
قه‌یرانی پیشه‌ییبوون له میدیای كوردییدا
ئاشكرایه بواری میدیا هه‌ڵگری بایه‌خ‌و په‌یامی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، بایه‌خێك كه تا ده‌كرێ پێویستی به هه‌وڵ‌و ماندوبوون ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێ له‌ده‌ركه‌وتنی به‌هاكه‌یدا بێبه‌ش نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بواره تا چه‌ند بڵێین ئه‌وه‌نده هه‌ستیاره، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش پێویستی به لێوردبوونه‌وه‌یه تا بتوانرێت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵبكه‌ین‌و بیكه‌ینه پیشه‌ی سه‌ره‌كیی، له‌به‌رئه‌وه‌ی گرنگی‌و بایه‌خه‌كه‌ی راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵیدا كارلێك ده‌كات‌و كاریگه‌رییه‌كه‌شی راسته‌وخۆ به‌دیده‌كرێت، هاوكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای زه‌به‌لاحی هه‌یه له تێكشكاندنی لایه‌نه ناشرینه‌كانی سیاسه‌ت‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت له جوانكردن‌و بونیادنانی ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌كانی ناو قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تدا.بۆیه هه‌میشه ئه‌م بواره راسته‌وخۆ ده‌بێته سێره‌و ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداران. كه دواجار تێكڕای فشاره‌كانی سه‌ر میدیا‌و ناته‌ندروست به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكان به‌یه‌كه‌وه قه‌یرانێكی ئاڵۆز بۆ كایه‌كه ده‌هێننه‌ئاراوه.
راستییه‌كه‌ی قه‌یرانی پیشه‌ییبوون له‌میدیای كوردییدا گه‌یشتۆته ئاستێك ده‌توانێن بڵێین یه‌كسان بووه به‌قه‌یرانی له‌ده‌ستدانی به‌رپرسیارییه‌تیی، ئه‌وه‌ی كه له كوردستاندا له‌و بواره‌دا به‌دیده‌كرێت بریتییه له رستێك هه‌نگاوی خه‌ته‌رناك بۆ ئاینده‌ی میدیا، كه ده‌ركه‌وتووه چه‌نده مه‌ترسیی هه‌یه بۆسه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ریی، چه‌نده هه‌وڵده‌درێت رێگریی بكرێت له‌م كاره، یاخود ده‌سته‌مۆبكرێت، ئه‌وه‌نده‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌ترسی پیشه‌یی نه‌بوون بۆته خاڵێكی تێكشكێنه‌ر بۆ بابه‌ته‌كه، كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا وا پێویستده‌كات چه‌نده سه‌رقاڵ بین به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه به‌هێز له‌هه‌وڵی بێده‌نگكردنی میدیاكاراندان، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رقاڵ بین به وردبوونه‌وه له پیشه‌ییبوونی كایه‌كه، چونكه وایده‌بینم زیانه‌كانی ناپیشه‌ییبوون له‌م بواره‌دا، هیچی كه‌متر نه‌بێ له‌زیانه‌كانی دوژمنانی ئازادی راده‌ربڕین.
