
مارکسیزم و پرسی نەتەوەیی کورد…6
ئه‌مانه پێویستن به شه‌فافییه‌ت له به‌رده‌م کادیران و له به‌رچاوی جه‌ماوه‌ریشدا له ڕێگای میدیاکانه‌وه بڵاوببنه‌وه، با دوو ڕۆژنامه‌ی یه‌ک حزب ده‌رچن و دوو بۆچونی جیاواز بخه‌نه به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه و به زۆرینه‌ی ده‌نگیش کادیران باشترینیان جێبه‌جێ بکه‌ن. گه‌ر بانگهێشتی هه‌ر لایه‌ن و ڕێکخراوێکی مارکسیستی بکه‌یت که به ڕۆژنامه و ڕێکخستنه‌کانیانه‌وه بێته ناو حزبه‌که‌وه و به ئازادانه بۆی هه‌بێت بۆچوون و ستراتیژی بانگه‌واز بکات و پراکتیکانه به‌ڕوویدا دیموکراسییه‌کی ڕادیکال پیادهبکهیت، بڕواناکه‌م ئه‌و لایه‌نه یان ڕێکخراوه ڕه‌تی بکاته‌وه ببێته باڵێک یان فراکسیۆنێکی جیاوازی ئه‌و حزبه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و لایه‌ن و فراکسیۆنه یان ڕیکخراوه لادان له دیموکراسی بنه‌ڕه‌تی مارکسیزمدا ده‌کات. بۆیه ئه‌مه یه‌که‌مین ئه‌و هه‌نگاوه‌یه که پێم وایه نزیکترمان ده‌کاته‌وه له مارکسیزمی ڕاسته‌قینه و بێگومان به‌هێزی و به‌رده‌وامی و فراوانبوونی حزبی و هۆشیاری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌مه‌ڕ سۆسیالیزم ده‌باته ئاستێکی زۆر باڵاتره‌وه، به‌وه‌ی له به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه و له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌دا که کۆمه‌ڵگه ده‌یه‌وێت خۆی تیا بخوینێته‌وه، ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ئه‌و حزبه به‌رفراوانه ئارگومێنتی سیاسی خۆیانیان بۆ ده‌به‌ن.هه‌نگاوی دووه‌میش ئهنتهرناسینالیزمه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ نه‌توانی له سنووری لۆکا‌ڵی خۆتدا خۆت ڕێکبخه‌یت له یه‌کڕیزدا، بێمانایه باس له گۆڕینی دنیا بکه‌یت. هه‌تاوه‌کو ئێستا کورد چی وه‌ک نه‌ته‌وه وه چی وه‌ک سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئه‌حزابی بۆرژوازی کۆنه‌پارێز و ڕاستره‌و و هه‌لپه‌رسته‌کانی، نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانی دیموکراتی کوردستانی دابمه‌زرێنن. لێره‌دا ده‌پرسین، باشه ئه‌وه له غیابی به‌ره‌یه‌کی چه‌پی شۆڕشگێری له‌و شێوه‌یه‌دا نییه که کورد نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بنیات بنێت یان لۆبیه‌کی سیاسی به کاریگه‌ریشی هه‌بێت وه‌ک تهیمورییهکانی خۆرهه‌ڵات هه‌یانبوو؟ به‌ڵکو کورد هه‌تاوه‌کو ئێستاش ته‌نانه‌ت ناتوانێت وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه له پێناو یه‌ک ئامانجدا بیربکاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ساڵانێکی له ژماردن نه‌هاتووه ڕوبه‌ڕووی بۆته‌وه. پێموایه پێشنیاری هه‌موو مارکسیستێکی ڕاسته‌قینه و دلسۆزیش هه‌رئه‌وه‌یه که زۆرینه‌ی تێکۆشان بخرێته ڕێگای هێنانه‌وه‌ی تێکڕای حزبه شوعییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستان به هه‌موو هێڵه جیاوازه‌کانه‌وه، به هه‌بوونی شه‌فافیه‌تێکی ئه‌وتۆ که فراکسیۆنی ناوخۆیی جودا و ته‌نانه‌ت ڕێکخراوی ناوخۆیی جیاواز هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و دامه‌زراندنی حزبی شوعی کوردستانی گه‌وره، بیرمان نه‌چێت ئه‌مڕۆ تێکڕای ئه‌حزابی نیمچه-بۆرۆژوازی نیشتمانی کۆنهپاێز و مشه‌خۆران و هه‌لپه‌رستانی سیاسی خه‌ریکی ئه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆبووندا خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، چونکه ئاشکرایه مارکسیزم چیدی دادی سیاسه‌تی وان و قازانجی ئه‌وان نادات، وه‌ک له ساڵانی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان و ته‌نانه‌ت هه‌شتاکانیشدا ده‌یکرد، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیان ساڵانێکی دورودریژ لافی سۆسیالیستی و ماویزم و مارکسیزمیشیان به‌سه‌ر کورد و ته‌نانه‌ت ئه‌حزابه شوعییهکانیشدا لێده‌دا. هه‌ر بۆیه هه‌موویان ئێستا داوای فیدرالیزم ده‌که‌ن، گرنگه جیا له‌وان شوعییه‌کان داوای سه‌ربه‌خۆیی به‌رزبکه‌نه‌وه، که ئه‌و لایه‌نانه پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و بڕوام وایه ده‌ره‌نجام نه‌ک جه‌ماوه‌ر به‌ڵکو سه‌رنجی کادیره‌کانی ئه‌وانیش بۆلای حزبێکی ئاوا ڕاده‌کێشێت. پره‌نسیبی ئێستای حزبی شوعی کوردستان – عێراق “نیشتمانی