
ئه‌ردۆغانی توركیا …مه‌ستی ده‌سه‌ڵات بووه
به‌ڕێز ئه‌ردۆغان چێشته‌كه‌ی زۆر سوێر كردوه. هیچ قسه‌یه‌كمان نییه له‌وه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت رێبه‌رایه‌تی كردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته ده‌ست و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا كه‌ڵك له لاوازی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌و نه‌فره‌ته‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه وه‌رگرێت و ببێته ده‌م راستی ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌سپی هیواو ئاواته‌كانی خۆی زۆر به تیژی لێده‌خوڕێ و زۆر نابا رۆژێك به‌سه‌ردا ده‌دا به ئه‌رزداو ناگاته مه‌قسه‌دی خۆی.
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سه‌رده‌مه شكۆدارهكانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه سوڵتانی عوسمانی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دهشكاو هه‌ر له عێراق و سوریا و لوبنانی ئه‌مڕۆه تا ده‌گاته میسر و لیبیا و مه‌راكش و ئهلجزائیر باڵا ده‌ستبوو، خۆی به خه‌لیفه‌ی مۆسڵمانانی جیهان ده‌زانی.
ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته پوكایهوهو له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا كۆتایی پێهات و پێش ئه‌وه‌ش ئه‌فسه‌ره لاوه‌كان بزوتنه‌وه‌ی “لاله سی” یان بۆ رزگار كردنی وڵاته‌كه‌یان پێكهێناو هه‌ركه ئیمپراتۆریه‌ته‌كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه دسه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و توركیای نوێیان بونیادنا، كه‌مال ئه‌تاتۆرك ئاینی له حكومه‌ت جیا كرده‌وه‌و توركیای سكۆلار توانی رابردووی تاریكی خۆی له بیر بكات و زۆر به خێرایی رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌یان ئۆروپاییهو ده‌بێت بچێته ناو یه‌كێتی ئۆروپاوه.
به‌ڵام رۆژئاوا ئه‌و خواسته‌ی توركه‌كانی ره‌تكرده‌وه، به تایبه‌تی وڵامێكی توندی نێگه‌تیڤی حكومه‌ته ئیسلام گه‌راكه‌ی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه، چونكه چۆن ده‌كرێت وڵاتێك له یه‌كێتی ئۆروپادا بێته ئه‌ندام و به‌رده‌وام بێت له گرتنی رۆژنامه‌نوسان و مافی كورده‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرێت و ژن و پیاوی كورد بكوژێت و باكوری قوربرس داگیر بكات و پێوه‌ره‌كانی دیموكراتی پێشێل بكات؟ ئه‌مانه له گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی ئۆروپادا یه‌ك ناگرنه‌وه، بۆیه ئه‌م توركیای ئێستا شایسته‌ی ئه‌وه نییه له یه‌كێتی ئۆروپادا ببێته ئه‌ندام.
ماوه‌یه‌كه توركیا ده‌یه‌وێت گاڵته به ئۆوپا بكات و هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌یه‌كی ركابه‌ر دروست بكات و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه له ده‌وری خۆی كۆ كاتهوهو به روكه‌شی پیشانی ئۆروپاییهكانی ده‌دا گه‌ر ئێوه ده‌ست ده‌نێن به رووی توركیاوه، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌توانێت بۆ خۆی گروپێكی ناوچه‌یی پێكبهێنێت.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ست ده‌كرێت ئه‌ردۆغان په‌له‌یه‌تی و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی له كورت ترین ماوه‌دا، حیكمه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌لا ناوه‌و له هه‌ڕه‌شه‌و توندره‌ویدا په‌تی پچڕاندوه.
ئه‌ردۆغان له په‌له پهلهیهیدا، ئیسرائیلی كردوه‌ته ئامانج و هه‌ڕه‌شی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ لێ ده‌كات، چاو له حكومه‌ته‌كه‌ی قوبرس سور ده‌كاته‌وه‌و، هه‌ڕه‌شه له یۆنان ده‌كات و ئیخوان موسلمینی میسریش سه‌باره‌ت به ده‌ستێوره‌دانی ئه‌و له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان و دیاریكردنی ئه‌و سیستمه‌ی كه ده‌بێت په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن، هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ.
ئه‌ردۆغان نه‌ك هه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانی له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا دابه‌زاند و باڵوێزی ئیسرائیل و ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆماسیه‌كانی ئیسرائیلی ده‌ركرد و رایگه‌یاند هاوكارییه سه‌ربازی و په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌پچڕێنێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد به نیازی ناردنی كۆمه‌ڵێك كه‌شتی دیكه‌ی یارمه‌تی گه‌یاندنه بۆ غه‌زه، ئه‌و غهزهیهی كه ئێستا هۆتیلی پێنج ئه‌ستێره‌و سۆپهرماكیت و ڤیلای تێدا دروست ده‌كرێت و هیچ كه‌م و كوڕیه‌كی نییه. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مجاره‌یان كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی توركیا پاسه‌وانی له كه‌شتیه‌كانی یارمه‌تی گه‌یاندن ده‌كه‌ن نه‌بادا ئیسرائیلیه‌كان لێیان نزیك بكه‌ونه‌وه‌و رایانگرن.
