 
	سێ په‌خشانه شیعری تازه‌ی عه‌ره‌بی..
  شیعری : فادی سه‌عد 
 وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه : ته‌یب جه‌بار
                           شاعیرێكی راستگۆ 
             
دره‌نگانی شه‌و ، خه‌ریكی نوسینی قه‌سیده‌یه‌ك بوو .ژنه دۆسته‌كه‌ی پێی ده‌ڵێ :تۆ له پشت مێزێكی شڕه‌وه ، بیره‌ی زه‌ردباو ده‌نۆشی و دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌كی هه‌رزان ده‌كه‌ی به حه‌وادا ، خۆێنه‌ران چۆن باوه‌ڕت پێ ده‌كه‌ن و به هێمنی له‌سه‌ر مه‌رگ ده‌نوسی ؟
هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌مجاره ته‌واو راستگۆبم .به دوای ژنێكدا ده‌گه‌ڕێم دڵم بخه‌مه ژێر هه‌ردوو پێی. با له‌سه‌ر ژنێك بنووسم دڵی پیاوێكی تێك‌شكاند ، یاخود هه‌ردوو چاوم ده‌ردێنم و له‌سه‌ر ترسیی پیاوێك ده‌نوسم كه له ناوه‌ڕاستی قسه‌كردندا كوێر بوو .
ئا …. بیرێكی مه‌زنم بۆ هات له‌وانه‌یه ببێته ئه‌فسانه‌ی ناو حه‌كایه‌تی راستگۆیی .شاعیره‌كه چه‌قۆیه‌كی ژه‌نگاوی راكێشا‌و و ده‌ستی كرد به پارچه كردنی هه‌ردوو قاچی . خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاواری كرد : چی ده‌كه‌ی ؟ قه‌سیده‌یه‌ك له‌سه‌ر شاعێرێك ده‌نووسم كه تا مردن ئازاری چێشت .
پارچه گۆشت وه‌ك دڵۆپه‌ی بارانی لینج ده‌كه‌وته سه‌ر كاغه‌زه‌كه ، ته‌نها سه‌ر و سنگ و ورگی مایه‌وه . نیگه‌ران مه‌به ، ته‌نها لوتم به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دوا وشه‌م له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه بدهنوكێنم . قه‌سیده‌كه ناو ده‌نێم ( شاعێرێك له پیناو قه‌سیده‌یه‌كدا خۆی ده‌كوژێ ) .
ژنه‌كه به رویه‌كی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌وه ده‌پرسێ : ئه‌مه یانی چی ، ئێستا خۆت ده‌كوژی ؟
پێویسته ئه‌مه بكه‌م تاكو خوێنه‌ران بزانن راستگۆم ، پێش ئه‌وه‌ی دوا پارچه‌ی جه‌سته‌ی بكات به نووكی چه‌قۆكه‌وه ، شاعیره‌كه هاوار ده‌كا : پێویسته بیكه‌م …
قــــــهدهر
            
پیاوێك دوای نیوه‌شه‌و چووه مهیخانهیهكهوه . له سوچێكی دوور و تاریك ، بینی قه‌ده‌ر دانیشتووه . نیوه سه‌رخۆش ، یه‌ك به دوای یه‌كدا په‌رداخه بیره‌ی هه‌ڵده‌دا .
پیاوه‌كه له مێزی قه‌ده‌ر نزیك بوه‌وه ، سڵاوی لێ‌كرد ، چاوی لێداگرت . هه‌موو شێوازێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی له‌گه‌ڵدا به‌كارهێنا . به‌ڵام قه‌ده‌ر هه‌ر به رقه‌وه ته‌ماشای ده‌كرد .
دوای كورته سڵاوێك ، پیاوه‌كه داوای جگه‌ره‌یه‌كی له‌قه‌ده‌ر كرد . قه‌ده‌ر به قیزه‌ونیی ئاوڕی دایه‌وه ، به‌ده‌نگێكی ترسناك هاواری كرد : تۆ شایه‌نی هاوڕێتی من نیت . هه‌ڵساو ومێزهكهی جێهێشت ،پێش ئه‌وه‌ی له چاو وون بێت،تفێكی كردهچارهی پیاوه واقوڕماوهكه .
له‌و رۆژه شومه‌وه پیاوه‌كه به دوای مردنێكدا ده‌گه‌ڕێ مێژوو نوسان له‌سه‌ری بنووسن . بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه قورس‌تر بوو كه ئه‌و بیری لێده‌كرده‌وه . مه‌رگی مێژوویی له‌م رۆژگاره‌دا ده‌گمه‌نه .
بۆ رۆژی دوایی دۆزیانه‌وه ، به په‌تێك ملی به بنمیچی خهڵوهتگهكهیدا هه‌ڵواسراوه و جۆلانه ده‌كات .
تازه‌گه‌ری
چوار مشقی له سه‌ر پشتی ئۆتۆمبێله كۆنه‌كه‌ی دانیشت ، فه‌رمانی پێدا بكه‌وێته رێ ، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه هێزی جوڵه‌ی نه‌بوو . كچه‌كه‌ی لێپرسی:ئه‌م خهرٍهكه شڕه كه‌ی ده‌گۆڕی ؟
وه‌ڵامی دایه‌وه : ئه‌م خه‌ڕه‌كه شڕه رۆژێك پاشا بوو ، پاشاكانیش حه‌ز ناكه‌ن فڕێیان بده‌ینه زبڵدانی مێژووه‌وه . 
سلف لێده‌دا ، خڕه‌ی مه‌كینه‌یه‌كی ماندوو به‌رز ده‌بێته‌وه ، وه‌ك خڕه خڕی سنگی پیاوێك ده‌یان ساڵه جگه‌ره ده‌كێشێ . خڕڕڕ ……. خڕڕڕ …..
ژنه‌كه‌ی خه‌ریكی داخستنی هه‌ردوو گوێی بوو به‌و دوو برغوهی له خه‌ڕه‌كه شڕهكه كه‌وتبوو ، لێی ده‌پرسێت : ئه‌م توحفه ژاوه‌ژاو كه‌ره كه‌ی ده‌گۆڕی ؟. به توڕه‌یی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه : كاتێ تۆ هه‌ردوو مه‌مكه شل و شۆڕهكهت بگۆڕی . ده‌ست ده‌كات به سه‌ما كردن له‌سه‌ر پشتی ئۆتۆمبیله كۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاوازی ته‌قه‌ته‌قی بۆدیه ژهنگنهكه .
ژنه‌كه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كێشێ و ده‌ڵێ : بهمحاڵه بێ قه‌ت به مه‌یخانه‌كه ناگه‌ین . 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
فادی سه‌عد : شاعیرێكی گه‌نجی خه‌ڵكی سوریایه ، ساڵی 1973 له شاری    ( حه‌له‌ب ) له دایك بووه ، ساڵی 1996 كولێژی پزیشكی ته‌واو كردووه و كۆچی كردووه بۆ ئه‌مریكا و تا ئێستا له‌وێ ده‌ژی . دوو دیوانی شیعری بڵاوكردۆته‌وه ،
1-    مدینه سجینه /2005 .
2-     یقگع اللیل بالسكین / 2009 . 
ئه‌م سێ شیعره له دیوانی دووه‌مه‌وه وه‌رگیراوه . 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
•    له ژماره (67)ی گۆڤاری (هه‌نار )دا ، بڵاوبۆته‌وه . 

 
			 
			 
			