
سه‌رخه‌تی باسه ئه‌کادیمیه‌کان….. ئاسۆ حامدی
میسۆد‌ی لێکۆلینه‌وه له تایبه‌ته‌وه بۆ گشت و سه‌ربه‌خۆی کوردستان وه‌ک نموونه
به‌ره‌نجام :
مه‌به‌ست له‌م نووسینه بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیه به‌زمانی کوردی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستین. ڕه‌نگه ئه‌م باسانه ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بن بۆ خوێنه‌رێکی ئاسایی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیان ئه‌نجام داوه ئه‌وا بۆ ئه‌وان ساده‌تر بێت. له فرسه‌تی تردا به به‌رنامه به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره باسانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
میسۆد‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و نموونه‌یه‌ک:
بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک یان گرفتێک پێویسته دوای دیاریکرنی به‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه و فۆرمۆڵه کردنی پرسیاری سه‌ره‌کی لێکۆڵینه‌وه ئه‌وا میسۆد یان مۆدێلی لێکۆلینه‌وه‌ی بۆ بنوسرێ، ئینجا له ڕێگای پیاده‌کردنی ئه‌م میسۆده به‌ره‌نجامه‌کۆتاییه‌کان و پیشنیاره‌کان دیاری ده‌کرێن که له واقع دا وه‌ڵامی دروستن بۆ پرسیاری سه‌ره‌کی لێکۆڵینه‌وه‌که.
نووسه‌ره ئه‌کادیمیاییه‌کان هه‌موویان په‌یڕه‌وی میسۆد‌ی لێکۆلینه‌وه ده‌که‌ن. هیچ دراسه‌یه‌کی ئه‌کادیمی به بێ میسۆده‌ی لێکۆلینه‌وه ده‌ست به‌کارناکات و ئیمکانی نیه.میسۆد‌ی دراسه ئه‌کادیمیه‌کان و مۆدێله‌کانیان سنوور ناناسن و ده‌کرێ له هه‌موو حاله‌ت و شوێنێ دا پیاده بکرێت. هه‌ر ئه‌وکاتیش جیاوازی دراساتی ئه‌کادیمی و ناوچه‌یی و دیاریکراو به کێشه‌یه‌ک خۆی نیشانده‌دات.
لێره مه‌به‌ست لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیه‌و ئه‌نجامه‌که‌ی سیاسه‌تی ووڵات یان حزبێکی سیاسی یان سیاسه‌ته‌کانی کارگه و کارخانه و دام ده‌زگاکانی حکومی و گه‌لی له‌سه‌ر داده‌ڕێژرێن، نه‌ک ووتاری ڕۆژنامه و کۆلۆمی ڕۆژنامه‌یی و تێکستی ئه‌ده‌بی و به‌یاننامه‌یه‌کی یه‌کی حزبێ که هه‌رگیز بیری له ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان نه‌کردۆته‌وه‌و هه‌ر به‌یانی هه‌ڵوێست ده‌کات هتد.
ڕه‌نگه بڵێن مه‌به‌ست له میسۆد‌ی ڵێکۆڵینه‌وه چیه؟ میسۆد‌ی لێکۆڵینه‌وه بریتیه له هێلکاری ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه که خۆی له سه‌ره‌تای باسه‌که و مۆدێلی لیکۆلینه‌وه و تا شیکارو ته‌ته‌ڵه‌کردنی باسه‌که و ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌تا ده‌گاته به‌ره‌نجام و پێشنیاره‌کانی کۆتایی ده‌دۆزێته‌وه.
له گشت‌دا په‌یڕه‌وی میسۆده‌ی له گشت بۆ تایبه‌ت په‌یڕه‌و ده‌کرێت، لێره یانی سه‌ره‌تا مه‌سه‌له گشته‌کان ده‌نوسرینه‌وه‌و دوایش هێواش هێواش بۆ تایبه‌تمه‌نده‌کان ده‌چینه خواره‌وه‌و تا ئاخرین خاڵ لێکۆلینه‌وه‌که به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌ڵام له میسۆد‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی له تایبه‌ت بۆ گشت ڕێک پێجه‌وانه‌ی میسۆد‌ی یه‌که‌مه و له‌لایه‌کی تر مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌م میسۆده مه‌کسیماڵ ده‌کرێته‌وه و هیچ ئیعتیبار بۆ ده‌وروبه‌رو مه‌سه‌له گشتیه‌کان له سه‌ره‌تاوه دانانرێت و ڕادیکاڵ و لاتراڵ مه‌سه‌له تایبه‌تمه‌نده‌کان ده‌خرێنه ڕوو.
به‌ڵام له دوای ده‌ست به لێکۆلینه‌وه ئیتر له‌سه‌ر خۆ ده‌ست به‌کار ده‌کرێت و مه‌سه‌له گشتیه‌کان تا دوایین خاڵ یه‌کلا ده‌کرێنه‌وه.
