
دكتاتۆره‌كان له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌بای مه‌رگ دان
لۆژیك پێمان ده‌ڵێ گه‌ر شوانێك نه‌یتوانی مێگه‌له‌كه‌ی باش به‌خێو بكات ده‌بێ بڕوات , ئه‌مه یاسای ژیانه‌و هه‌ر له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه تاسه‌رده‌می ئهمبراتۆرهكان له‌وێشه‌وه تا سه‌رده‌می ئێستامان په‌یڕه‌وی لێكراوه , بۆنمونه كاتێ حه‌زره‌تی یونس له‌خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی خۆیدا كه‌مته‌رخه‌می كرد‌و نه‌یتوانی وه‌كو پێویست ڕێنمایی خه‌ڵك بكات و ویست و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات , خوای گه‌وره سزایه‌كی قورسی دا‌و خستییه ناو ده‌روونی نه‌هه‌نگه‌وه , ماوه‌یه‌ك له‌نێو ئه‌و ژووره ته‌نگ و تاریكه‌دا له‌نێو ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌دا به‌ندی كرد تا سزای خۆی وه‌رگرت , كاتێ له‌و به‌ندیخانه تاریك و سامناكه رزگاری بوو , زانی هه‌ڵه‌ی كردووه بۆیه داوای لێخۆشبوونی له خوا كرد‌و داوای لێبوردنیشی له گه‌له‌كه‌ی كرد‌و , به‌ڵێنیشی پێدان كه كاربۆ ویست و داخوازییه‌كانیان بكات و درێغی نه‌كات لهخزمهتكردنیاندا , هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می رۆمانه‌كاندا چه‌ندین جه‌لادو دكتاتۆر كه‌وتنه به‌ر نه‌فره‌ت و شه‌پۆڵی توڕه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌و له‌ناو چوون , ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ڕابردوو بده‌ینه‌وه‌و ته‌ماشای قۆناغه جیاجیاكانی مێژوو بكه‌ین , بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا جه‌لادو دكتاتۆر هه‌بوونه كه به ئاگرو ئاسن و قامچی حوكمی گه‌له‌كه‌یان كردووه , به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌ر به‌ده‌ستی گهلهكانیانهوه له‌ناوچوون و ته‌خت و تاراجیان خاپوركراوهو خه‌ڵكێكی تر جێگایان گرتوونه‌ته‌وه ,
ئێستاش كه سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و مافی مرۆڤ و دیموكراسی و لیبرالییهو جیهان له‌دوا قۆناغی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردندایه , كه‌چی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆته سه‌رزه‌مینی جه‌لادو دكتاتۆره‌كان , وڵات نیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌یان دكتاتۆری تیا نه‌بێت و سه‌دان جه‌لادو خوێنمژی تیا نه‌بێت , بۆیه كه ته‌ماشا ده‌كه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا‌و ئه‌وروپا به‌رده‌وام خه‌ریكی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنن , به‌ڵام وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنیان تیادا وه‌ستاوه , هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه حاكمه‌كانیان به زه‌بروزه‌نگ و قامچی خۆیان به‌سه‌ر گه‌له‌كانیاندا سه‌پاندووه , بۆیه خه‌ڵكه‌كه به خاس و عامه‌وه له به‌هره‌و داهێنان و به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌كردندا ساردوسڕی و هیلاكییان پێوه دیاره , به‌مانایه‌كی ترئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی ململانێی سیاسی و خۆرێكخستن و نهخشهدانانن بۆ له‌ناوبردنی سه‌رۆكه جه‌لادو دكتاتۆره‌كان , نیو ئه‌وه‌نده خه‌ریكی داهێنان و به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه پێكردنی وڵاته‌كانیان نین , به‌روبوم و ئابوری وڵاته‌كانیشیان هه‌مووی له‌و ڕێگایه‌دا به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن , یان سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌یان ده‌به‌خشنه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان تا له‌به‌رانبه‌ردا له‌ده‌ستی جه‌لادو دكتاتۆرهكهیان رزگاریان بكه‌ن , ئه‌گه‌ر سه‌یری عێراق بكه‌ین ده‌بینین