دیمانه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر مومتاز حه‌یده‌ری
م. مومتاز حه‌یده‌ری:
به‌رده‌وام ده‌بێ خوێندنه‌وه خه‌رمان بێ و نووسینیش زه‌كات
ئه‌گه‌ر ماڵی بازرگانه‌كان پڕبێت له پاره ماڵی من پڕه له وشه
خوێندنه‌وه زه‌خیره‌ی فیكره، فیكر سه‌رچاوه‌ی نووسینه، چۆن جه‌سته پێویستی به خوراردنه بۆ گه‌شه‌كردن، به‌هه‌مان شێوه مێشكیش ئاتاجی خوێندنه‌وه‌یه بۆ نما كردن، به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب ئاشنای ژیان ده‌بین، بۆ مێژوو ده‌ڕوانین، ئێستامان رۆشن ده‌كه‌ینه‌وه، ئاینده‌مان شی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ژار موكریانی وته‌نی “كتێب مامۆستای مامۆستاكانه” له‌م دیمانه‌یه‌دا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس مومتاز حه‌یده‌ری باسی سه‌ره‌تای عیشقی خۆی ده‌كات بۆ كتێب و مێژووی كتێبخانه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو. له قسه‌كانی ئه‌و واده‌رده‌كه‌وێت كه عیشق بوون به كتێب زۆر گه‌رم و به سۆزتره له عیشقی نێوان و كوڕ و كچی هه‌رزه‌كار. مامۆستا مومتاز هه‌میشه به‌دڵ و سیهنهی فراوان پێشوازی له كتێبپهروهران ده‌كات و به سه‌رچاوه فراوانه‌كانی دنیای مه‌عریفه ئاشنایان ده‌كات، ئه‌و حاڵی خۆی به حاڵی بازرگانان ناگۆڕێته‌وه، پاره‌شی ته‌نها بۆ ئه‌وه خۆش ده‌وێت چونكه كتێبی پێ ده‌كڕێت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌ین بزانین مومتاز حه‌یده‌ری كێ یه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: مومتاز حه‌یده‌ری له دایك بووی شاری هه‌ولێره، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانستی چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه. مومتاز حه‌یده‌ری له باوه‌شی كتێب و وشه و خانهوهدهیهكی زانست دۆست و نیشتیمانپه‌روه‌ر ئامێزی به‌ژیان دا كردوه. مومتاز حه‌یده‌ری له نێو ژاوه‌ژاو و كێشمه‌كیشمی خه‌ڵك هاتووه‌ته‌كایه‌وه
بۆچی مومتاز حه‌یده‌ری له جیاتی كتێب په‌ره‌وه‌ری و وشه دۆستی پیشه‌ی بازرگانی و پارهپهروهری هه‌ڵنه‌بژارد؟
دیاره بازرگانی و پاره دۆستی بۆم نه‌ده‌شیا، چونكه وه‌ك باسم كرد من له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستی له دایك بووم نه‌ك پارهپهروهر، بنه‌ماڵه‌ی ئێمه خۆیان ته‌رخان كردوه بۆ زانست و خوێنده‌واری، په‌یامی خۆیان له ڕێگای ئایین و قه‌ڵه‌م ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها براگهورهكانم بوونه ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد و دژی چه‌وساندنه‌وه تێكۆشان ئه‌م فاكته‌رانه وایان كرد منیش له‌م بنه‌ماڵه‌یه دانه‌بڕێم و كاره‌كه‌ی ئه‌وان به ئه‌نجام بگه‌ێنم، كه‌واته نه‌ده‌كرا له پیشه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م بترازێم به هیچ شێوه‌یه‌ك!
