خه‌یاڵی مه‌لێک …. به‌ندی عه‌لی
Closed
ساڵی جارێ
وه‌ک مه‌لێکی سه‌رلێشێواوی کۆچه‌ری
ئه‌چمه‌وه بۆ هه‌واری کۆن
له‌وێ هه‌موو هێلانه‌کانی مناڵیی
دارتوو بهدارتوو ئه‌گه‌ڕێم
به‌دوی بۆنێکی به‌ڕێکه‌وت
به‌جێماو له‌باڵی دایکم
گه‌رچی زۆر هێلانه له‌وێ
له‌ڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌نراون
گه‌رچی زۆربه‌ی مه‌له‌کانیش
وه‌ک جاری جاران نه‌ماون
وه‌لێ هه‌ر بۆنی بارووتی تاپڕه‌کان و
چاوی زه‌قی ڕاوچیانه
وه‌ک خۆیانن .. نه‌گۆڕاون