میدیای كوردیی له‌نێوان سه‌ربه‌خۆبوون‌و پاشكۆیی ده‌سه‌ڵاتدا
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر زۆر به ساده‌یی پێناسه‌ی میدیا وه‌كو خۆی بخرێته‌ڕوو، ده‌توانین به رسته‌یه‌ك بڵێین وردی‌و راستگۆیی‌و سه‌ربه‌خۆیی له‌گواستنه‌وه‌و شرۆڤه‌كردنی رووداوه‌كاندا، له‌راستیشدا هه‌ر سێ ره‌گه‌زه‌كه راسته‌وخۆ به‌ندن به ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، واتا به‌بێ هه‌بوونی فه‌زایه‌كی ئازاد بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی، مومكین نییه بتوانرێت مه‌غزاكانی ئه‌م سێ ره‌گه‌زه به‌رجه‌سته‌بكرێن، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه بایه‌خی پڕۆفێشنالیبوون له رۆژنامه‌گه‌ریی ببه‌سترێته‌وه به مه‌دای فه‌راهه‌مبوونی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، چونكه له‌ته‌ك ئازادییه‌وه ده‌كرێ سه‌رجه‌م رێڕه‌و‌و كون‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی ژیان بخرێنه به‌ر ئاوێنه‌ی رۆژگاره‌وه. راستییه‌كه‌ی گرنگی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌وه‌نده به زه‌قی وابه‌سته‌كراوه به هه‌بوونی خودی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه تا ئاستێك كه پارێزه‌ری ناسراوی به‌ریتانی ریچارد شریدان بڵێت”بێ په‌ڕله‌مان بین باشتره نه‌ك به بێ رۆژنامه‌گه‌ریی بگوزه‌رێنین”. یان ده‌ڵێت “با له هه‌رچی ئازادی هه‌یه بێبه‌ش بكرێین، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌بێت، چونكه گه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی فه‌راهه‌م بوو ئه‌و كاته ده‌توانرێت زوو بێ یان دره‌نگ سه‌رجه‌م ئازادییه‌كانی تر بگه‌ڕێنینه‌وه”.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ بپرسم، ئایا میدیای كوردی به كردار راستگۆ‌و سه‌ربه‌خۆیه؟ له‌هه‌مانكاتدا نامه‌وێ خۆم وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره بخه‌مه‌ڕوو، به‌ڵكو وه‌ڵامه‌كه‌ی جێدێڵم بۆ خوێنه‌ر با خۆی هه‌وڵی بۆ بدات. بۆخۆم ده‌توانم ئاماژه به‌وه‌بده‌م، ئه‌م پرسیاره به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و مشتومڕه ده‌گرێته‌وه كه ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر میدیای كوردیدا هاتۆته ئاراوه، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه راسته‌وخۆ وابه‌سته بكه‌ین به بورای رۆژنامه‌گه‌رییی كوردییه‌وه، پێویستم به‌وه ده‌بێت، ئه‌و شێوازه دابه‌شبوونه‌ی ده‌زگاكانی میدیای كوردی به‌سه‌ر سێ لایه‌ندا(حزبی، سێبه‌ر، ئه‌هلیی) پۆلین بكه‌م، تاك‌و بتوانم به كورتی بیانخه‌مه به‌رباس كه له‌حه‌قیقه‌تدا زۆر به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێ ته‌نها سیفه‌تی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا ئه‌وه‌یه به زمانی كوردی ده‌رده‌چن‌و كه‌متر له پڕۆفێشنالبوونه‌وه نزیكن، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه نییه هیچ هه‌وڵێكی جیددی له‌م بواره‌دا له كوردستاندا به‌دی ناكرێت، به‌لكو مه‌به‌ست له‌م حوكمه گشتگیرییه‌م ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی به‌رچاو له ده‌زگاكانی میدیای كوردیی به شێوازێكی ناته‌ندروست ده‌برێن به‌ڕێوه.