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا زانا‌و فه‌یله‌سوف و بیریاره‌كان هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك باسی گه‌وره‌یی و به‌هره‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبیان كردووه، جه‌نابت وه‌ك كه‌سێكی قاڵ بوو له‌م جیهانه‌دا، چۆن وه‌سفی خوێندنه‌وه ده‌كه‌ی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: به‌ر له هه‌موو شتێك ئێمه ده‌بێ پێناسه‌ی نووسین بكه‌ین، كه‌ی نووسین سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆچی سه‌ری هه‌ڵداوه؟ كاتێك زمان پژاوه، مرۆڤ گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی قسه‌ی پێ بكا، پاش هه‌زاران ساڵ مرۆڤ هه‌وڵی داوه ئه‌م قسانه بكات به نووسین، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ زمان كاكڵی مێشكه، مێشكیش كاكڵی نووسینه، گه‌ر ته‌ماشه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كانی جیهان بكه‌ین ده‌بێنین كۆمه‌ڵێك هێڵیان تێدایه، ئه‌م هێڵانه واتای نووسینه. كه‌واته ده‌توانین بڵێین سه‌رچاوه‌ی پێشكه‌وتنی شارستانیه‌ت سه‌ره‌تا له تێكڕای ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌نووسین ده‌ستی پێ كردووه، ئینجا به‌ره‌به‌ره خوێندنه‌وه ده‌ستی پێ كردوه، به‌كورتی یه‌كه‌م: زمان، دووه‌م: نووسین سێ یه‌م: خوێندنه‌وه. ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سه‌ی له‌خوێندنه‌وه بووه‌ستێ له‌ژیان ده‌وه‌ستێ.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: چۆن عه‌شقی كتێب بین یان چۆن كتێب لای خۆمان شیرین كه‌ین؟
مومتاز حه‌یده‌ری: په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ی هه‌ر میلله‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌ك كار ده‌كاته سه‌ر بیر كردنه‌وه‌ی مرۆڤ، ده‌بێ له‌م ڕوانگه‌وه ئێمه له‌جیهانی جوانی كتێب و وشه‌وه نزیك بكه‌وینه‌وه، هه‌روه‌ها فاكته‌ره‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری ، شارستانی، هه‌موو ئه‌مانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێكردنی خه‌ڵك به‌ره‌و باوه‌شی به‌سۆزی كتێب، به‌ره‌و ئامڕازی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، به‌ره‌و كرنووش بردن بۆ وشه‌و پێتهكانی كتێب.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ئه‌مڕۆ كتێبێكی زۆر چاپ ده‌كرێ و بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌ڕای جه‌نابتان چ كتێبێك باشه بۆخوێندنه‌وه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: دیاره وه‌ك مرۆڤه‌كان هه‌مه‌چه‌شنن ئارهزوهكانیشیان هه‌مه‌جۆرن، هه‌ر مرۆڤه‌و ئاره‌زووی كتێبێك ده‌كات، هه‌ریه‌كه‌و حه‌زده‌كات له‌بوارێك بخوێنێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕه‌ئی من خوێندنه‌وه به‌گوێره‌ی پێداویستیه‌كان بێ، له‌هه‌مان كات ئه‌و وتهیهشمان له‌یاد نه‌چێ كه‌ده‌ڵێ “له‌هه‌موو شتێك شتێك بزانه، لهشتێكیش هه‌مووشتێك بزانه” گه‌ر نه‌خوێنینه‌وه ژیانمان ده‌مرێت، له‌داهێنان دوهستین و عه‌قڵمان ئیفلیج ده‌بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا ده‌كرێ كاتێك بۆ خوێندنه‌وه دیاری بكه‌ین؟
مومتاز حه‌یده‌ری: خوێندنه‌وه زه‌مان و مه‌كانی نیه، سنووری نیه، به‌پێ ی ڕه‌خسانی هه‌ل و ده‌رفه‌ت، گه‌ر مرۆڤ عه‌شقی كتێب بوو سنوور بۆ خوێندنه‌وه دانانێ، به‌رده‌وام كتێب له سه‌یاره‌و جانتاو سهرجیگا …. له‌گه‌ڵ یه‌تی.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: كه‌ی به كتێب و نووسین و خوێندنه‌وه ئاشنا بوویت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: بێگومان هه‌ركه‌سێك بێته جیهانی نووسین وخوێندنه‌وه ده‌بێت پاشخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و خێزانی هه‌بێت.
