
گۆرانی خۆم …. شیعری : عبدالعظیم فنجان
( خۆشه‌ویستی ته‌واو ، وشه‌ش كپ بوو ..
دڵ مه‌ست : ئه‌ستێره‌یه‌كیش دانهچۆٍڕا )
فه‌یروز
كاتێ خه‌ریك بوو له نائۆمێدیدا بفڕ‌م .
كاتێ به‌لوعه‌ی ئاوه‌كه‌م كرده‌وه ..
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌موچاوم له په‌شیمانی پاكبكه‌مه‌وه .
كاتێ گشت فرمێسكی نامرادان له ناو لهپمدا كۆبوه‌وه .
كاتێ به هه‌ر چوار لامدا ( نه‌هاتن ) زرنگایه‌وه .
كاتێ سۆزی خۆم گرته دڵی ئاوێنه .
كاتێ پۆتی ئه‌و پیاوه‌م شكاند كه مۆڕه‌ی لێده‌كردم .
كاتێ هه‌موو مه‌عریفه‌م هه‌ڵمژی ، هه‌موو كتێبم فڕێ‌دا .
كاتێ ده‌ستم بۆ ئه‌و رێبوارانه راوه‌شاند ..
كه له ناو به‌له‌می سه‌ر كراسه‌كه‌م ره‌سم كراون .
كاتی نوسخه‌ی ئه‌سلیی نیگه‌رانی خۆمم دۆزیه‌وه .
كاتێ له‌ژێر گڵۆپه‌كانی كۆڵاندا خۆم لوولدا .
كاتێ زه‌مه‌نم راوه‌ستاند .
كاتێ ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێ و ناوێ ، كوشتم .
كاتێ تفم له به‌ره‌به‌یان كرد .
كاتێ په‌لاماری روناكیمدا ، خۆم له دۆزه‌خ هه‌ڵكێشا .
كاتێ به ( تیژبینی ) تێر بووم .
كاتێ دووه‌م له‌دایك بوونی خۆمم له منداڵدانی پشكۆدا ده‌ركێشا .
كاتێ له‌گه‌ڵ په‌ری سه‌مام كرد و ..
له‌سه‌ر مێزی شه‌یتان عاره‌قم له‌گه‌ڵ خوارده‌وه .
كاتێ دڵنیا بووم كه له‌گه‌ڵ ئه‌ویندا به پاكی یاریم كرد .
كاتێ بڕیارمدا بڕیاری هیچ شتێك نه‌ده‌م ،
جگه له‌پاككردنه‌وه‌ی جێ چه‌قۆیه‌ك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نازانم .
كاتێ هاوارم كرد : بۆچی ؟!
كاتێ هاوار گهرٍِایهوه و به قوولی بڕیمی .
كاتێ سه‌یری دڵی خۆم كرد ، بینیم هه‌ر وه‌كو جارانه .
كاتێ هه‌موو خه‌ڵك گاڵته‌یان پێ كردم ،
كاتێ وه‌ك مه‌یدانی شه‌ڕ ئاشكرا بووم .
كاتێ گۆرانیه‌ك هاته ژووره‌وه ، سۆزی خۆی پێ به‌خشیم ،
كاتێ ئاواز مه‌ستی كردم ،
كاتێ وه‌ك باڵنده‌ی سه‌ربڕاو ، سه‌مام كرد .
كاتێ باوه‌شم كرده‌وه و باوه‌شم به گولله‌ی رهحمهتدا كرد .
كاتێ فرمێسكیك به قه‌باره‌ی جیهان كه‌وت .
كاتی قه‌سیده‌ی خۆشه‌ویستیم دڕاند .
كاتێ شڵه‌ژام ،جار دوای جار شڵه‌ژانم ده‌نوسیه‌وه ،.
كاتێ له په‌نجه‌ره‌كه‌وه تهریقیم بینی ،
كاتێ رووبه‌ڕوو بینیم .
كاتێ ده‌رگام كرده‌وه ، به هاوڕێتی ژووره‌كه چومه ده‌ره‌وه .
كاتێ وازم له میوانه‌كان هێنا ..
له‌و چۆڵه‌وانیه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانمدا ده‌كرد .
كاتێ هه‌ستم كرد خه‌ریكه قوربانی ته‌وقه له‌گه‌ڵ جهلادهكهیدا ده‌كا .
كاتێ ترس داگیری كرد ، دڵیش ده‌رگای خۆی داخست .
كاتێ كلیله‌كه‌م بۆ هه‌ڵدا .
كاتێ زانیم له‌ناو قفڵه‌كه دانیشتووم .
كاتێ به شایه‌نی خۆم دۆڕاندنم .
كاتێ دڵنیا بووم من كه‌سم شه‌رمه‌زار نه‌كردووه .
كاتێ هه‌ردوو ده‌ستم خسته ناو گیرفانمه‌وه .
كاتێ به‌هێواشی رێمكرد .
كاتێ كه‌مێ خێراتر بووم .
كاتێ چوومه ناو خه‌ڵكه‌وه .
كاتێ له ناو قهرهباڵغێكهدا دیار نه‌مام .
كاتێ له كه‌ژاوه‌ی جیهاندا وه‌ك دووكه‌ڵ بڵاوبوومه‌وه .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عبدالعڤیم فنجان : شاعیرێكی عیراقیه، ساڵی 1955 له شاری (ناسریه ) له دایك بووه ، ئیستا له شاری كه‌ركوك نیشته‌جێیه ، یه‌ك دیوانی بڵاوكردۆته‌وه به ناوی ( أفكر مپل شجره ) ، ئه‌م شیعره له سایتی ( الحوار المتمدن )ه‌وه وه‌رگیراوه .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
• له ژماره (91)ی گۆڤاری ( گزنگدا ) بڵاوبۆته‌وه .