
ئه‌ردوگان له نێوان مافی گه‌لان و دیموكراسیزمدا.. !
كاره‌ساتبارترین سیاسه‌ت له ژیانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تدا، بڕواهێنانی لێپرسراوی سیاسیی ئه‌و دهوڵهتو وڵاته‌یه به نهزانییو گه‌مژه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی‌و میلله‌تانی جیهان، به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسیانه میلله‌ت (منداڵێك)هو گوێڕایه‌ڵی دایك‌و باوك، ئه‌گه‌ر به ئامۆژگاریی یان فێڵ‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن چه‌واشه یان ته‌مبێ نه‌بوو، ئه‌وه به دار‌و حه‌یزه‌ران ژیر‌و عاقڵی ده‌كه‌ن. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه دنیای پێشكه‌وتوی ئه‌مڕۆ هیچ بوارێكی بۆ درۆی درێژماوه نه‌هێشتوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ساته نه‌زانراوه پاش ساتێكی دی هه‌موو دنیا لێیئاگادار ده‌بنه‌وه. مێژوی میلله‌تانی سته‌مدیده‌و چه‌وساوه‌یش سه‌لماندویانه، مایهپوچترین شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی، ده‌سه‌ڵاتی ئیستیبداد‌و دیكتاتۆرییه‌ته( به مانا فراوانه‌كه‌ی).
ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا، له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا وتی:”داواكارییه ره‌واكانی میلله‌تان نابێت به‌هێز سه‌ركه‌وت بكرێن” داوایشی كرد كه دروشمی وڵاتانی ناوچه‌كه (ئازادیی‌و دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ ) بێت.
هه‌ركه‌سێك گوێبیستی ئه‌م وته‌یه‌ی به‌ڕێز ئۆردوگان بێت‌و ئاگاداری ره‌وشی سیاسی توركیا‌و ناوچه‌كه نه‌بێت، بێگومان چه‌واشه دهبێتو ره‌نگه سه‌رسام بێت‌و چه‌پڵه‌یه‌كی گه‌رم بۆ ئۆردوگان لێبدات، به‌ڵام كاتێك ئینسان چاوێك به سیاسه‌ته ناوخۆی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی ئۆردوگانو حیزبه‌كه‌یدا ده‌خشێنێت بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆردوگان له چ لوتكه‌یه‌كی ئۆپۆرتۆنیستی سیاسی‌دا مه‌له دهكاتو چه‌ند بێباكانه گاڵته به هزرو بیری میلله‌تی توركیا‌و ناوچه‌كه ده‌كات.!
له‌كه‌س شاراوه نیه كه سوپا‌و ده‌وڵه‌تی توركیا رۆژانه چه‌ندین تاوان دژ به هاوڵاتیانی توركیای تورك‌و نه‌ته‌وه‌كانی دی ده‌كه‌ن، پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌تی دڕندانه‌ی جینۆساید دژ به میلله‌تی كورد بوه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به نێو چه‌وانی ئه‌و سوپا‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، پێشیلكردنی مافی كورد‌و نه‌سه‌لماندنی ساده‌ترین مافی میلله‌تێكی 30 ملیۆنی، ئایا هیچ بوارێك ده‌هێڵێته‌وه، به‌م شێوه كاڵفامانه‌یه، ئۆردوگان باسی مافی مرۆڤ‌و دیموكراسیزم بكات؟
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش، ئاشكرایه ئه‌م به‌ڕێزه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای توشی چ شه‌رمه‌زارییه‌ك كرد به‌رامبه‌ر به میلله‌تی لیبیا، كاتێك به‌وپه‌ڕی سادهییو نه‌زانینه‌وه داكۆكی له قه‌زافی دیكتاتۆر كرد!
ئومێد مه‌حمود