ئه‌وه‌ی كه میدیای حزبییه، به‌داخه‌وه زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی كردووه به شاردنه‌وه‌ی كه‌موكورتیه‌كانی به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كراوه به سه‌نگه‌ری روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی حزب، واته رێك زمانحاڵ‌و گۆڕه‌پانێكه، سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی تێدا ره‌نگده‌داته‌وه، ده‌توانین بڵێین به‌ناوی میدیاوه كاری حزبایه‌تی ده‌كات، له‌كاتێكدا نابێت میدیاكار له سه‌كۆی كاركردن له بواره‌كه‌ی خۆیدا كار بۆ ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو بكات. لێره‌دا ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئاماژه‌دانه به دوو جۆر میدیای حزبی له كوردستاندا، یه‌كه‌میان میدیای حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانه، دووهه‌میشیان میدیای حزب‌و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانه، هه‌ردووكیان به ئاشكرا په‌یام‌و سیاسه‌تی به‌رپرسان‌و سیاسه‌تی حزبه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن‌و له‌سه‌نگه‌ری یه‌كتردان، له كوردستاندا وێڕای هه‌بوونی چه‌ندین تێبینیی گه‌وره له‌سه‌ر جۆری یه‌كه‌میان كه لێره‌دا به‌پێویست نازانرێت لێی وردبینه‌وه، هه‌روه‌ك بایه‌خ‌و گرنگی باسكردنیشی نه‌ماوه چێژ به خوێنه‌ر ببه‌خشێت یان تینیوێتیمان بشكێنێت، به‌ڵام تێبینییه‌كی گرنگ له میدیای جۆری دووهه‌مدا به‌دیده‌كرێت كه میدیای ئۆپۆزیسیۆنه‌و پێموایه ده‌بێ له‌سه‌ری بوه‌ستین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه میدیا‌و میدیاكاری ئۆپۆزیسیۆن زۆربه‌ی كات خۆی به پیشه‌گه‌ر‌و پڕۆفێشناڵ وه‌سفده‌كات، واتا بیری ده‌چێـت كه كار بۆ په‌یامێكی دیاریكراوی سیاسیی ده‌كات، ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسییه‌كی دیكه‌یه بۆسه‌ر كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی پیشه‌گه‌رانه!!.
جۆرێكی تر له‌و میدیایه‌ی كه له‌كوردستاندا له‌به‌رچاوماندایه، میدیای سێبه‌ره، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره میدیایه له كوردستاندا ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده زۆر نییه بتوانرێت شرۆڤه‌یه‌كی مێژوویی بۆ بكرێت به‌ئامانجی جیاكردنه‌وه‌ی له میدیای حزبیدا،به‌ڵكو له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن‌و دروستبوونی حكومه‌تی نوێی عێراق‌و هاتنه‌ئارای شێوازێكی تری ململانێی سیاسیی‌و حزبی له هه‌رێمی كوردستاندا، خۆی خزاندۆته نێو كایه‌ی راگه‌یاندنی كوردییه‌وه، ئه‌م شێوه میدیایه ده‌كرێ به میدیایه‌كی زه‌ڕبوه‌شێنی وه‌سفبكه‌ین له پیشه‌ی میدیاوه، چونكه ده‌ركه‌وتووه وه‌ك گورگێك له پێستی مه‌ڕدا خۆی نیشانده‌دات، هه‌میشه له‌دوای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خوێنه‌ر یا بینه‌ر‌و بیسه‌ردایه، بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێت سه‌ربه‌خۆم‌و له‌ولاشه‌وه خه‌ریكیی جێبه‌جێكردنی پلان‌و په‌یام‌و سیاسه‌ته‌كه‌ی حزب‌و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراوه، له‌راستیدا وایده‌بینم پێشتر له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌قووڵیی قسه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره میدیایه نه‌كراوه، چه‌ند هه‌وڵێكی تاك‌و ته‌را نه‌بێت ئه‌وانیش ئامانجی سیاسی‌یان له‌پشته‌وه بووه، واته كه‌سێك نه‌هاتووه وه‌كو خۆی ئه‌م بابه‌ته تاووتوێبكات‌و زانستییانه بیخاته نێو پۆلینی میدیاوه.
