جەمیل ئەمین … وێنەیەک لەگاندی و دەلای لاما
مرۆڤێك له‌به‌رزاییدا به‌گه‌ردنی شاخدا هه‌لده‌زنێ. شاخێك به‌توله‌رێیی مه‌رگدا به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه. ئاسمان مرۆڤێك له‌ئامێز ده‌گرێت زۆر میهره‌بانتر له‌توخمه‌كانی بوون و نه‌بوون… مرۆڤێك بێگه‌ردتر له‌سۆمای به‌سته‌له‌كی هاوینه‌كان… گه‌رمتر له‌چاوی نوستوی كێوه به‌فرینه‌كان
جه‌میل ئه‌مین، مرۆڤێكی میهره‌بان و مه‌زن … مه‌زنێكی ئارام و ئارمێكی كریستالی و دلپاك …كریستالێك له‌ئالتون ده‌چوو… ئالتونێكی زیوین كه‌بووه‌و تێشوی سه‌فه‌رێكی سه‌ختی زۆر كه‌س و له‌ناو دلی هه‌مووماندا، به‌نه‌یاره‌كانیشدا توایه‌وه.
جه‌میل له‌یاده‌وه‌ری هه‌موو ئه‌و كۆمه‌له هه‌رزه‌كاره‌دا كه‌له‌ناوه‌راستی حه‌فتاكاندا یه‌كترمان ناسی، زیندووه… من تاوه‌كو ئێستاش كه‌بابه‌تێك ده‌نوسم، ئاریشه‌یه‌ك یه‌كاڵا ده‌كه‌مه‌وه، هه‌لوێستێك وه‌رده‌گرم زیاتر له‌جارێك به‌و نوسین و هه‌لۆێستانه‌دا ده‌چمه‌وه…. به‌ر له‌وه‌ی بلاوی بكه‌مه‌وه، پیشانی هاورێكانمی ده‌ده‌م… هه‌ندێك جاریش زۆر دوودلم… ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ ئێوه جۆرێك بێت له‌لاوازی بێت، ئه‌وه به‌له‌لای منه‌وه نمایشی یاده‌وه‌رییه‌كی باڵا ده‌كات، یاده‌وه‌ری مرۆڤێكی میهره‌بانتر له‌ئاسمان، دلسۆزتر له‌خودی مه‌رگ…
له‌هه‌موو نوسین و ئاریشه‌یه‌ك و هه‌لوێستێكمدا جه‌میل به‌رجه‌سته‌یه، چونكه كه‌یه‌كه‌م جار جه‌میلم بینی سالی 1977 بوو، باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كردین مرۆڤ تا ده‌توانێ كارێك نه‌كات په‌شیمان بێته‌وه لێی … به‌ر له‌هه‌ر بریارێك یا نووسنێك به‌وردی پێیاندا بچێته‌وه…. ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و كه‌زیاتر رووی له‌ئازاد ئه‌حمه‌د بوو بۆ من بووه یاده‌وه‌رییه‌ك بوو هه‌موو رۆژێك له‌لای من به‌رجه‌سته‌یه… من به‌یادی جه‌میله‌وه هه‌سته‌كانم به‌رجه‌سته ده‌بن.
ئه‌وه‌ی جه‌میلی ناسیبێت له‌وه تێگه‌یشتووه كه‌میهره‌بانی جه‌میل سنوری تێپه‌راندبوو…. من ئێستاش له‌وه تێناگه‌م چۆن مرۆڤ ده‌توانێ له‌گه‌ل دوژمنه‌كانیشدا هێنده میهره‌بان بێت… به‌لام ده‌شێ جه‌میل پێناسه‌ی دیكه‌ی بۆ دوژمن هه‌بێت یا رێگای به‌دۆستكردنی دوژمنه‌كانی هه‌لبژاردبێت… من ئه‌وه‌نده ده‌زانم جه‌میل هه‌موو هاودژه‌كانی به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كرده‌وه.. ئێمه هه‌موومان كۆمه‌لێك هه‌رزه‌كار بووین به‌لام جه‌میل چه‌ند سالێك له‌ئێمه گه‌وره‌تر بوو… ئێمه ته‌نها رۆژنامه كوردییه‌كانمان ده‌خوێنده‌وه یا ئه‌وانه‌ی وێنه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤیان له‌سه‌ر كورد وێنا ده‌كرد… جه‌میل هه‌موو رۆژنامه‌كانی (گریق الشعب، الپوره، الجمهوریه، العراق، هاوكاری و ….) به‌یكه‌وه ده‌كری و ده‌خوێنده‌وه… ئه‌و له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه هه‌ر وابوو…. ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی ئازاد ئه‌حمه‌د وای له‌جه‌میل كردبوو ببێته مرۆڤێكی ئینسكلۆپیدیایی..
