
بوومه‌له‌رزه‌ی وان و پرۆژه بیناسازییه‌کانی تورکیا …
بوومه‌له‌رزه‌ی وان و پرۆژه بیناسازییه‌کانی تورکیا له باشووری کوردستان
سیاوه‌ش گۆده‌رزی
کاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ی وان ته‌نیا تراژیدیا بۆ کورد نه‌بوو، به‌ڵکوو پرۆژه بیناسازییه‌کان و لیاقه‌ت و لێزانی پسپۆڕانی بیناسازی تورکیاشی خسته ژێر پرسیار. کاتێک ڕۆژی 23ی ئوکتوبه‌ر خانووه‌کانی ئه‌رجیش له وان تێکقرمان و ڕووخان ته‌نیا داروپه‌ردوو و ئاسنی قه‌ڵبی بیناکان نه‌بون که له چاوترووکانێکدا له گه‌ڵ حه‌رز ته‌خت بوون، به‌ڵکوو متمانه به بیناسازی و چۆنییه‌تی بیناسازی له هه‌رێمکدا که هه‌میشه مه‌ترسی بوومه‌له‌رزه‌ی له سه‌ره، ئه‌ویشی له گه‌ڵ خۆی ڕووخاند. له ڕۆژنامه‌ی داگێنس نیهێتری سویدیدا ڕاست له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌رنج دراوه‌ته بوومه‌له‌رزه‌ی وان و فرت و فێڵ له بیناسازی تورکیادا. کورته‌ی قسه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه ئه‌مه‌یه: “یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆغان له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌مدا ڕێگه‌ی نه‌دا یارمه‌تییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه بگه‌نه وان ئه‌وه بوو که پسپۆڕانی بێلایه‌نی بێگانه به ناکارامه‌یی و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی په‌یمانکاره تورکه‌کان نه‌زانن و ئه‌مه‌ش نه‌بێته هۆی ئابڕووچوونێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا. به تایبه‌تی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له کاتێکدا ڕوویدا که ئێستا تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و ئه‌فریقادا له بواری بیناسازی و ڕێگاوباندا به ده‌یان په‌یماننامه‌ی میلیارد دۆلاری واژۆ کردووه و له‌م سه‌فه‌ره‌ی تازه‌یه‌ی ئوردۆغانیش بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی له میسر کۆنتراکتی میلیارد دۆلاری وه‌رگیراو هه‌روه‌ها تورکیا به ته‌مایه له داهاتوویه‌کی نزیکیشدا پرۆژه‌ی هاوشێوه‌ی وا له دوای ڕووخاندنی بیناکانی لیبا له شه‌ڕدا له لیبیا وه‌ربگرێ. تورکیا له‌وه ترسا ئهگهرهاتبا و یارمه‌تییه ده‌ره‌کییه‌کان ڕاسته‌وخۆ بگه‌نه وان و کارناس و پسپۆڕانی بواری بینا و خانوو به‌ره خانووه ڕووخاوه‌کانی وان ببینن و به‌وه بزانن که تورکیا چه‌نده له باری بیناسازی و خانووبه‌ره‌ی قایم و خۆڕاگر له به‌رانبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌دا دواکه‌وتوویه ئه‌وه نه‌ک ته‌نیا ئابڕووی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌چوو به‌ڵکوو متمانه‌یه‌کیش به کار و پرۆژه په‌یمانکارییه‌کانی تورکیا نه‌ده‌ما.
