ده‌سه‌ڵات و ده‌سڵاتخوازی رۆشنبیر
موناقه‌شه كردن كه له‌سه‌ر ره‌وشه‌ی رۆشنبیر وه‌ك كائینێكی چالاك و كایه‌ی رۆشنبیری له‌كوردستان، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌و زمان و لۆژیك و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌رۆشنبیری جدی و كلاسیكی هه‌یانه، له‌و موناقه‌شانه زیاتر بوونه كه‌له‌سه‌ر سیستم و چه‌مكه فكری و سیاسی و ئابوریه‌كانی كوردستان كراوه، من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌و پرسیارانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م كه‌ئاڵۆزیه‌كی وه‌های خوڵقاندووه كه له‌چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كان ئاڵۆزتر كراوه و چۆته دۆخێك كه‌له‌دۆخی حیزبه كێبه‌ركێكان ده‌چێ، له‌به‌شێكی دیكه‌دا له‌و وه‌زیفه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه‌ئه‌ركی رۆشنبیره‌و هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك شانی خۆی لێ خاڵی ده‌كاته‌وه، بۆنمونه نه‌خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌رووی سۆسسۆلۆژی و سایكۆلۆژی و خۆخه‌ریك كردن به‌جه‌نگی ده‌روونی سیاسی، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌كارهێنانی ئه‌و تیئۆره فكریانه‌ی كه‌له كولتووری رۆژئاواوه خزاونه‌ته نێو رۆشنبیری كوردیه‌وه.
ڕۆشنبیری نمونه‌یی كێیه؟ چۆن ده‌بێ قسه له‌سه‌ر شوناسی ڕۆشنبیر بكرێت؟ ئایا شوناس به‌كێ ده‌درێت؟ ده‌كرێ هه‌ركه‌س خاوه‌نی زانیاری و مه‌عریفه‌بێ پێ بگوترێ ڕۆشنبیر؟، چ شتێك ڕۆشنبیری ده‌سته‌بژێرو ڕۆشنبیری ئۆرگانیست له‌یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه؟ ئایا هه‌ڵوێستی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ڕۆشنبیر بوونه؟ یان ئه‌م بۆچونه مه‌رامێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه؟ یان ڕۆشنبیر واباشتره دوره‌په‌رێز بێت له‌سیاسه‌ت؟ یان به‌ناوی رۆشنبیریه‌وه سیاسه‌ت بكات؟، ئایا ده‌سه‌ڵات چۆن و له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ جیاوازی ده‌سه‌ڵاتی بینراو و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بینراو چییه؟ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه وه‌ها كارێكیان كردووه (ڕۆشنبیر) به‌شێوازی جۆاوجۆر پێناسه بكرێ، یان ئاڵۆز بكرێ له‌خوێنه‌ر، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستگه‌رێتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بتی رۆشنبیری دروستبكا.
مه‌عریفه‌ت و ده‌سه‌ڵاتخوازی
هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه ڕۆشنبیری وه‌ك چه‌مك و خودی ڕۆشنبیر ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كاندا و له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتردا باڵانسیان ده‌كه‌ن وه‌كو (په‌یامبه‌ر, فه‌یله‌سووف, بیرمه‌نده‌كانی مێژوو هتد). هه‌ندێكش به‌فكر و ئیدۆلۆژیاوه گرێیان ده‌ده‌ن وه‌ك ڕۆشنبیری ئۆرگانیستی و ته‌قلیدی و هتد, هه‌ندێكیش رچه‌شكێنی و ڕیسك كردنی یاسا و دابونه‌ریته‌كان به‌فكری مۆدێرنه‌وه گرێده‌ده‌ن و ده‌سته‌بژێره‌كانی ناولێده‌نێن, هه‌ندێكیش وه‌كو سه‌نعه‌تكاری فكری ده‌یانناسن.
