وانه‌کانی ژۆرنالیسم …. یوسف مەنتک
ده‌لێیت کتێب خوێندنه‌وه کاتی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ده‌توانی کاتێکی که‌م ته‌رخان بکه‌یت بۆ ڕۆژنامه خوێندنه‌وه، له‌ڕێی چوونه‌سه‌رکار و کاتی پشوو یا به‌درێژایی ڕۆژ کاتێکی بۆ ته‌رخان بکه‌یت، خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه ڕۆژانه زه‌رو ره‌تێکی پێویسته به‌تایبه‌تی گه‌ر تۆ خۆت به هاو نیشتمانییه‌کی دلسۆز بزانیت، ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ر که‌وتووش ده‌بێت خاوه‌نی ڕۆشنبیریه‌کی فراوان بێت ، به‌تواناو چاپوک وهه‌رده‌م پاک وبه‌زه‌وق بێت.
ئه‌و ژانره ڕۆژنامه‌وانیانه‌ی که گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ڕای گشتیه‌وه هه‌یه : ناگونجێت ژانرێک به‌سه‌ر ژانرێکی تردا فه‌رز یا بسه‌پێنرێ،چونکه به‌پێی جۆری بابه‌ت و شێواز‌و داڕشتن وده‌ربرین کاریگه‌ریان ده‌گۆرێ، جگه‌له‌وه‌ش کلتورو داب ونه‌ریتی گه‌لان وڕاده‌ی پێش که‌وتن وزه‌وق‌و سه‌لیقه‌یان رۆلی سه‌ره‌کی ده‌بینێ، زۆر له پسپۆران وشاره‌زایان ژانره‌کان ده‌که‌ن به‌سێ به‌شه‌وه:
1/ ئه‌وژانرانه‌ی راسته‌وخۆبۆ‌رایگشتی ئاراسته‌ی‌ده‌که‌ن،وه‌ک‌سه‌رووتارو کاریکاتێرو گۆشه‌ونامه‌ی خوێنه‌ران،بابه‌ته کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی‌وئابوریه‌کان،ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی،هونه‌ری ریکلامه‌کان،ئه‌م ژانرانه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌نقه‌ست به‌لای بۆچونێکدا ده‌شکێن کار له‌رای گشتی ده‌که‌ن.
2/به‌شێک له‌ژانره‌کان ناراسته‌وخۆ کاریگه‌ری به‌سه‌ر رایگشتیه‌وه هه‌یه،که‌چی هه‌ندێکیان بۆسه‌ر گه‌رمی خۆش و کات رابواردن دانراون، وه‌ک: چیرۆکه هه‌وال. گالته‌وگه‌پ، ووشه‌ی یه‌کتر‌بڕ، هه‌والی تاوان، به‌ناراسته‌وخۆ کار له‌سه‌ر لاوان ومندالان ده‌که‌ن.
3/به‌شێک له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌رایگشتیه‌وه نییه، باسی هه‌والی که‌شناسی و‌مردن وتێلی تێکست‌و به‌رنامه‌کانی تیڤی، رادیۆ بکه‌ن، ئه‌وانه له‌ناو خه‌لک را دروست ناکه‌ن.
په‌یدابوونی ئه‌نته‌ر نێت : له2/1/1969 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کۆمه‌لێک پسپۆری راسپارد، تاپرۆژه‌ی لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک ئاماده‌بکه‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌کانی ناو وه‌زاره‌ت، هۆکاره‌که‌ی گرنگی دان به‌شه‌ری ساردی نێوان ئه‌مریکاو سۆڤییه‌ت بوو،ساڵی 1983 ئه‌و تۆره بوو به‌دوو به‌شه‌وه،یه‌که‌میان بۆ‌کاری ئاشتیخوازی به‌کار ده‌هات، دووه‌میشیان هه‌مان کاری جێ به‌جێ ده‌کرد، سالی 1986 توانرا پێنج سه‌نته‌ری کۆمپیوته‌ر گرێ بدات به‌یه‌که‌وه، ئه‌وه بوه به‌ردی بناغه‌ی ده‌رکه‌وتن وپێشکه‌وتنی ئه‌نته‌رنێت له ئه‌مریکاو پاشان له‌جیهان، له‌که‌رتی حکومه‌ته‌وه گوازرایه‌وه بۆ که‌رتی تایبه‌ت وچه‌ندین تۆری لۆکالی وبازرگانی دروست بوون، له سالی 1985 ته‌نها دووهه‌زار کۆمپیوته‌ر به‌سترابوون به‌یه‌که‌وه، سالی 1995 بوو به‌پێنج ملێۆن سالی دواتر‌بوو به‌شه‌ش ملێۆن کۆمپیوته‌ر به‌سترابوون به‌یه‌که‌وه تا ڕۆژگاری ئیمڕۆ به‌سترانه‌وه‌کان له‌په‌ره‌سه‌ندن دان .
ئاڕاسته‌کانی ڕۆژنامه‌وانی: یه‌که‌م/ رۆژنامه‌مولته‌زیمه‌کان ئه‌و رۆژنامانه‌ن که‌له‌لایه‌ن حزب وگروپ و رێکخراوه‌کانه‌وه، به ئایدۆلۆژیایه‌کی سیاسی یا ئاینیه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌م جۆره رۆژنامانه زمانحالی ئه‌وگروپ و ڕێکخراو وحزبانه‌ن.
دووه‌م/رۆژنامه‌وانی سه‌ر به‌خۆ، پێش‌که‌وتن وبازرگانی و پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆژیا،
هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ کۆمه‌لیک خه‌لك ره‌خساند، تاکو بواری میدیا بکه‌نه پیشه‌وقازانجی مادی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له سه‌ده‌کانی رابردووه‌وه له ئه‌مریکاو ئه‌وروپا چه‌ند ده‌زگای رۆژنامه‌وانی سه‌ر به‌خۆ ده‌رکه‌وتن، له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندو پێش که‌وت، تا وای لیهات له په‌رله‌مانی به‌ریتانی شوێنی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌نووسان درا بۆ‌یه ناونرا ده‌سه‌لاتی چواره‌م، چونکه ڕۆڵی کاریگه‌ری له‌ژیانی کۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی‌و کولتوری له ژیانی کۆمه‌لگا رۆژئاواییه‌کان ده‌گێرا.
