Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
ڕۆڵى ڕاگەیاندنى ئازاد  لە پێشخستنى كۆمەڵگادا .

ڕۆڵى ڕاگەیاندنى ئازاد لە پێشخستنى كۆمەڵگادا .

Closed
by March 18, 2008 گشتی

 (   كاركردن  لە  ڕاگەیاندنى ئازاد  دا گەلێك سەخترە لە و جەنگە  خوێناوییەى  تێیدا جەنگاوەر بیت   )
پێشرەو حەمید…..

   ڕاگەیاندن لەفۆرمەكانى ( بینراو و بیستراو) دا یان لەفۆرمى بڵاوكراوەیى نوسراودا جگە لەوەى مومارەسەكردنى شێوەیەكە لەشێوەكانى دەسەڵات ,  بەهەمان شێوەش لەكردارە پراكتیكیى یەكانى خۆیدا تەواوى دەسەڵاتەكان دەخاتەبەردەم لێپرسینەوەو چاودێریان دەكات , بەم پێوەرش ناوزەندكردنى بە ( دەسەڵاتى چوارەم ) دێتەوە بەتایبەتى لەكۆمەڵگە دیموكراسیە یەكاندا , وە بە پێچەوانەى سیستەمى ( دیموكراسیى )    لەسیستەمى ( دیكتاتۆرى ) دا دوا دەسەڵات دەسەڵاتى ڕاگەیاندنە یان ئەوەى لەهیچ كایەیەكدا جىَ گەیەكى نییە بۆ خۆ فەرزكردن خودى ( ڕاگەیاندن ) ە واتە كاتێك ( ڕاگەیاندن )  دەتوانیێت مومارەسەى دەسەڵاتى خۆیى بكات كە لەفەزایى كۆمەڵگەیەكدا یان لەژێر سیستەمى دەسەڵاتێكى دیموكراسیانەدا بێت و بەردەوامبێت لە ڕوماڵكردن و كاركردن بەشێیەكى پراكتیكى.
   ئیشكردنى ڕاگەیاندن لەكۆمەڵگەیەكى دیموكراسیدا قورسترە لەوەى لە  دەسەڵاتێكى دیكتاتۆردا ؟ چونكە لەكۆمەڵگەى دیموكراسیدا بەشێوەیەكى ڕەها بوار دەڕخسێنێت بۆدروستبونى ڕێكخراویى ناحكومى و جەماوەریى و پیشەیى و لەشێوەى دەستەو گروپ چەندەها دادەمەزرێـت بۆ مومارەسەكردنى دەسەڵاتى خۆیان بۆچاودێریى كردنى دەسەڵات و جەنگاندن دژبە مۆنۆپۆلكردن و قۆرغكردنى  دەسەڵات لەلایەن چەند دەستەیەكەوە یان  كاردەكەن   بەئاقاریى بەدەهێنانى ئەو ئامانجانەیان كەدەكەوێتـە دەرەوەیى كاركردنى سیستەمى دەسەڵاتى سیاسیى حكومەتەكانیانەوە , بەڵام لە ئەوەى دووهەمدا هیچ كام لەو ڕێكخراوانە كە ئاماژەیان پێدرا ,  بووار بۆ دروستكردنى ناڕەخسێت لە بەرداخرانى سیستەمى دەسەڵاتەكەیدا یان لەئەگەری دروست بونیاندا تەنها بەشێوەیەكى  سیمبولى دادەمەزرێن یان دەبەنە پاشكۆ و ئامانجەكانى دەسەڵاتە دیكتاتۆریى یەكە بەدى دەهێنن كە خودیى ڕاگەیاندنیش تەنها وەك سێبەرى دەسەڵات دەمێنێتەوەو ناتوانێت ئەركە ویژدانى و مۆراڵیى یەكانى خۆیى ڕاپەڕێنێت و ڕاگەیاندن لەسایەى ئەو دەسەڵاتاندەدا جگە لەوەى دەكرێت  بەڕاگەیان ندێكى (  نەزۆك لەرزۆك ) ناو زەندبكبرێت هیچ شوناسێكى تر هەڵناگرێت كە دەكرێت نمونەى ئەو جۆرەدەسەڵاتەش دەسەڵاتى دیكتاتۆریى بەعسیى یەكان بێت  كەتەواوى كایە جیاجیاكانى كۆمەڵگەیان مۆنۆپۆلكردو وەچەندین دەزگایى ڕاگەیاندنى ( سیمبولى و سێبەر) ییان دامەزراندبو كەتیدا لەبرى پێشخستنى كۆمەڵگەو كاراتركردنى كارى ڕێكخراوەكان , كاریان لەسەر بەندكردنى كۆمەڵكاو لەكارخستنى ڕۆڵى ڕێكخراوەكان بوو  گەرچى تەوایى ڕێكخرا وەكانیش كارتۆنى بون لەسایەى ئەو دەسەڵاتەدا .
