تۆماس ئه‌دیسۆن هه‌موومان قه‌رزاری تۆین
هه‌موومان قه‌رزاری ئهدیسۆنین، گه‌ر زانایانی گه‌ردوونی داهێنانه‌كانیان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك دا خولیان خواردبێ، ئه‌وه داهێنانه‌كانی ئه‌دیسۆن خه‌ڵاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تین. مرۆ ئه‌مرۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك دا له نێو خۆشگوزه‌رانیی و ڕهفاههت دا ژیان ده‌گوزه‌رێنیت، نابێ له یادی بچێت ئه‌مه هه‌موو فه‌زڵ و به‌هره و شه‌وبێداری زانایانی كۆنه، ئه‌وان بوونه مۆم و ڕووناكی و خۆشنوودییان بۆ ئێمه نارد.
كاتێك ده‌چینه ژوورێكی تاریك ته‌نها ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره ده‌ست له سه‌ر پلاك دانێین و ئه‌و ناوه ڕووناك كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئایا رۆژێك له كاتی پێكردنی كاره‌بادا بیرت له‌وه‌كردوه‌ته‌وه ئه‌م شاكاره گه‌وره‌یه فه‌زڵی كێیه؟ باوه‌ڕناكه‌م! وه‌لێ گه‌ر پرسیارت لێبكه‌م بێ لام و جیم پێم ده‌ڵێی: (توماس ئه‌دیسۆنه).
ئه‌دیسۆن زانای هه‌ڵكه‌وتوو، شانازی هه‌موو دنیا، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ناسۆر و ناخۆشییانه‌ی دووچاری هاتن، وێڕای ئه‌وه‌ی كه مامۆستاكانی به ته‌مبه‌ڵ و كه‌وده‌ن تۆمه‌تباریان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و له سه‌ر كاری خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، دواتر جوانترین دیاری پێكهشی مامۆستاكانی كرد و ئه‌وانیش له ئاستییدا شه‌رمنانه چۆكیان دادا.
تۆماس ئه‌لفا ئه‌دیسۆن له یازده‌ی فیبرایه‌ری ساڵی 1847زایینی له شاری میلانۆی سه‌ر به ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، دایكی مامۆستابوو زیاتر گرنگی به خوێندنه‌وه ده‌دا، ئه‌دیسۆن خرایه قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام له به‌ر لاوازی زاكیره‌ی و زیهنی خراپی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، دوای سێ مانگ بۆ مامۆستاكانی ده‌ركه‌وت ئهوكهسێكی ته‌مبه‌ڵ و بێ سووده، به‌رده‌وام پرسیاری له شتێك ده‌كرد كه هیچ په‌یوه‌ندی به باته‌وه نه‌بوو، ئه‌مه وایكرد مامۆستاكانی به قوتابیێكی فاشیل له قه‌ڵه‌می بده‌ن و پێی بڵێن تۆ ئه‌و كێڵگه‌یه نیت كه زانستت تێدا سه‌وز بێت، پزیشكه‌كانیش پێیان وابوو دووچاری نه‌خۆشی بووه.
وته‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌یه ده‌ڵێ: (له دوای هه‌موو پیاوێكی مه‌زن ژنێك هه‌یه)، ئه‌م وته‌یه سه‌رپای به‌سه‌ر ژیانی ئه‌دیسۆن دا جێبه‌جێ ده‌بێت، دایكی ئه‌دیسۆن به هانده‌ر و ههڵنهرێكی زۆر گه‌وره داده‌نرێت، له پێناو ئه‌دیسۆن ئازاری زۆری چه‌شت، خه‌می زۆری هه‌ڵگرت، له ماڵی خۆی دا فێری خوێنده‌واری ده‌كرد، په‌رتووكخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانابوو، تا ئه‌دیسۆن وایلێهات شه‌یدای پهرتووكخانهبوو، كه گه‌یشته دوانزه‌ساڵی ئه‌دیسۆن كۆمه‌ڵه كتێبێكی بواری كیمیا و فیزیا و زانسته‌كانی دیكه‌ی خوێندوه، به‌دوای بنه‌ماكانی زانستی فیزیادا ده‌گه‌ڕا و كاری له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی (نیوتن)ده‌كرد.
ئه‌دیسۆن له‌باره‌ی دایكیه‌وه ده‌ڵێ: ( دایكم منی سازاند، ڕێزی ده‌گرتم و متمانه‌ی پێ ده‌كردم، هه‌ستێكی وای بۆ دروست كردم كه من گرنگترین مر‌ۆڤم له بوونه‌وه‌ردا، بۆیه بوونی من بایه‌خداربوو، له‌به‌ر ئه‌مه بریارم دا هه‌رگیز خه‌جاڵه‌تباری نه‌كه‌م هه‌روه‌ك ئه‌و منی شهرمهزارنهكرد). ئه‌دیسون به هۆی خراپی بیستنه‌وه ده‌یناڵان، به‌ڵام ئه‌مه وایلێنهكرد ساردبێته‌وه، ئه‌و هه‌میشه خۆی به تاقیكرنه‌وه‌ی نوێ تهیاردهكرد. ئه‌دیسۆن له یه‌كێك لهویسگهكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گۆڤار و رۆژنامه‌ی ده‌فرۆشت، بۆئه‌وه‌ی هێندێ پاره‌ی دهسگیربێت و تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆی په‌ره‌پێ بدات.