سێیه‌م/رۆژنامه ره‌سمییه‌کان ئه‌و رۆژنامانه‌ن که زمانحاڵی حکومه‌ته‌کانن و چالاکی داموده‌زگاکان به‌جه‌ماوه‌ر ده‌گه‌یه‌نن، بودجه‌ی ئه‌م رۆژنامانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تێک له‌وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ته‌وه داده‌نرێن.
سیستمه‌کانی ڕاگه‌یاندن:
سیسته‌مه‌کان ده‌کرێن به‌دوو به‌شه‌وه:
1/سیسته‌می پێشگیرانه،پێش بلاوبونه‌وه‌ی هه‌وال رێگه‌یان لێ ده‌گیرێ.
2/سیسته‌می به‌دواداچوون،پاش بلاوبونه‌وه‌ی هه‌وال به‌دوایداده‌چن.
سیسته‌می پێشگیرانه به‌م جۆره پۆلین ده‌کرێ:
1. سیسته‌می ئامرانه
2. سیسته‌می کۆمۆنیستانه
3. سیسته‌می په‌ره‌پێدان
سیسته‌می به‌دواداچوون ده‌کرێ به‌دوو به‌شه‌وه
1.سیسته‌می ئازاد
2.سیسته‌می به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی
که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندن:
رۆژنامه،رادیۆ،ته‌له‌فزیۆن،ئه‌نته‌رنیت،سه‌ته‌لایت.
سامانی کۆمه‌لایه‌تی وکۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی: سامانی کۆ مه‌لایه‌تی چه‌مکێکی نوێیه‌و پێناسه‌ی جوارو جۆرده‌گرێته‌خۆ، پێناسه‌ی گشتگیر ئه‌وه‌یه:سامانی کۆمه‌لایه‌تی به‌رهه‌می کۆی ته‌واوی ئه‌وسه‌رچاوانه‌یه که‌سه‌باره‌ت به‌یارمه‌تیدان‌و پشتیوانیکرد‌ن له‌کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌ده‌کرێن، ئه‌وسه‌رچاوانه بریتین له‌سه‌ر جه‌م ئه‌وپارانه‌ی که بۆ پێکهێنانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی کۆ ده‌کرێنه‌وه، یا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانده‌کرێن، هه‌روه‌ها بریتیه له‌سه‌ر چاوه‌ی هێزی مرۆیی تایبه‌ت به‌و شته، یا له‌و په‌یوه‌ندیانه که به‌شه‌جیاوازه‌کانی کۆمه‌لگه پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، تۆره‌کانی زانیاری وکۆمه‌لایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌سیاسی و یاسایانه‌ش که ده‌بنه هۆی چالاک‌بوون وپێکهاتنی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌چنه ڕیزی سامانی کۆ مه‌لایه‌تییه‌وه، له ڕووی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌وه که ته‌رخانده‌کرێن بۆ دروستکردنی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌توانن هێزێکی گه‌وره‌ی ئابووری پێک بهێنن، کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی داهاتی خۆی له‌و سه‌رچاوانه‌وه به‌ده‌ست دینێ که له‌رێگای دیکه‌وه نه‌خراونه‌ته خزمه‌تی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که بۆ دابینکردنی پێویستیه‌کانی کۆ مه‌لگه به‌رێوه چوون.
ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی: له ئه‌وروپا چه‌ندین سه‌ده‌ی خایاند تاتوانرا توخمه مه‌ده‌نییه‌کان بخرێنه نێو پێکهاته‌ی ده‌وله‌ته‌کانه‌وه، ئه‌مه به‌رهه‌می فراوانی گه‌وره‌و بچوک بوو، کۆنترین نموونه به‌شداری کردنی خه‌ڵک له ئه‌نجومه‌نه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست، ئه‌وئه‌نجومه‌نانه له نوێنه‌رایه‌تی کلێسه وپیاو ماقولانی خه‌ڵکی شاره‌کانی ولاتانی ئه‌وروپا پێک هاتبوو، تا که‌ره‌سته‌و سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ شه‌ر ئاماده‌بکه‌ن، سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌وبیرۆکه‌یه‌ی که‌ده‌لێ به‌وه‌رگرتنی باج به‌بێ ره‌زامه‌ندی خه‌ڵک حه‌ڵال نییه، بۆ ئه‌نجومه‌نه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه، له‌سه‌رده‌می رێنسانسی ئیتالیادا، میکیاڤیلی ئه‌وسوپایه‌ی ره‌تکرده‌وه که له سه‌ربازی به‌کرێگیراو پێکده‌هات، له‌جیاتی ئه‌وه سوپایه‌کی بۆ شاری فلۆره‌نسه درووستکرد که ئه‌ندامه‌کانی له‌سه‌ربازی نیشتیمانی پێک هاتبوون وهاوولاتیانی فلۆره‌نسی به‌هێزتر کرد، له‌به‌ریتانیا له‌دوای تێپه‌رینی چه‌ندین سه‌ده له‌دووتۆی نه‌ریتی په‌رله‌مانی وهه‌لبژاردن پێکهاتن، ده‌زگاو په‌روه‌رده‌کردنی فه‌رمانبه‌ری پسپۆری ده‌وله‌ت هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه به‌شداری بکا ، حکومه‌تی نوێ هاته کایه‌وه، چینی نوێی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وله‌ت به‌پێی لێوه‌شاوه‌یی و تاقیکردنه‌وه هه‌لبژێردران ودانران، به‌راسپارده‌و ویستی سیاسه‌تمه‌داره‌کان، ده‌ورێکی به‌رچاویان له‌به‌رێوه‌بردنی کاروباری وولات وناوچه داگیرکراوه‌کان ده‌گێرا.
کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌وله‌ت: ئه‌ندێشه‌ی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌رباره‌ی( قه‌له‌مره‌وی‌گشتی )که مه‌ودایه‌که له‌نێوان ده‌وله‌ت و خه‌لکدا، هه‌م له‌نه‌ریتی کلاسیکی و نه‌ریتی لیبرالیزمدا کۆ مه‌لێک باس و لێکدانه‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، ئاده‌م فێرگسۆن ده‌یوت:
کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌وله‌ت هه‌ردووکیان به‌شێکن له رژێمێکی دیموکراتی وچاودێری کاره‌کانی یه‌کتریدا ده‌که‌ن ورێگا له چه‌واشه‌بوون و پێشێلکارییه‌کانی یه‌کتر‌ده‌گرن، تیۆرییه‌کی‌تر ئه‌مرۆ ره‌واجی زۆرتر په‌یدا کردووه، کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی به‌گره‌نتییه‌ک ده‌زانێ بۆ پێش‌گرتن له‌درو‌ستبوونی حکومه‌تێکی ملهورو قه‌له‌مره‌وی گشتی به‌مه‌یدانێکی خه‌بات ده‌زانێ له‌دژی زولم وزۆرداری ده‌وله‌ته‌کان، ئه‌م جۆره لێکدانه‌وانه تێگه‌یشتنی دژبه‌یه‌ک وناکۆک له‌سه‌ر چه‌مکی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی دێته ئاراوه، لایه‌نگرانی ئه‌م جۆره بیر کردنه‌وانه له‌یه‌ک شت‌دا هاو بیرو‌ڕان،ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر چی تاک له‌وانه‌یه سه‌ر به‌ده‌وله‌ت بێت، به‌لام ئه‌ندامی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نییه‌و فاکته‌رێکه له‌نێو کۆمه‌لدا.
ده‌سه‌ڵاتی یاسا و پته‌و کردنی کۆمه‌لگه: رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی به‌گشتی له‌وکۆمه‌لگه سه‌قامگیرانه‌دا سه‌ر هه‌لده‌ده‌ن وبه‌ئاکام ده‌گه‌ن، که‌تیایاندا رێز له‌مافه‌کانی مرۆڤ‌و ده‌سه‌لاتی یاسابگرن، ئه‌ویاسایانه‌ی که بۆ پشتیوانیکرد‌ن له رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی په‌سه‌ند ده‌کرێن و به‌کار ده‌برێن، رێگا بۆ تاقم‌و ده‌سته جه‌ماوه‌رییه‌کان خۆش ده‌که‌ن که به‌شێوه‌ی یاسایی خۆیان رێکبخه‌ن وده‌ستبه‌کاربن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ڕووبه‌رو بونه‌وه و ململانێی ناشایسته‌و پێش به‌وه ده‌گرێ که خه‌ڵک به‌نهێنی ئیش بکه‌ن و دژ به‌یاسا بجولێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی دارایی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی:
1-سودو قازانجی ئه‌و سه‌رمایه گوزارییانه‌ی که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی دارایی ده‌کرێن، وه‌ک شانس وبه‌خت، هه‌راجکردن، ناردنی نامه بۆ که‌سایه‌تییه‌کان، هه‌قی ئه‌ندامه‌تی له‌وجێگایه‌ی ده‌وری هه‌بێ.
2-ئه‌وخه‌لات‌ودیاریانه‌ی‌که‌له‌لایه‌ن‌بنیاده‌کان‌و کۆمپانیاکانی بازرگانی وپیشه‌ییه‌کان وکه‌سه‌کانه‌وه پێشکه‌شده‌کرێن .
3-ئه‌و یارمه‌تیه ده‌ره‌کییانه‌ی که له‌لایه‌ن رێکخراوه فه‌رمیه‌کان وه‌بۆ یارمه‌تیدانی به‌پێشخستنی کۆمه‌لگه‌کان دیاری کراون وهه‌روه‌ها ئه‌ویارمه‌تییانه‌ی که‌له‌لایه‌ن بنیاته‌کان ودامه‌زراوه‌بازرگانی وکه‌سێتیه‌کانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێن.
4-یارمه‌تییه بێ به‌رامبه‌ره‌کان وئه‌ورێکه‌وتنامانه‌ی که‌له نێوان ده‌وله‌ته ناوچه‌ییه‌کان‌ورێکخراوه‌کانی کۆ مه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی،بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌ت گوزاری وئه‌نجامدانی پرۆژه پێویسته‌کان ده‌به‌سترێن.
ساده‌یی نووسین له‌دارشتنی چاپه‌مه‌نییه‌کان:
ساده‌یی خه‌سله‌تێکی دیاری شێوازی نووسین‌و ڕۆژنامه‌وانییه، هه‌موو بابه‌ته‌کان ده‌بێ به‌شێوازێک بنوسرێته‌وه که کۆلکه خوێنده‌واریش تێ‌یان بگات، تا ئه‌وانه‌ش که ئاستی رۆشنبیری‌و خوێنده‌واریان به‌رزه، چونکه ئه‌وانیش له‌کاتی بوونی کات و پشوودان رۆژنامه ده‌خوێننه‌وه، له‌م کاتانه‌دا ناتوانن کاته‌کانییان به‌بابه‌تی قورس بکوژن، ئاسان‌نووسین شێوازێکی سه‌خته‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌زموونی شه‌خسی دێته به‌رهه‌م ناتوانرێت رێسایه‌کی بۆ دابنرێت، سه‌باره‌ت به‌به‌کارهێنانی هه‌ندێک زاراوه ده‌بێ هه‌ندێ خال دیاری بکرێت، ناتوانرێ زاراوه‌ی نامۆ‌و بیانی به‌کار نه‌هێنرێ، ئه‌گه‌ر به‌کاریش هات ئه‌وا ده‌بێ رونبکرێته‌وه‌و هێنده‌دوباره‌ی بکه‌ینه‌وه تا به‌لای خوێنه‌رانه‌وه ئاسایی و ئاشنا بێت.