من وه‌ك له پێناسه‌ی خۆم دا باسم كرد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئیسلامی زانست دۆست و به‌ده‌یان ده‌سنووس و كتێب هاتوومه نێو گۆڕه‌پانی ژیان، هه‌موو ئه‌مانه ڕۆڵیان گێڕاوه له پێگه‌یشتنی من. له چله‌كان براگهورهكانم: كاك عاصم، كاك صالح، كاك جمال، كاك موهیب، گۆڤاری سه‌رده‌میانه‌یان بۆ ده‌هێنام و ده‌مخوێندنه‌وه، لێره‌وه ده‌توانم بڵێم خوێندنه‌وه، نووسین، له‌مێشكی مندا بناغه‌یان دانا. دوای چله‌كان براكانم گیران و حوكم دران، ئێمه له هه‌ولێر ماڵمان باركرد و چووین بۆ گونده‌كه‌ی خۆمان ئه‌و كات من پۆلی سێی سه‌ره‌تایی بووم، له به‌رباری ئابووری و سیاسی خێزانه‌كه‌مان وازمان له خوێندن هێنا، به‌ڵام كاتێك كاك صالح له زیندان به‌ربوو هه‌وڵیدا ئێمه له نه‌خوێنده‌واری ده‌ربازبكات بۆیه له كتێبخانه‌ی هه‌ولێر كه خاوه‌نه‌ی شێخ محه‌ممه‌د بوو چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری گه‌لاوێژ و یه‌ك دوو نامیلكه‌ی عه‌ره‌بی بۆ هێناین، ویستی له ڕێگای گۆڤاری گه‌لاوێژ خوێنده‌واریمان به‌هێزبكات، كه‌واته ده‌توانم بڵێم كاك صالح حه‌یده‌ری برام یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی من بووه، ئه‌وبوو منی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كوردی كرد. كه‌واته یه‌كه‌مجار خوێندنه‌وه‌ی من به گۆڤاری گه‌لاوێژ ده‌ستی پێ كرد، كه بۆ من له‌و سادا زۆر كاریگه‌ر بوو، دوای ئه‌و دیوانی جه‌واهیری له ساڵی 53 كه‌یه‌كه‌م چاپی بوو، ئێستاش چه‌ند دێڕێكم له‌بیر ماوه:
أخی جعفر أتعلم؟ أم أنت لاتعلم؟ بأن جراح چحایا فم
فم لیس كالمدعی قوله ولیس كێخر یسترحم
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: پێمان بڵێ جیاوازی نێوان ماڵی تۆ و ماڵه‌كانی دیكه چی یه؟ هیچ ماڵێك هه‌یه كه ماڵ بێ و كتێبخانهبێ و خانه‌ی خوێنه‌ران و نووسه‌ران بێت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی وه‌ك ماڵه‌كانی دیكه هیچ جیاوهزیهكی نیه، خێزانه‌كه‌ی من قورئان ده‌خوێنێ و حه‌جێك و چوار عه‌مره‌ی كردوه. له لایه‌كی دیكه ماڵه‌كه‌ی من مه‌ڵبه‌ندێكی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری یه، كتێبخانه‌كه‌م خۆبه‌خشانه له خزمه‌تكردنی ڕۆشنبیركردنی چینی خوێندهواردایه، لێره‌دا جیاوازی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر ماڵی بازرگانه‌كان پڕبێت له پاره ماڵی من پڕه له وشه. به به‌ده‌یان توێژه‌ر و قوتابی ماسته‌ر و دكتۆرا دێن سه‌رچاوه له له لای من ده‌بن، خوێنه‌ران له ماڵی من هه‌گبه‌ی خۆیان پڕ زانست و ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ من شانازیه بۆ ئێستا و دوای مردنم.