سه‌دام حسێن هه‌موو ئابوری وڵاتی كرده قوربانی كورسی ده‌سه‌ڵاتی خۆی , ژێرخانی ئابوری ئه‌م وڵاته‌ی وه‌ها وێران كرد كه به‌بیست ساڵی تریش وه‌ك خۆی لێ نایه‌ته‌وه , دواجاریش هه‌ر به‌ده‌ستی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی به په‌تی سێداره وهكرا , ئێستاش كه سه‌رده‌می به‌هاری عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتییه هه‌ندێك لهدكتاتۆرهكان به‌ئاسانی و به به‌رگرییه‌كی لاوازه‌وه عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتیان جێهێشت و خۆیان دا به ده‌سته‌وه , به‌ڵام هه‌ندێكی تریان وه‌كو قه‌زافی و ئه‌سه‌د به‌رگرییه‌كی خوێناویان كرد‌و وڵاتی خۆیان كرده گۆمی خوێن , به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن هه‌تاسه‌ر به‌رانبه‌ر به ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌ل خۆڕاگری بكه‌ن , چونكه ویستی ئازادیخوازی و سه‌ربه‌ستی له‌ناخی هه‌موو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا چه‌كه‌ره‌ی كردووه‌و ئاماده‌ن گیانی خۆیانی بۆ به‌خت بكه‌ن , هه‌روه‌كو بینیمان گه‌نجه شۆرهشگێرهكانی لیبیا كۆڵیان نه‌دا تا ڕژێمی قه‌زافی و دار‌و ده‌سته‌كه‌یان له‌ناو برد‌و حوكمی دكتاتۆرییان له‌و وڵاته‌دا كۆتایی پێ هێنا , ئێستا ده‌توانین بڵێین رۆژهه‌ڵاتی ناوهرَاست و به‌شێك له ئه‌فریقیا به‌قۆناغی ڕێنیسانسدا تێده‌په‌ڕن و بوونه‌ته سه‌رزه‌مینی ئازادیخوازان , له‌م وڵاتانه‌دا ده‌نگی شه‌قام و شه‌پۆڵی ناره‌زایی خه‌ڵك تاج و ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی هێناوه‌ته له‌رزین , جا پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه به‌وڵاتی خۆشمانه‌وه به خێرایی و به‌بێ دودڵی ملكه‌چی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بن و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن , چونكه ڕوداوه‌كانی میسر‌و تونس و لیبیا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رخستین كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌رچه‌ندی خاوه‌نی سوپا‌و موخابه‌رات و ئه‌منی تایبه‌ت بن ناتوانن ئیراده‌ی گه‌ل تێكبشكێنن , به‌ڵكو هه‌ر خۆیان تێكده‌شكێن و زه‌لیل و ریسوا ده‌بن له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه , هه‌موومان بینیمان حوسنی موباره‌ك ئه‌و خاوه‌ن جهبهڕووته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سامناك‌و پڕ مه‌ترسییه كه زۆربه‌ی زلهێزه‌كان پشتگیری‌یان لێ ده‌كرد , به‌ڵام چۆن خۆی و كوڕه‌كانی خرانه نێو قه‌فه‌سی تاوانه‌وه‌و به زه‌لیلی هێنرانه به‌رده‌می دادگا , ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ڕای گشتی ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌نگی شه‌قام دایه نه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زووی دكتاتۆره‌كان , ئه‌و دكتاتۆرانه هه‌تا سه‌ریان سپی بوو خزمه‌تی بێگانه‌یان كرد , به‌ڵام بێگانه هه‌روه‌كو نه‌ریتی خۆی كه زانی كه‌ڵكیان نه‌ماوه پشتی تێكردن و له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و خوادا زه‌بوونی كردن , پێویسته ئه‌و ڕووداوه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كه پشتیان به ئهمریكاو ده‌وڵه‌تانی تر به‌ستووه , با دڵیان به‌وه خۆش نه‌بێ كه پشتیان قایمه‌و كه‌س ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ت , به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر رۆژیان هات نه ئهمریكاو نه ده‌وڵه‌تانی تریش فریایان ناكه‌ون و وه‌كو موباره‌ك و قه‌زافی قه‌یسه‌رییان لێ ده‌بێته كونه مشك ,
• نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی
najataspindary@hotmail.com
تیبینی: ئه‌و بابه‌ته له روزنامهی هاولاتی بلاوبوتهوه