وورد بینی وڕاسه‌قینه‌یی ژۆرنالیست:
خه‌سله‌تی راسته‌قینه‌یی‌و ووردبینی له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێوازی رۆژنامه‌نووسییه ده‌بێت له‌کاتی دارشتنی هه‌والدا زۆر به‌ووردی ره‌چاو بکرێت، یه‌ک له‌ئامانجه‌کانه گرنگه‌کانی رۆژنامه‌نووسی ئه‌وه‌یه له‌باره‌ی بینینی روداوێک یان ده‌زانریت یا بینیویه‌تی، وه‌کو خۆی بیخاته پێش چاوی خوێنه‌رو به‌ر گوێیی گوێگر، دوور که‌وتنه‌وه‌و زیاده‌رۆیی‌و درێژه‌پێدان، بابه‌ته‌کان ده‌کاته راپۆرتی کۆبونه‌وه‌و خوێنه‌ران گێژو گومراده‌کات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بۆ ناو رووداوه‌که رابکێشێت، دوری ده‌خاته‌وه، ده‌بیت هه‌ر ووشه‌یه‌ک ورسته‌یه‌ک ره‌گه‌زێکی هه‌وال بێت، لێره‌دا گرنگی هه‌لبژاردنی ووشه‌کان ورسته‌کان روون ده‌بێته‌وه، تا ده‌توانرێ ده‌بێ رۆژنامه‌نووس خۆی له‌م ووشانه‌ی که‌ماناکانیان رون وئاشکرانین بپارێزێ.
گرنگی شێوازی داڕشتن له‌چاپه‌مه‌نییه‌کان:
هه‌ر شێوازێکی نووسین هه‌لقوڵاوی بونیاده کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی رۆژگاری نووسه‌ره‌که‌یه‌تی، شێوازی دارشتن له‌چاپه‌مه‌نییه‌کاندا شێواز‌و روخسار‌و پاسه‌وانی.زمانی پێوانه، ستانداره، له کۆمه‌لگه‌دا دارشتنی رۆژنامه‌کان دارشتنێکی ستانداره، هه‌مان دارشتنه که له‌رادیۆو ته‌له‌فزیۆن وکتێبه‌کانی خوێندن و به‌کار هێنانی رۆژنامه‌ی خه‌لک به‌کار دێت، واته زمان سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ زمانه‌کانی تر‌و دووری نزیکیان له رێبازه‌کانی ده‌سه‌لاتدار به‌سه‌ر زمان وکۆمه‌لدا، ئه‌م خاله‌ش گرنگی ده‌قه‌کانی رۆژنامه‌و شیوازی داڕشتن له چاپه‌مه‌نی ورادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌کانی هه‌ر وولاتێکمان بۆ ئاشکرا ده‌کات.
چۆنییه‌تی نووسینی په‌یام له ڕۆژنامه‌کان:
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌دیبه‌کان، بۆ ئه‌و که‌سانه نانووسن که ئاشنای ده‌قی ئه‌ده‌بین وژماره‌یان که‌مه، ئه‌وان ڕووبه‌ڕوی ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری خه‌ڵک ده‌بنه‌وه، که به‌لێشاو به‌ره‌و ڕووی رۆژنامه‌کانیان دێن وده‌خوێننه‌وه‌و چاوه‌رێی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن له هه‌موو بابه‌ته‌کان بگه‌ن، چونکه له‌نێو ئه‌و خه‌لکانه‌دا خوێنه‌ر ، کۆلکه خوێنه‌ر، قوتابی، مامۆستای زانکۆش هه‌ن، واته گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی دارشتنی چاپه‌مه‌نییه‌کان ئه‌وه‌یه که له‌رێگه‌ی زمانی پێوانه‌وه ئه‌و لێشاوی خوێنه‌رانه له‌ده‌وری ز‌مانێکی هاوبه‌شدا کۆبکاته‌وه، ساده نووسین یه‌که‌م بنه‌مایه بۆ دروستکردنی ئه‌م هاو به‌ندیه له نێوان خوێنه‌ران.
نووسین له ڕۆژنامه‌وانی ئه‌لکترۆنی وته‌قلیدی:
سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان له‌لایه‌ن نووسه‌رو په‌یامنێره‌کانه‌وه ده‌نوسرێن وپاشان تایپ ده‌کرێن، ئینجا له نه‌خشه‌سازیدا رێکده‌خرێن کۆمپیوته‌ره‌کان به‌پێی پیتی بارز پیتچنین ده‌که‌ن، پاش پێداچوونه‌وه‌و نه‌خشه‌سازی له‌سه‌ر مێزو له‌سه‌ر مۆنیتێره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت و پێویست به‌ڵکاندنی کاغه‌زی پیتچنین به‌لاپه‌ڕه‌ی شه‌تره‌نجی گرید ناکات، ئێستا به ماوس ومۆشرو کلیک کردنێک، ده‌کریت ، خشته ، وێنه، ته‌نانه‌ت فلیم وده‌نگیش بۆ ده‌قی رۆژنامه‌کان زیاد بکریت،ب ه‌م جۆره رۆژنامه‌وانی ئه‌لیکترۆنی پانتایی که‌م داگیر ده‌کات له‌پیت چنین دا، گرنگترین خاڵی رۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی که جێگه‌ی سه‌رنجه بچوکی قه‌باره‌ی لاپه‌ره‌ی کۆمپیوته‌ر یان مۆنیته‌ره له‌چاو شێوه‌ی رۆژنامه ته‌قلیدیه‌کان دا.
ڕه‌چه‌ڵه‌ک ونه‌ژادی کورد:
روایه‌تێکی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه‌ده‌ڵی کورد، هه‌ندێک له مێژوو‌نوسان ده‌یبه‌ستنه‌وه به مێژووی زوحاکه‌وه، ئه‌وکاته‌ی به‌فرمانی زوحاک ڕۆژانه دوولاو ده‌کرانه قوربانی ماره‌کانی سه‌ر شانی زوحاک ، به‌ڵام چێشت لێنه‌ره‌که رۆژانه لاوێک ومه‌رێکی سه‌ر ده‌بری و مێشکیانی تێکه‌لی یه‌کتر ده‌کرد ده‌یدا به‌ماره‌کانی سه‌ر شانی زوحاک ، ئه‌ویش بۆ چه‌ند ساتێک ئیسراحه‌تی ده‌کرد، چێشت لێنه‌ره‌که‌ش ئه‌و لاوه‌ی رۆژانه گڵی ده‌دایه‌وه‌و بزن و مه‌ری ده‌دایه وره‌وانه‌ی ناوچه شاخاوییه‌کانی ده‌کرد، له ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی خه‌لکانێکی زۆر له‌م لاوانه نه‌ته‌وه‌ی کورد دروست بوو زووحاکیان روخاند،
بۆ چونێکی تر ده‌لێ له ئه‌نجامی تێکه‌ل بوونی دوو نه‌ته‌وه‌ی بچوک کورد پێک هاتوون.