له پرسیاری سه‌ره‌کی لێکۆلینه‌وه‌دا سه‌ره‌تا ده‌بێ گرفتی سه‌ره‌کی مه‌سه‌له تایبه‌ته‌که بخرێته ڕوو دوایش کاریگه‌ری مه‌سه‌له تایبه‌ته‌که له سه‌ر مه‌سه‌له گشتیه‌کان ده‌بێ بخرێته ڕوو.
ئه‌گه‌رچی له واقع دا گرفته تایبه‌ته‌کان زۆربه‌یان له ئه‌نجامی گرفته گشتیه‌کانه‌وه هاتوون. به‌نموونه ووڵاتێکی وه‌کو کوردستان گرفته تایبه‌ته‌کانیان له ئه‌نجامی کاریگه‌ره‌ده‌ره‌کیه‌کان که کۆمه‌ڵگاکانی ده‌روبه‌ریانه بوونه‌ته کێشه‌ی سه‌ره‌کی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان و هه‌ر ووڵاتێکی تردا.
ئه‌گه‌ر به‌نموونه لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی بۆ ووڵاتیكی وه‌کو کوردستان بنوسرێت و پرسیاری سه‌ره‌کی لێکۆلینه‌وه‌که بریتی بێت له؛
ئایا گه‌لی کورد ده‌توانێ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق له باری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئاسایش دا وه‌کو ووڵاتێکی مۆدێرن له ناوچه‌که‌یه‌کی وه‌کو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نندا که پڕ له کێشمه‌کێش و ناکۆکیه ئه‌مه له وه‌زعیه‌تی ئه‌نته‌رناسیۆنال دا به پراکتیک بکاته‌وه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر چیه‌و یان به پێچه‌وانه‌وه.
دوای پێناسه‌ی هه‌موو ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی که هێلیان به‌ژێرداهاتووه‌و ده‌کرێ میسۆد‌ی له تایبه‌ته‌وه بۆگشت بۆی په‌یڕه‌و بکرێت. پێناسه‌کان ده‌بێ هه‌مه‌لایه‌نه‌و درێژخایه‌نانه بن. هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زعیه‌ته‌کان بێنه‌وه. ئه‌م نموونه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه له باری زانستی تا ئێستا دراسه‌یه‌کی له‌م جۆره نه‌کراوه‌و ته‌نها یان سۆزی نه‌ته‌وه‌یی یان مزایه‌ده‌ی سیاسی بۆ چاره‌نووسی نه‌ته‌وه هه‌ڵوێستی سیاسی بۆ به‌یان کراوه. ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆته هه‌ڵڵایه‌کی ڕاگه‌یاندن و به‌س.
بۆ ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌تا پێداویسته‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ووڵات و ئیمکاناتی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ووڵات یه‌کلابکرێنه‌وه ئینجا دوایی کاریگه‌ریه‌کان و ئه‌گه‌ره‌کانی کاریگه‌ریه‌کانی ووڵاتانی ناوچه‌که و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و بلۆکه ئه‌قلیمیه‌کان له‌سه‌ر ووڵاتی کوردستان و کۆمه‌ڵگاکاندا ده‌درێنه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که بدرێته‌وه ده‌بێ چه‌ندین پرسیاری تر بکرێت تا بتوانێ زیاتر ڕۆشنایی بداته پرسیاری سه‌ره‌کی.
له وه‌ڵامی پرسیاره لاوه‌کیه‌کان و کۆبوونه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ وه‌ڵامی گرفته سه‌ره‌کیه‌که.
له هه‌موو دراسه‌یه‌ک دا ده‌بێ پشت ئه‌ستوور به داتا و زانیاری دروست و باوه‌ڕ پێکراو پرسیاره‌کان وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه.
دوای ده‌بێ چه‌ندین کریتێریا دیاری بکرێن و کریتێریاکان په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان و واقعیه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر دیاری بکرێن.
لێره‌دا ده‌کرێ ته‌نانه‌ت ڕاپرسی له چین و توێژه‌و ئاسته جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگادا بکرێت. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ لێکۆلینه‌وه‌که‌دا یه‌کلا بکرێنه‌وه، دواتر به میسۆد‌ی هه‌ڵسه‌نگاندی کریتێریاکان و لێکۆلینه‌وه‌یان به مۆدێلی جیاجیادا که هه‌ر لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک مۆدێلی تایبه‌تی ده‌وێ، له‌م نموونه‌یه ڕه‌نگه مۆدێلی تایبه‌ت به مه‌سه‌له درێژخایانانه‌کان و پان وبه‌رینه‌کان له باری سیاسه‌ت و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری (داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان) و مه‌سه‌له‌کانی ئابووری و ئینفراسترکچه‌ری کۆمه‌ڵگا و مه‌سه‌له کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی هتد به‌کاربێن.
له‌وانیه دوو ستراتییژ له یه‌ک کاتدا بۆ ئه‌م نموونه‌یه وارد بێت.یان مۆدێلی سێگۆشه‌کان که سێکوچکه‌ی وه‌کو ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری و سیاسی ووڵات یان ته‌نها مه‌سه‌له‌کانی ژیانی هاووڵاتیان و ئیکۆلۆجی و پرۆژه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی ( که په‌یوه‌ندیان به بنه‌مای ئابووری درێژخایانیان هه‌یه) ببنه مۆدێلێکی مناسب بۆ لێکۆڵینه‌وه.