 كارى راِگایاندن یان كاركردن لەڕاگەیاندندا  وەك ئەوە وایە لەنێو جەنگێكى  بىَ كۆتادابیت و دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەى ( گوللە ) یەك بتپێكێت ؟!  ئەوەش بەو مانایەى نا كە كاركردن لەهەموو ڕاگەیاندنێكدا  ماناى بەشدارى كردنبێت لەجەنگدا , بەڵكو  چالاكوانى ڕاگەیاندن  كاتێك دەجەنگى كە ڕاگەیاندنەكەى هى  خەڵك و دەنگى خەڵك و سەكۆى ئەو كەسانەبێـت كە هیچ سەكۆیەكیان نییە دەنگى تێدا هەڵببڕن , كەسێك بخوازێت بەمانا هەڵگرى ئەو بونەوەرە چالاكوانەى بواریى ڕاگەیاندبێت , دەبێت بەرلەهەموو شتێك شەڕلەگەڵ مرۆڤەكەى ناوەوەى خۆیدا بكات , ئەو مرۆڤەى كە خاوەنى كۆمەڵێك سیفاتى شەیتانى یە و سەرێكى هەیە و دەیان زوبان , دەبێت هەمیشە لەگەڵ هەڵگرتنى پەیامەكەیدا ئامادەیى هەبێـت بۆ هەڵگرتنى ئەو هەموو ڕێگرییەى كە دێتە ڕێگایى و ڕۆژانە دەكەوێتە بەردەم هەڕەشەى ئە هەمو بەرپرسە گرگنانەى كەژیانى كۆمەڵایەتى و مەدەنیان شێواندوە و ( گەندەڵى ) یان لە دیاردەوە كردوە وەتە پرۆژەیەك و بەدیقەتەوە پرۆژەكە بەهێزتر دەكەن ,  چالاكوانى بوارى ڕاگەیاندنى ئازاد  لە فەزایەكى لێڵى  وەك كوردستاندا هەمیشە بونەوەرگەلێكى ناشرین و نەفرەتى یە لە دیدەى ( حیزب و دەسەڵات ) ەوە بەتایبەت ئەو چالاكوانانەى كارى مەیدانى ئەنجام ئەدەن و خەڵك هان ئەدەن كەزیاتر چاودیرى دەسەڵاتەكان بكەن و تەواى دەنگە پەرتەوازەكانیان لەكۆدەنگیى یەكدا یەك بخەن بۆملكەچكردنى دەسەڵات تاشەفافانە ( ڕوكارانە ) كاربكات بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسى مرۆڤەكان و بۆ هەر بڕیاردانێك لەسەر پرس و ئاریشە  قورسەكان , بگڕێتەوە بۆلاى خەڵك و  بیروبۆچونى خەڵكى بەهەند وەربگرێت  .  
  ڕۆڵى ڕاگەیاند لە گەشەپێدانى كاریى ڕێكخراوەیى و پێشخستنى كۆمەڵدا گرنگیى یەكى مەزنى هەیە وە ڕاگەیاندنەكان كاتێك دەتوانێت بەڕۆڵى خۆیى هەڵ بسێت و كار بە ئیتیكى خۆیى بكات كەئەو فەزایەى كارى تێدا دەكات تەواو  ئامادەبێت بۆ خۆسەپاندن وەك دەسەڵاتێكى سەربەخۆو كارا , ئەوەش كاتێك چالاك دەبێت كە  تاچەند ئەو پانتایە  ئامادەیە بۆدروستبونى ڕێكخراوەكان دور لەسانسۆریى حكومى و حیزبى , تاچەند كۆمەڵگا ئامادەیە واز لە كۆمەڵێك ( سروتى باو )  بهێنێت و تاچەند كولتورەكەى ڕێگە بە هاتنە ناوەوەى شتى نوىَ ئەدات و بەشێَوەیەكى سەردەمیانە تێكەڵ دەبێت لە گەڵ كۆمەڵێك چەمكى تازەو ڕاڤەى جیاوازدا  ؟ لە ئەگەرى ئامادەبونى ئەو پانتایەدا  ئەوا ڕاگەیاندن ئەركى سەرشانى گرانتر دەبێت و بەشێوەیكى تۆكمەش دەتوانێت ڕۆڵى خۆیى پۆزەتیڤانە ببینێت لەو پێناوەدا بە ماناى پێشخستنى كۆمەڵ و گەشەپێدانى كارو چالاكى ڕێكخراوەكان .