هۆزی کورد‌و چه‌ند هۆزێکی تری بچوک سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی ئاری هاتوون له‌و شوێنه‌ی ئێستای ئێران و کوردستان نێشته جێ بوون، زمانی ئاریان هه‌لبژاردوه‌و قسه‌یان پێ کردووه، ئه‌سلی ئه‌م شوێنه کوردستانه، ئه‌سلی ووشه‌ی ئێرانیش کوردیه به‌مانای ئاریانا به‌پێی ئاوێستا (ئه‌یروش، یانا)یان پێگووتوه که ئاورو ئاگرو ئاتر و ئاریا هه‌مان مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نێ هه‌روه‌ها به‌مانای نیشته جێبوون یا ماڵ ده‌گرێته‌وه، ئه‌م نه‌ته‌وانه سه‌ر به ئاینی زه‌رده‌شتی بوون، به‌پێی فه‌رهه‌نگی مه‌زدێسنای زه‌رده‌شتی که به‌کوردی هه‌ورامی نووسراوه، ئاری، ئاریا، ئاتر، ئاور، ئیرانیان ، ئه‌وانه به‌مانای ئاگر دێت، ئاگریش سیمبۆلی ئاینی زه‌رده‌شتییه.
زه‌رده‌شت وئاینه‌که‌ی:
زه‌رده‌شت خه‌لکی باشوری گۆمی ورمێ یه، دایکی ناوی دوغداو باوکی ناوی پورشه‌سپه، ئه‌وان کوره‌که‌یان ناوناوه خاوه‌نی ووشتری زه‌ردنا، واته زه‌ردوشترا، یه‌که‌م که‌س بو که ئاینی یه‌کتا په‌رستی یا ئاهرومه‌زدای بلاو کرده‌وه، به‌لام به‌هۆی دژایه‌تی کردنی خه‌لکی رۆژئاوای ئیران واته شوێنی له‌دایک بوونی ده‌ڕوا وده‌چیته رۆژ هه‌لاتی ئێران به‌مه‌به‌ستی بلاو کردنه‌وه‌ی ئاینه‌که‌ی لای پاشا شاکی گستاسپ ده‌گیرسێته‌وه، له‌کاتی نه‌خۆش که‌وتنی ئه‌سپی خۆشه‌ویستی پاشا، دوای ئه‌وه‌ی که‌س ناتوانی چاکی بکاته‌وه، زه‌رده‌شت به مه‌رج بۆی چاک ده‌کاته‌وه، مه‌رجه‌که‌ش سه‌ره‌تا باوه‌رهێنان و بلاوکردنه‌وه‌ی پاشا‌و خانه‌واده‌که‌یی و داروده‌سته‌که‌ی به‌ئاینی زه‌رده‌شت، ئه‌وانیش ئه‌وه قبول ده‌که‌ن، دوای چاکبونه‌وه‌ی ئه‌سپ، باوه‌ری پێده‌هێنن و له سه‌رتاسه‌ری ولاتی ئێران ئاینی زه‌رده‌شت بلاو‌ده‌که‌نه‌وه‌و دواتر له هیندو پاکستان وکوردستان دا بلاو ده‌بێته‌وه، تا له‌شه‌ڕێکدا ده‌کوژرێ ئێستاش له هه‌ندێک له‌م شوێنانه ئاسه‌واری ئه‌م ئاینه‌ی لێماوه ولایه‌نگرانیشی هه‌ن که دیانه‌تی زه‌ره‌شت ده‌په‌رستن، کتێبی ئا‌ڤێستا به‌زمانی کوردی هه‌ورامی نووسراوه، ئاری به‌مانای ئاور ئاتر به‌مانای ئاگر دێت، ئێرانی جاران به‌مانای (ئاریانا)دێت، به‌پێی ئاوێستا( ئه‌یروش یانا) یان ناو بردووه، که ئاگرو ئاورو ئاترو ئاریا هه‌مان مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نن ، به‌مانای خانوو نیشته جێبوون دێت، له ئاویستاش به‌مانای ئاگر دێت، واته ووشه‌ی ئێران ئه‌سلی کوردیه، جاران به‌ئازر بایجان ده‌گوترا ئاترو پاتن که کوردی تێدا نیشته جێن، به‌لام دوای هاتنی ئیسلام‌و داگیر کردنی ناوچه‌که بو به ئازر بایجان، چونکه له‌زمانی عه‌ره‌بی ت وپ نییه.
ئه‌بو شوجاعی کوردی بناسن:
ناوی باز ابو عه‌بدولا حسێن کوری دوشانج بوو کورد بازیان پێ ده‌گووت خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی نازناوی ئه‌بو شوجاحی پێدابوو، باز کوری سه‌ره‌ک هۆزی حه‌مییه بووه، باوکی له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک له عه‌شیره‌ته‌که‌ی دور ده‌که‌وێته‌وه، ده‌چێت له‌دیار به‌کر نیشته جێ ده‌بێت، له‌به‌ر ده‌ست کورتی باوکی ، باز ناچار بووه مندالی به کوێره‌وه‌ری بژیت وپاشان به‌شوانی به‌لاویتی ده‌ستی به رێگری و چه‌ته‌گه‌ری کردووه.