ڕۆشنبیری بۆخۆی وه‌كو چه‌مكێكی گشتگیره، جگه له‌تێگه‌یشتنه گشتیه‌كه‌ی كه‌له‌هه‌ناوی خۆیدا زانست و مێژوو و كو‌لتور و مه‌عریفه و ته‌نانه‌ت پیاوانی ئاینیشی هه‌ڵگرتووه, له‌هه‌مان كاتدا پێوه‌رێكه بۆگه‌ڕانه‌وه و به‌رگری كردن له‌هاكانی كۆمه‌ڵگه و تێڕوانینێكی ستونی جیهانبینییه كه‌ڕۆشنبیر وه‌كو كائینێكی به‌ئاگا له‌كایه جیاجیاكان، كاری خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌نجامده‌دات. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئیشكالیه‌ته‌كانی سه‌رده‌م و ئالوگۆڕه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆشنبیری ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی رۆشنبیر، ئه‌گه‌ر دوو دیوی دراوێك نه‌بن، ئه‌وا جۆره هه‌وڵێكی دیكه‌یه له‌لایه‌ن خودی رۆشنبیر خۆیه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌جۆرێك له‌ده‌سه‌ڵاتخوازی، چونكه رۆشنبیر نیه له‌خودی خۆیدا هه‌ڵگری جۆره غه‌ریزه‌یه‌ك نه‌بێت بۆگه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، سابا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی یان فكری یان ئاینی بێت، لێره‌وه‌یه رۆشنبیری سیاسی و سیاسه‌تی رۆشنبیر ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر رۆشنبیر سیاسی بوو، په‌نجه بۆ ئامانجه‌كانی نێوان حاكم و مه‌حكوم درێژ ده‌كات، ئه‌وه‌ش كه‌سیاسه‌تی رۆشنبیره، ئه‌وه‌یه كه‌له‌پێناو سیاسه‌تێكدا ده‌ست له‌سه‌ر ئامانجێكی دیاریكراو داده‌نێ و سیاسه‌تێكی دیكه ده‌كاته ئامانج، یان ئه‌وه‌یه كه‌هه‌وڵی نامومكین ده‌دات هه‌روه‌ك عه‌لی حه‌رب ده‌ڵێ” مه‌به‌ستمان له‌وه‌زیفه‌ی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌نییه كه‌ئیدیالیزم، ناچار به‌مه‌تریالیزم بكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ماتریالیزم ناچار به‌ئیدیالیزم بكات. به‌ڵكو وه‌زیفه‌ی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می فكری هه‌بێت” بڕوانه اوهام النخبه اونقد مپقف . علی حرب . دار النشر . مركز پقافی العربی . گبعه سنه 1998
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچونه‌دا (ئیدوارد سه‌عید) به‌پێی جیهانبینی خۆی پێی وایه وڵاتانی دواكه‌وتوو شوێنپێی ڕۆژئاواییه‌كانیان هه‌ڵگرتووه، به‌مانایه‌كی دیكه به‌ڕۆژئاوایی كردنی جیهان له‌ڕووی كولتوریه‌وه مه‌رجی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی زاڵ كردووه به‌سه‌ر بیر و بۆچوون و كولتوری ڕۆژهه‌ڵات. لێره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌تیۆره‌ی مۆدێرنیته وه‌ك شتێك درێژه پێده‌ری قوتابخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسیه. ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌رۆشنبیری كورددا ده‌بینرێت، وه‌ختێك ده‌بینین رۆشنبیر، له‌پێناو سیاسه‌تێكدا فكری رۆژئاواییی به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵ ده‌كات و خۆشی ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی و ته‌نها تیئۆره‌كه پێشانده‌دات.
به‌ڕای سه‌عید” زۆربه‌ی به‌رهه‌مه زانستیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ئاسیلۆس)ی یۆنانی تاده‌گاته (هۆگۆ و دانتی و ماركس) كه‌هه‌موویان له‌توێژینه‌وه‌كانیاندا سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كلاسیكی ئاماژه به‌ده‌سه‌ڵاتی خێزان ده‌كه‌ن، گوایه لاوازی فكر و بێ توانایی كه‌سی ڕۆژهه‌ڵاتییه له‌به‌رانبه‌ر ڕۆژئاوادا، هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزه‌شه, ڕه‌نگه هه‌رئه‌م هۆكاره‌ش بێت ڕۆشنبیری ڕۆژهه‌ڵاتی لاواز و بێتوانابێ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تیش له‌خۆی نیشان نه‌دات” بڕوانه ادوارد سه‌عید . صور المپقف محاچرات ریپ 1993 . ترجمه غصان غصن. له‌و باوه‌ڕه‌دام رۆشنبیری كورد، هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بێت كه‌وه‌كو بۆماوه‌یه‌ك له‌خێزانه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه یان ئه‌وه‌تا دووره په‌رێزه له‌سیاسه‌ت، یان ئه‌وه‌تا له‌خزمه‌ت سیاسه‌تدا كار ده‌كات، له‌حاڵێكدا وه‌زیفه‌ی رۆشنبیر خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و به‌رهه‌می فكره.