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ده‌ڵێن جه‌نابت جگه له كتێب به پاره‌و پولیش هاوكاری قوتابیان ده‌كه‌یت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تی له چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئایینی مرۆڤ په‌روه‌ری دایه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ده‌ڵێن: نووسین زه‌كاتی خوێندنه‌وه یه، ئه‌م وته‌یه تاچه‌ند له‌ژیانتدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: من ده‌رفه‌تی نووسینم كه‌متر بووه، ئه‌مه‌ش له به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت به‌خۆم، زۆربه‌ی ژیانم ئاواره‌ی و ئه‌شكه‌نجه بووه، ده‌مێكه ده‌رفه‌تم بۆ ڕه‌خساوه، له‌ته‌مه‌نم خوێندنه‌وه‌م باش بووه، خوێندنه‌وه به‌شێكه له‌ژیانم، بووه‌ته هیمۆگلۆبینی خوێنم له‌كاتی گریان له‌كاتی پێكه‌نین من له‌خوێندنه‌وه دانه‌بڕاوم، به‌ڵام ده‌بێ باشتریش بم، به‌رده‌وام ده‌بێ خوێندنه‌وه خه‌رمان بێ، نووسینیش زه‌كات، نووسین پرۆسه‌یه‌كی قوڕسه، گه‌وره‌یه، پیرۆزه، نه‌مری ده‌خولقێنێ، به‌نیسبه‌ت من به‌راورد به‌ته‌مه‌نم ئه‌و وته‌یه ده‌قاو ده‌ق ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ئایا هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان خوێندنه‌وه‌ی كتێب و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان هه‌یه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: بێگومان جیاوازیان هه‌یه، ڕۆژنامه‌و گۆڤار په‌یامی رۆژانه‌ن ناتوان خوێنه‌ر تێر به‌كه‌ن، به‌ڵام كتێب خوێنه‌ر له‌برسیه‌تی ڕزگار ده‌كات، له‌هه‌ژاری فیكری ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كات، هاوكات لهجهوههریش دا یه‌كده‌گرن و بۆیه‌ك سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: كاتێك كتێب ده‌خوێنیه‌وه هه‌ست به‌چی ده‌كه‌ی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: له‌خوێندنه‌وه‌دا هه‌ست به دوو شتی سه‌ره‌كی ده‌كه‌م یه‌كه‌م: چیژێكی ڕۆحی دووه‌م: هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م میلله‌ته‌كه‌م هێشتا هیچی نیه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: لێشاوێكی زۆر له‌كتێبی كوردی له‌هه‌موو جۆره‌كان چاپ كراون، جه‌نابتان چۆن هه‌ڵیان دهسهنگینی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: ئه‌م لێشاوه هه‌قه سنوورێكی بۆ دابنرێ، به‌داخه‌وه هیچ توێژینمهوهیهكمان نیه سابهرهت به‌ئاینده‌ی نه‌وه‌كانمان، نازانین چ كتێبیكمان پێوسته، وه‌رگێڕانه‌كان زۆر به‌یان سه‌قه‌ت و ناته‌واون، زاراوه‌و ڕێنووسیان تێكده‌شكێنرێ. بۆیه ده‌ڵێم جیهانی چاپه‌مه‌نی كتێبمان جیهانێكی ناسروشتی یه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: كورد و خوێندنه‌وه تاچه‌ند له گه‌ڵ یه‌ك ئاشنان ؟
مومتاز حه‌یده‌ری: من پێم وایه زۆر به‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌ی ژێر ده‌سته‌ن زۆرتر ده‌خوێننه‌وه، گه‌ر كوردستان له‌گه‌ڵ 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی به‌راورد بكه‌ین ئه‌وه گه‌لی كورد له‌خوێندنه‌وه‌دا له‌خانه‌ی یه‌كه‌م دێت، من نموونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه (موشێ ده‌یان) وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائل كاتێك نه‌خشه‌ی شه‌ڕی ئاشكرا ده‌كات پێ ی ده‌ڵێن له‌به‌ر مه‌ترسی عه‌ره‌ب بۆچی نه‌خشه‌ی نهێنی شه‌ڕت ئاشكرا كرد؟ ده‌ڵێت من قه‌ناعه‌تم وایه عه‌ره‌ب ناخوێننه‌وه!!