له ئه‌نجامی شه‌ری اسلام ومه‌سیحیان اسلام تێک ده‌شکێن، بازو ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی له‌گه‌لی چه‌ته‌یی وڕێگریان ده‌کرد به‌هانای له‌شکری ئیسلامه‌وه دێن،
سه‌رده‌که‌ون به‌سه‌ر مه‌سیحیاندا، باز ناوبانگ په‌یدا ده‌کات و خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی نازناوی ئه‌بو شوجاعی پێده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ی زیاتر ناوبانگی بازی ده‌رکرد پشتگیریکردنی باز له ده‌یله‌مییه‌کان له‌دژی حاکمی موسل‌ته‌عله‌ب، ئه‌وه بو توانی موسل داگیر بکات وبیخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه، عوزدۆل ده‌وله‌ی ده‌یله‌م بۆ رێز نان له‌باز بانگی ده‌کات بۆ موسل، به‌لام کاتێ باز ده‌بینێ له هه‌یبه‌ت وشان وشه‌وکه‌تی ده‌ترسێ وسام لێی ده‌نیشێ بۆ یه پلان داده‌رێژێ تا باز بکوژی، به‌ڵام باز له نییه‌تی ئه‌و ده‌گات به‌زیره‌کی خۆی له گه‌ل یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ر باز ده‌کات و ده‌چێته ناوچه شاخاوییه‌کان، دوای مردنی عوزدۆل،باز شاره‌کانی نسێبین ودیار به‌کر داگیر ده‌کات و ده‌یخاته ژێر فه‌رمانره‌وایی خۆیه‌وه، له یه‌کێک له‌شه‌ڕه‌کان له‌گه‌ل سوپای حمدانی باز له ئه‌سپه‌که‌ی ده‌که‌ویته خواره‌وه‌و ده‌مرێ.
بنه‌ماڵه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی:
شادی کوری مه‌روان له‌هۆزی(ره‌وادیه)که‌لقێک بوو له عه‌شیره‌تی هه‌زبانی له دوین ژیاون له‌گه‌ل دووکوڕه‌که‌ی نه‌جمه‌دین ئه‌یوب وشێرکۆ.
نه‌جمه‌دین به هانای سوپای حیماده‌دینی زه‌نگی ده‌چێت که شکستی خواردبوو له‌شه‌ڕی دژی سه‌لجوقییه‌کان، سه‌لجوقییه‌کان ده‌شکێن، بۆ‌یه پاشای سه‌لجوقی له به‌غدا دڵی له نه‌جمه‌دین ره‌ق ده‌بێت ، بۆ یه تکریت که سه‌لاحه‌دینی لێ له دایک بووه به‌جێ دێلێ وده‌چێته لای حیماده‌دین، ئه‌ویش که نه‌جمه‌دین به‌رزگار که‌ری خۆی ده‌زانێ رێزی زۆر له‌خۆی وشێرکۆی برای ده‌گرێ، کاتێ حیماده‌دین سوریا‌و لوبنان داگیر ده‌کات شاری به‌علبه‌گی ده‌داتێ.
دوای مه‌رگی حیماده‌ده‌ینی زه‌نگی، نوره‌دینی برای دێته جێگاکه‌ی ئه‌ویش به‌هۆی ئازایه‌تی وژیری شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دین ده‌کاته سه‌ر له‌شکر، له ناکۆکی کوڕه‌کانی حیماده‌دین دا، نوره‌دین به‌هۆی کوردانی هه‌زبانی سه‌رده‌که‌وێت، حکومه‌تی شام به‌شێرکۆ ده‌سپێرێ، له‌م کاتانه‌دا سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ل مامی له‌ناو سوپادا شه‌رکه‌رێکی چاکی لێ هه‌لده‌که‌وێت، که‌حکومه‌تی فاتمی میسر داوای یارمه‌تی له نوره‌دین کرد ئه‌ویش شیرکۆی نارد سه‌لاحه‌دینیش له‌گه‌ل مامی چوو، له‌به‌ر زیره‌کی وزانایی وئازایی سه‌لاحه‌دین زۆر جار راوێژیان پێده‌کرد،خه‌لیفه‌ی فاتمی سه‌لاحه‌دینی به‌وه‌زیری خۆی دانا نازناوی(ئه‌ڵمه‌نسوڕ ئه‌میر جیوشی) دایه، دوای مردنی شێرکۆ نوره‌دین ،سه‌لاحه‌دینی به‌فه‌رمانده‌ی له‌شکری زه‌نگی له‌میسر دانا، نازناوی مه‌لیک ناسر ئه‌بو موزه‌فه‌ر سه‌لاحه‌دینی پێدرا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌ته‌مه‌نی 22 سالی دابوو، دوای مردنی خه‌لیفه فاتمی سه‌لاحه‌دین به‌ته‌واوی ده‌سه‌لاتی مسری گرته ده‌ست، رۆژ به‌رۆژ سه‌لاحه‌دین به‌هێزتر ده‌بوو تا دواجار شامیشی گرته ده‌ست، گه‌وره‌ترین شه‌ری سه‌لیبیانی کرد فه‌له‌ستینی رزگار کرد، تامرد به‌سه‌ر که‌وتوویی مایه‌وه.
کوشتاری قه‌ڵای دمدم:
پاشاکانی سه‌فه‌وی به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر میره کورده‌کان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌میر خانی یه‌ک ده‌ست سه‌رۆک عه‌شیره‌تی برادۆست بوو، له سه‌ر ده‌می شاعه‌بباسی سه‌فه‌وی له زوڵم وزۆری عوسمانییه‌کان بێزار ده‌بیت، بۆ یه ده‌بێته گوێرایه‌لی شاعه‌بباس، ئه‌ویش نازناوی ئه‌میر خانی پێ ده‌به‌خشێت ناوچه‌کانی شنۆ‌و حکومه‌تی ورمێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری ئازربایجانی وه‌ک مه‌رگه‌وه‌ڕو ته‌ڕگه‌وه‌ڕ ده‌داتێ، ئه‌میر‌خان قه‌لایه‌کی بڵندو تۆکمه بنیاد ده‌نێ ناوی ده‌نێ قه‌لای دمدم، به‌دروستکردنی ئه‌م قه‌لایه ناحه‌زان فرسه‌ت وه‌ر ده‌گرن وشاعه‌بباسی له‌دژ هان ده‌ده‌ن ئه‌ویش دڵی لێی پیس ده‌بێت، به‌هاتنی عه‌شیره‌تی جه‌لالی بۆ ناوچه‌ی برادۆست میر خان ڕێیان پێ ده‌گرێ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بیانوه‌ک بۆ شاعه‌بباس که پیلانی له‌ناوبردنی بۆ دابنێ وخوێنی میر حه‌ڵڵ بکات، سه‌رۆک وه‌زیرانی شا بۆ ماوه‌ی سالێک ده‌وره‌ی قه‌لا گه‌مارۆ ده‌دات به‌لام هیچیان پێ ناکرێ، دوای مردنی ئه‌م سه‌ره‌ک وه‌زیره ، سه‌رۆک وه‌زیری نوێ محمد بنگدڵی سه‌رۆک وه‌زیری نوێ له‌شکری قزلباش ده‌نێرێته سه‌ر‌قه‌لا، سوپای قزلباش بریار ده‌ده‌ن که‌که‌س ناکوژن سه‌روماڵیان ده‌پارێزن، میرخان بۆڕێگری له‌کوشتاری خه‌ڵک خۆی ته‌سلیم ده‌کات، به‌ڵام پاش ته‌سلیم بوونی میرخان و کورده‌کانی نێو قه‌لا، سوپای قزلباش دڕندانه هه‌مویان ده‌کوژن.