به‌و پێیه‌ی كه‌رۆشنبیر قه‌ت له‌سنووری عه‌قڵدا ئارام نییه، بۆیه به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت ده‌یه‌وێت قودره‌تی ئینسان نمایش بكات كه‌له‌ڕابردوودا دیارده‌یه‌كی به‌رچاوكه‌وتوون و پێویستی به‌چاره‌سه‌ری تر هه‌یه، ئه‌مه‌ش تێگه‌یشتنێكی تره بۆ واقیعی جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگه كه‌ڕه‌نگه له‌جیهانی تردا بكرێته‌وه، بۆیه له‌سه‌ریه‌تی له‌به‌رانبه‌ر بونیادنان و ئاسۆیه‌ك كه‌گوتاری سۆسیۆمه‌عریفی وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌پستیمی ته‌مه‌شا بكات، ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك بیناكه‌رێك سه‌رجه‌م كایه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌نجامگیریه‌ك نیشانده‌دات كه‌له‌گۆڕینی سیمای كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینرێ” بڕوانه النفس المبتور _ داریوش شایگان: حاجس الغرب فی مجتمعتنا دراسات : دار الساقی. به‌مه‌ش وه‌زیفه‌یه‌ك له‌جه‌وهه‌ری ڕه‌خنه‌گرتندا ده‌خاته سه‌رشان، ماركس پێی وایه” ڕۆشنبیر ڕه‌خنه‌گرێكی كارای كۆمه‌ڵگه‌یه، چونكی موماره‌سه‌ی كارێك ده‌كات كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی چالاكیه ئاساییه‌كانی كۆمه‌ڵدایه” بڕوانه (نامه فه‌لسه‌فیه‌كانی ماركس) دار التقدم (مۆسكۆ). به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی ماركس، رۆشنبیری كورد سیاسه‌تێك ده‌كات به‌دژی سیاسه‌تێكی تر و شه‌رعیه‌تیشی پێده‌دات، وه‌ختێك ده‌بینین نه‌وه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه ده‌بات كه‌له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه كۆنه‌كان و خوێندنه‌وه‌یان، یاده‌وه‌ریه‌كانی ئێستاش به‌هه‌ند وه‌رناگرن. ئه‌و بۆچوونه‌ی كه‌هانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌دات نه‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی گوتاری یه‌كگرتوو، به‌ناوی تاكگه‌راییه‌وه په‌رشوبڵاویان ده‌كه‌نه‌وه، باشترین سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.
تیرێك له‌بونیادی چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتخوازی
هه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو جۆر و كیان و سیستم و كولتوره‌كانه‌وه به‌ئه‌فراده‌كانی خۆی و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی توانیویه‌تی حاكمیه‌تی تیا په‌یدا بكات و له‌یه‌ك بازنه‌دا كۆیان بكاته‌وه, هه‌رئه‌مه‌شه بووه‌ته به‌شێكی نه‌بینراو (اللامرئی) كه‌بونیاده‌كه‌ی له‌سێگوچكه‌ی (ده‌ق) و (گوتار) و (هێز) پێكدێت و رۆشنبیرش لاسایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كاته‌وه.
ئه‌م سێگوچكه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كانی ڕاگرتووه، ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و دواجارش له‌یه‌ك مانادا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌م سێ ڕه‌گه‌زانه هه‌ریه‌كه‌یان پایه‌یه‌كی پته‌وی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بینراوه‌ن كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی پڕنسیپه‌كانی یاسا ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن. ئه‌م شرۆڤه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ره‌نگه ئاسایی بێت، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵاتخوازی رۆشنبیر مه‌غزای دیكه‌ی هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه‌رۆشنبیری كورد به‌شێوازێكی تر ده‌ق و گوتار و هێز ده‌خوڵقێنێ.