ئێمه پارتیمان خۆشنه‌ده‌ویست، رقمان له‌به‌عسیه‌كان بوو، بێزمان له‌حیزبه كارتۆنییه‌كه‌ی شێخ ستار ده‌هاته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا باوه‌شمان بۆ كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران ده‌كرده‌وه، به‌لام جه‌میل له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ل ئه‌واندا كاری ده‌كرد، له‌هه‌مان كاتدا مامه‌له‌ی له‌گه‌ل پارتیه‌كان و به‌عسیه‌كان و یه‌كێتیه‌كان و كۆمه‌نیست و ماركسیه‌كانیش ده‌كرد…. من سه‌رم له‌وه سور ده‌ما چۆن ئه‌و ده‌توانێ هه‌موو هاودژه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه…نهێنیه‌كی مه‌زن له‌پشت هه‌موو ئه‌مانه‌وه بوو .. جه‌میل ده‌یویست به‌میهره‌بانیه مه‌زنه‌كه‌ی خۆی، به‌روویه‌كی بێخه‌وش و به‌قه‌ناعه‌تێكی باڵاوه هه‌موو دژه‌كان بگۆرێ.. جه‌میل به‌شێك له‌روحی گاندی بوو..
ئه‌وه‌ی جه‌میل ـ ی ناسیبێت گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات هه‌موو ئه‌وه‌ی من و هاورێكانم ئه‌مرۆ ده‌یلێنه‌وه لاوانه‌ی پاش مه‌رگی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه نیه.. هه‌رگیز.. ئێمه به‌به‌رده‌وامی چه‌ندین سال ئه‌م قسانه‌مان له‌باره‌ی جه‌میله‌وه دووباره ده‌كرده‌وه.. هه‌موومان ئه‌وه‌مان ده‌باره ده‌كرده‌وه كه‌جه‌میل تا ئه‌و په‌ری نه‌مری میهره‌بان و رۆشنبیر‌و دلسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو… تا ئه‌ودیو سنووره‌كانی كه‌ركووك مرۆڤێكی مه‌زن بوو… تا ئه‌و په‌ری سه‌ربه‌رزی مرۆڤه نیشتیمانپه‌روه‌ركان نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو… تا ئه‌وپه‌ری ناسیونالیستی ماركسی بوو… كه‌ركووكیه‌ك بوو تا چاو بر بكات هه‌موو نیشتیمانی له‌دلی خۆیدا هه‌لگرتبوو.. جه‌میل هه‌موو هاودژه‌كان به‌میهره‌بانی له‌دلی خۆیدا هه‌لگرتبوو..