ڕه‌گه‌زه‌کانی ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی:
ئه‌و ڕه‌گه‌زانه به‌باشترین شێوه خۆیان له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی پێشان ده‌ده‌ن، به‌م مانایه دێ که مرۆڤ ئازادانه‌بتوانێ ته‌عبیر له‌بیروبۆچوونه‌کانی خۆی بکات،گوزارشت له‌خودو کۆمه‌لگا ژیان جوانتر ده‌نه‌خشینێ،ئه‌وه‌ش له‌پێناو لابردنی ئه‌وکۆت وبه‌ندانه‌ی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادی راده‌ربرین دا ده‌بی تێک بشکێنرێ،ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئازادی بیر کردنه‌وه‌وباوه‌ر به‌وشتانه‌ی به‌راست ده‌بینی،هه‌ر ئه‌وه‌سه واده‌کات یه‌خه‌ی بۆچون ومه‌رجه به‌ربه‌سته‌کان بگرین،ئازادی باوه‌ر له‌سه‌روی‌ئازادییه‌کانه‌وه‌یه،هه‌رئه‌وه‌ش ده‌ست نیشانی سه‌رجه‌م ئازادییه‌کانی تر ده‌کات،داواده‌کات چه‌ند له‌توانادا هه‌یه هاوولاتیان سه‌ر به‌خۆوئازاد بن له‌حکومه‌ت وده‌سه‌لات،ئه‌م ره‌گه‌زانه به‌باشترین شێوه خۆ نیشان ده‌ده‌ن وه‌ک: باوه‌ر به ئه‌قل وگفتوگۆ دیالۆک ده‌خولقێنی،ده‌رخستنی حه‌سانه بۆ هه‌ر تاکێک له‌کۆمه‌لگادا،بوونی ژینگه‌یه‌ک که لێبوردن بۆ خۆی ده‌نه‌خشێنێ تیایدا زاده‌ی‌راده‌ربرین وبیرورا سه‌روه‌ر ده‌بێ.
ئازادی ڕۆژامه‌نووسی:
ئازادی ڕژنامه‌نووسی له کۆمه‌لگا په‌ره‌ستێنه‌کاد ، بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازو سه‌ربه‌خۆخوازه سیاسیه‌کان له ئه‌فریقا وئاسیا وئه‌مریکای لاتیندا، وولاتانی جیهانی سێ‌یه‌میان پێکهێنا، ئه‌م وولاته بچوک وبێ لایه‌نانه له عدم انحیاز کۆ بونه‌وه ،خوازیاری به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جه‌نگی سارد بوون، له هه‌ولی دانانی بنه‌مای داد‌وه‌ریبون له‌گه‌ل وولاته پێشکه‌وتوه‌کان،له‌ماوه‌ی به‌ده‌ست هێنانی سه‌ر به‌خۆیی نیشتمانیدا زۆر له لاوه‌کان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی دیموکراسی وئازادی راده‌ربرین ورۆژنامه نووسی گیانی خۆیان کرده قوربانی.
ئه‌م وولاتانه په‌یره‌وی رژێمی‌حکومه‌تی شمولی ده‌که‌ن، زه‌مینه‌یه‌کی سنوردار هه‌یه بۆ هه‌مه ره‌نگی بیر‌و بۆ چونه‌کان،ده‌وله‌تانی په‌ره‌ستێن کۆنترۆلی به‌هێزی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌که‌ن،ئه‌م وولاتانه پیویستیان به‌دامه‌زراوه‌ی جێگیر‌و ئاماده‌کراو هه‌یه،زۆر به‌ی هاوولاتیانیان نه‌خوینده‌وارن،بیر‌و باوه‌ری پاشایی وخێله‌کی وره‌گه‌زی هه‌یه تیایاندا،رۆلی رۆژنامه نووسه‌کان سنوردار ده‌کرێ،به‌و حساباته‌ی که مامۆستا‌و دروستکه‌ری نه‌ته‌وه‌ن،رۆژنامه‌نووسان رۆلیان له کۆمه‌لگای په‌ره‌ستێن له‌گه‌ل یه‌کیکی تردا ده‌گۆرێ.
سانسۆر له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان:
چاودێری کردن ومرا قه‌به له‌سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری مێژووه‌کی درێژی هه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی چاپه‌مه‌نی ورۆژنامه ئیتر سانسۆریش له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه که‌وتۆته خۆ بۆ چاودێری کردن وسه‌ر کوتکردنی ئه‌و ده‌نگه نوێ وئازادانه‌ی ده‌یانه‌وێ له رێگای رۆژنامه‌کانه‌وه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن،سانسۆر به ناشرینترین ووشه داده‌نری له نێو فه‌رهه‌نگی زمانه‌کانی جیهان،هنری حه‌وته‌م له سالی 1532 پێویستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌سه‌ر چاپخانه‌کاندا سه‌پاند بۆکارکردن،ئه‌م کۆت وبه‌نده به‌رده‌وام بوو تا سالی 1694 په‌ر له‌مانی بریتانی بریاره‌که‌ی هه‌ل‌وه‌شانده‌وه،سانسۆر دژی،ناو زراندن،ئه‌گه‌ری روخاندنی حکومه‌ت،ئاژاوه‌گێری،ره‌خنه‌ی شه‌خسی،سه‌رده‌می زوو ئه‌م جۆرانه به‌تاوان داده‌نرا سزاکه‌ی کوشتن بوو،سانسۆر له وولاته عه‌ره‌بییه‌کان به‌گشتی هه‌یه،وه‌ک ئیراق…….هتد.
