کوردستانی باشوور یان باشووری کوردستان: هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی کوێرانه
کامیار سابیر( خه‌تاب سابیر)…..
گرنگیی نووسین زۆرتر له‌وه‌دایه، مرۆڤ هه‌موو ئاوه‌زو هۆش و ئاگایی به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونی بخاته سه‌ر کاغه‌ز و به نووسین ده‌ریانبڕێت. له‌م بواره‌شدا نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات، وشه‌کان ، رسته‌کان، پارهگرافهکان و ته‌واوی کۆنتێکسته‌که‌ی به باشترین فۆرم و ستایڵ بنووسێ. یه‌کێ له‌و تێرمانه‌ی زۆر به‌به‌رده‌وامیی دووباره ده‌بێته‌وه، چۆنییه‌تی میکانیزمی دابه‌شبوونه سیاسیی وجیۆگرافییهکانی پارچه‌کانی کوردستانه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌ندێ جار باشترین و ناسراوترین نووسه‌رانی کورد، باشترین میدیای کوردیی و به‌ربڵاوترین رۆژنامه، هه‌فته‌نامه و گۆڤاره‌کانی کوردستانیش ئه‌م هه‌ڵه زهقانهیان به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ.
کوردستانی باشوور(South Kurdistan )، ده‌چن به باشووری کوردستان Southern Kurdistan ده‌ینووسن. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانییه، به‌ڵکوو هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی، جیۆگرافیی و جیۆسیاسییشه. کاتێ باشووری کوردستان دروسته، ئه‌گه‌ر ته‌واوی خاکی کوردستان وه‌ک یه‌ک قه‌واره‌ی سیاسیی و جیۆگرافیی فه‌نکشن بکات. له‌وه‌ش گرنگتر، ئه‌وه‌یه تێرمی کوردستانی باشوور تێرمێکی سیاسییه، به‌ڵام باشووری کوردستان تێرمێکی جیۆگرافییه. باشووری کوردستان، ده‌کرێ به‌شێکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و کوردستانی باکوور و کوردستانی سوریاش بگرێته‌وه. چونکه ئه‌م تێرمۆنۆڵۆجییه بۆ ناوچه‌ی جیۆگرافیی به‌کارده‌هێنرێت، نه‌ک بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی و سنووری قه‌واره سیاسییه‌کان. به‌ڵام کاتێ به‌کرده‌وه، له‌ڕووی سیاسیی و جیۆگرافیی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بڕیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، کوردستانه‌کان دابه‌شکراون به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا، ئه‌وکاته نه‌دانیی و نه‌زانییه‌کی کوشنده‌یه، به فانته‌سیی(فه‌نتازیا) بڵێین، باشووری کوردستان، یان رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان.
له‌باری سیاسیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، راستییه‌که‌ی کوردستانی عێراق، کوردستانی ئێران، کوردستانی تورکیا و کوردستانی سوریا دروستترن. به‌ڵام چه‌مکی کوردستانی باشوور ، کوردستانی رۆژهه‌ڵات و کوردستانی باکوور خه‌ریکه ورده ورده جێکه‌وت ده‌بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای کۆڵۆنیالیزمی ئینگلیزیی و پێشتریش له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییدا، سکۆلارو رۆژهه‌ڵاتناس و کوردناسه‌کانی رۆژئاوا، که‌م تازۆر ئه‌م چه‌مکانه‌یان(به‌تابیه‌ت کوردستانی باشوور)به‌کارهێناوه. تا هه‌نووکه‌ش له به‌رزترین ئاستی ئه‌کادیمییدا به‌کارده‌هێنرێن. به‌ڵام کاتێ باشووری کوردستان به‌کارده‌هێنرێت، ئاماژه به رۆژگارێکی سیاسیی و هه‌رێمێکی جیۆگرافیی ده‌کرێ ، که به‌شی هه‌ره زۆری له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویی عوسمانییه‌کاندا بووه.