ئێمه كۆمه‌لێك هه‌رزه‌كار بووین له 16-17 سالیه‌وه له‌گه‌ل جه‌میلدا گه‌وره بووین… ئه‌وه‌مان ده‌زانی ئه‌و له‌ئێمه كه‌مێك گه‌وره‌تر بوو، له‌ریزی یه‌كێتی قوتابیاندا كاری كردبوو، دواتریش له‌ناو كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌راندا كاری ده‌كرد… جه‌میل هه‌موومانی فێری خۆسه‌ویستی نیشتیمان كرد… فێری ئه‌وه‌ی كردین چۆن گوێ بۆ یه‌كتر رادێرین… چۆن یه‌كترمان خۆش بووێت… چۆن ببین به‌رۆشنبیرو له‌بونیادنانی ولاتدا به‌شدار بین.. له‌نێو ئێمه‌دا فازل جاف هه‌بوو كه‌دوكتۆرای له‌شانۆدا هه‌یه‌و ده‌نگێكی دیاره له‌م بواره‌دا، جیهاد دلپاك و عه‌لی كه‌ریم هه‌بوون، نه‌وزاد ئه‌حمه‌ده هه‌بوو كه‌خوێندكاری دوكتۆرایه‌و نووسه‌رێكی دیاره، ئازاد ئه‌حمه‌د هه‌بوو كه‌ماجستێری له‌وه‌رگێراندا هه‌یه، فه‌همی كاكه‌یی نووسه‌ر هه‌بوو، ئه‌حمه‌دی مه‌لا هه‌بوو كه‌دوكتۆرای له‌ئه‌ده‌بی كوردی هه‌یه، مارف عومەر گۆڵ هەبووك مسته‌فا گه‌رمیانی و جه‌مال ئه‌یوب و له‌تیف هه‌لمه‌ت و دەیانی دیکە هه‌بوون…
من له‌ته‌مه‌نێكی زۆر وردا له‌گه‌ل ماله‌وه خۆمان له‌عه‌ره‌بستان بینیه‌وه… زۆرێك له‌وێ زمانی كوردی‌یان بیرده‌چووه‌وه، به‌لام باوكم به‌وه رازی نه‌ده‌بوو له‌ماله‌وه به‌عه‌ره‌بی قسه بكه‌ین…باوكم ئه‌و فه‌زله گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه كه‌نه‌هێشتی كوردییه‌كه‌مان بیربچێته‌وه‌و نه‌هێشتی ببین به‌چاش و ناپاك، به‌لام له‌به‌رامبه‌ردا كاتێك خۆی ئه‌ندامێكی چالاكی پارتی بوو نه‌یده‌هێشت ئێمه توخنی سیاسه‌ت بكه‌وین… جه‌میل ئه‌مین ئه‌م كه‌لێنه بۆ پر كردمه‌وه… هه‌موومانی فێری میكانیزمی خۆشه‌یستنی كوردستان كرد..
جه‌میل به‌میهره‌بانی خۆی هه‌موو دژه‌كانی كۆده‌وكرده‌وه، ناسیونالسته‌كان خۆشیان ده‌ویست… ماركسیه‌كان له‌ئامێزیان ده‌گرت.. ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌كانیش رێزیان لێده‌گرت به‌لام كاتێك ده‌یانبینی له‌به‌شی ناوخۆیی خوێندكارانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری زۆرترین كه‌س بۆ ژووره‌كه‌ی ده‌چن و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ربلاوی هه‌یه دوو جارخستیانه زیندانه‌وه. له‌م كاته‌دا حیزبه كارتۆنیه‌كه‌ی شێخ ستاریش كه‌هاوپه‌یمانی به‌عسیه‌كان بوو هه‌ولێكی بێوچانی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌میل له‌زیندان ده‌رباز بكه‌ن…
له‌دوای راپه‌رین جه‌میل ـ م له‌بارودۆخێكی ئابوری خراپ‌دا بیبنی بۆیه ناچار بووم پێی بلێم: كاك جه‌میل .. تۆ سالانێك له‌گه‌ل كۆمه‌له كارت كرد‌و ئه‌ركت كێشا، ئێستاش توانات هه‌یه‌و بۆ هه‌موو كۆمه‌لگاش گرینگه تۆ له‌پۆستێكدا كار‌و خزمه‌ت بكه‌ت… تۆ هه‌موویان ده‌ناسیت مافی خۆته و شایه‌ن به‌وه نیت له‌م بارودۆخه خراپه‌دا بژیت….