سه‌ره‌تاانی په‌یدابوونی چاپه‌مه‌نی له میسر، له‌سالی 1789 فره‌نسا هاته میسر ئه‌و کات به چاپ ئاشنا بوو، محمد عه‌لی پاشا له‌سالی 1819 چاپخانه‌ی بولاقی دانا،له‌سالی 1823 فرمانی ده‌رکرد که هیچ شتێک به بێ ره‌زامه‌ندی پاشا نابێ چاپ بکرێ،،کاتێک سعید پاشا حو‌کمی کرد دوو یاسای ده‌رکرد،یه‌که‌م/ چاودێری وخۆ پارێزی به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌کاندا بلاو بکرێته‌وه،دووه‌م په‌یوه‌ندی به بیانییه‌کان هه‌یه که رێگانادا هیچ رۆژنامه‌یه‌ک ره‌خنه له حکومه‌ت بگرێ.
له‌سالی 1866 خدێوی اسماعیل (پێنووسی) رۆژنامه‌نووسی دانا ئه‌وه‌ش هه‌لده‌ستا به‌سه‌ر په‌رشتیکردنی رۆژنامه‌نووسی وچاودێری ئه‌و شتانه‌ی بلاو ده‌کرانه‌وه، یاسای چاپه‌مه‌نی میسری سالی 1881 ده‌لێ هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک به‌ر له‌ده‌ر کردنی ده‌بێ داوای ره‌زامه‌ندی پێش که‌ش بکات، بار‌مته‌ش ده‌بێ بدات،مافی حکومه‌ته به‌داخستنی یا له‌کار خستنی هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک له‌کاتی سه‌ر پێچی کردندا،رێگانادا به‌و چاپکراوانه‌ی‌که له ده‌ره‌وه‌ی میسر چاپ ده‌کرێن وباشنین بۆ ئه‌خلاق‌وبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گشتی بێنه ناو میسر بلاو ببنه‌وه.
خۆ به‌دوور گرتنی ڕۆژنامه‌نووس له ناوزڕاندن:
چۆنیه‌تی خۆپاراستنی ڕۆژنامه‌نووس له‌ناو زڕاندن، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس خۆی به‌دوور بگرێ له‌ناو زراندن یا به‌ر گری له‌خۆی بکات، له‌کاتێکدا ئه‌م حاله‌ته ئه‌گه‌ر رویدا،پیویسته له‌کاتی په‌یره‌وکردنی رۆژنامه‌نووسی وورد بین بێت،ره‌چاو کردنی ئه‌وانه ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌که به‌دوور ده‌گرێ له‌غرامه وسزادان،پابه‌ند بوون به‌راستیه‌وه گرنکترین داکۆکیکردنه له‌دژی تۆمه‌تی ناو زراندن،بابه‌تی بوون بۆ دور که‌وتنه‌وه له‌ناو زراندن تۆمه‌تبار کردن ده‌بێ رۆژنامه نووس به‌به‌لگه‌وه بیسه‌لمێنێ که فلانه که‌س به‌م تاوانه تاوانباره،له‌کاتی ناو زراندن یا تۆمه‌تبار‌کردنی که‌سێک ده‌کرێ رۆژنامه‌که کار بۆ راستکردنه‌وه‌ی بکات،یان په‌شیمان بێته‌وه یا داوای لێبوردن بکات له‌وه‌ی که‌بلاویان کردۆته‌وه،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری،رێگا‌دان به‌و که‌سه‌ی ناوی زرێندراوه له ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌که قسه‌ی خۆی بکات.
په‌یڕه‌وکردنی مافی کاری ڕۆژنامه‌نووسی:
سێ شێواز هه‌ن بۆ په‌یره‌و کردنی مافه‌کانی کاری رۆژنامه‌نووسی،یه‌که‌م /ئه‌و په‌یره‌و کردنه مافی هه‌ر هاوولاتیه‌که به‌بێ کۆت وبه‌ندی پێش وه‌خت ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌شه‌سه‌ندنی شێوازی رۆژنامه‌نووسی ئازاد، دووه‌م/ به‌ستنه‌وه‌ی مافی په‌یره‌وی رۆژنامه‌نووسی پابه‌نده به‌وه‌ر گرتنی ره‌زامه‌ندی پێش وه‌خت له‌ده‌سه‌لات، سێیه‌م/ به‌ستنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی کاری رۆژنامه‌نووسی به پێویستی کۆت‌و به‌ندی پێشوه‌خت به‌خشته‌ی ئه‌وانه‌ی کاری رۆژنامه‌نووسی ده‌که‌ن خشته‌کانیش کۆنترۆل ده‌کرێن، شێوازه‌کانی دووه‌م وسێیه‌م له سیستمی ده‌سه‌لاتخوازی وکۆمۆنیستیدا ده‌بینرێن.
کتێبی/گرنگی کوردوکوردستان له قۆناغه‌مێژووییه‌کانی ئێران تا سه‌رده‌می ئه‌فشاری
نووسین وئاماده‌کردنی/مه‌نسور مه‌خدوم
وه‌رگێرانی/ره‌فعه‌ت مورادی
بابه‌ت / مێژوو
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگیران
کتێبی/ بنه‌ما‌تیورییه‌کانی رایگشتی وراگه‌یاندن
نووسه‌ر/مجید سالح
شوێن وسالی چاپ/سلیمانی 2006
کتێبی/ بنه‌ماکانی دارشتن له میدیاکاندا.
نووسینی /ئومێد مه‌سعودی
وه‌رگێرانی/مجید سالح
بلاو کراوه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌ر گێران
کتێبی /کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی وهێزێکی نوێ
نووسینی /دامه‌زراوه‌ی میهه‌ن
وه‌رگێرانی/کۆسار فه‌تاحی
شوێن وسالی جاپکردنی/وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ،هه‌ولێر ،2006
کتێبی/ ئه‌خلاقی کاری رۆژنامه‌نووسی
نووسه‌ر/د.عیماد حسن مکاوی،وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بییه‌وه،مه‌م بورهان قانیع
بابه‌ت/رۆژنامه‌وانی
سالی چاپ وشوێن/وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێران،2004