هاوڕێ شێته‌كه‌م، یان خۆم…. ئاری عوسمان خه‌یات
تازه، دوو مانگ بوو له نه‌خۆشخانه ده‌رچووبوو. دكتۆره‌كان به دایك و باوكیان گوتبوو: ئاگاداری بن، با ئیتر له‌وه زیاتر تووخنی كتێب و متێبان نه‌كه‌وێ. كوڕه‌كه‌تان هیچی نییه، خۆی وا له خۆی ده‌كا.
ئه‌و ڕۆژه‌ی له كتێبخانه‌ی گشتی، كه وه‌ك هه‌موو جارێك چۆڵ و هۆڵ بوو، من و ئه‌و له سه‌ر دوو كورسی پلاستیكی لاق چه‌ماوه، به‌رابه‌ر یه‌ك دانشتبووین، قسه‌مان ده‌كرد.
– دروست تێناگه‌م ئه‌مه‌وێ چی بڵێم. ئه‌مه خۆخه‌ڵه‌تاندنه و كات له تۆ گرتنه. ئێستا پێویسته دۆستێك، براده‌رێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدۆزمه‌وه، به‌شكو موقابه‌له‌یه‌كی جه‌نابی وه‌زیرم بۆ ڕێك بخا..
+ ئینجا چ كارت به‌وه‌یه؟
– چۆن.. كه چوومه لای، داوای مۆڵه‌تی ڕه‌سمی لێده‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوێك، كه ماوه‌یه‌كه بیرۆكه‌كه‌ی له مێشكما مڵق ئه‌دا. ئه‌گه‌ر مه‌عالی پایه‌داریان (خوای گه‌وره مه‌رته‌به و مه‌قامی به‌شكۆیان بپارێزێ)، پێش ئه‌وه‌ی بداته فڵـقما و ده‌مودانم تێكشكێنێ، توانی دان به‌خۆیا بگرێ، ئه‌وا عه‌رزی حاڵی ئه‌كه‌م، له‌وه‌ی ئیشی ئه‌م ڕێكخراوه عه‌نتیكه‌ی من ئه‌مه‌یه: “له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كانی شارا، قوونی لێهه‌ڵده‌ماڵم و له گۆڕی باوكه سه‌مردووی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌ڕیم. ئیدی قیروسیا با هه‌ر به گه‌ڵوقوونم پێبكه‌نن! من گوویان تێ ئه‌كه‌م و ئه‌وان با هه‌ر پێبكه‌نن.. قاقا بیانگرێ و تاسه بیانباته‌وه. گووی من به قاقا و پێكه‌نینی ئه‌وان..”.
زانیم شتێك ڕووی داوه، بۆیه گوتم: زۆر خراپ نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌موو بێزارییه؟
– چونكه یه‌ك كان ئاڵتوونیان بده‌رێ، كێوێك مه‌رجانیان بخه به‌رده‌ست، مه‌عمه‌لێ قرمیتیان له‌سه‌ر تاپۆكه، تا قیامه‌ت دڵیان ڕاگره‌و له ئه‌وه‌ی داكیان به، كه‌چی دوایی ئه‌ڵێن: سووكوه‌شێنێكی كارامه نیت، ئه‌زانی!
هه‌وڵمدا بیبه‌مه‌وه ماڵێ، به‌ڵام ئه‌و به قسه‌ی نه‌كردم و ده‌یگوت: نایه‌مه‌وه.. ئه‌مشه‌و له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یا خۆم ئه‌خنكێنم.
ئاخری فه‌رمانبه‌ره بێتاقه‌ته‌كانی كتێبخانه‌كه پێیانزانین و زرته‌بۆزێكیان له ژووره‌كه‌ی خۆی هاته ده‌رێ: ئه‌رێ ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه چییه؟ شێتن، خۆ شێت نین.
* تێبینی/ ڕاستییه‌كه‌ی باش بیرم نایه، ئه‌وه خۆم بووم، یان هاوڕێكه‌م بوو، وامان به‌سه‌رهات. هه‌ركاممان هاوڕێی شێته‌كه‌ی ئه‌ویترمان بین، بێگومان ئه‌ویدیكه‌مان خیانه‌تی كردووه، بۆیه ئه‌م حیكایه‌ته‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.