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: له مێژووی خوێندنه‌وه‌ی چ كتێبك تۆی گریاندوه یاخود تۆی خستووه‌ته نێو گۆمی ئازار؟
مومتاز حه‌یده‌ری: زۆرن ئه‌و كتێبانه‌ی منیان به گریه خستووه، به‌ڵام دوا كتێب كه منی زۆر گریاند كتێبێكی عه‌ره‌بی بوو به‌ناوی ( گوارق الڤلام) باسی كچێك ده‌كات كه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه كی زۆری بینیوه له‌ده‌ستی به‌عسیه‌كان.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مومتاز به كتێب ناسراوه یان كتێب به مومتازناسراوه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: ده‌كرێ بڵێم هه‌ردووكیان به یه‌كه‌وه ناسراون، گه‌ر كتێب نه‌بوایه مومتاز كێ بوو! له‌وانه‌یه مومتاز به‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه ناسرابێت، به‌ڵام ناگاته ئه‌و ناسینه‌ی كه كتێب كردوویه‌تی.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا:مامۆستا هه‌ژاری موكریانی نووسه‌ر و خوینه‌رێكی مه‌زن بووه، چ وته‌یه‌كت هه‌یه بۆی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: به كورتی: هه‌ژار كۆڵه‌گه‌یه‌كی پته‌وی گه‌وره‌ی ئاسمانی كلتوری كوردی یه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا:ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌نووسی و ناخوێنته‌وه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: نووسینه‌كانی كرچ و كاڵن و جێگه‌ی بایه‌خ نین.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ناوه‌نده‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان تاچه‌ند خه‌ڵكیان هانداوه بۆ خوێندنه‌وه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی كوردستان خودی خۆیان لاوازن، جا چۆن ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه بۆ خه‌ڵكانی دیكه؟! به (مه‌سئول)یه‌ته‌وه ده‌ڵێم: به‌رهه‌میان كرچ و شێواوه، ئامرازێكی كاریگه‌ر نه‌بوون بۆ پرسی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان، بۆ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیمان، ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی دیواره‌كانی زانكۆ خه‌ریكی بڕینی قۆناغهكانن!
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: كامیان گه‌وره‌تره عه‌شقی كتێب یان عه‌شقی ژن؟
مومتاز حه‌یده‌ری: بێگومان مرۆڤایه‌تی هه‌موو قه‌رزاری كتێبه، ڕووناكی ژیانیه‌تی، ئه‌مڕۆش هیچ تهكنهلۆژیاێك شوێنی كتێبی نه‌گرتووه‌ته‌وه، كتێب برا گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگایه، كتێب ئیفرازاتی عه‌قڵ و ده‌ماخه، كاتێك له كتێب خوێندنه‌وه وه‌ستای بزانه ژیانت وه‌ستا. بێگومان هه‌ر دووكیان مه‌عشوقن، به‌ڵام عه‌شقی ژن گه‌وره‌تره، ئه‌و جارێك مرۆڤه‌و جارێكیش ژن، عه‌شقی مرۆڤ بۆ مرۆڤ گه‌وره‌تره له عه‌شقی كتێب، به‌عه‌شقی ژن عه‌شقی كتێب جوان ده‌بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: دكتۆر عه‌لی شه‌ریعه‌تی پێوایه چۆن سه‌رما برده هه‌یه به هه‌مان شێوه كتێب بردهش هه‌یه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: ئه‌مه زۆر ڕاسته، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته دنیای كتێب ئیتر ژیان و گیانی ده‌بێته كتێب. هێندێكجار سه‌عات سێ ی شه‌و هه‌ڵده‌ستم كتێبێكم به خه‌یاڵ دا دێت به دوای دا ده‌گه‌ڕێم … هه‌ر ئه‌وه وای لێكردووم له‌م ته‌مه‌نه دوو گۆڤاری قه‌باره گه‌وره ده‌ركه‌م.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: شكسپیر ده‌ڵێ ” خۆزیا گه‌وجێكی به‌ختیار بومایه نه‌ك زاناێكی خه‌فه‌تبار” ئه‌مه له پای چی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: دیاره ئه‌مه ده‌ربڕینی خه‌م و خه‌فه‌ته له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه نرخی زانست نازانن، ڕێز له قه‌ڵه‌م ناگرن. ها ئه‌وه‌ته بێكه‌سی شاعێریش له ته‌كنه‌لۆژیا توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێ: تف له عیلم سه‌نعه‌ت و سه‌د كاره‌با* مه‌رحه‌با ئه‌ی جه‌هل و وه‌حشه‌ت مه‌رحه‌با.
ئێستا من وشه‌یه‌كی دیكه بۆخۆم به‌كار دێنم زۆرجار ده‌ڵێم ئه‌مه‌ی من ده‌یكه‌م شێتایه‌تی یه، چونكه دوای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه كه‌چی خه‌ڵكانێك هه‌ن گاڵته به‌كاره‌كه‌م ده‌كه‌ن و هیچ به‌هایه‌كی بۆ دانانێن!
