
نه‌وشیروان مسته‌فا له پرسه‌ی بارزانیه‌كاندا
ئه‌سته‌مه قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنین كه به‌شداری نه‌وشیروان مسته‌فا له پرسه‌ی دایكی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها سه‌ردانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. گریمان ئه‌كه‌ر واش بێت ئه‌وا ئه‌م پیاوه هه‌ر قسه و به‌یان و چاوپێكه‌وتنێك له‌دوای خۆی ڕووداوی جێهێشتووه. لێره‌وه زیاده‌ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێم نه‌وشیروان مسته‌فا “پیاوی ڕووداوه‌كان”ه، به‌و پێودانگه‌ی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی، یاخود هه‌ر جیابوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت هه‌ر چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌م پیاوه له‌دوای خۆی ڕووداوی جێهێشتووه.
بۆیه به‌ر له‌هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و كه‌سه نیه وا به‌سانایی بتوانین تێیپه‌ڕێنین. ئه‌و كاته‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی جیابۆوه ته‌نانه‌ت تاڵه‌بانی دۆستی سی ساڵه‌ی باوه‌ڕی نه‌ده‌ركرد ئه‌م پیاوه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی دروست بكات ، به‌یاننامه حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، شه‌قامی كوردی وه‌ها جوڵاند كه خۆپیشاندانه‌كان كران ئینجا ده‌سه‌ڵاتی كوردی تێگه‌یشت كه ئه‌م پیاوه به ده‌ركردنی به‌یانێك هێشتا خاتری ده‌سه‌ڵاتی گرتووه ئه‌گینا ڕووداوی گه‌وره‌تر قابیلی ئه‌نجامدانه. نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌ر چاوپێكه‌وتنێكدا دوای خۆی لێكدانه‌وه یاخود حیسابی بۆ ده‌كردێت. به‌كورتی ئه‌م پیاوه كه‌سێك نیه‌وا به ئاسانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیدا تێپه‌ڕین. هه‌ربۆیه له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی، مه‌كته‌بی سیاسی خۆیده‌كات به ماڵی ئه‌م پیاوه‌دا و لێی ده‌پاڕێنه‌وه كه ئاگای له سلێمانی بێت. یان نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا نه‌وشیروان مسته‌فا و بزوتنه‌وه‌كه‌ی به به‌عس ده‌شوبهێنێت، له چیمه‌نه‌كه‌ی ماڵی ئه‌م پیاوه‌دا ده‌بینرێت و سوپاس ده‌كرێت كه له پرسه‌كه‌دا ئاماده‌بووه، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی هه‌رێم نوێنه‌ری بۆ ماڵی هیچ له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه نه‌نارد كه به‌شداری پرسه‌كه‌ش بوون له هه‌ولێر.
بێشك پارتی ئه‌م پرسه‌یه‌ی كرده چه‌كێكی سیاسی بۆ گۆڕینی ئاراسته‌كانی ئاشته‌وایی نیشتیمانی به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. یان لانی كه‌م ئه‌م پرسه‌یه بوه هۆی هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قامی سلێمانی به‌وه‌ی كه پارتی ده‌ستی هه‌بوو له كوشتنی گه‌نجه‌كانی ئه‌م شاره‌دا و به‌شداری نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌م پرسه‌یه هێنده‌ی تر شه‌قامه‌كه‌ی هێور كرده‌وه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی. لێره‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وته گه‌مه‌ی پارتیه‌وه به‌وه‌ی پارتی ئه‌م مه‌رگه‌ی كرده ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌مه‌زه‌ردكردنه‌وه‌ی پارتی له‌م ناوچه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌سوپاسنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیشدا باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی. به‌مه بارزانیه‌كان ده‌یانه‌وێت پێمان بڵێن ئێمه به زیندووی و به مردوویش سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانین و ئاشته‌وایی نیشتیمانی بێ ئێمه ناكرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بوو تۆپبارانه‌كانی ئێران یان كێشه‌كانمان له به‌غدا ببوایه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی نه‌ك پرسه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆك.
به‌م به‌شداریكردنی پرسه‌یه، هه‌م پارتی و هه‌م گۆران مه‌سجیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی كرد. پارتی مه‌سجێكی دا به یه‌كێتی كه ناكرێت زۆر لاساری بكه‌یت، چونكه ئه‌وه گۆڕانه زۆرینه‌یه له سلێمانی و ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه له گۆڕانیش مومكینه. پارتی به سه‌ردانیكردنی ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ئاشكرا به یه‌كێتی وت ئه‌وه‌ی له سلێمانی حوكم ده‌كات گۆڕانه نه‌ك یه‌كێتی.
له هه‌مان كاتیش‌دا گۆڕان مه‌سجێكی دا به یه‌كێتی كه ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه له پارتی نزیكه و چیتر قبوڵ ناكرێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وزدا شه‌ڕ به گۆڕانخوازان بفرۆشرێت. به‌م به‌شداریكردنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له پرسه‌ی بارزانیه‌كاندا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێتی به‌جۆرێك توشی دڵه‌ڕاوكێ كرد كه ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پارتی ئه‌گه‌رێكی مومكینه و چیتر یه‌كێتی ناتوانێت به پاڵپشتی پارتی خۆپیشانده‌رانی سلێمانی فه‌لاقه بكات.
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌شداری نه‌وشیروان مسته‌فا و هاتنه خواره‌وه‌ی له گرده‌كه ( كه كه‌م كات له گرده‌كه‌دێته خوار) ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تێی بڕوانین ئاسایه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسیه‌وه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌یه. ئه‌وكاته‌ی كه پارتی سلێمانی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماده نیه له گرده‌كه بێته خواره‌وه و به‌شداری پرسه‌ی گه‌نجه‌كانی سلێمانی بكات. ئه‌و كاته‌ی پارتی ئاماده نیه بكوژانی لقی چوار ڕاده‌ستی یاسا بكات، ئه‌و كاته‌ی پارتی سوره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و بڕینی بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆن خودی بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و كاته‌ی كه ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵده‌په‌سێرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ئاماده نیه یه‌ك هه‌نگاو بۆ چاكسازی بنێت، هه‌ر هه‌نگاوێكی گۆڕان بۆ نزیكبوونه‌وه له پارتی له‌سه‌ر خیسابی خه‌ڵكی ئه‌م شاره هه‌ڵگری ئیشكاله و شپازله‌یه‌كی گه‌وره‌شه له بناگوێی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
عه‌زیز ڕه‌ئووف
AZIZRAUF75@YAHOO.COM