

له‌یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا

Closed
by March 17, 2008 گشتی

کوردستان بوه‌ته‌تاقیگای چه‌که‌کۆمه‌ڵ کوژه‌کان…..      
 عبدالرحمن محمد  …..
مێژووی به‌شه‌رییه‌ت پڕه‌له‌کاره‌ساتی دڵته‌زێن ، له‌چاخه‌کۆنه‌کاندا ئه‌م کاره‌ساتانه‌زیاتر به‌هۆی ڕوداووه‌سروشتیه‌کانه‌وه‌بوو وه‌ک؛لافاو و بومه‌له‌رزه‌و نه‌خۆشیه‌کان و گۆڕانکاریه‌سروشتیه‌کان له‌ئاوهه‌وادا،بۆ به‌رگرتن له‌م کاره‌ساتانه‌  ئینسان په‌نای بردۆته‌به‌ر شێوازی جۆراو جۆر له‌چاره‌سه‌ری ،خواوه‌نده‌کان یه‌کێکن له‌م چاره‌سه‌ریانه‌که‌ئینسان پیرۆزی کردووه‌، به‌مانایه‌کی تر بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌نه‌بوونی زانسته‌پێشکه‌وتوه‌کان ئینسان سوجده‌ی بۆ دارو به‌رد و ئاژه‌له‌کان ده‌برد بۆ خۆپاراستن له‌کاره‌ساته‌کان،ده‌توانین نموونه‌ی ئه‌م خواوه‌ندانه‌له‌مۆزه‌خانه‌کان ببینین،یا خێره‌به‌بارانه‌که‌ی لای خۆمان که‌تا ئێستاش له‌هه‌ندێک جێگا درێژه‌ی هه‌یه‌.به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئینسان بێهوده‌ی سوجده‌بردنی بۆ ده‌رکه‌وت ، ده‌یان خواوه‌ندیان توڕدا و تاکه‌خوایان هێنایه‌کایه‌وه‌،ئه‌م درێژه‌دانه‌به‌خواوه‌نده‌کان له‌پێویستیه‌ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌چه‌وسێنه‌ره‌کان بۆ به‌لاڕێدابردنی هۆشیاری چینه‌نه‌داراکان و په‌ی نه‌بردنیان به‌به‌رژوه‌ندیه‌چینایه‌تیه‌کانیان .ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه‌ت که‌زانستیان کرده‌پێشڕه‌وی ئاڵوگۆره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان  و ئابوریه‌کان  هاوکێشه‌یان بۆ دانا به‌مانایه‌کی تر له‌ئایدیای خه‌یاڵه‌وه‌بۆ زمانی ماتماتیک  به‌مانایه‌کی ڕوون تر هه‌نگاوی یه‌که‌مت هه‌ڵگرت ده‌توانی هه‌نگاوی کۆتایت بزانیت، بۆیه‌سیستمه‌سیاسیه‌کانیش به‌ده‌ر نه‌بوون له‌م زانسته‌، ئاوێته‌بوون له‌گه‌ل ئاڵوگۆڕه‌ئابووریه‌کان ،له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌سیله‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندی نێوان توێژوو چینه‌کان دامو ده‌زگا سیاسیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نه‌وعی گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هات،بۆیه‌له‌ته‌مه‌نی زۆربه‌ماندا ده‌توانین ئه‌م گۆڕانکاریانه‌به‌ئاشکرا ببینین،له‌ده‌ره‌به‌گه‌یاتی و سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیستی.
دیاره‌له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکاریانه‌دا به‌ره‌و ته‌کنۆلۆجیایه‌کی پێشکه‌وتوتر و سیسته‌میکی تری په‌یوه‌ندیه‌ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان  ،چه‌نده‌ها کێشمه‌کێشی جۆراوجۆر هاته‌کایه‌وه‌،به‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و ئینسانیه‌ت و زیاد کردن و باش کردنی جۆری به‌رهه‌م و دروستکرنی ئامیری نوێ و بنیاتنانی چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی جۆراوجۆر بۆ به‌ر‌گرتن له‌کاره‌ساته‌سروشتیه‌کان وه‌ک به‌نداوه‌کان و خانوی شووشه‌بۆ به‌رهه‌م هێنانی میوه‌ی جۆراوجۆر له‌وه‌رزه‌جیاکاندا،ئه‌ندازیاری بیناسازی که‌ده‌توانێت له‌کاتی بومه‌له‌رزه‌دا زیانه‌گیانی و مادیه‌کان که‌مکاته‌وه‌،ته‌کنۆلۆجیای ده‌رمانسازی که‌ڕیگه‌ی گرت له‌کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی که‌پێشتر بروا وابوو که‌(غه‌زه‌بی خوایه‌له‌به‌نده‌کانی) وه‌ک طاعون یا ڕشانه‌وه‌،ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت واقعیه‌تی ئه‌م پیشکه‌وتنه‌ببینیت سه‌ر‌دانێکی هۆلندا بکه‌و ئه‌و دیواره‌ببینه‌که‌له‌ناو( بحر الشمال) ده‌ریای باکوور له‌ساڵه‌کانی 1932 دا دروست کراوه‌به‌درێژای 35 کم وڵاتێکی له‌ژێر ئاوه‌وه‌هێناوه‌ته‌سه‌ر ئاو،سه‌دان نموونه‌ی تر که‌دیاره‌باسێکی تره‌ده‌بێت درێژتر باسی بکه‌ین.