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: بابێینه سه‌ر باسی كتێبخانه‌كه‌ت ئایا ئه‌م كتێبخانه گه‌وره‌و به‌رفره‌یه چۆن هاتوه‌ته كایه‌وه، به میرات بۆت به‌جێ ماوه یان به هه‌وڵی خۆت په‌یدات كردوه، چه‌كه‌ره‌كردنی بیرۆكه‌ی ئه‌م كتێبخانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ زه‌مه‌نێك ؟
مومتاز حه‌یده‌ری: دیاره دروستبوونی ئه‌م كتێبخانه‌یه پاشخانی خۆی هه‌یه، ئه‌م كتێبخانه‌یه نهۆمی خواره‌وه‌ی 50مه‌تر دووجایه و نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی 100مه‌تر دووجایه، به هه‌زاران گۆڤار و كتێب و نامیلكه‌یان تێدایه، بۆ سێهه‌مین جاره دروست ده‌كرێت. بۆ یه‌كه‌مینجار كتێبخانه‌یه‌ك كه به‌هه‌زاران كتێب و ده‌ستنووسی حهیدهریهكانی تێدا بێَت لای باوكم مه‌لا حه‌یده‌ر حه‌یده‌ری بووه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه ناله‌باره‌ی كه تووشی هاتین سه‌دا نه‌وه‌ت و پێنجی كتێبه‌كان فه‌وتان، دووای چوارده‌ی تهمووز دووباره ده‌رگا له‌به‌رده‌م گه‌لانی عێراق كرایه‌وه، ئێمه هه‌رسێ برا: جه‌مشید و موهیب و به‌یه‌كه‌وه سه‌ر له نوێ كتێبخانه‌یه‌كی دیكه‌مان دروست كرده‌وه تاكو ساڵی شه‌ست و یه‌ك دووای گیرانمان ئه‌م كتیبخانهیهش له به‌ین چوو، ماڵی ئێمه‌ش چوو بۆ به‌غدا و تووشی ده‌رده‌سه‌ری بووین، من له به‌غدا ته‌نها دووسه‌د كتێبم هه‌بوو، كتێب به په‌نجا فلس بوو ڕۆژانه دهفلسێكم كۆده‌كرده‌وه و كتێبم پێ ده‌كری، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی حه‌فتا گه‌ڕاینه‌وه شاری هه‌ولێر من ته‌نها دووسه‌د كتێبێكم هه‌بوو، به‌ڵام چونكه عاشقی كتێب بووم و له‌گه‌ڵ كتێب ژیابووم سه‌رله‌نوو تێهه‌ڵچوومه‌وه و ده‌ستم كرد به‌كڕینی كتێب وگۆڤار به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت. كه‌واته ئه‌م كتێبخانه به سێ قۆناغ دا تێپه‌ڕی كردوه و ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یبنی سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی هی خۆمه‌و به‌ده‌ستی خۆم په‌یدام كردوه، سه‌دا یه‌كیش ده‌سنووسی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كانه و هی باوكمه، له‌م ده‌سنووسانه هی وای تێدایه ته‌مه‌نی 400ساڵه و له هه‌موو دنیا ده‌گمه‌نه.
زۆرجار به‌دزی خێزانم كتێبم كڕیوه له قوژبنێكی ماڵ دامناوه، دوای ماوه‌یه‌ك ئینجا پێی زانیوه. زۆرجار شتی ماڵمان پێویست بووه به‌ڵام من له‌جیاتی شت ومه‌كی ماڵ كتێبه‌كه‌م كڕیوه، كتێب هه‌یه به پشتی وڵاخ له ئێرانه‌وه بۆم هاتووه. ئه‌م كتێبهخانهیه چیرۆكێكی دوورودرێژی هه‌یه به ئاشكرا‌و به نهێنی كتێبم بۆ هێناوه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ئایا له ڕێگای ئه‌م كتێبخانه‌یه هیچ كڵۆڵی و دهردهسهریهكت بینیوه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: به پێی پاشخانی بنه‌ماڵه‌كه‌مان كه زانست دۆستی و تێكۆشان بووه چاوی ڕژێممان هه‌ر له‌سه‌ر بووه، ئه‌م كتێبه‌م (لێره‌دا مامۆستا هه‌ستا كتێبێكی له كتێبخانه هێنایه ده‌ر) به پاكه‌تی جگه‌ره پێچاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتنه سه‌ر ماڵمان ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن.
