Skip to Content

Monday, September 16th, 2024

.نوخبه‌و به‌رپرسیاری

Closed
by March 20, 2008 گشتی

تێبینی.رووی ئه‌م وتاره‌ئاراسته‌ی نوخبه‌ كراوه
شوانه‌ی عه‌لی حاجی….

مرۆڤ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و كۆمه‌ڵگاش ئه‌و جێگایه‌یه‌ئاسایش و هه‌لی مانه‌وه‌ی بۆ به‌رقه‌رار ده‌كا. ده‌بێ كۆمه‌لگا ئه‌و پانتاییه‌ بۆ تاكه‌كانی فه‌راهه‌م بكا، كه‌ تیایدا زیاد له‌ هه‌لو فرسه‌تێك هه‌بی بۆ ئه‌وه‌ی به‌كوردیو به‌ كورتی ژیان تیایدا به‌رقه‌رار بێو به‌ره‌وپێشه‌وه
بروا.‌هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سنورانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ ماف و ئازادیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا گه‌وره‌ترو فراوانتر بكرێت.چونكه‌ هه‌ردوو چه‌مكی ئازادی و ماف له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوو پێكهاته‌ی سروشتین، وه‌ له‌دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ ٭هۆبز٭به‌ سۆسیالیساسیۆن واته‌ به‌ كۆمه‌ڵایاتی كردن ناوی ده‌بات وه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی یه‌كه‌مین په‌یمانی كۆمه‌ڵایاتی خرایه‌ نێو چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سنور بۆ جوڵه‌و چالاكیه‌كانیدیاری كرا.نیه‌تو ناوه‌رۆكی ئه‌م وتاره‌ هه‌وڵدانێكه‌ بۆ بزاوتێك به‌ ئاراسته‌ی گۆران.لێره‌دا من ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی فه‌یله‌سۆفی دانماركی (كێركه‌گارد سه‌باره‌ت به‌ ماهیه‌تی گۆڕانو گرنگی ئه‌و له‌سه‌ر شته‌كان ئه‌بێت ئێمه‌ئه‌وه‌ بزانین كه‌ گۆرانكاری نایه‌ته‌ چێبون ئه‌گه‌ره‌كی جیاوازی نه‌بێ له‌بیرو بۆچونه‌كاندا، به‌ڵامه‌كی گرنگی و سه‌نگی بابه‌ته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ جیاوازی له‌نێو خودی هه‌مان شتدا هه‌بێ نه‌وه‌ك له‌نێوان شته‌كاندا
ده‌كرێ له‌مروانگه‌یه‌وه‌ هه‌ردوو چه‌مكی ئازادی و ماف له‌یه‌ك كاتدا كۆنسێپتی خودی ئه‌و په‌یامه‌بێ ئێمه‌ هه‌ڵیده‌گرینو له‌هه‌مانكاتدا قسه‌ له‌سه‌ر مافو ئازادی كۆمه‌ڵگا بكه‌ین.لێره‌دا ئێمه‌ مه‌به‌ستمان شكاندنی هه‌یكه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات نیه‌، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره‌ شایسته‌یه‌ كه‌ له‌یه‌ك كاتدا هه‌م ده‌سوتێتو هه‌م ڕۆشنای ده‌به‌خشێ.ئه‌و دادپه‌روه‌ره‌ی كه‌ خاوه‌نداری له‌ توانای چاكه‌كاری ده‌كا، چونكه‌ ئه‌و نیه‌ته‌ واته‌ چاكه‌كاری هه‌موو كایه‌و هاوكێشه‌ سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر پێی خۆی داده‌نێ و به‌ ئاراسته‌ی گۆڕان هه‌نگاو ده‌نێت.
سه باره‌ت به‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵ كه‌ به‌ ڕۆشنبیر ناوزه‌د ده‌كرێ كه‌ ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ ده‌مانه‌وێ له‌و پرسیاره‌ی كانت٭ه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین كه‌ ده‌پرسێ ڕۆشنبیری چییه هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ ئه‌ندێشه‌ی هه‌موو فه‌یله‌سوفانی ئه‌م دووسه‌دساڵه‌ی دواییه‌ بووه‌ ، به‌ڵامه‌كی ئه‌و مافه‌ش له‌تاكه‌كان ناسه‌نێته‌وه‌ به‌وه‌ی وه‌ڵامێك به‌و