
ڕۆژێک بۆبەرەنگا بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
دوای ئەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیارێکی دەرکرد،کەبەهەموو جۆرێک توندوتیژی دژی ژنان قەدەغەیە. ئێستا 11 ساڵ بەسەر ئەو بڕیارەدا تێدەپەڕێت و بەشێکی زۆری ووڵاتان ئیمزای ئەو بڕیارەیان کردوەو ساڵانە یادی دەرچونی ئەو بڕیارە دەکەن ، بەڵام دوای 11 ساڵ دەبێت ژنان و مافەکانیان بەکوێ گەیشتبێت . بستێک زەوی نەماوە ژنانی تیا نەچەوسێنرێتەوە. رۆژانە ژنان لێیان دەدرێت ، ئەتک دەکرێن ، وەک کاڵا بازرگانی بەجەستەیانەوە دەکرێت .
لەزۆربەی ووڵاتان خۆرئاوا ، لەهەر کاتژمێرێک دا زیاتر لە 10 ژن دوچاری ئازارو توندوتیژی دبنەوە . جگەلەوەی ژنان لەخۆرئاوا بونەتە کاڵاو بازرگانی بەجەستەیانەوە دەکرێت و وەک هەر کاڵایەکی تر لەناو جامخانەدا نیشان دەدرێن و دەفرۆشرێن . ئەوەش تەنها یەک ووڵاتی خۆرئاوا نی یە ئەو کارە دژی ژنان دەکات ، بەڵکو لەچەندین ووڵات ئەوکارە بە ژنان دەکرێت . لەکاتێک دا ئەوە کرداری ووڵاتانی
بەناو ئینسان دۆستە بەرانبەر بەژنان و مافەکانیان ، ئەبێت ووڵاتانی پاشکەوتوی خۆرهەڵات . کەهەر لەبنەڕەتدا باوەڕیان بەمافەکانی ژنان نی یە چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنان بکەن . کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەهەر ئەندازەیەک پێش بکەوێت هەڵگری ئازارو مەینەتیە بۆ ژنان . جۆری دەسەڵاتەکان فەرق ناکات . ئەو ڕاستیەش بەوەسەلماوە . ساڵانە ڕاپۆرتەکانی نەتەوەیکگرتوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کەژنان زۆرترین ئازارو توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت . ئەوە سیمای کۆمەڵگایە بۆ ژنان و مافەکانیان .
کۆمەڵگای کوردیش . وەک هەر کۆمەڵگایەکی تر لێوان لێوە لەچەوسانەوە بۆ ژنان . لەماوەی حاکمیەتی دەسەڵاتی کوردیدا هەزاران ژن . بەناوی ناموس پەرستیەوە ژیانیان لێزەوت کرا . سەدان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئستخلال کران و دواتر فرێ درانە بازاڕی بێ ڕەحمی لەشفرۆشیەوە . تائێستا ژنان لەسەر ئازادی خۆشەویستی دەکوژرێن . ساڵانە ئامارەکانی توندوتیژی ڕوو لەهەڵکشانەو . بەبونی چەندین ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی . بەربەو هەموو ئازارەی ژنان نەگیراوە . چەند ڕۆژێکی تر لەسەرتاسەری دنیای پڕچەوسانەوە بۆ جوان کردنی ڕووی خۆیان . دەست دەکەن بەسازدانی چالاکی جۆراوجۆرو ، بەشان و باڵ هەڵدانی ژنان و مافەکانیان . بەڵام تەنها ئەو رۆژەیە و ، دواتر چەوسانەوە لەشوێنی خۆیەتی . هەڵبەت کوردستانیش وەک شوێنەکانی تری دنیا ئەوکارە دەکات . خۆیی و دەسەڵاتەکەی بەلایەنگری مافەکانی ژنان دادەنێت . بەڵام تائێستا بەشێکی زۆری بکوژی ژنان بەئاشکرا دەسوڕێنەوەو ، کەسیش ناتوانێت بیانگرێت . بەهەرحاڵ ژنان و مافەکانیان ،لەسەرتاسەری دنیادا بەوشێوەیە دەگوزەرێت ، بۆیە کاتی ئەوەهاتوە چیتر ژنان چاوەڕوان نەبن و ماف و ئازادیەکانیان بەقەدەر نەسپیرن و چاوەڕوانی دەسەڵات نەکەن مافەکانیان بۆ دەستەبەر بکات . دەبێت ژنان خۆیان بێنە مەیدان و مافەکانیان بەدەست بهێنن، ئەگەرنا دەبێت ئاماری قوربانیەکان بنوسنەوە ، زەمەنیش دەڕوات . دەبێت ژنان 25 نۆڤێمبەری ئەمساڵ بکەنە ڕۆژی بەفیعلی وەستانەوە بەرامبەر بەتوندوتیژی دژیان . شەقام و دەسەڵاتەکان بهەژێنن
سەروەر کەریم