من له به‌غدا حه‌زم نه‌ده‌كرد نووسه‌رانی سه‌ر به‌ڕژێم هاتووچۆی ماڵه‌كه‌م بكه‌ن چونكه ده‌ترسام كتێبه‌كانم ببینن و ڕاپۆرتم له‌سه‌ر بنووسن.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: كتێبخانه‌كه‌ت چه‌ند زمان له خۆ ده‌گرێت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: زۆرینه‌ی كتێبه‌كان به زمانی كوردین، دوای به‌زمانی عه‌ره‌بی، تاك تاك فارسی و ئینگلیزی و كۆمه‌ڵێك كتێبی توركی عوسمانی تێدا هه‌یه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ئایا كاتێك پێشهنگاێكی كتێب ده‌كرێته‌وه رۆژی یه‌كه‌م ده‌چی یان ڕۆژی كۆتایی؟
مومتاز حه‌یده‌ری: جاری واهه‌بووه پێش ئه‌وه‌ی پێشه‌نگا بكرێته‌وه به سه‌عاتێك پێشی چوومه‌ته ژووره‌وه، زۆر له‌گه‌نجێك زیاتر به ههڵپهمه بۆ چوونه نێو پێشه‌نگا، كاریگه‌ری كتێب شۆڕبووته‌وه نێو ناخم، كه ده‌چمه نێو پێشه‌نگا واده‌زانم هیچم كتێبم نه‌دیوه.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: شتێك هه‌یه ته‌نها له كتێبخانه‌ی جه‌نابت هه‌بێت و ده‌گمه‌ن بێت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: دهسنووسێكم لایه له كوردستان و عێراق ده‌گمه‌نه، كتێبێكی دیكه‌م هه‌یه فێربوونی زمانی فه‌ڕه‌نسی ساڵی 1868 الاباْ الدومنكیین له مووسڵ ده‌ریان كردوه تاكه نوسخه‌ی لای منه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان”ی ئهستهنبوڵم لا هه‌یه. گۆڤاری په‌یژه یه‌ك دانه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ئهودانهیهش لای منه. ئینجل به كوردی ساڵی 1919له ئه‌مریكا به كوردی چاپكراوه لای من هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندان شتی دیكه‌ش.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: هیچ كات هه‌بووه له كتێب و كتێبخانه دابڕابێت؟
مومتاز حه‌یده‌ری: نه‌خێر له زیندان، له مۆسكۆ، له به‌غدا، له شاخ ، بێ كتێب نه‌ژیاوم، ئێستاش شه‌و و ڕۆژ له نێو كتێب ده‌ژێم.
حه‌یده‌ر عبهدوڵڵا: دووا ڕۆژی ئه‌م كتێبخانه یه چی به سه‌ر دێت له دوای مردنت؟ یاخود وه‌سیه‌تت چیه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: به گوێره‌ی یاسای گه‌ردوون هه‌موومان ده‌بێ ئاودیوی ئهودیوبین، له قوڕانیش ده‌فه‌رمووێ” ماینفع للناس فیمكپ فی الارچ” من زۆر سه‌رسامم به‌و ئایه‌ته.
من وه‌سیه‌تم كردوه دوای مردنم ئه‌و خانووه نه‌فرۆشرێت به‌ڵكو بكرێته كتێبخانه‌ی مومتاز حه‌یده‌ری، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بوو داوای كرد ئه‌وه ده‌درێته ده‌وڵه‌ت ئه‌و ههڵیدهسووڕنێت. واته: ئه‌م كتێبخانه‌یه موڵكی ده‌وڵه‌تی كوردییه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: مامۆستا په‌یامت بۆ گه‌نجان چی یه؟
مومتاز حه‌یده‌ری: تكا له له گه‌نج و لاوانی جیلی نوێ ده‌كه‌م خۆیان پڕ چه‌ك بكه‌ن به مه‌عریفه، به زانستی سه‌رده‌م، پێیان ده‌لێم كاتێك خوێندنه‌وه‌تان زۆر بوو ئهوهنزیك كهوتووینهوه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌ده‌وڵه‌تی كوردی، له بیریان نه‌چێ كه كتێب برا گه‌وره‌ی شارستانیه‌ته.