ئایا ئه‌و لێدوانانه راگه‌یاندنی شه‌ڕ نییه؟
یاسا ناسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه به پێی یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی گهرمارۆیی ده‌ریایی و سه‌ربازی له سه‌ر غه‌زه دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت له‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌ریاوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناگاته رێكخراوه تیرۆریستیه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان.
ئه‌وه مافی ئیسرائیله
ئه‌و جاره‌یان كه‌شتی “ماڤی مه‌رمه‌ره”یان نارد و له گه‌ڵ ده‌ریاوانه‌كانی ئیسرائیل‌دا روبه‌ڕوو بونه‌وه‌و دهرئهنجامهكهشمان بینی. به‌ڵام به‌نیازن ئه‌م جاره كه‌شتی جهنكیش بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل نه‌توانێت رێگه له‌و كه‌شتیه”كۆمه‌كانه” بگرێت. ئایا ئه‌وه راگه‌یاندنی جه‌نگ نییه؟ ئایا توركیا چاوه‌ڕێ ده‌كات ئیسرائیل و هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیل ده‌سه‌وسان دانیشن و رێگه بده‌ن كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی توركیا تاكه سواری مه‌یدانه‌كه بن و ئاسایشی ئیسرائیل بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه؟
ئه‌ردۆغان ده‌یسه‌لمێنێت مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌ویش ده‌یه‌وێت وه‌ك ئێران و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب له ماوه‌ی شه‌ست ساڵدا، فه‌ڵه‌ستینه‌كان بكاته ده‌سكه‌لا بۆ گه‌یشتن به ئامانج و خواسته پاوان خوازیهكانی خۆی له ناوچه‌كه.
ساڵی رابردو شه‌ش كه‌شتی به‌ره‌و غه‌زه به‌ڕێكه‌وتن، پێنج له كه‌شتیانه گوێڕایه‌ڵی سوپای ئیسرائیل بوون و له جیاتی غه‌زه هاتن بۆ به‌نده‌ری ئهدودی ئیسرائیلی و باره‌كه‌یان خاڵی كرد و رۆژی دواتر به ئۆتۆمبیل باره‌كانیان گوازرایه‌وه بۆ غه‌زه‌و هیچ پێكدادانێك رووی نه‌داو یه‌ك دڵۆپ خوێنیش نه‌ڕژا، به‌ڵام كه‌شتی ماڤی مه‌رمه‌ره كه ته‌نانه‌ت یه‌ك پاكه‌ت ده‌رمان و یه‌ك پاكه‌ت خۆراكی پێ نه‌بوو، ته‌نها كۆمه‌ڵێك جهنگوازی عه‌ره‌ب و فه‌ڵه‌ستینی و تورك و ده‌یان كه‌سیی ئۆرۆپی ساده‌و ساكار كه پێیان وابوو به‌رگری له كافی مرۆڤ ده‌كه‌ن. ئه‌وان ئاماده نه‌بوون بێن بۆ به‌نده‌ری ئه‌شدود و ده‌ستیان دایه پێكدادان و ده‌یانویست سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان بكوژن و بینیمان چی لێكهوتهوه.
ئه‌ردۆغان ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه‌شتی جه‌نگی ده‌نێرێته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و هاوكات هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی قوبرس ده‌كات كه نابێت لهوبهشی خۆی له ئاوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست گاز‌و نه‌وت ده‌ربهێنێت و ئیسرائیلیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه نابێت له به‌شی په‌یوه‌ندیدار به لوبنان ئه‌و كاره بكات و دیسانه‌وه كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی قووت ده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا هاوته‌ریب له گه‌ڵ ئه‌و گوشارانه‌ی ده‌یكاته سه‌ر سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كوشتنی هاوڵاتیانی خۆی به‌ردات، پێشنیاریش ده‌خاته‌به‌ر ده‌ستی حكومه‌ت و گه‌لی میسر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری ئیسلامی توندڕه‌و ببن و حكومه‌تێكی سكۆلار پێكیهێنن. ئه‌و وتانه ئیخوان موسلیمنی میسر توڕه ده‌كات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكی ئاینی له قاهیره دروست بكه‌ن. حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به زمانی هه‌ڕه‌شه له گه‌ڵ یۆنان‌دا قسه ده‌كات و كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ده‌باته به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته‌وه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش پێی وابوو ئه‌گه‌ر به قسه هێرشی توند بكاته سه‌ر رێبه‌ری وڵاتانی دیكه، خۆی لای گه‌لانی سه‌ركوتكراوی عه‌ره‌ب خۆشه‌ویست ده‌كات، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت درێژه به‌و رێبازه‌ی ئه‌و بدات، حه‌تمه‌ن سه‌ری ده‌دات له به‌رد.
