
چوار…! …… به‌شدار سامی
له دۆڵێكدا
گوتم: كات نیوه‌شه‌وه
گوتم: ڕه‌نگه ئێستا كه‌سانی تریش هه‌بن وه‌ك من، نا‌ئومێد.
گوتم: ئه‌وانه‌ی ئێستا گڵۆپی ژووره‌كانیان كوژاوه‌ته‌وه، مردوون…
ئه‌مشه‌و
ڕێك ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌م گوتن،
كه ته‌نیا بووم.
شكاندنی شاشه‌یێك
له كۆتاییدا
ئه‌و شتانه‌ی له مێشكمدا
قه‌ره‌باڵغییان دروست كردبوو
فه‌رامۆشم كردن.
ماوه‌یێكه وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی
ده‌ژیم
وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی
نانی به‌یانیان ده‌خۆم و
بۆ كار ده‌چم.
له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا ته‌بام
زۆرجار ئێواران…
له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م و كچه‌كه‌مدا
ده‌ڕۆم بۆ پیاسه و
ته‌ماشاكردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌سه‌ر جاده‌كاندا هه‌ن.
ئێستا, ژنه‌كه‌م پیاوێكی هه‌یه
كچه‌كه‌شم باوكێك!
ڕۆژێك پێش قیامه‌ت
له ته‌واوی شته‌كان هه‌ڵهاتم…
له‌سه‌ر به‌ردێک دانیشتم و
که‌سێك له‌گه‌ڵمدا
جگه‌ره‌ی داده‌گیرساند…
هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه!
دیمه‌نه‌كان
له ژووره‌که‌دا
قونكی جگه‌ره‌یێك كه‌وتووه و
من به ته‌نیشت غه‌مگینییه‌كی كوشنده‌وه‌م،
له‌وانه‌یه
لافیته‌یه‌ك هه‌ڵبواسم…
له ژووره‌که‌دا قونكی جگه‌ره‌یێكی زۆر كه‌وتوون؛
من به پێوه‌م، په‌تێك به ملمه‌وه:
له‌وانه‌یه
که‌سێک هه‌ڵبواسم…
له ژووره‌که‌دا قونكی جگه‌ره‌كان كه‌وتوون؛
منیش به ته‌نیشتیانه‌وه‌م؛
له‌وانه‌یه،
كه‌سانێك بێن و فڕێمان بده‌ن!