چینایه‌تی” پره‌نسیبێکی زۆر ته‌واوه ، به‌ڵام له بری فیدرالیزم ده‌بێت سه‌ربه‌خۆی ئامانجی بێت چی له ڕیفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ری له عێراقدا چونکه هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌کانی عێراق له ناوچه‌کانی تر جیاوازن، یان ته‌نانه‌ت پاڵپشتی خه‌باتی چه‌کداری بۆ به‌رگریکردن له هێرشه‌کانی ئێران و تورکیا و سووریا ، وه‌ک لینین ده‌ستنیشانی کردووه که ئه‌و به‌رگرییه زێده ڕه‌وایه. بۆیه حشک- عێراق ده‌بێت بۆ وزه‌ی بۆرژوازی نیشتمانی شۆڕشگێر بگه‌رێت و له پرۆگرامێکی ئاوادا ده‌توانێت باڵه شۆڕشگێره‌کانی بۆرژوازی و ناسیۆنالیست- چه‌په‌کان و هاوشێوه‌کانیشی کۆبکاته‌وه له به‌ره‌یه‌کی نیشتمانی دیموکراتیکدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و خۆیبوونی کوردستان له‌ڕێگای ئابووری خۆماڵی و پلاندانانی خۆیبوونی سه‌رمایه و نیمچه – سۆسیالیستییهکهوه، که بۆرژوازی نیشتمانی و شۆرشگێره‌کانی ئه‌و باڵه ناسیۆنالیست – چه‌پانه‌ش دژی نین وه‌ک له به‌رنامه ئابوورییه‌کانی که‌مینه‌یه‌کیان هه‌تاوه‌کو ئێستاش به‌دیده‌کرێن. هه‌رچه‌نده حشک-عێراق بانگه‌وازی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی بۆ گه‌لی کورد به‌رزکردۆته‌وه و له سه‌روو هه‌موو بابه‌تێکه‌وه هه‌فتانه له ڕۆژنامه‌که‌یدا بانگه‌وازی بۆده‌کات، به‌ڵام به پراکتیک خه‌ریکی فیدرالیزمه، زۆر هه‌ڵه‌شه گه‌ر بۆچوونی دوو قۆناغ بۆ سۆسیالیزم بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و ڕزگاری نیشتمانی میلله‌تانی چه‌وساوه پیاده بکرێت، چونکه ئه‌مه‌ش دواتر ده‌چێته خانه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی تری نامارکسیستانه و ڕۆژگار دووباره باجه‌که‌ی به‌و لایه‌نه ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر ئیدیعای ئه‌و شێوه له ئینتیقالییهت بکات بۆ رزگاری نیشتمانی. بێگومان ئه‌وانه‌ی خستمانه ڕوو پلان و میکانیزم و ستراتیژی جدی و درێژخایه‌نیان گه‌ره‌که، به بڕوای من زێده گرنگن هه‌م بۆ ڕزگار بوون له توندڕه‌وی داگیرکه‌ران و ته‌نانه‌ت ئابووری ئیمپریالیزم و ئه‌و که‌لتووره بهرههمخۆریهش که له ئه‌جیندای داگیرکاری ئابووری نوێ- لیبرالیزمدا ئه‌مڕۆ خۆی پێناسه ده‌کات و هه‌رێمی کوردستانی عیراقیش نموونهکهیتی. پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئه‌و ئاراسته ئابووریه‌ش له‌و هه‌رێمه‌دا خوازیاری هه‌مان قه‌ده‌ری ئابووری نه‌بین بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان و پێشتر ڕێی لێ‌بگیردرێت، به‌و ستراتیژ و میکانیزمانه‌ی باسمان کردن به‌رله‌وه‌ی دره‌نگتر بێت . هه‌وڵدان و هه‌نگاونان بۆ درووست‌کردنی به‌ره‌یه‌کی سیاسی به‌رفراوانی کوردستانی گه‌وره له‌هه‌مانکاتدا پێویستی به په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له گه‌ڵ هه‌موو حزبه شوعییه‌کانی عێراق و ئێران تورکیا و سووریا و هاوخه‌باتی له تێکۆشانیاندا هه‌یه، ده‌رخستنی ئه‌و لایه‌نانه و ئه‌و ڕه‌خنانه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه نییه وه‌ک ناسیۆنالیستێکی به‌کاردانه‌وه خۆمان له‌و ئه‌حزابانه دووربخه‌ینه‌وه، نا، چونکه ئامانجه گه‌وره‌کانمان نابێت له بیربکه‌ین، هه‌تاوه‌کو بوون به فاکته‌رێکی سیاسی سه‌ره‌کیش بۆ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌یه‌که‌وه له فیدراسیۆنی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا و پێشخستنی ئامانجه سۆسیالیستییه‌کان و ده‌ستخستنی پاڵپشتی توندوتۆڵی ئه‌وانیش بۆ دۆزی کورد له ناوچه‌که‌دا که زۆر گرنگه. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا و له که‌شێکی سیاسی شؤڕشگیرانهی مارکسیستی له‌و شێوه‌یه‌دا به‌ڵگه نه‌ویسته سه‌رکه‌وتن و ڕزگاری بۆ گه‌لی کورد و ئه‌و حزبه شوعییهیه که ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌کات، بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانێکی دیموکراتیک و هه‌نگاونانی حزبی شوعی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانیش بۆ بوون به به‌شێک له پێشڕه‌ویکردن و دامه‌زراندنی ئامانجه سۆسیالیستیه‌کان له فیدراسیۆنی دیموکراتیکی خۆرهه‌ڵاتی ناویندا.
لە ژمارە ٩٥٥ ی “ڕێگای کوردستان”دا بڵۆبۆتەوە
بەشی شەشەم و کۆتایی
ڕۆژ ئەحمەد