گازه‌نگی شه‌ڕ و که‌مینه‌ی هونه‌ر
کلیلی بابه‌ت:
هونه‌ر، پۆست مۆدێرن، ئه‌نستله‌سیۆن، شه‌ڕ، ئه‌منه‌سووره‌که، کتێب، سندووقی فیشه‌ک، کتێبخانه، مۆدێرنیزم، فیۆچریزم(Futurism)، کۆمه‌ڵگا، به‌رده‌نگ.
که ئاوڕێک له داهێنان بده‌ینه‌وه و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه بپه‌رژێنه‌سه‌ر هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات، ده‌بینین که له دۆخی خوێن ڕشتن و خوێن رژاندا، به‌گشتی دوو چه‌شنه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات سه‌رهه‌ڵده‌ن که ده‌که‌ونه نێو قۆناغی به‌ربه‌ره‌کانیکردن و به‌رگری و راسته‌وخۆ ده‌چنه ژێر کاریگه‌ریی رووداو و قه‌یران و کاره‌ساته‌کاندا. له‌م دۆخه‌دا گشت شتێ دابه‌ش ده‌بن. هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتیش هه‌ر ئاوا بووه. هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتێکی که پاڵ به به‌ره‌ی وڵاتپارێزییه‌وه ده‌دا (هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی به‌ڵێنده‌ر)، ره‌نگوبۆی جۆرێک ناسیونالیستیی هه‌یه که ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی جاران خۆی له به‌ره‌یه‌کی ئایدیالۆژیکی، یان باشتره بڵێم خۆی له حیزبێکدا ده‌بینێته‌وه. …….