بۆ نموونه له نوێترین توێژینه‌وه‌ی Michael Eppel دا له‌سه‌ر فه‌وتانی میرنشینه کوردییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له ژۆرناڵی Middle Eastern Studies دا ( خولی 44 ، ژماره 2 ی مارسی 2008 ) دا، ده‌ربڕینی Southern Kurdistan به‌کارده‌هێنێت. به‌ڵام خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کات بۆ رابردوویه‌ک به‌کاری ده‌هێنێت له "باشووری کوردستان" ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانتری مه‌به‌ست بووه وه‌ک له‌و سنووره سیاسییه‌ی له کوردستانی باشووردا هه‌یه. به‌دیدێکی سیاسییه‌وه، کوردستانی باشوور، ئه‌و قه‌واره سیاسییه دیفاکتۆیه‌یه که له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌داخه‌وه که‌رکوک و ناوچه ته‌عریبکراوه‌کانی تریش هێشتا له‌رووی سیاسییه‌وه به‌شێک نین له کوردستانی باشوور، خۆشییمان بوێ یان ترشیی ئه‌مه راستییه‌کی سیاسییه.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه، نه‌ک جیۆگرافییه‌وه، چه‌ند نموونه‌یه‌کی جیهانیی وه‌ربگرین، ناگوترێ و نانووسرێ باشووری کۆریا، یان باکووری کۆریا، له‌کاتێکدا ئه‌م وڵاته( کۆریا) له‌په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئۆردووی سۆڤێت و ئه‌مێریکادا دابه‌شبووه، به‌ڵکوو ده‌گوترێ کۆریای باشوور و کوریای باکوور ( South Korea and North Korea )، جاران نه‌ده‌گوترا، رۆژهه‌ڵاتی ئاڵمانیاو رۆژئاوای ئا‌ڵمانیا، به‌ڵکوو ده‌گوترا و ده‌نووسرا ئاڵمانیای رۆژهه‌ڵات و ئاڵمانیای رۆژئاوا ( East Germany and West Germany ). به وڵاتی ئا‌فریکای باشوور ( South Africa ) ناگوترێ باشووری ئافریکا، چونکه کاتێ ده‌نووسرێ باشووری ئافریکا، واتای ، به‌شی باشووری سه‌رجه‌م کیشوه‌ری ( Continent) ئافریکا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌یکات به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جیۆگرافیی و تایبه‌تمه‌ندییه سیاسییه‌که‌ی ده‌دۆڕێنێت.
ئه‌م کۆنسێپتی باشوور و باکووره ، زێتر ئاڵوز ده‌بێ، کاتێ نموونه‌ی به‌شێک له خودی وڵاته‌که وه‌رده‌گیردرێ، بۆ نموونه، له ئوسترالیا، یه‌کێک لهستهیتهکانی ناسراوه به South Australia ، لێره‌دا ده‌کرێ کاتێ بۆ زمانی کوردیی وه‌ریبگێڕین، بڵێین باشووری ئوسترالیا( ته‌نێ له‌ڕووی جیۆگرافییه‌وه)، چونکه به‌شێکه له‌وڵاتێکی گه‌وره‌تر، که‌ناوی ئوسترالیایه. به‌ڵام، بهبهڵامێکی زۆر وریایانه‌وه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه ده‌بێ بگوترێ ئوسترالیای باشوور، چونکه پارله‌مان وحکومه‌ت و یاسا‌و سنووری دیارییکراوی خۆی هه‌یه. یاخود کاتێ ده‌نووسرێ South America، مه‌به‌ست له کیشوه‌ری ئه‌مێریکای باشووره، که‌واته باشووری ئه‌مێریکا، زۆر ناقۆڵایه. ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یه بۆ پارچه جێوگرافیایهکی تر که ده‌که‌وێته به‌شی باشووری خودی وڵاتی ئه‌مێریکاوه نه‌ک کیشوه‌ری ئه‌مێریکای باکووره‌وه که بڕیاره به ئه‌مێریکای باشوور کاتۆگهرایز بکرێ.
پانکوردسیتهکانی کورد، خه‌ریکه ماڵی کورد له‌ناو زمانه‌که‌یه‌وه وێران ده‌که‌ن. ئه‌م کۆنسێپته ناسیۆنالیستییه منداڵانه‌و هه‌رزه‌کارانه‌یه( باشووری کوردستان)، کۆنسێپتی ئه‌وانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر نووسه‌ری دانسقه‌و توێژه‌ری کوردیش به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌م پانکوردیستانه، دروست وه‌ک ئاوه‌زی پانعهرهبیستهکان، ناسرییه‌کان و به‌عسییه‌کانی په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییبوون بیر ده‌که‌نه‌وه. به‌عسیزم و ناسریزم و پانعه‌ره‌بیزم چه‌ند خزمه‌تیان به ئه‌جێندای سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب کرد ئه‌مانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ کورد لێ هه‌ڵده‌کڕێنن. به‌واتایه‌کی تر، ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی به‌عسیزم و ناسریزم و پانعه‌ره‌بیزم به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا هێنایان، هه‌مان چاره‌نووسیش به‌سه‌ر کورددا دێت، ئه‌گه‌ر جڵه‌و بکه‌وێته ده‌ست پانکوردیسته نهدانهکانی کورد.