هه‌رچی میدیای ئه‌هلییه له كوردستاندا كه به‌بڕوای من به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ میدیاكانی تردا بایه‌خی لای خه‌ڵك زیاتره‌و زۆرتر گوێی لێده‌گیرێت، له كه‌موكوریی به‌ده‌رنییه‌و هه‌ستده‌كرێت چه‌ند هه‌نگاوێكی تری ماوه پڕۆفێشناڵانه خۆی نیشانبدات، له‌راستیدا ئه‌وه له‌میدیای ئه‌هلی به‌دیده‌كرێت كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ویست‌و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوازێكی جوان خۆی نمایشبكات‌و كه‌متر ره‌خنه‌ی لێبگیرێت، به‌ڵام ئاشكرایه كه بابه‌ته‌كه به‌ته‌نها له حه‌ز‌و ئاره‌زوی پرۆفێشنالبوونه‌وه ناوه‌ستێت، گه‌ربێتو به‌كردار هه‌نگاوی بۆ نه‌نرێت، ئێمه ده‌بینین له‌ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا میدیای ئه‌هلی له‌كوردستاندا نه‌یتوانیوه گۆڕانكاریی به‌سه‌ر خۆیدا بێنێت، له‌كاتێكدا كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كایه‌یه‌كی زیندووه‌و له گۆڕانی به‌رده‌وامیش دایه، هه‌قی خۆمانه بپرسین چه‌نده هه‌وڵدراوه كادیره‌كانی رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێبگه‌یه‌نرێن؟، مه‌گه‌ر هه‌وڵی تاك تاكه‌ی هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان خۆیان نه‌بێت كه له‌رێگه‌ی رێكخراو‌و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی جیاجیاوه توانیوانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له كۆڕسی تایبه‌تی ئه‌م بواره‌دا به‌شداربن.
لێره‌دا كه رووی قسه‌مان له‌سه‌ر میدیای نووسراو‌و بینراو‌و بیسراوه، ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌بده‌ین میدیای ئه‌لیكتڕۆنیش له‌ئێستادا شێوازێكی تره كه هه‌م خاوه‌نی توانستێكی زۆره له جێهێشتنی كاریگه‌ریی، هه‌میش تا دێت به‌كارهێنانی به‌رفراوانتر ده‌بێت‌و شۆڕده‌بێته‌وه نێو كۆمه‌ڵگاوه، به‌وپێیه‌ی میدیای ئه‌لیكتڕۆنی له‌ئێستادا بووه‌ته به‌شێك له پێداویستی رۆژانه، له‌وه‌ی كه پێیده‌وترێت سۆشیال میدیا، وه‌ك فه‌یسبوك‌و تویته‌ر‌و ماڵپه‌ڕه‌كانی تری هاوشێوه‌یان، واته هه‌ر تاكێك گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا میدیاكاریش نه‌بێت، خولیایه‌كی میدیایی دایگرتووه، كه له‌حه‌زی گه‌یاندنی په‌یامی ناو دڵیی خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات به ده‌وروبه‌ر‌و هاوڕێیانی،تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی وای لێبێت به‌دوای سه‌رچاوه میدیاییه‌كاندا بگه‌ڕێت‌و چاوبخشێنێت به رووداوه‌كاندا، مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌سێك كه خۆی هه‌ڵساوه به دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك‌و كردوویه‌تی به سه‌كۆیه‌كی راگه‌یاندن، خۆیشی رۆژانه به‌ڕێوه‌یده‌بات، بێئه‌وه‌ی بتوانرێت كۆنتڕۆڵبكرێت‌و ده‌ستی یاسا بیگاتێ، كه‌واته جۆرێكی تر له قه‌یرانی میدیایی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت. بۆیه ده‌بێ بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی ماده‌م میدیای ئه‌لیكتڕۆنی رۆژ له‌دوای رۆژ كاریگه‌ری زیاتر له‌دوای خۆیدا جێده‌هێڵێت، ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنێین كه پێویستده‌كات له‌كاتی شرۆڤه‌كردن‌و ناوهێنانی میدیادا ، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كۆمه‌لایه‌تی‌و یاساییدا حسابی بۆبكرێت، مه‌به‌ستمه بڵێم ناكرێ له یاسای رۆژنامه‌گه‌رییدا شوێنێك نه‌بێت به‌جیا باس له میدیای ئه‌لیكتڕۆنی نه‌كات.
