
ئه‌زموونی شێركۆیی.. نیهاد جامی
(1)
ئه‌زموونی شیعریی شێركۆ بێكه‌س ئه‌زموونێكی جیاوازه، وه‌ستانه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌فڕێنه‌ر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ر هه‌ر سه‌رده‌مێك توانای خوڵقاندنی داهێنه‌ر و زمان و تێكستی خۆی هه‌بێت، ئه‌وا شێركۆ ده‌نگێكی جیاوازی نێو زمانی شیعریی كوردیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێوان گۆران و ڕوانگه و له‌نێوان ڕوانگه و نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌نگێكی شیعری جیاواز به‌پێی خاسیه‌تی گۆڕان له گوتاری شیعریمان به قه‌باره‌ی شێركۆ نابینین، ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی بانگه‌شه كردنه بۆ ئه‌زمونێكی تازه‌گه‌ر.
وه‌ك هه‌ندێك له‌وانه‌ی نه‌كرد له‌ژێر ناوی گروپی تازه‌گه‌ری بۆ شیعر، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه ئه‌زموونی شیعری ئه‌و له‌نێوان دوو جۆر له ڕه‌خنه ده‌ركه‌وتووه، یا ئه‌وه‌ته ستایش كراوه، كه ئه‌و ستایشه زۆر جار زیانی له شاعیر و له‌و ئه‌زموونه شیعریه داوه، جۆری دووه‌می ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش شیعری شێركۆی سه‌رزه‌نشت كردووه، مه‌حكومی كردووه به تێكستی ئایدیۆلۆژی……