(ده‌ق) سه‌رچاوه‌یه‌كی كارپێكراوی گشتی و كولتوریه, ده‌سه‌ڵاتێكه بوئره‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌ڕاگرتنی پایه‌كانی تر كه‌دواتر گوتاری لێبه‌رهه‌مدێت، هه‌رخودی ئه‌و گوتاره‌شه په‌ل ده‌هاوێته نێو كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه و ده‌بێته (هێز) كه‌دواتر له‌مه‌یدانی پڕاكتیزه‌كردندا هێزێكی ماددی به‌رجه‌سته ده‌كات و له‌په‌یوه‌ندیه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌كاندا، ڕه‌نگده‌داته‌وه و له‌ژیانی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێته شتێكی بینراو، دواتریش له‌هه‌یكه‌لێكی هه‌ڕه‌میدا خۆی نمایش ده‌كات و شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێ و كار و باره‌كانی به‌سه‌ر تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌دا دابه‌ش ده‌كات، بۆئه‌مه‌ش دیسان رۆشنبیر له‌رێگه‌ی ده‌قه‌كانیه‌وه گه‌ره‌كیه‌تی گوتارێك دروست بكات، تاكو هێزێكی لێبه‌رهه‌مبێنێت كه‌دواتر جگه له‌خزمه‌ت كردن به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هیچی تر نیه.
(گوتار) یه‌كه‌یه‌كی تری پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاته و ئیلهام له‌ده‌قه‌وه وه‌رده‌گرێ، هه‌موو ئه‌و زه‌خیره كولتوری و ئاینی و مێژووییه‌ی كه‌موڵكی كۆمه‌ڵگه‌یه و كۆیانده‌كاته‌وه گوتاری لێبه‌رهه‌مدێت، وه‌زیفه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌گشتی بۆخزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه یاسایی و ئیداریه‌كان و ڕێكخستنیان له‌شوێن و ڕێگای تایبه‌ت به‌كاره هه‌مه‌جۆره‌كان كه‌هاوڵاتیان تیا هه‌ڵده‌سوڕێن و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌گشتی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه گوتار له‌كۆی ئه‌و كولتوره جیاوازانه‌وه كیان په‌یدا ده‌كات كه‌كۆمه‌ڵگه به‌جیاوازی بیر‌و بۆچوونه‌وه‌له‌سه‌ری ڕێده‌كه‌ون، بۆئه‌مه‌ش رۆشنبیر یان ئه‌وه‌تا ده‌بێته پاشكۆی گوتاره جیاجیاكان، یان ئه‌وه‌تا گوتاری خۆی زاڵ ده‌كات و بوارێك بۆ جیاوازیه‌كان دانانێت.
(هێز) پێكهاته‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و له‌قه‌واره‌یه‌كی تایبه‌تدا كۆمه‌ك و هه‌ژموون به‌ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێ، ئه‌و بنكه جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه‌ش كه‌هێزێكی ئاماده‌ی ده‌سه‌ڵاته و هه‌میشه له‌ئاماده‌باشیدایه و له‌كاتی پێویستدا هه‌ڵده‌خرێن، به‌ڵام ئه‌م هێزه خه‌وتووه هه‌رگیز ناتوانێ كێشه‌یه‌ك زه‌ق بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنێكی ناراسته‌وخۆی له‌پشته‌وه نه‌بێت و زه‌مینه‌ی بۆخۆش نه‌كات، چونكه ئه‌م هێزه خۆی له‌په‌نا هێزێكی تری نادیار شاردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌ی كه‌بۆئێمه له‌شتێكی نه‌بینراوه‌وه بۆ بینراو ته‌حه‌ول پێده‌كات، باشترین سه‌لمێنه‌ری ئه‌و موناقه‌شه‌یه‌یه كه‌بڕوای به‌پڕۆسه‌ی دیالیكتیكیه له‌هه‌موو كایه‌كاندا، به‌ڵام له‌كوردستان پێچه‌وانه بۆته‌وه، ئه‌و پێچه‌وانه‌یه‌ش له‌وێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌رۆشنبیر له‌سه‌ر چه‌مكی جیاوازی كار ده‌كات، كه‌چی بڕوای به‌جیاوازیه‌كانی تر نیه، بۆیه خراپ كه‌ڵك له‌و هێزه به‌شه‌ریه وه‌رده‌گرێ كه‌به‌بێ پاشخانی مه‌عریفی، ده‌بێته كائینێك بۆ ده‌سه‌ڵاتخوازی رۆشنبیر.