دواتر ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه ده‌بێ وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که بداته‌وه، ئه‌گه‌ر لێکۆلینه‌وه‌که نه‌یتوانی وه‌ڵامی ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه بداته‌وه که پێشرتریش له کاتی خۆیدا که لێکۆلینه‌وه‌که دیاری کردووه، ئه‌وا لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی نادروسته، له هه‌مان کات له کاتی لێکۆلینه‌وه‌دا ده‌بێ زۆر به‌بێ لایه‌نانه لیکۆلینه‌وه بکرێت ودوور له هه‌موو سۆز و زیاده‌ڕۆیی و ئیراده‌گه‌ریدا ده‌بێ بکرێت. دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بێ لێکۆلینه‌وه‌ی ریسک ( مجازه‌فه) بۆ ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه بکرێت.
ئه‌گه‌رچی له دونیای ئه‌مڕۆدا که‌س بێ لایه‌ن نیه و بیر و باوه‌ڕی مرۆڤه‌کان زاده‌ی وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیتیان و ئابووری ژیان و گوزه‌رانیان بیروباوه‌ریان دیاری ده‌کات له گشت‌دا.
میسۆده‌ی له تایبه‌ته‌وه بۆ گشت زۆر ئاسان نیه، ته‌نها نووسه‌ره به‌تواناکان ده‌توانن پیاده‌ی بکه‌ن. به‌نموونه مارکس له نووسینی په‌رتووکی کاپیتاڵ دا ئه‌م میسۆده‌ی پیاده کردووه، مارکس له زێده‌بایی خواردنی هیزی کاری کرێکاراندا له لایه‌ن خاوه‌نکاره‌کانه‌وه بۆ ته‌واوی سیسته‌می چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌چێت و یه‌کلای ده‌کاته‌وه.
ته‌نانه‌ت ده‌ست به‌کاربوونی سوسیالیسته‌کان له قاعیده‌وه ، یانی ده‌ست به‌کاربوون له گه‌ڕه‌ک و کارخانه و شوێنی کار‌و ژیان و گوزه‌ران ئینجا بۆ سه‌ره‌و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، جۆرێکه له‌م میسۆده له تایبه‌ته‌وه بۆ گشت.
ئه‌کادیمیه‌کانی ئه‌مڕۆ کاتێ ده‌ست بۆ ئه‌م میسۆده ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا یان باسه‌که تایبه‌تمه‌ندبێت و کاریگه‌ری یه‌کان زۆر و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی باسه‌که ماکسیمال بکرێنه‌وه.
به‌داخه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی کوردی که‌م باسی له‌م چه‌شنانه ده‌بینی، نووسینه‌کانی د.که‌مال مه‌زهه‌ر سه‌رفی نه‌زه‌ر له که‌سایه‌تی خۆی و مه‌وقعیه‌تی له زانکۆ به‌غدا له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی فاشی دا به‌نموونه په‌رتووکه‌که‌ی مێژووی له گشته‌وه بۆ تایبه‌ت ده‌چێت. ڕه‌نگه نووسیه‌نه‌کانی دکتۆر جه‌مال ڕه‌شید له ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له باره‌ی مێژووی کۆندا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی میسۆد‌ی له تایبه‌ته‌وه بۆ گشتی هه‌بێ، ئه‌مه‌ش نه‌ک له هه‌موو نوسینه‌کانی دا. جێ ی داخه
دراسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی زمانی کوردی‌دا سیما و مۆری ئه‌کادیمی و زانستی نوێی که‌م پێوه‌دیاره. که ئه‌مانه‌ش هه‌مووی هۆکاری جۆراوجۆری خۆیان هه‌یه.
لێره‌دا ده‌بێ نه‌وه‌ی نوێی میلله‌تی کورد زیاتر ڕوو له لێکۆلینه‌وه‌کانی ئه‌کادیمی به زمانه جیهانیه‌کانی وه‌کو ئینگلیزی و فه‌ره‌نساوی و ئیسپانیای و ئه‌ڵمانی بکات تا ناوه‌ندی ڕۆشه‌نبیری کۆمه‌ڵگای کوردستان له ئۆتۆریته‌ی زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و تورکی ڕزگار بکات و وه‌رچه‌رخانێ به مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشه‌نبیری بدات، ئه‌گینا هه‌ر له شوێنی خۆیدا پێ مه‌له ده‌کات.
مێسۆدی لێکۆڵینه‌وه له تایبه‌ت بۆ گشت‌دا، ده‌کرێ بۆ گشت لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک به‌کاربێت و توانای لیکۆله‌ره‌وه ده‌توانێ گرفته‌کان و به‌ره‌نجامه‌کان به زانستی لێک بداته‌وه. ئه‌مه‌ش توانایی و شاره‌زایی لێکۆله‌ره‌وه نیشانده‌دات.
ئه‌یلولی 2007