له‌وه‌لامدا پێی ووتم: تۆ راستده‌كه‌یت و خوا هه‌لناگرێت ئه‌وانیش پێیان وتووم و ئاماده‌ن هاوكاریم بكه‌ن، به‌لام ئه‌وه‌ی من تێیده‌گه‌م ئه‌وان یه‌كێكیان ده‌وێت چاوپۆشی له‌دزی ناپاكیه‌كان بكات و خۆشت ده‌زانیت من ناتوانم ئه‌وه بكه‌م، بۆیه بارودۆخم خراپ بێت له‌وه باشتره ئه‌و كاره بكه‌م…
جه‌میل مرۆڤێك بوو له‌ئالتون و ئالتونێك بوو كریستال. كریستالێك میهره‌بان… تا چاو بر بكات مه‌زنێكی خۆراگر بوو.. تاهیر حه‌سه‌ن ده‌نووسێت له‌خراپترین حاله‌تی نه‌خۆشیه‌كه‌یدا كه‌له‌نه‌خۆشخانه ده‌گه‌رایه‌وه به‌گۆچانێكه‌وه له‌سه‌رای ئازادی له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ره‌كاندا خه‌می نیشتیمانه‌كه‌ی له‌ئامێز ده‌گرت…. هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی رووبه‌رووی مه‌رگ بێته‌وه نه‌یده‌توانی به‌باشی قسه بكات.. پێم ووت له‌باش ناچیت، ووتی : نا من زۆر باشم تۆ خه‌می منت نه‌بێت، گرینگ ئه‌وه‌یه تۆ وریای خۆت بیت…
جه‌میل له‌هه‌موومان زیاتر شیعری ده‌خوێنده‌وه‌و له‌گه‌ل له‌تیف هه‌لمه‌تدا باسی شیعریان زۆر ده‌كرد… له‌هه‌موومان زیاتر له‌گه‌ل فازیل جاف‌دا باسی شلنۆی برێخت و دیواری چواره‌كیان ده‌كرد.. له‌هه‌موومان زیاتر له‌ناو كتێبخانه‌كانی شه‌قامی سه‌عدون و كتێبخانه‌ی ئاسۆدا له‌كه‌ركووك به‌دوای كتێبه سیاسیه‌كاندا ده‌گه‌را… له‌هه‌موومان زیاتر له‌ژێر مۆنۆمێنته‌كه‌ی جواد سلیم ـ دا باسی هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ ده‌كردین و له‌گه‌ل هه‌مووماندا بۆ زوربه‌ی پیشانگا شێوه‌كارییه‌كان ده‌چوو… به‌لام جه‌میل نه‌بووه شاعیر‌و نه‌نووسه‌رو نه‌شێوه‌كارو نه‌سیاسیه‌كی پایه به‌رزیش… من هه‌میشه پێم ده‌وت ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌له‌ی تۆیه… من زۆر سه‌رم له‌م پیاوه ده‌سورما.. به‌لام دواتر زانیم جه‌میل مرۆڤێك بوو ده‌یوست وه‌كو گاندی خه‌لك په‌روه‌رده بكات… دواتر كه‌ده‌لای لاما ـ م خوێنده‌وه بۆم ده‌ركه‌وت جه‌میل به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی ده‌لای لاما وه‌كو ئه‌و كاری ده‌كرد.
ئه‌مرۆ به‌هه‌موو ئاسماندا ده‌گه‌رێم به‌لام ناتوانم له‌گۆشه‌یه‌كدا ئارام بگرم.. روحێك ده‌یه‌وێت یادی هه‌موو جۆگه‌له ئاوه‌كان بكاته‌وه… مرۆڤێك ده‌یه‌وێت له‌ماله‌كه‌ی خۆیه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی هه‌بێت رێره‌وی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان به‌شێوازی ده‌لای لاما بگۆرێت… ئه‌مرۆ ته‌مه‌كان به‌ری هه‌تاویان گرتووه… روحێك به‌ئاسماندا ده‌چێت و نایه‌وێت ده‌ست له‌ملی وردوخاشبوون بكات. نازانم بۆ مرۆڤ هه‌میشه ده‌یه‌وێت یادی ئه‌و شوێنانه‌ی به‌لایه‌وه خۆشه‌ویسته، به‌رز رابگرێت..
