
حه‌قیقه‌تی نه‌مه‌ییوی تۆ
ڕێباز مه‌حمود …….
هیچ شتێک له من مه‌گێڕه‌وه
.. که ژیان بۆ خۆی ڕانهوهستانێکی به‌رده‌وام بێت
سوێسکه‌کانی زه‌مه‌ن هه‌رگیز ماڵی ناکرێن
که‌پر و وێستگه و ژوانگهکانیش
..زیاده‌ڕۆیی قه‌ده‌رن
له خه‌راباتی ساڵهکانما ،
ده‌مێکه ڕاهاتووم به دڵ بتبینمه‌وه
له شوێنێکتا کتێبی دڵگه‌رمی فڕێدرابێت و
له‌و په‌نجه‌ره کراوهیهتهوه که ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر زستانهکانا
ده‌نگی گیانه‌ڵای کۆپله پڕ جۆش و خرۆشه‌کان
.. بێنه به‌ر گوێم
لێ هه‌موو به‌هاری دیده‌نیه‌کی ڕۆحیت پڕه
له پشکوتنی نێرگز ،
بۆیه به‌ردوام ؛
… به بۆن ده‌تناسمه‌وه
بۆن .. تاقه سه‌بووری دڵه له‌به‌رده‌م
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوکوختیهکانا
که له‌گه‌ڵ ڕۆژگاره جۆراو جۆرهکانا
که‌وتنه باڵه‌فڕه و
..ئیدی دیارنه‌مان
له کاتێکدا وا دنیا
لێوان‌لێو ده‌بێت ؛
!له نیشتنه‌وه‌ی ڕه‌وه باڵنده‌ی غه‌واره‌یی
هه‌موو نیشتنه‌وه‌یه‌ک مایه‌ی ڕاچه‌نینه
تۆ له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی ههربایهکدا
ڕاده‌چڵه‌کێیت و
ده‌که‌ویته کۆ کردنه‌وه‌ی په‌رش و بڵاویت
! به‌و خه‌یاڵه‌ی هاکا من خۆم کرد به ژوورا
من له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر لهحزهیهکا
به‌سه‌ر لقی هه‌بوونمه‌وه
ڕاده‌چڵه‌کێم و
ده‌که‌ومه په‌رش و بڵاوکردنی هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانم
له‌گه‌ڕان به‌شوێن بۆشایی جێماوی فرسه‌تێک
بۆ تیا نوسینه‌وه‌ی ،
..جۆرێکی تری خۆم
هه‌موو نیشتنه‌وه‌یه‌ک مایه‌ی دڵه‌کوتێی خێرایه
دایکم هه‌میشه چاو به ناو ته‌پ و تۆزهکانا ده‌گێڕێت
به مه‌رجێک ،
ئه‌و ڕۆژه‌ی گێژهڵوکهیهک منی له ئه‌و ڕاماڵی
هیچ غوبارێک
. به‌ڵێنی هێنانهوهشمی پێ نه‌دا
.زۆر شت تۆ له ناو مندا هه‌ڵده‌فڕێنێت ،
که‌چی له منداڵیه‌وه ته‌ره نه‌بووی
به‌ڵام هه‌رجاره و
به ڕه‌نگی تازه و
باڵی تازه و
جریوه‌ی تازه‌وه
دێیته‌وه و له ڕۆحما دهنیشێیتهوه
تۆ هێنده له گۆڕاندای
جوانبینی من قه‌ت هێنده‌ی ئێستا
ئاوه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووه
هه‌ر ڕۆژه و له دڵۆپه ئاوێکدا ده‌تبینم
ئێستا به خۆم و
به‌ردێک له ناو مشتی تینوێتیمدا
خه‌ریکی شکاندنی دڵۆپه ئاوه‌کانم
بۆ گه‌یشتن به نهێنی تۆ
بۆ گه‌یشتن
!به حه‌قیقه‌تی نه‌مه‌ییوی تۆ
ده‌زانم سه‌رگه‌رمیم به هێشتنه‌وه‌ی تۆ
له ناو جوغزی یه‌ک گوڵدا
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌رده قورسانه‌ی په‌یڤ
به ناو بیره‌وه‌ریدا
بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی شورای بڵند
..به ده‌وری هێمنیتا
چه‌ند هه‌وڵێکم بوون
بۆ گه‌مارۆدانی خزینت وه‌ک دڵۆپێک شه‌ونم
به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی کازیوه‌یه‌کی خه‌واڵوه‌وه
له ناو سه‌راسیمه‌یی خۆمدا
فێڵێکه هه‌میشه
له ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته دێرینه‌کانی
ته‌نهایی خۆم و
.تۆی ده‌که‌م
من ده‌مه‌وێت له مشتمدا
وه‌ک چنگێک نوور هه‌ستت پێ بکه‌م و
توند بتگرم ،
به‌ڵام کێ ناڵێ نابیته هه‌ڵم ؟
هه‌موو شین و فوغانی من
بۆ ئه‌وه‌یه
تۆ ڕوبارێکیت .. ڕانهوهستانت سه‌رچاوه‌ی
هاژه و جوانی و ئۆقره نه‌گرتنه
له ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی
!هه‌میشه جێماوی من
ئه‌م ڕانه‌وه‌ستانه
که‌لله‌ڕه‌قی یه‌که‌مین چاوکردنه‌وه‌ی ئاگاییه
به ناو ده‌هلیزی ئهفسونهکانا
گره‌و کردنی دڵه له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنی
ئاوڕ نه‌دانه‌وه و
سپاردنی نیوه‌ی هه‌ر ڕازێکه
..له‌م چرکه‌یه‌وه به ده‌ستی ئه‌وی تر
تۆ ئیتر خۆت نیت
مادام وه‌ک جاده‌یه‌ک هه‌ر ده‌ڕۆیت و کۆتایت نیه
من هه‌ر ڕۆژه و دیمه‌نێکت ده‌بینم له په‌نجه‌ره‌ی
سه‌فه‌ری خۆمه‌وه به شوێن سۆراختدا
که ئه‌مڕۆ دوێنێ نه‌ناسێته‌وه
بۆ به گومان نه‌بم
!..له‌وه‌ی سبه‌ینێش ئه‌مڕۆ له یاد ئه‌کات
بۆیه نازانم من و تۆ
کچ وکوڕی دوێنێ ،
ئه‌مڕۆ ؛
یان سبهینێین ..!؟هۆڵه‌ندا -2008