پرسیاره‌ به‌نه‌وه‌، یا هیچ نه‌بێ تیری تێڕامانیان له‌كه‌وان به‌ربده‌ن وه‌ به‌ئاراسته‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌لێنن،ڕۆشنبیری كورد له‌ باشوری كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حیزب ناسنامه‌ی خۆی دیاری بكات وه‌ مانایه‌ك به‌ رۆشنبیربونی بدا. ئه‌وه‌ی له‌ ڕابووردودا هه‌بوه‌ هیچ كات له‌ هه‌وڵی په‌یداكردنی ئه‌و ناسنامه‌یه‌دا نه‌بوه‌، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاری بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ وه‌كو كادرێكی حیزب بێتا ناساندن
ئه مڕۆ ڕۆشنبیری كورد له‌ باشور دوو ئه‌ركی گرنگی له‌سه‌رشانه‌. له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كار بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ بكا كه‌ هه‌میشه‌ وه‌كو ئۆرگانێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حیزب ته‌نگه‌ژه‌چێ بكا به‌ومانایه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی حیزب لێمانی ده‌شارێته‌وه‌ له‌و فه‌زایه‌ی به‌تاریكستان ئه‌توانین ناوزه‌دی بكه‌ین،ڕۆشنبیری كورد ده‌بێ لێمانی بكا وه‌ هه‌موو ئه‌و سنورانه‌ی بۆ پرسیاركردن لێیان دانراوا بیشكێنین وه‌ شتێك نه‌مێنێ به‌ ناوی تابوو.له‌هه‌نگاوی دووه‌مدا ده‌بێ ئه‌و ئه‌ركه‌ سه‌ره‌وخواربوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی ڕاست بكاته‌وه‌و له‌سه‌رپێی دابنێ. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م پێی هه‌ستاوه‌ دروست ئه‌و له‌سه‌رپێدانانه‌ی ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیه‌ له‌باشور. به بێ ئه‌وه‌ی بچینه‌ ناو قوڵای سیاسه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بڵێین رێگرتن له‌نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی باشور بۆ سه‌ردانی قه‌ندیل به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه‌كه‌ نیشانی ده‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ باشوری وڵات چه‌نده‌ له‌ بیری به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی دووركه‌وتۆته‌وه‌. بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵدانێكی له‌وجۆره‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و چێ بونی شوناسی ڕۆشنبیری و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و ئه‌ركه‌ فیكریو فه‌رهه‌نگییه‌یه‌ كه‌ بزواندن و زیندوكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڕۆشنبیری خۆیی له‌سه‌ره‌. هه‌ركاتێكیش رۆشنبیر چ وه‌كو تاك یاخود گروپ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئه‌ركه‌ بوو، ئه‌وا جگه‌ له‌ملكه‌چكه‌رێك یاخۆد گوێڕاێه‌ڵێك هیچی تر نیه‌، ڕاسته‌رخۆش به‌شداره‌ له‌و تاریكستانه‌یكه‌ بونی هه‌یه‌. دوكتۆر ڕه‌فیق سابیر له‌ كتێبی ئیمپراتۆریای لمدا ل (   (   ئه‌گه‌ر ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیسم دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست ئه‌وا ناسیۆنالیسمی كورد خیانه‌تی له‌م ئامانژه‌ كردوه به‌درێژایی مێژوو. به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌وفاكته‌رانه‌ی كه‌بونه‌ته‌ هۆی به‌رجه‌سته‌بونی ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌تێڕامان و ئه‌مشێوه‌یه‌ له‌ مێنتاڵیتێت وه‌كو وتمان به‌شێكی زۆر له‌ به‌ناو ڕۆشنبیری كورد له‌ باشوری ولات راسته‌وخۆ باشدارن له‌ ڕاگرتنی ئه‌و فه‌زا سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌دا.ئایا ناكرێ بپرسین كه‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری كوردی له‌باشور توانیویه‌ شانبه‌شانی بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كه‌ی به‌ته‌ریبی برواو وه‌كودوو ئۆرگانی سه‌ربه‌خۆ كار له‌یه‌كتری بكه‌ن و ئه‌و پانتاییه‌ی كه‌ به‌ سه‌كۆی ئازاد ناوی ده‌برێ ده‌سته‌به‌ر بكرێو تیایدا ئه‌و كایه‌ دیمۆكراتیه‌ی ره‌خنه‌و ڕه‌خنه‌ له‌خۆگرتن جێبه‌جێ بكرێ.
كوا ئێمه‌ كه‌ی ته‌نها وتارێكیشمان هه‌یه‌ له‌سه‌رده‌مانی شاخدا كه‌ ڕۆشنبیری كوردی له‌ بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كه‌یی كردبێ و كارو كرده‌وه‌كانی خستبێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.ئه‌مڕۆ مه‌ڵبه‌نده‌ ڕۆشنبیریه‌كانی وه‌كو هۆڵه‌كان، ڕۆژنامه‌، كیتاوخانه‌و،ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و فیدراسیۆنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری باشوری وڵاتدا بڵاوبونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌كانی زلحیزبه‌كانی كوردستان.كه‌چی هیچ هه‌نگاوێكی ڕاستو دروست سه‌باره‌ت
به‌یه‌كه‌مین پرسیار له‌و تاریكستانه‌ی له‌ پانتایی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییماندا بونی هه‌یه‌ هه‌ڵناگیرێ و هیچ جه‌ده‌لێك له‌سه‌ر چه‌مكی ئینتیما بونی نیه‌!
وه كو ئه‌وه‌ی هیچكاتێ گرفتی ئێمه‌ گرفتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بوه‌،به‌ڵكوئه‌مگرفته‌ ملكه‌چی كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی خه‌سێنراو كراوه‌، لێ ئیتر ئه‌بێ ڕۆشنبیرانی باشور به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌ وه‌كوه‌ركی سه‌رشانی بسوتێ بۆ اه‌وه‌ی دڕ به‌و تاریكیه‌ بدات، له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵگا ئه‌خاته‌ نێو كایه‌یه‌كی نوێی مێژووی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ كه‌تیایدا یه‌كلای كردنه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی جه‌نگی سه‌ره‌تاو كۆتایی ده‌بێ.
نوخبه‌ی رۆشنبیری كوردی له‌باشور له‌سه‌ره‌تای چێبونیدایه‌ به‌وپێیه‌ی كه‌ هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌ ئاراسته‌ی چه‌قی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی دا به‌رێ،ده‌بێ خۆبه‌خۆ خۆی به‌ به‌رپرسیاری ئه‌م قۆناغه‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بزانێ.به‌پێچه‌وانه‌وه‌ په‌خشان نوسینو پاشكۆبونی حیزب ده‌مانكات به‌وه‌ی هه‌م خه‌تابار بین هه‌م خه‌ڵه‌فاو                                 
زوسانی٠٨
  سوێد
سه‌رچاوه‌كان
.ئیمپراتۆریای لم ڕه‌فیق سابیر چاپی سوید١٩٩٨
ریبینی ئه‌حماد هه‌ردی  
گۆڤاری ره‌هه‌ند،ژماره‌ ٦له‌قه‌یرانی حه‌قیقه‌ته‌وه‌ بۆ گومانه‌كانی پرسیار         
 
   

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.