من نازانم بۆ هه‌ندێجار مرۆڤ له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه به‌ره‌و خواره‌وه هه‌نگاو بنێ. بۆ مرۆڤ ده‌یه‌وێ سه‌ربلند بژیت، بۆ نایه‌وێت دان به‌هه‌له‌كانی خۆیدا بنێت.. زۆر شت هه‌یه من تاوه‌كو ئێستا وه‌لامه‌كانیان نازانم… ناشزانم جه‌میل بۆ كۆچی هه‌میشه‌یی كرد .. بۆ نه‌بوو به‌نووسه‌ر له‌كاتێكدا له‌هه‌موومان شاره‌زاتر بوو… بۆ نه‌بوو به‌سیاسی و بۆ نه‌بوو به‌شێوه‌كار له‌كاتێكدا له‌رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا سه‌ردانی پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرد.. من زۆر شت نازانم و زۆر سه‌ره داویشم بۆ یه‌كاڵا ناكرێته‌وه…
ئه‌مشه‌و له‌پرا خه‌وم زڕاو له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مه‌وه ده‌مراونیه شه‌پۆلی ده‌ریاكه.. كات نیوه‌شه‌وێكی دره‌نگ بوو، هه‌وایه‌كی نیوچه سارد هه‌لیكردو ئه‌ستێره‌یه‌كم بینی له‌ئاسمان كه‌وته خواره‌وه… له‌سه‌ر جێگاكه‌م دووباره راكشامه‌وه… به‌یادی هاورێكه‌مه‌وه دووباره ده‌مروانیه بنمیچی ژووره‌كه‌م.. بیرم له‌شه‌قامی جمهوری كه‌ركووك و ئه‌بو نواس و سه‌عدونی به‌غدا ده‌كرده‌وه.. پیاسه‌كانی وه‌زیریه‌م ده‌هاته‌وه یاد.. هه‌موو ئه‌و چێشتخانه پیسانه‌ی باب الموعەزەمم بیركه‌وته‌وه كه‌نامان تێدا ده‌خوارد … بۆنی خۆلی به‌رده‌رگاكه‌مان بیر ده‌هاته‌وه كه‌ئێوارانی هاوین گوڵاله ئاورشێنی ده‌كرد… بۆ دیواره گه‌چه‌كه‌مان بیر ده‌هاته‌وه كه‌دایكم به‌ر له‌خه‌وتن ئاورشێنی ده‌كرد.. شەقامەکانی شٶریجەو کتێبخانەی ئاسۆ. به‌و یاده‌وه‌رییانه‌دا ده‌چوومه‌وه كه‌له‌گه‌ل جه‌میلدا له‌كۆلانه‌كانی شۆریجه‌ی كه‌ركووك و به‌غدا هه‌مانبوو.. به‌هه‌موو ئه‌و كۆر‌و سیمینارانه‌دا ده‌چوومه‌وه كه‌به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ل جه‌میلدا بۆی چووبوین… بیرم له‌زۆر شت ده‌كرده‌وه تا خۆم له‌ئامێزی خه‌ودا بینیه‌وه…
من دانی پێدا ده‌نێم كه‌وه‌لامی زۆر شت نازانم و په‌ی به‌زۆر شتی دیكه‌ش نابه‌م ، به‌لام له‌مه‌زنی و میهره‌بانی هاورێكه‌م تێده‌گه‌م…. ئه‌مرۆ له‌هه‌لوێسته‌كانی خۆم دلنیاترم و هاورێكه‌م هه‌میشه له‌لام به‌رجه‌سته‌یه…. ئه‌مرۆ ئه‌وه ده‌زانم جه‌میل پاش ٣٣ ساڵ هاورێتی بەیەکجاری لە ١٧/٨/٢٠١١ بەجێی هێشتم
فایەق سەعید