كێ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردیی به‌ڕێوه‌ده‌بات؟
میدیا ده‌بێت نانی خۆی له‌سه‌ر راستبێژیی‌و هاوسه‌نگیی په‌یابكات، ده‌بێت به پێوه‌ریی پیشه‌ییبوون‌و پڕۆفێشناڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكات، ده‌بێت كه‌سانێك به‌ڕێوه‌به‌ری بن لانیكه‌م وێڕای شاره‌زایی پیشه‌یی به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی، خاوه‌ن رابردووێكی پاك بن، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا (كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی)، ناكرێ كه‌سێكی فاشیل له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ببێته سه‌رپه‌رشتیار یاخود به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن، مومكین نییه په‌یامی راستگۆیی‌و پیشه‌یبوونی ده‌زگایه‌كی میدیایی له‌ژێر ده‌ستی مرۆڤی دۆڕاودا بگاته شوێنی مه‌به‌ست، مه‌به‌ست لێره‌دا هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به‌تینه له‌نێوان كه‌سایه‌تی میدیاكار‌و خودی پیشه‌ی میدیادا، هاوكات له‌سه‌رزه‌مینی واقیعیی میدیای كوردیدا نمونه‌ی كه‌سایه‌تی وامان له‌به‌رده‌ستدایه، مه‌رج نییه راسته‌وخۆ ناوی هیچ كه‌سێك له‌م بابه‌ته‌دا ئاشكرا بێت، چون پێموایه ئه‌وانه‌ی به‌وردی چاودێری ئه‌م بارودۆخه ده‌كه‌ن ده‌زانن ئه‌و كه‌سانه كێن‌و چین‌و به ئاسانی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڕێوبه‌ری میدیاكاری وامان هه‌یه پێشتر تاتوانیویه‌تی له‌به‌ر ده‌رگای كاربه‌ده‌ستاندا له‌په‌نای پیشه‌ی راگه‌یاندندا ده‌ستی پانكرۆدته‌وه‌و هه‌ر له په‌نای ئه‌م پیشه‌یه‌شه‌وه سه‌رگه‌رمی به‌دیهێنانی حه‌زه تایبه‌تییه رۆژانه‌ییه‌كانی بووه. ده‌شیه‌وێت له ئێستادا پێمان بڵێت سوارچاكی میدیای كوردییم!!، بۆ ده‌ربازبوون له‌م كاراكته‌ره نێگه‌تیڤانه‌ی كه دۆخێكی نائاسایی كردوونی به شت له‌نێو كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییدا، پێویستیمان به نه‌فه‌سێكی درێژ‌و وردكاریی هه‌یه له چاودێریكردنیان، پێویسته په‌نجه‌ی به‌هه‌ڵه‌داچوون ئاراسته‌ی گه‌وره‌كانیان بكرێت، جا به‌هه‌ر ئامرازێك بێت كه به‌هۆیه‌وه بتوانرێت مه‌به‌سته‌كه بێته‌دی، چونكه چوونه پێشه‌وه‌ی كاراكته‌ری له‌م شێوه‌یه خۆی له‌خۆیدا به‌شێكی گرنگی هاتنه‌ئارا‌و بگره ته‌شه‌نه‌كردنی قه‌یرانه‌كه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا ناكرێ باس له هێنانه‌كایه‌ی كه‌شێكی رۆژنامه‌وانیی ته‌ندروست بكه‌ین، به‌بێ له‌كارلادان یاخود په‌راوێزخستنی ئه‌و ده‌مووچاوه ناشرینانه‌ی نێو بواری میدیای كوردییه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستاندا وا رێككه‌وتووه كه‌سانێك خاوه‌ن ده‌زگای میدیایی بن كه كه‌متر شاره‌زاییان له‌بواره‌كه‌دا هه‌یه، به‌مانایه‌كی دی هه‌میشه كه‌سانی خواره‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌زگاكان له خاوه‌نه‌كانیان شاره‌زاتر بوون، ئه‌گه‌ر به وردی لێی بكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت خاوه‌ن ده‌زگایه‌ك نادۆزیته‌وه پێشتر له كاره‌كه‌یدا قاڵبوبێته‌وه‌و له پیشه‌كه‌دا ئه‌سپی خۆی تاودابێت، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و سه‌رۆك ده‌زگایانه‌ی كه توانای خۆیان كردوونی به خاوه‌ن ده‌زگا، ئه‌گه‌رچی ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕناكات، لێره‌دا كاراكته‌ری وا، واته خاوه‌ن ده‌زگای نا شاره‌زا، ده‌بێته هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی ئه‌و كاراكته‌ره میدیاییه راسته‌قینانه‌ی كه پیشه‌كه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا كردوویه‌تی به رێزدار‌و شایسته، بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ش خۆی له‌خۆیدا خاڵێكی تری نێگه‌تیڤه به‌رووی میدیای كوردییه‌وه دیاره.