 ئەگەركۆمەڵگا كۆمەڵگایەكى هوشیاربێت بىَ گومان چەندین ڕێكخراویى چالاك لە هەموبوارە جیاجیاكاندا دێنە دامەزراندن و ئەوەندە یتر كۆمەڵگە هۆشیار دەكرێتەوە و پەنجەرەیەكى زیاتریو ڕونتریش لەنیو بیناى دەسەڵاتە دیموكراسیى یەكەدا دروست دەبیبَت  , بۆ هۆشیاركردنەوەو دامەزراندنى ئەو كۆمەڵگایەش ڕاگەیاندن ڕۆڵى سەرەكى خۆیى دەبینێت لە یەكخستنى گوتارى شەقامى یەكگرتوى ئەو كۆمەڵگەیە و ڕوماڵكردنى كارو چالاكیى یەكانى ڕێكخراوەكان بەتایبەت ئەو ڕێكخراوانەى كەلەبوارى مافەكانى مرۆڤ و ژنان و ئەو ڕێكخراوانەى كار لەسەر هەڵدانەوەى گەندەڵى بەرپرسان و كارەشاراوەكانى خودى دەسەڵات دەكەن .
 ڕێكخراوەكان وەك ئەوەى كارو ئامانجیان بڵاو كردنەوەى گیانى لێبوردەیى و بڵاو كردنەوەى سیستەمى دیموكراسیى و لێك تێگەشیتنە لەنێوان تاكە جیاوازەكانى كۆمەڵ و دروستكردنى پردى پەیوەندیى یە لەنیوان دەسەڵات و خەڵكدا ئەگەر لەپیشت هەریەكە لەوڕێكخراوانەدا بەمانا ڕاگەیاندنێكى چالاك نەبێت ناتوانن بەئامانجى خۆیان بگەن و كاربكەن ,  كەواتە لێرەدا ڕۆڵى ڕاگەیاندن هۆكارێكە بۆسەرخستنى پرۆگرامى ڕێَكخراوەكان و بەرگریى كردنە لە ئامانجەكانیان , بەهەمانشێوەش دەسەڵاتى سیاسیى پێوەیستى بە ڕاگەیاندنێكى تەواو سەربەستە بۆ پێچەوانەكردنەوەیى كارەكانى یان پرۆرژەكانى بۆناو خەڵك و بەئاگاهێنانى خەڵك لەو هەمو كارانەى كەدەیان كات لەهەمو بوارەكاندا بەتایبەت كارى وەزارەتە جیاوازەكانى خۆیى , بەهەمان شێوەش ئەركى ئەخلاقى ڕاگەیاندنى حكومى یەكانە كەپەردە لەسەر تێوەگلانى كار بەدەستەكانى لابدات و  لەهەر كێشەیەكى وەك فەسادیى ئیدارى و ئەخلاقى و  لادان لە پرنسیبى كاركردن لەنێو كایەجیاجیاكانیدا بێتە دەنگ و دەبێت ڕاگەیاندنى حكومى شەفافانە مامەڵەبكات لەگەیاندنى ئیشوكارەكانى حكومەتدا و تەواوى خەڵك ئاگادار بكات  لەهەمو ئەو كارانەى یان ئەوگرێبەستانەى كەلەپشتى پەردەوە دەكرێن , لەم كاتەدا ئەگەر ڕاگەیاندنى حكومى ئەم كارەى نەكرد ئەوا لەوێدا كارى ڕێكخراوەكان بەتایبەتى ئەوڕێكخراوانەى چاودێریى كارەكانى حكومەت دەكەن قورس دەبێت , دەبێت پەردە لەسەر ئەو شتانە هەڵماڵێت و خەڵكى لێ ئاگاداربكات كەبیگومان ئەم كارەش لەدواى تەواوبونى بەبىَ ڕاگەیاندن ناكرێت ؟ چونكە ڕاگەیاندنى بینراو بیستراو بەشێوەیەكى خیرا دەگاتە لاى خەڵك و دەتوانێت كۆدەنگییەك لەسەر بابەت و پرسەكان دروست بكات بەم شێوەیش ڕاگەیاندن دەبێتە هەناسەى باڵاى گەشەسەندنى ڕێكخراوەكان و بەرەوپێشچونى كۆمەڵگا .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.