ئه‌و سێ چه‌مكه‌مان بۆیه به‌كارهێناو شرۆڤه‌مان كردووه، چونكه له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌قانه‌وه ده‌سه‌ڵات خۆی به‌رهه‌مدێنێته‌وه، له‌كوردستان كه‌ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات. ڕاسته‌وخۆ وێنه‌كانی حیزب و حكومه‌ت ده‌بینین، له‌حاڵێكدا ده‌سه‌ڵات زۆركات له‌نێو كایه‌ی رۆشنبیری‌دا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات له‌جه‌وهه‌ر و عه‌قڵی تاكدا شتێكی خۆڕسكه و بونیادێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌ندێ جار له‌به‌كارهێنانیدا شێوازێكی توندوتیژی لێبه‌رهه‌مبێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ توندوتیژی له‌دژی بۆچوونی رۆشنبیرێك دژی رۆشنبیرێك به‌كارده‌هێنێ.
كۆماری رۆشنبیری
پێشتر موناقه‌شه‌ی نێوان رۆشنبیری مۆدێرن و كلاسیك كه به‌ئۆرگانی ناسراوه، له‌وێدا كۆتایی پێده‌هات كه‌مه‌رجی یه‌كه‌می رۆشنبیر، ئه‌وه‌بوو خۆی به‌دوور بگرێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئۆرگانه‌كانی ده‌سه‌ڵات، یاخود لانی كه‌م تێوه نه‌گلێت به‌سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌سه‌رهه‌ڵدانی شێوازێكی تری سیاسه‌ت له‌كوردستان، رۆشنبیر به‌ئاگا و به‌بێ ئاگاهانه، كه‌وته نێو گه‌مه‌كه‌وه و بوو به‌به‌شێك له‌و كاره‌كته‌ره سیاسیانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئیدی ئه‌و كاریزمایه‌ی كه‌به‌شێك له رۆشنبیری كوردی هه‌یبوو، له‌وێدا شكستی هێنا كه‌رۆشنبیر به‌خه‌یاڵی خۆی كۆمارێكی دروست كردبوو، خۆی كردبوو به‌سه‌رۆك و ئه‌وانی تریش له‌په‌راوێزی ئه‌و كۆماره‌دا وه‌زیفه‌یان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام به‌به‌شداریكردنیان له‌سیاسه‌ت، باشتر بڵێم به‌تێوه‌گلانیان له‌سیاسه‌ت، ئه‌و كۆماره نه‌ك هه‌ر روخا، بگره هه‌رچی خه‌یاڵی جوانیش هه‌بوو كه‌ده‌كرا له‌رێگه‌ی رۆشنبیری و قودره‌تی رۆشنبیریه‌وه به‌رجه‌سته‌بێت، له‌نێو زهنیه‌تی تاكه‌كانیش ره‌ویه‌وه، چونكه رۆشنبیرش جۆرێك گه‌مه‌ی كرد كه‌وه‌كو ده‌سه‌ڵاته نه‌بینراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه كه‌له‌ژێره‌وه دێن و كه‌سی ئاسایی نایانبینێ، هه‌مان شێواز له‌لای رۆشنبیر بینرا كه له‌رێگه‌ی بۆچوونه‌كانیه‌وه مه‌رامه‌كه‌ی ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵام خۆی نیشان نادا، له‌حاڵێكدا ئه‌م مه‌تڵه‌به كه گروپه به‌ناو رۆشنبیره ده‌سته‌بژێره‌كان بۆمه‌هامی سیاسیانه‌یان گه‌ره‌كیانه، هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ گوتاری سیاسی حیزبی كه‌له‌رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته نه‌بینراوه‌كان، پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی بینراو پته‌وتر ده‌كه‌ن.