په‌یمانکار و بیناسازانی تورک به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له وڵاتێک‌دا که ده‌زانن بوومه‌له‌رزه لێی ده‌دا له به‌ر هه‌رزانی و له به‌کاربردنی مه‌تریاڵی هه‌رزان فێڵ و ته‌ڵه‌که ده‌که‌ن. 40 سال زیاتره دوای هه‌موو قه‌ول و به‌ڵێنێک که ستاندارتی بیناسازی له هه‌رێمی بوومه‌له‌رزه‌دا ره‌چاو بکرێ و ته‌نانه‌ت یاسایه‌کی تایبه‌تی چۆنییه‌تی خانووبهرهسازیش له تورکیا هه‌یه، به‌ڵام دیسان فێل و ته‌ڵه‌که و درۆ له کاری بیناسازی و په‌یمانکارانی تورکیادا ده‌کرێ. ڕووخان و تێکقرمانی خانووه‌کان له ئه‌رجیش و وان له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا سه‌لماندی ئه‌م ڕاستییه بوو که کار و مه‌تریاڵی تورکی و شه‌ریکه تورکییه‌کان جێگه‌ی متمانه‌ی ته‌واو نین. ئه‌وه‌ی له سه‌ر کاغه‌ز و کۆنتراکته‌کان ده‌نووسرێن، به‌و مانایه نییه له کرده‌وه‌شدا هه‌روا بن. هه‌روه‌ک بینا ڕووخاوه‌کانی ئه‌رجیش که به پێی خودی یاسای تورکیا ساز نه‌کرابوون.
ئایا له کاتێکی ئاوادا و له ژێر تارمایی بوومه‌له‌رزه‌ی وان‌دا، کاروپرۆژه میلیارد دۆلارییه‌کانی تورکیا له باشووری کوردستان ده‌که‌وێته ژێر پرسیار یان نا؟ ئه‌وانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هاتووچۆی باشووری کوردستانیان کردووه، بێگومان ڕێکلامی شه‌ریکه گه‌ره تورکییه‌کان سه‌ره‌نجی ڕاکیشاون یان هیچ نه‌بێ له خانووی تازهکار و نوێ‌دا تووشی ده‌رکه‌و په‌نجه‌ره‌ی شکاو قوفڵ و دهزگیره پێوهنهماوی تورکی هاتوون که به‌رگه‌ی چه‌ند ساڵێکی نه‌گرتوون و شکاون. ئه‌مانه ته‌نیا هێمایه‌کی بچووکه بۆ ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه بیناسازییانه‌ی که تورکیا له باشووری کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌با و ئه‌گه‌ری ده‌رکه‌وتنی سکانداڵ و ئابڕووچوونی گه‌وره له‌و پرۆژه گه‌ورانه‌دا.
ئێستا زیاتر له 1,500 کۆمپانیای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان هه‌ن که تورکیا پشکێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی تێیاندا هه‌یه واته زیاتر له 700 کۆمپانیا. ئایدن سهلجون سه‌رکونسوڵگه‌ری گشتیی تورکیا له هه‌ولێر باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی به‌ڕێژه‌ی ته‌نیا 8 ملیار دۆلار ده‌کا له ساڵی 2010 که بێگومان به‌شێکی زۆری پرۆژه‌ی بیناسازی وه‌به‌ر ده‌گرێ له باشووری کوردستان. کێ هه‌یه ناوی پرۆژه‌ی سه‌دهه‌زار شوقه‌یی ئیبراهیم تاتلیسی به‌ناوی پرۆژه‌ی ئاوادانکردنه‌وه‌ی (ده‌شتی به‌هه‌شت) نه‌بیستبێ. تورکیا بێجگه له خانوو، پرد و جاده، بیناسازی پرههستیاری وه‌ک فڕۆکه‌خانه و نه‌خۆشخانه له کوردستان ساز ده‌کا. هه‌ر ئێستا تورکیا خه‌ریکی درووست‌کردنی 10 نه‌خۆشخانه‌یه له ئاستی عێراقدا.
ئایا بوومه‌له‌رزه‌ی وان ده‌بێته هۆی ڕاچڵه‌کان و لێدانی زه‌نگێکی وشیاریی له باشووری کوردستان هیچ نه‌بێ له کاتی گرێبه‌سته بیناسازییه نوێیه‌کان له گه‌ڵ شه‌ریکه تورکییه‌کاندا له داهاتوودا؟