كێ له‌پشت به‌ڕێوبردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردییه‌وه‌یه؟
گه‌ر بتوانرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شیان به‌ده‌ستبێنێن ده‌كرێ پێمانوابێ به‌شێكی تری رووی قه‌یرانه‌كه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه، چونكه هه‌میشه مۆتیڤی سه‌ره‌كی ئاراسته‌كردنی ده‌زگای میدیایی له‌و بوقعه جوگرافیه‌ی ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت له وڵاتانی دراوسێ‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و كۆمه‌ڵگا كه‌متر پێشكه‌وتووه‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه سكێچی ئیداره‌دان‌و ئاراسته‌كردنی میدیا داڕێژراوه، بۆیه گه‌ر بپرسین له كوردستاندا كێ له‌پشت به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌یه؟ ده‌بێ بڵێین حزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی ئاراسته‌كه‌رانی میدیا‌و میدیاكارانن، هه‌روه‌ها كاراكته‌ره ناشاره‌زاكان(سه‌رمایه‌دار‌و بازرگانانی ئه‌م بواره) جێبه‌جێكار‌و ئاراسته‌كه‌رن، ئه‌م دۆخه‌ش بێگومان به‌پێوه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی خۆی وه‌ك پیشه، ناله‌بارترین دۆخی میدیاییمان نیشان ده‌دات، راستییه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی چه‌مكی رۆژنامه‌گه‌ریی پیشه‌ییمان ده‌خاته‌به‌رده‌م.
زۆرجار گوێمان لێده‌بێت، له هه‌موو دنیادا حزب بۆی هه‌یه رۆژنامه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌بێت، ئه‌مه مافێكی سروشتییه‌و پێویسته تێكه‌ڵ به پرسی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌گه‌ریی نه‌كرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م بۆهه‌بوونه ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێ له ته‌واوی دنیادا ده‌زگای میدیایی حزبی هه‌ن، به‌ڵام دواجار به شێوازی كاركردنی میدیا یان میدیاكاری حزبییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ سه‌رگه‌رمی كاری رۆژنامه‌گه‌رییه یاخود له به‌رگی رۆژنامه‌دا حزبایه‌تی ده‌كات، له حه‌قیقه‌تدا نه كاری رۆژنامه‌گه‌ریی دوژمنی سیاسه‌تكردن‌و حزبایه‌تیكردنه، نه حزبایه‌تی‌و كاری سیاسیش ئه‌وه‌یه رێگریی بكات له كاری رۆژنامه‌گه‌رییدا، به‌ڵام لای ئێمه ئیراده‌ی ملكه‌چكردنی میدیاكار به‌هێزه، هه‌روه‌ك بواری جوڵه‌كردنیشی به‌وردی چاودێریده‌كرێت، له‌لایه‌ك لێپرسراوان خواخوایانه میدیاكارێك له‌ده‌رگایان بدات‌و به‌سه‌ریان بكاته‌وه، له‌لایه‌كی تریش به‌شێكی لێپرسراوان سه‌رگه‌رمی راوه‌دونانی ئه‌و میدیاكارانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خواست‌و ویستی خۆی‌و لایه‌نه‌كه‌یدا ده‌جوڵێنه‌وه، ئه‌مه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا چۆن كراوه‌و چۆن چۆته‌سه‌ر؟ له شارێكه‌وه بۆ شارێك‌و له حزبێكه‌وه بۆ حزبێكی تره‌وه ده‌گۆڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ئیدیعای ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌كه‌ن، هه‌ندێجار كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی میدیاكارێك زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت، ده‌كه‌وێته دژایه‌تیكردنی.