ئه‌م پێشه‌کیه‌کورته‌ته‌نها وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ بڕوابون به‌توانای ئینسان و ئاڵوگۆر ئه‌گه‌ر هه‌موو ئیمکاناته‌مادی و مه‌عنه‌ویه‌کان بخه‌یته‌ئیختیاری ئینسانه‌وه‌بۆ خۆشگوزه‌رانی به‌ده‌ر له‌چاوچنۆکی،ئه‌گه‌ر میژویه‌کی کورت له‌پارچه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌وه‌ک نموونه‌ده‌ست نیشان بکه‌ین که‌کوردستانه‌،له‌سه‌ر ئه‌م پارچه‌یه‌کۆمه‌ڵێک ئینسان ده‌ژێن ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه‌که‌به‌زمانێک ده‌دوێن جیایه‌له‌زمانی وڵاتانی دراوسێ که‌دابه‌ش کراون به‌سه‌ریاندا ،وه‌هه‌روه‌ها له‌پرۆژه‌یه‌کی جیهانیدا مافی سه‌ربه‌خۆیان پێنه‌دراوه‌، من وای ده‌بینم ئه‌م پرۆژه‌یه‌هه‌روه‌ها کاری ڕێکه‌وت نه‌بێت ،به‌ڵکوو نه‌خشه‌بۆ داڕێژراو بێت.بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌رامی تایبه‌تی ده‌زگا مۆنۆپۆڵه‌سه‌رمایه‌داریه‌کانی جیهان وه‌کوو:
1-ناوچه‌یه‌کی گڕگرتوو(مشتعل) که‌هۆکارێک بێت بۆ ئه‌‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت له‌باری سیاسیه‌وه‌سه‌قامگیر نه‌بێت،تا ووڵاته‌پیشه‌سازیه‌کان بتوانن ده‌سه‌ڵات و ووجودیان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
2-فرۆشتنی که‌ل و په‌له‌پیشه‌سازیه‌کانیان به‌تایبه‌تی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ،به‌هۆی دواکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجیای پێشکه‌وتوو ،دیاره‌جه‌نگ و زیندووکردنه‌وه‌ی بیروو ئه‌فکاری مه‌زهه‌بی ڕێگر به‌زانست،  وابه‌سته‌یی ئه‌م وڵاتانه‌تووندترده‌کاته‌وه‌به‌ووڵاتانی پیشه‌سازیه‌وه‌،بۆیه‌ده‌بنه‌بازاڕێکی گه‌وره‌.
3-تاقی کردنه‌ووه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کانیان.کوردستان  ده‌توانین بڵێین وه‌ک تاقیگایه‌کی زیندوو(تاقیگه‌ی زیندوو مه‌به‌ست له‌تاقیکردنه‌وه‌یه‌له‌سه‌ر ئینسان  ) بۆ کارگه‌به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی چه‌ک و مادده‌ژه‌هراوێکانیان لی هاتووه‌،ڕاده‌ی خه‌ستی ژه‌هره‌کان و جۆره‌کانیان و شێوه‌ی کارکردیان و چاره‌سه‌رکردنیان(زۆرێک له‌بریندارانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌له‌و وڵاتانه‌چاره‌سه‌ر ده‌کرێن که‌سه‌رچاوه‌ی دروست کردنی مادده‌ژه‌هراوێکنن وه‌ک هولندا،المانیا ،فرنسا)،که‌سانێک که‌له‌کاره‌ساتی ئه‌نفال گیرابوون به‌پێێ هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌کارگه‌کانی (تصنیع عسکری)پیشه‌سازی سه‌ربازی عێراقی تاقیکردنه‌وه‌ی مادده‌ژه‌هراوێکانیان له‌سه‌ر  کراوه‌،وه‌هه‌روه‌ها جۆره‌کانی تر له‌چه‌کی ئه‌مریکی و ڕوسی و صینی و …….هتد ئه‌گه‌ر‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی پارته‌کوردیه‌کان بێنی ده‌توانێت پێت بڵێت کام جۆری چه‌ک( به‌فیشه‌کێک ده‌توانێت چه‌ند که‌س ببڕێت له‌یه‌ک کاتدا)  به‌ڵام هیچ که‌سێکی کوردستان ناتوانێت پێت بڵیت کام (قناع) باشه‌بۆ خۆپاراستن له‌چه‌که‌ژه‌هراوێکان!!!!?????.بۆیه‌ده‌توانین لای که‌سانێکی شاره‌زاتر سه‌دان به‌ڵگه‌بدۆزینه‌وه ‌له‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ر ئینسانی کورد کراوه‌،ئه‌م چه‌کانه‌له‌کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیدا قه‌ده‌غه‌ن، به‌ڵام له‌چۆڵه‌وانیدا بۆت هه‌یه‌تاقی بکه‌یته‌وه‌،دیاره‌کوردستان له‌نه‌خشه‌ی جیهاندا که‌سی له‌سه‌ر ناژێت!!!!!!!!!!!!!!،ده‌نا وه‌ک هیروشیما و ناکازاکی له‌میژوودا ده‌بووه‌کاره‌ساتێکی کۆمه‌لکوژی ئینسانی.

rahman_awarekan@hotmail.com                                      16/03/2008

Previous
Next