ئێستا به‌هۆی ئاوه‌زو بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پانکوردیست و عاشق به سکریپتی لاتینیی تۆرانیزم، خه‌ریکه کۆمه‌ڵێ تیپی ( پیت) کوردیی بکه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، قۆناغ ده‌که‌ن به قۆناخ ، قه‌ده‌غه به قه‌ده‌خه ، به‌غداد به به‌خداد، سابڵا‌غ بهسابڵاخ ، عوسمانییه‌کانیش ده‌که‌ن به ئۆسمانییه‌کان، یان هه‌ندێجار به‌بۆن و به‌رامه‌ی پانتۆرانیزمهوه ده‌یکه‌ن به ئۆسمانلییهکان، گه‌لۆ ئه‌م ماڵوێرانانه ئه‌ردۆغان ( ئه‌ردۆگان ) یش ده‌که‌ن به ئه‌ردۆخان، چونکه له سکریپته سه‌قه‌ته‌که‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخاندا، ده‌نگه‌کانی غ و ع و ح …تاد نییه. له‌کاتێکدا زمانی کوردیی، ره‌گێکی هیندۆئه‌وروپایی و ئێرانیی هه‌یه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناکرێ بهسکریپتی لاتینیی-که‌مالیزم به‌ته‌واویی و پڕبه‌پێستی ده‌نگه‌کانی بنووسرێته‌وه ( ئه‌گه‌ر بکرێ له‌داهاتوودا به‌درێژیی له‌سه‌ر خۆره‌ی ئه‌و سکریپته لاتیینییه تورکییه ده‌نووسم). ئه‌م سکریپته کوردیی-فارسییه‌ی( سکریپتی ئارامیی نه‌ک عه‌ره‌بیی ) ی هه‌نووکه زمانی کوردیی پێ ده‌نووسرێته‌وه هه‌زار جار گونجاوترو دروستتره تا به سکریپته بێماناکه‌ی لاتینیی –که‌مالیزم ده‌گات.
سه‌رئه‌نجام، کوردستانی باشوور ، کوردستانی رۆژهه‌ڵات، کوردستانی باکوور، ده‌سته‌واژه‌گه‌لێکی دروستترن له‌ڕووی سیاسیی، جیۆسیاسیی و زانستی پێوه‌ندییه نێوده‌ڵه‌تییه‌کانه‌وه، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. کوردستان به‌هه‌موو پێوه‌ره سیاسییه‌کان که‌وتووه‌ته، نێو جیۆگرافیای چوار ده‌وڵه‌تی داگیرکاره‌وه، یان لای که‌م چوار ده‌وڵه‌تی چێکراوهوه، ته‌نها ئێرانی لێ ده‌رچێ، له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌فه‌وییه‌کان وه‌ک میراتگر ماوه‌ته‌وه، ئه‌گینا تورکیا‌و سوریا‌و عێراق، به‌رهه‌می راسته‌وخۆی پۆست جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م و داغانبوونی عوسمانییه‌کانن.
به‌ڵام له ئاستی جیهانییدا تا ئه‌م ساته‌ش به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان به‌شێکه له‌و وڵاتانه. که‌واته تێرمی کوردستانی باشوور ، یان له‌خراپترین دۆخدا، کوردستانی عێراق به‌هه‌موو لۆژیکێک له ئاوه‌زی پانکوردیسته‌کان و باشووری کوردستان دروستتر و ساغڵهمتره. به‌ده‌یان ئارگیومێنتی سیاسیی تر ده‌سه‌لمێنرێ، کوردستانی باشوور ١٠٠% چه‌مکێكی سیاسیی، کاته‌گۆرییه‌کی سیاسیی و جیۆسیاسیی خشته‌و بۆ هه‌لومه‌رجی کوردستانی عێراق، پڕ به‌پێستی خۆیه‌تی، له‌کاتێکدا باشووری کوردستان، تێنه‌گه‌یشتنه له چه‌مکه سیاسیی و هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، نغرۆبوونه له نه‌زانیی و نهدانییدا، کورد گوته‌نی"گاڕانێکه له‌و گۆڕه‌ی".