له كوردستاندا كه‌سایه‌تی حزبی هه‌ن میدیاكاری ناسراو‌و باشن، حزبیش له‌پشتیانه‌وه‌یه، به‌ڵام دواجار كه‌سایه‌تی خۆیان رێگه‌یان پێنه‌داوه رووی خۆیان ناشرین بكه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆی بیركردنه‌وه‌یان راده‌ستی به‌رپرسێكی بیرته‌سكی حزبی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ئیجابییه بۆ ئاینده‌ی كاری میدیاكاری حزبی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا رێژه‌یه‌كی زۆری میدیاكاری حزبی هه‌یه له‌گه‌ڵ پژمێنی سه‌رۆك یاخود به‌رپرسه‌كه‌یدا ئه‌لحه‌مدولیلایه‌كی ده‌خاته به‌رده‌م، له هه‌ركوێیه‌ك ببینێ كه‌سایه‌تیه‌ك دژی به‌رنامه‌كه‌ی وه‌ستاوه‌ته‌وه، یاخود راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی دژ به خواست‌و ئیراده‌ی حزب یان لایه‌نه‌كه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ كه‌ڵكه‌له‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌یگرێت، جا له‌به‌ر پاراستنی مووچه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێت یا هه‌ر ئاستی رۆشنبیری‌و په‌روه‌رده‌ی سیاسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی بۆ هێشتۆته‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌دات، ده‌كرێ ئه‌م نموونه‌ی میدیاكاره به خراپترین‌و سه‌ختترین به‌ربه‌رسته‌كانی به‌رده‌م پیشه‌یبوونی میدیا وه‌سفبكرێت.
حاڵه‌تێكی تری ناشایسته‌ش له حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه به‌دیده‌كرێت، داتاشینی میدیاكاره ، به‌و حساب‌و مه‌رجه‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌كه‌یه‌وه ده‌یخاته كار، بێ‌ئاگا له دنیای كراوه، ده‌یه‌وێت كه‌سانی حزبی نا رۆژنامه‌وان به‌ناوی رۆژنامه‌وانه‌وه به خه‌ڵك بناسێنێت، جا گرنگ نییه به‌لایه‌وه كاراكته‌ره‌كه چه‌نده خاوه‌نی پاشخانی رۆشنبیری‌و فیكرییه، یاخود تا چه‌ند ده‌توانێت له‌م ئه‌ركه‌ی كه به‌زۆر به‌سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێت تێیدا خۆی بدۆزێته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه ناوێك هه‌یه له رۆژنامه‌كه‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌رگری لێده‌كات، ئه‌م حاڵه‌ته له وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت‌و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به فراوانی به‌دیده‌كرا. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا چیتر قووڵ نه‌بینه‌وه، پێویستده‌كات بڵێین با هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵبده‌ین میدیا وه‌ك پیشه‌یه‌كی راستگۆیانه بناسێنین، نه‌ك پیشه بێت بۆ خۆده‌رخستن یان خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنێكی ناشه‌رعییانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیراده‌و ویستی چه‌ندین حزبی كوردستان له‌پشته‌وه‌ی كڕین‌و بێده‌نگكردنی میدیاكاردان له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ئیمتیازاتی ناشه‌رعییه‌وه.