له‌سه‌روبه‌ندی كاركردنی له ویسگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا، جه‌نگی ئه‌هلی له وڵات تقیهوه، له‌و وه‌خته‌دا ئه‌و هه‌واڵی جه‌نگی كۆدهكردوه و به‌شێوه‌ی كتێب چاپی ده‌كرد و به گه‌شتیارانی ده‌فرۆشته‌وه. به‌رده‌وام سه‌رنجی ئاله‌ت و پێكهاته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چهپامهنی ده‌دا.
ئه‌دیسون وه‌ك كه‌سێكی عه‌وداڵ به دوای زانست و تاقیكردنه‌وه‌دا وچانی نه‌دا، دوای كۆشش و تهقهڵڵاێكی زۆر یه‌كه‌م داهێنانی هاته وجود كه بریتی‌بوو: له ئاله‌تێكی كاره‌بایی بۆ تۆماركردن و سه‌رژمێری كردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.
به‌م شێوه ئه‌دیسۆن به‌ده‌یان داهێنانی گه‌وره‌و مه‌زنی بۆ مرۆڤایه‌تی خسته‌روو هه‌تا دنیا دنیایه، ئینسانیه‌ت شانازی پێوه ده‌كات، داهێنانه‌كانی ئه‌و به نزیكه‌ی 1093داهێنان ده‌خه‌مڵێنرێن، ئه‌مه وا ده‌رده‌خات كه ئه‌دیسۆن عه‌قڵێكی عه‌بقه‌ری هه‌بووه و هه‌رگیز ته‌سلیمی دۆڕان نه‌بووه.
له یه‌كێك له رۆژه‌كاندا، دایكی ئه‌دیسۆن تووشی نه‌خۆشیه‌كی تووند دێت، پزیشك بڕیارده‌دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكات، به‌ڵام چونكه شهوبهسهردا دادێت، له‌به‌ر نه‌بوونی رووناكی ته‌واو نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه بۆ به‌یانی دواخرێ، به‌ناچاری تاكو به‌یانی چاوه‌ڕوان ده‌بن. ئه‌دیسون كه‌وته بیركرنه‌وه، چۆن شه‌وی تاریك رووناك بكاته‌وه، ده‌ستی كرد به تاقیكرنه‌وه، به‌رده‌وام بیرۆكه‌كانی ئه‌زموون ده‌كرد، زیاتر له 900جار تاقیكرنه‌وه‌ی ئه‌نجام دا، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، هه‌ر جارێك كه فهشهلهكهی دووباره ده‌بۆوه، ده‌یوت( ئه‌مه كارێكی مه‌زنه، ئالیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی فاشیل بوو).
به‌ڵام ئه‌و بێ هیوابوونی نه‌ده‌ناسی، به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزییه‌وه هه‌وڵه‌كانی دهسپێدهكردهوه، دوای داهێنانی رووناكی له ساڵی 1887زایینی، هه‌موو ماندووبوون و ناخۆشیه‌كانی ماڵئاوییان لێ كرد.
ئه‌دیسۆن له ئاخیر و ئۆخری ژیانی تووشی نه‌خۆشی شهكرهبوو، دواتر نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌شی لێ ئاڵان، رۆژ به‌رۆژ باری ته‌ندروستی تێك ده‌چوو، له 17ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1931به‌ته‌وای حاڵی تێكچوو، ئاخیر رسته‌ی له ژیانیدا ئه‌مه‌بوو: (وای چه‌ند سامناكه، هه‌موو شتێك لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات!). هیچ كه‌سێك نازانی مه‌به‌ستی ئه‌دیسۆن له‌مه‌دا رۆژی دوایی بوو، كه مردنه، یان شتێكی دیكه. رۆژی دواتر واته 18ئۆكتۆبه‌ر گه‌وره زانای مرۆڤایه‌تی، رۆشنایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیهان، له ته‌مه‌نی 84ساڵێ دا كۆچی دوایی كرد. وته‌یه‌كی ناوداری ئه‌دیسۆن هه‌یه، ده‌ڵێ: (2% له‌مرۆڤدا به‌هره‌یه ، 98%هه‌وڵ و تێكۆشان و ئه‌ره‌ق رشتنه). پێوسته خاوه‌ن ئاوه‌ز و دڵ وشیاران ئه‌م وته‌یه به هه‌ند هه‌ڵگرن و بیكه‌نه مه‌شخه‌ڵی داهێنانه‌كانیان.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی عالم الاختراع.