سه‌رۆك وه‌زیرانه فراوانخوازه‌كه‌ی توركیا راستیه‌كی له بیر كردوه –یان به‌لای كه‌مه‌وه به جیدی وه‌رینه‌گرتوه – ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وڵاته‌كه‌ی له روی ئابوریه‌وه پێشكه‌وتنی زۆری به خۆیه‌وه دیوه‌و ئاستی داهاتی خه‌ڵكی توركیا به‌رزبوه‌ته‌وه، به پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا له گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌كانی دونیا له ئیسرائیله‌وه بگره تا ده‌گاته ئهمریكاو چین و تا ده‌گاته‌وه به وڵاتانی ئۆروپی هاوكاریه‌كی دۆستانه‌ی و نزیكی هه‌بووه‌و سه‌دان ملیار دۆلاری ئه‌وان له‌و وڵاته‌دا سه‌رمایه‌گوزاری كراوه‌و بوه‌ته هۆی گه‌شانه‌وه‌ی ئابوری.
به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌و ئیمتازاتانه له یه‌ك رۆژ و به یه‌كجار له ده‌ستی توركیا ده‌رچێ – ئه‌ردۆغان ئه‌و راستیه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتوه.
توركیا ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌رگیر بێت و ته‌نانه‌ت كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه بكات و تای قه‌یرانه‌كه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌رزكاته‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا شه‌ڕه‌نگیزی له گه‌ڵ قوبرس‌دا ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه نه‌وتی و گازیه‌كانی له‌و ده‌ریایه ده‌رنه‌هێنێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له یۆنان ده‌كات و له وڵاته عهرهبیهكانیشدا رۆڵێكی نێگه‌تیڤ ببینێ، ئه‌و كات هه‌موو جیهانی رۆژ ئاوا روو له‌م حكومه‌تی ئێستای توركیا ده‌چه‌رخێنن و ئه‌نقه‌ره ئه‌و شوێن پێیه‌ی كه هێشتا له ئۆروپا هه‌یه‌تی له ده‌ست ده‌دا.
ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت ئامانجه ناوچه‌ییه‌كانی له رێگه‌ی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و شه‌ڕه‌وه ده‌ست كه‌وێت، روبه‌ڕوی كاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی دیكه ده‌بێته‌وه و بچوكترین ده‌رئه‌نجامیش وه‌ستانی سه‌رمایه گوزاری ده‌ره‌كی له توركیا‌و و ئه‌گه‌ری دانانی گه‌مارۆی نێو ده‌وڵه‌تیش له دژی رژێمی ئه‌و وڵاته له ئارادا ده‌بێ.
به‌رپرسانی ئیسرائیل بڕیاریانداوه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئه‌ردۆغاندا سه‌برو خۆڕاگری پیشان بده‌ن و وڵامی ئه‌و وتاره توندانه‌ی نه‌ده‌نه‌وه. بنیامین ناتانیاهۆی وتویه‌تی هیوادارم له توركیادا عه‌قڵی سه‌لیم سه‌ركه‌وێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌و سیاسه‌تانه‌ی خۆی، زیان له توركیا ده‌دات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی ئه‌و وڵاته له سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهاندا له‌ق بكات.
حكومه‌تی ئێران مه‌ترسی لا دروست بوه‌و ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت شه‌ڕی شیعه‌و سونه دروست بكات و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخاته‌ژێر ركێفی خۆیه‌وه.سه‌رانی رژێمی ئێران راستیه‌كیان نادیده گرتوه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شه‌ڕی شیعه‌و سونه ده‌یان ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له توركیا ده‌سه‌لات بگرێته ده‌ست سه‌ری هه‌ڵداوه‌و سوڵتانی عوسمانی كه سونه بوو به چاوی سوكه‌وه سه‌یری شیعه‌كانی ده‌كرد
ده‌بێ ئه‌ردوغان بۆ رێگه‌ی سیاسی ئایندهی خۆی، سه‌یرێكی چاره‌نوسی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران بكات كه چۆن به هۆی سیاسه‌ته پاوان خوازیهكانیهوه و به هۆی پشتگیری كردنی بۆ تیرۆریزم گۆشه‌گیر كراوه‌و سه‌رتاسه‌ری دونیا گه‌مارۆی ئابوری و دارایی له سه‌ر داناوه.
عه‌قڵی سه‌لیم، مانای وایه سه‌رۆك وه‌زیره ئیسلام گه‌راكه‌ی توركیا ده‌بێ له‌و راستیه بگات و كارێك نه‌كات له ئاینده‌یه‌كی نه هێنده دووردا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێو ده‌وڵه‌تیدا توشی هه‌مان چاره‌نوسی رژێمی ئێران بێت.
نوسینی: منشه ئه‌میر *
وه‌رگێڕانی: مه‌جید ساڵح
———————————————————–
• پشپۆره له كاروباری رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئێران